شاعیر: سەید تاهیر کتێب: ھەوارگەی دڵان سەرناو: دڵبەرم سەر سپێری میهر و وەفاتم دڵبەرم سەرسپێری میهر و وەفاتم گەرچی هەر پێ لە بەندی جەور و جەفاتم گەر لەگەڵ من وەفات لە کاتی وەفاتە من بە دڵ چاوەنواڕی کاتی وەفاتم بە حەیاتی ئەبەد دەگەم کە بە دەستت بمکوژیت و ببێ لە غوسسە نەجاتم سەر بە سەرگەردی قامەتی وەکوو سەروت گیان بە قوربانی ڕوومەتی بە سەفاتم هەر نی تۆ دڵ لە سەنگ و پاک و لەتیفی ئەمنیش بادەوام و سەبر و سوباتم من بە دەم ڕقمە لێت و ڕۆحە غولامت تۆ بە دڵ ڕقتە لێم و گیان بە فیداتم تاهیرا موژدەیێ لە لەعلی نیگارم کافییە بۆ دەوامی ژین و حەیاتم ++++++++++++++++++++++