شاعیر: سەید تاهیر کتێب: ھەوارگەی دڵان سەرناو: بەبێ شەمعی جەماڵت مەجلیسی پەروانە بێ نوورە بەبێ شەمعی جەماڵت مەجلیسی پەروانە بێ نوورە بەبێ گوڵزاری حوسنت بولبولی دێوانە مەغدوورە چ غەم فرمێسکی من گەر باعیسی شادی ڕەقیبانە بەڵێ لای پیاوی نادان قیمەتی دوڕدانە مەستوورە جەزای عوششاقی سادق میحنەتە و بەهرەی ڕەقیب ڕاحەت نەسیبی مەردی جاهل عیززەتە و فەرزانە مەقهوورە لە کونجی تاری دڵدا نووری تۆ بێ خۆش و ئاوایە بەبێ یادی جەماڵت هەر دوو عاڵەم خانەخاپوورە لە من عەقڵ و دڵ و دین درژ و ڕووگەردان و تۆراوە مەگەر تەئسیری میهری دڵبەری جانانە لێم دوورە دەکەن لۆمەم لەسەر عیشقت هەموو قەوم و کەس و کارم ئەمێستا شیعر و ئاسارم لەکن بێگانە مەنزوورە لە ئاه و ناڵە مەنعی تاهیری ئاوارە بێ سوودە کە مەستانی مەییت لەم ناڵەیی مەستانە مەغدوورە ++++++++++++++++++++++