شاعیر: سەید تاهیر کتێب: ھەوارگەی دڵان سەرناو: وەتەن ئەی دڵم ئایەنەی جەماڵی وەتەن حاڵ و ماڵم فیدایی حاڵی وەتەن بولبولێکم بە نەغمە و ئاهەنگ گوڵشەنم پووش و دڕکوداڵی وەتەن بە وەتەن سوێند دەخۆم چ ڕۆژ و چ شەو بووەتە زیکری دڵم خەیاڵی وەتەن هیچ خوەراکێ نییە لەلام خۆشتر وەکوو نانی زڕات و گاڵی وەتەن جەننەتم کێو و بەرد و داری وڵات سورمەی چاوەکەم زوخاڵی وەتەن نافرۆشم بە گەنج و تاج و تەخت سێبەری وەک هومای باڵی وەتەن شەونم و سەوزە و گوڵاڵە و گوڵ دوڕڕ و زومڕڕوت و لەعلی ئاڵی وەتەن دڵەکەم بۆی برێشکەیە بە خودا وەکوو منداڵی خۆم مناڵی وەتەن کانی شیلانە تاش و سەختی چیا بەحرە یام کۆسپ و کێو، چاڵی وەتەن بای زەلانی وەکوو نەسیمی بەهەشت جا وەرە سەیری بای شەماڵی وەتەن بۆپڕووزم لە جەرگ و دڵ هەستا دیم کە فرمێسکی چاوی کاڵی وەتەن وەکوو شێت دامە کێو و دەیری بووم من لەبەر دەرد و ناڵەناڵی وەتەن خاڵی خووبان لە میسکە یا عەنبەر چییە تاهیر کە سوورە خاڵی وەتەن ++++++++++++++++++++++