شاعیر: سەید تاهیر کتێب: ھەوارگەی دڵان سەرناو: زوو بە بولبول شیوەنی گوڵ چاک بگێڕە و گوێ مەدە سەبارەت: نیوەچڵە زوو بە بولبول شیوەنی گوڵ چاک بگێڕە و گوێ مەدە گەر عەدووی بادی سەحەر هەڵکا بە شووت و شاتەوە شیوەنت وەک شادمانی وایە با ترست نەبێ شیوەنی گوڵ خار دەبارێنێ بە سەر ئەعداتەوە شیوەنی پاییزە هۆی دڵ پێ خۆشی و کەیفی بەهار خۆت بە مەعزوور دامەنێ چاو نێ بە ڕێگەی کاتەوە سەد پەڕەی پڕ خوێنە سەفحەی خاتری پڕ مەینەتم هەم بە دەس هیجرانی یار و هەم بە دەس سەرهاتەوە گوڵ گوڵە داوێنی ئامالم بە قەترەی خوێنی دڵ یار لە من شاهید تەڵەبکارە بە سەد ئیسباتەوە ڕازی شیرینی زەمانی وەسڵە تاهیر میسلی زەهر ئەی خودا چ بکەم بە دەستی تاڵیەکەی ئەوقاتەوە ++++++++++++++++++++++