شاعیر: سەید تاهیر کتێب: ھەوارگەی دڵان سەرناو: کریشمەی چاوەکەت تاڵانی کردم کریشمەی چاوەکەت تاڵانی کردم غەریب و وێڵی دەرماڵانی کردم تەمەننای وەسڵت ئەی دڵبەر بەجارێ لە سەبر و حەوسەلەی ساڵانی کردم بوتی ئاهوونیگاهم هەر بە نازێ ئەنیسی حاڵی بەدحاڵانی کردم هەموو تاڵانی دڵ بوو وا بەجارێ ئەسیری زوڵفی چاوکاڵانی کردم بە چاوی تۆ شکاتی من لە زوڵفە لە سەیری نوختەکەی خاڵانی کردم بە شیرینی نیگاری نازەنینم گرفتاری قسەتاڵانی کردم ئەمن خوێنین دڵم تاهیر کە گەردوون قەرینی عیشقی لێوئاڵانی کردم ++++++++++++++++++++++