شاعیر: سەید تاهیر کتێب: ھەوارگەی دڵان سەرناو: ئەو زوڵفە تا لە سەر ڕوخی ئەو سایەبانی گرت ئەو زوڵفە تا لە سەر ڕوخی ئەو سایەبانی گرت ون بوو هەتاو و سێبەری خەڵقی جیهانی گرت ئەو ڕوومەتە کە خێوەتی هەڵدا لە گوڵشەنا فەسڵی بەهاری لالەعوزاران خەزانی گرت چاوی ئەتۆ بوو ئاگری پیلانی هەڵگڕاند شمشێری تیژی هانی و تیروکەمانی گرت دڵ ویستی تەرکی فێڵ و فەنی واعیزان بکات پیاوانە هات و دامەنی پیری موغانی گرت ئەو عاشقەی کە کۆیی خەراباتی کردە شوێن بۆ خۆی لە سوور و شینی دوو عاڵەم ئەمانی گرت سەیری فەڵەک بە چاوی بچووکی دەکا ئەوەی لەو ئاستانە پاکە لەبۆ خۆی مەکانی گرت تاهیر ئەوەندە ناسک و خۆشە کەلامەکەت هەر کەس کە بیستی و دڵی تێ دا گیانی گرت ++++++++++++++++++++++