شاعیر: سەید تاهیر کتێب: ھەوارگەی دڵان سەرناو: ئەسیرە سەروی بوستان پێ لە نێو گڵ سەبارەت: وەرگیراو لە غەزەڵی موحتەشەم ئەسیرە سەروی بوستان پێ لەنێو گڵ بەڵام سەروی ڕەوانم پێ لەنێو دڵ کە چاو ئەو ڕوومەتەی دی، پێی وتم عەقڵ: دە بگرە قەدری کات و بەختی موقبڵ دڵم مەشکێنن ئەی یاران بە واتە بە دەریا تیر دەهاوێژن چ حاسڵ ئەمن وا غەرقی گێژاوەی جەفا مام ئەمن فەوتاوم و دوژمن کەوتە ساحل لەکوێ هاوزۆری شەوقە سەبری بێ هێز لەگەڵ عیشقا تەقالای عەقڵە باتڵ مەڵێن عاشق نە بیری ما و نە ئارام ئەوەی بێ عیشقە: گێلە، شێتە، غافڵ دەبینی پیاوی تینوو چۆنە بۆ ئاو وەهایە گیان بە ئەو ئازیزە مایڵ هەتاکوو بیری تۆ ماڵ و جەماڵە لە ڕێگەی عیشقدا ناگەیتە مەنزڵ دەگریا عاشقێکی زار و دەیوت: ئەمە گیان و سەرم، گەر یارە قاتڵ لەکن خاوەندڵان تاهیر هەموو خەڵک وەکوو مەجنوونن و مەجنوونە ئاقڵ ++++++++++++++++++++++