شاعیر: سەید تاهیر کتێب: ھەوارگەی دڵان سەرناو: ئەی هەمنەفەسی نەسیمی جەننەت ئەی هەمنەفەسی نەسیمی جەننەت ئەی لابەری دەرد و ڕەنج و میحنەت ئەی مایەیی عیشق و سۆز و ناڵین ئەی وادییی ئولفەت و موحەببەت ئەی نەفحەگەری عەبیری سارا ئەی بەشدەری ئاهووانی تەببەت هەم مەعدەنی عەیش و شادمانی هەم مەنبەعی پەستی و مەشەققەت توڕڕەت سەبەبی جەفا و خاری جەبهەت سەری خۆشی و مەسەڕڕەت باڵا وەکوو نەخڵی کامەرانی هیجران هەموو خواری و مەزیللەت لەعلت بە شیفا وەکوو مەسیحا گیانبەخش و ڕەحیق و پڕ مەوەددەت غەمزەت بە شیفا وەکوو سکەندەر غارەتگەر و سەخت و بێ مورووەت زەهرە هەموو زاهیری کەلامت یەعنی هەموو ڕۆح و ڕاح و ڕاحەت ڕوخ مەتلەعی سوبحی نەوجوانی خۆش مەنزەر و پاک و باسەباحەت لەب چەشمەیی ئاوی زیندەگانی شیرینە بەڵام لەگەڵ مەلاحەت غەیر زوڵفی ئەتۆ نییە عەزیزم سەرڕشتەیی عیززەت و سەعادەت غەیر چاوی ئەتۆ نییە نیگارین ئاشووبی جیهانی پوڕ موسیبەت وەسڵت چییە؟ موڵک و پادشاهی هیجرانت؟ ئەمن دەخاتە نیکبەت خاکی دەری تۆیە زێڕ و زێوم چیم داوە ئەمن لە ماڵ و میکنەت دەرکەوت تەلیعەیی سەعادەت تا دڵبەری من نوواندی تەلعەت تا کەی لە فیراقی تۆ بکێشم باری غەم و دەرد و ڕەنج و سەخڵەت مەعنایی منت ئەگەر بدیبا بەم چەشنە نەبووی ئەسیری سوورەت گەر تۆ دەبڕی بەراتی تاهیر زۆر چاکە بەڵام بە سەبر و موهڵەت ++++++++++++++++++++++