شاعیر: مینە جاف کتێب: دیوانی مینە جاف سەرناو: ئازیز قەسەمم وە سای دەسماڵت ئازیز قەسەمم وە سای دەسماڵت وە چینی پەشێو زولفی سەر خاڵت وە دیدەی سیای مەخموورت قەسەم وە خاڵی جەمین پڕ نوورت قەسەم وە تەوقی هیلال ئەبرۆی خەمیدە چەمان وە پەرگار مانی کەشیدە وە بەرق و شوعڵەی شەمعی سەر گۆنات وە چلیپای پێچ ئەگریجەی تاتات وە ڕەنگی نارنج چەنەی سیمینت سوێن وە ماویی خاڵ لەوحەی جەمینت وە شنۆی شەماڵ سای شەدەی بێگەرد وە بەرقی ئەڵماس پای گوارەی زەرد وە ساقی گەردەن سافی بلوورت وە عیشوەی گۆشەی دیدەی مەخموورت وە سەروی باڵات جە عالەم تاکت دیسان وە سەفحەی ڕوخساری پاکت وە گشت قسەم بۆ قیبلەکەم سەد جار ئیعتبارت بۆ جەیرانی تاتار باوەڕت بۆ پێم ئاهووی خەتایی نەم گرتەن جە تۆ ڕای بێ وەفایی ساتێ بێ مەیلیت نەویەن ژیانم مەیلی تۆم باعس ڕۆحی ڕەوانم من وەی ئیخلاس و تۆ وەو هەراسۆ وەو دڵەی چون سەنگ خوا نەناسۆ مینە وەی هووناو دیدەی پڕگرین مەدۆ دەغالەت وە پای گوڵ جەمین ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئازیز گیان مایەی ژین و زینگانیم ئازیز گیان مایەی ژین و زینگانیم مایەی زەوق و شەوق عومری جوانیم ڕەحمێ کەر وە حاڵ ئێش زامانم وە ناڵەی وە سۆز نیوە شەوانم پەی تۆ وییەردم جە حوکمی شاهی وێم کەرد وە غوڵام وە زەڕ سینایی پەی تۆ گوزەشتەم جە موڵک و کیشوەر بیەم وە عەبدی دایم دەس نەزەر پەی تۆ وییەردم جە شەهریاری وێڵ و ئاوارەی هەردە و کۆساری تۆ وێت مەزانی عومری شایم بی ڕوتبەی حاکمی و کارفەرماییم بی چون سالارێ بیم جە سەرحەدداران سەرحەددارێ بیم جە ناو سەرداران وێنەی تاجداران دارای ئەفسەر بیم حوکمدار وە بان وڵگە و کیشوەر بیم پەی دیدەی سیات گشت دام وە تاڵان کەردم وە سەربەش یانەم جە ماڵان سا تۆیش دیدە گیان ڕەحمت بۆ جەلا خەوفت بۆ جە ڕۆژ مەحکەمەی جەزا باوەرۆ ڕەحمێ وە حاڵەکەی من وە کزی دەروون زوخاڵەکەی من وە ئەشکی هووناو دیدەی نمینم وە زاری و سۆزی زایەڵەی شینم بەویەر جە مینە وەی ئەحواڵەوە دڵ وە ئێش سەخت دەم وە ناڵەوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئانە های نە کوو سەبارەت: بۆ مەرگی «دورسن خانم»ی دایکی ئانە های نە کوو... ئاداکێ تو خوا ئانە های نە کوو؟ مەر دوور بێ مەیلت کەم بییەن پێمان یا خۆ خاترت ڕەنجیاگە لێمان وەی نە تەشریفت بەردەن پەرێ کۆ پەی چێش نیامای ڕای نەهاتن بۆ کۆچی خەیرت بۆ مەرسیەت پەی مەحشەر ماوات بۆ نە سای سایەی پەیغەمبەر نیگادارت بۆن پیرانی کامڵ زوانت تل نەدۆ وە واتەی باتڵ ئەو ڕۆ جە دیوان خوا جەم مەبۆن هەر کەس نامەیێ کەردش پێش مەدۆن ئەرجوم هەن جە زات یەزدانی دادار بت بەخشۆن وە جاه موستەفای موختار