شاعیر: سەید تاهیر کتێب: ھەوارگەی دڵان سەرناو: دڵم بۆ حەزرەتی تۆ مەخزەنی دەرد و غەمە هێشتا دڵم بۆ حەزرەتی تۆ مەخزەنی دەرد و غەمە هێشتا غەمت شادیفەزایە هەرچی بیدەی هەر کەمە هێشتا ئەگەرچی بۆتە چاوەی زووخی مەینەت زامی ناسۆرم بە لەبخەندە و نیگای دا چاوەنواڕی مەرهەمە هێشتا وجوودی من سەراپا مەحوی سەیری حوسنیە و نوتقم لە وەسفی یەک سەری مووی هیچنەزان و ئەبکەمە هێشتا لە ئەو زوهرەجەبینە عەینی نەعشە عیقدی پەروینم بەڵام عوقدەی غەم و دەردی لەنێو دڵدا جەمە هێشتا لەگەڵ ئەو یاری غارەم ئاخ نەبوو عەیشی سەفەر قسمەت درێغ پێم چاوەنواڕی ئێشی نێشی ئەرقەمە هێشتا خەم و پێچی کەژ و کێوی چیا و هەردی وەفام تەی کرد کە زوڵفت خاوی ئەستۆم بێ و کەچی هەر پڕ خەمە هێشتا نیگای ئەو ئاهووە شێرانی بێشەی شێت و شەیدا کرد چ زێبا سەردەلیلەی شۆخ و دڵچەسپی ڕەمە هێشتا لە حەوزەی عیلم و عیرفان وێڵ و وەحشی ماوە گەر تاهیر چ غەم مەدداحی شێت و وێتی غوث الاعظمە هێشتا ++++++++++++++++++++++