شاعیر: سەید تاهیر کتێب: ھەوارگەی دڵان سەرناو: ناکرێ بۆ کەس عەزیزم سەیقەل و پەرداخی دڵ ناکرێ بۆ کەس عەزیزم سەیقەل و پەرداخی دڵ تا لە دەس دڵبەر نەچێژێ ڕۆژێ سەدجار داخی دڵ دەردی دووری باخەوان دۆچ و هەرێز بیری ویسال تا نەکەی بێڵباخی سا چۆن بەردەبەخشێ باخی دڵ تا نەگەییە سەرپلەی ئەووەڵ لە ڕندی و عاشقی کەی بە دڵبەر ڕادەگا هاوار و ناڵە و ئاخی دڵ جێی شنەی شەوبای هەناسەی خۆشی ڕازی یار نییە تا گوڵ و شەوبۆی تیا بەرهەم نەیێ سەرشاخی دڵ سینەیی پێویستە وەک ئاوێنە ساف و بێ گرێژ تاکوو بێ بیانوو بڕی منداڵەکەی گوستاخی دڵ لەشکری: بوخڵ و حەسەد، کینە و تەمەع، کیبر و ڕیا تار و مار و ون دەبن تا هەڵکرا بەیداخی دڵ ڕامی کەس نابێ لە مەیدانی سەفا ئەسپی هەوا بێ تەکەڵتوو تەنگ و ئاوزەنگی و بەرەو قەڵتاخی دڵ گەر زمانم لاڵە بۆ عەرزی دروود و ئیشتیاق پڕ لە دەرد و داخی هیجرانی ئەتۆیە ناخی دڵ زوو بە تاهیر ئاب و جاڕوو کە بە فرمێسک و بژانگ بۆ نزوولی عیشقی ئەو دڵ پیکەرە یاتاخی دڵ ++++++++++++++++++++++