وە بەدیی کردەت زوانت لەنگ نەبۆ وە زەردیی گوناه گۆنات ڕەنگ نەبۆ تو خوا ئارواکەم نەو شوێن و جادا منت جە بیر بۆ نە ڕای ئەڵڵادا یەن تەنگی ئەحواڵ زۆر ئاوەردە پێم ڕیسوا و حەیران وێم جە دەردی وێم کۆکۆی مەینەتان یەن جە لام جەمەن خاوم ڕەم کەردەن خۆراکم خەمەن دووریت کارێ کەرد وە دڵەی ناشادم غەیر جە تۆ بیللا نەمەندەن یادم سا دیدەم تو خوا ڕەحمەت بارۆ پێم سزای دووریەکەت تاقەت سەندەن لێم وە سۆزەکەی وێت دوعایێ کەرۆ یەن پڕ تەئسیر بۆم سەبووریم دەرۆ تاریخی ئەو ڕۆ تورت کەرد لێمان ئێدەن واتەنم پەی دەردی وێمان وەی ڕەنگەن تاریخ نووری پەیغەمبەر بدا ئێمدادت نە سەحرا و مەحشەر ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەر هەی ئازیز گیان شای شەکەررازان ئەر هەی ئازیز گیان شای شەکەررازان سەر باشقەی مەجلیس بەزمی شابازان سەر دەلیلەی پۆل سۆسەنی خاڵان شازادەی سەر خێڵ عێلی نەوهاڵان ئەدەم قەسەمت بەو دیدەی بازت بەو بەژن و باڵای نەوتوولی نازت بەو سەفحەی شەریف گۆنای بێ گەردت بەو حاڵی دڵ پێک سەرچەنەی زەردت بەو ئەبرۆی هیلال بەو زوڵفی چینیت بەو نووری شوعلەی جام جەمینت بەو سافی گەردەن بلووریی بێگەرد واچە پەرێ چی لێمان قارت کەرد مەبۆ وە تاقیق جونحەم بەیان بۆ جەرحم جە خزمەت قیبلەم عەیان بۆ ئەر من مەعلووم بۆ گونایۆم کەردەن یە سەر یە شمشێر یە گیان یە گەردەن ئەو وەخت چوون مینە هەر چیم باوە سەر جای خەفەت نیەن نازاری کیشوەر ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەی خەم تەشریف کەر یاگەت بەتاڵەن ئەی خەم تەشریف کەر یاگەت بەتاڵەن شادی کۆچش کەرد ئاماش مەحاڵەن مەکەرۆ تەقسیر نەوبەت ئاما پێت وێران کەر ئەمجار یەکسەر ماوای وێت وە هووناو کەرۆ دڵەی سیا چار باوەر لێڵایی دیدەی ئەسرین بار بەرکەندۆ ڕیشەی نشاتم جە بێخ جگەر قیمە کەر پەی کەباب وە تێخ وە دۆی هەناسەی چیای زەبوونم جەلا دەر وە نار کوورەی دەروونم مالووم بۆ جەلات من کووس تۆمەن نەوبەی ئازێتی زایەڵەی ڕۆمەن ---------- خوا نەکەردە شۆخی شیوا شەم مەواچان دیسان قارش گرتەن لێم وەی ڕۆ پەی خەوەر یاوەنان وە پێم ---------- ڕیسوا و حەیران وێم جە دەردی وێم وەی ڕۆ پەی دڵەی زام گرتەی کاریم پەی شەرارەی ئێش دەرد نادیاریم مینە وەس کەرە زایەڵە و زاری تەڵەب کەر عیلاج نە دەرگای باری ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەی دڵ وا بەهار دیسان ئاماوە سەبارەت: ١٩٣٨/٣ ئەی دڵ وا بەهار دیسان ئاماوە جۆق جۆق گوڵاڵان خەیمەش هەڵداوە نەرگس تاجی زەڕ نیاگەن وە سەر بیەن وە سوڵتان سارا و دەشت و دەر وە سروەی نەسیم مەشنیۆ سونبوڵ بیەن وە پەرچەم تازە بووکی گوڵ بنەوشە و نەسرین ئەرخەوان وەر هەم ڕازنان وڵات چون ڕەوزەی ئیرەم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەی دڵ کۆتا کەر زایەڵە و وەی وەی ئەی دڵ کۆتا کەر زایەڵە و وەی وەی وەس کەرۆ زاری و شیوەن هەتا کەی ئێدەن دیاردا خێڵ خانەی جافان ئاما تلمیت بار موشکین کڵافان ئاما ئاهووکەی توونی هەردەی دڵ چەم سیاوەکەی سەر دەلیلەی گەڵ نازاری سەر عێل ئاما وە هەوار قەدیم هەوارگەش کەردەن وە گوڵزار ئەو وڵکە و مەکان دڵ مەدا وە هەم ئیستە مەدۆ ڕەنگ گوڵ باخچەی ئیرەم مەگێڵوون وە ناز دیدە خوماران بیەن وە ماوای نازک نازداران ئەو هەردە و وڵات گیان ماوەرد وە تەنگ سەفاش مەدۆ ڕەنگ بای تەخت فەرەنگ نیەن توانام بگیرۆم قەرار ئێدەن قیبلەکەم ئامان وە هەوار تۆیش پەی وێت وەش بەر دومای خەمانەن جاڕووکەش کەر هەم شادی میهمانەن ساڕێش مەبۆ زام دووریی باڵاکەش پەی دەوا کافیەن گەردی پاڵاکەش ئیمجار وە تاقیق خەم نە زەواڵەن هجران الوداع وادەی ویساڵەن واچە وە خەمان کەڵەک شێونان شادی نۆبەشەن وادەی وەسڵ ئامان بکەر تەدارەک ئەساسەی سەفەر پەرێ هەدیەی خاس تو گیان حازر کەر تاجیل کەر دێرەن بشیم وە ڕاوە بواچێم وە دەم حەمد و سەناوە وەش ئامای وە خەیر گوڵباغی باغم وەش ئامای وە خەیر کەیف و دەماغم وەش ئامای وە خەیر نووری چەمانم وەش ئامای وە خەیر دەوای زامانم وەش ئامای وە خەیر تاووسی گوڵشەن ئەر هەی وەش ئامای ئاهووکەی خوتەن قیبلەم وەش ئامای وارگەت باریک بۆ ڕووی بەدکار چون تای زوڵفت تاریک بۆ دوشمن خەم خەڵات دۆست ئازاد بۆ خوێشانت دایم چون وێت دڵشاد بۆ واچە قیبلەکەم یەڕای ئیمانەن پەی چێش یە قانوون ئەهلی ویجدانەن وێت مەشغووڵ وە سەیر وە ئێڵاخەوە من جە گەرمەسێر ئاخو و داخەوە سووچیای سەبوون شەرەر ئێش و دەرد گیرۆدەی خەمان دڵ ئەوگار، ڕەنگ زەرد شەوان تا وە ڕۆ خەم هەمڕازم بوو زایەڵەی دەروون سەدای سازم بوو نەوای نەی ناڵەی دڵەی پڕ دەردم تەسکینم دەمەی هەناسەی سەردم وەفراوم هوناو زامی کاری بوو خۆراکم کەباب دڵ ئەوگاری بوو شەراوم شووراو دیدەی ئەسرین بار نەوای نەی کزەی جگەر سوزای نار ماوا و مەکانم وە هەردانەوە مەگێڵام وە ئێش وە دەردانەوە چون قەیس عەوداڵ بێ زەید و ماوا موانام ئی فەرد سوب تا خۆرئاوا قیبلەم تۆ نە سەیر سەفای کۆساران هیچ نیەن یادت جە دڵ ئەوگاران وەی تەور دا جواو شۆخی شێوا شەم نازاری سەرخێڵ پەڕەی گوڵ وە دەم هەرکەس وە مەیلی لەیلێ دڵ کەیل بۆ مەبۆ ئەو مەجنوون هەردەی دوجەیل بۆ مەبۆ چون عەوداڵ کەڵبووس وە کۆڵ بۆ دێوانە ئاسا جاکەش نەچۆڵ بۆ وە دایم زەدەی زامی هجران بۆ هامڕازش ناڵە و شین و گریان بۆ خۆراکش کەباب دڵ ئەوگاری بۆ وەفراوش هوناو زامی کاری بۆ لەیل مەبۆ چون لەیل بشۆ وە ئێڵاخ عاشق چون مەجنوون سوچنیۆ وە داخ ڕەویەی نازاران سەفا و سەیرانەن پیشەی عاشقان هانا و گریانەن هەرکەس وە عەشق باڵام عەوداڵ بۆ مەبۆ چون مینە وە کۆی زووخاڵ بۆ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەی دڵ یە هەوای نەوبەهارانەن ئەی دڵ یە هەوای نەوبەهارانەن تەوقی گوڵ ڕەنگین ڕووی کۆسارانەن هۆرێزۆ بشین وە پایەی کاروان دڵشاد کەین وە سەیر شاخەی شەتاوان زەمین زومڕووتی جە گیا و ئاوەن گوڵان وە سەد ڕەنگ نەقشی پای کاوەن نەرگس وە تاجی زەڕنگارەوە داوای شاهیشەن وە بەهارەوە سێ پەڕی گوڵشین گوڵاڵەی خاش خاش وە شنۆی نەسیم شنوێن وە هیواش شنۆی بای نەسیم سوب سەحەردا تێکەڵ وە خاوی گوڵانی دەردا مەونە دەماغ دڵەی ئەوگاران جارووب ئەدا خەم لە لای خەمباران ++++++++++++++++++++++ سەرناو: برا گیان ئاما نامەی پڕ لە خەم سەبارەت: بۆ عەزیزی فەتاحی مەحمودی یاروەیس لە هەڵەبجە برا گیان ئاما نامەی پڕ لە خەم بن چینەی شاییم دەرکەندا وە هەم دەرکێشا ڕیشەی نەشاتم جە بێخ جگەر قیمەت کەرد پەی کەباب و تێخ دەورەکەی قەدیم وە یاد ئاماوە ئاهر جە هەردەی دەروون بەرداوە ئازیزم ئازام یەکسەر ڕێزنا خەرمانی هەوا و عەیشم سوزنا پێم نەما تاقەت تەوانا و تاوم چون سەیلەن ئەسرین هۆناوەی چاوم براکەم گەردوون یە ڕەفتارشەن دڵ وە هون کەردەن ئاخر کارشەن بە خوا هیچ کەسێ نمازۆ وە شاد نە من تەندروس نە تۆ خەم وە یاد ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خاڵۆی خاترخا و پیری دەروێشان سەبارەت: جواوی نامەیەکی شێخ عوسمان نەوەی شێخ علاالدین نەقشبەندی خاڵۆی خاترخا و پیری دەروێشان جاگەی ستەم داد ڕیازەت کێشان سەرحەڵقەی مەجلیس عەوداڵانی غەیب ئوستادی دەسگیر یارانی بێ عەیب بەخشەندەی سەفوەت وە دڵ سیاوان جانوشین نە جای شێرانی کاوان دەروون پڕسەفا جە سیدق و سەفا منەووەر وە شەوق نووری مستەفا نامەی عەنبەر بۆی پڕ لوتف و سروور یاوا جاڕووب دا دڵەی پڕ کدوور بۆسام نیام وە بان نووری بینایی دەوا کەرد زامان دڵ جە ڕیسوایی لایێ مەعنا و شەوق لایێ سزابی لایێ شادی و زەوق لایێ جەزابی ئە فەرمای پەی چێش گۆشدەر دیدەکەم تەفسیر کەم پەرێت بەرگوزیدەکەم شادی و شەوق لەبەر لوتف و وەفای تۆ ئێش و خەم پەی دڵ مەحجووب جە لای تۆ پەی تۆ کەرد ئیسبات ڕەویەی سەرداری پەی من عارەقی جە شەرمەساری ئارۆ یەن ڕەویە و ڕەسم جاداران عەفو کەردەی بەد جە خەتاباران هەر چەن مەئیووسم جە فەیزی حزوور یا اللە ئیخلاسم باقیەن جە دوور قوروان دەخوازم ئیمداد و یارین یاوان وە خزمەت ئەر سەد بێ عارین ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سروەت بام بازەکەی سەحەر سروەت بام بازەکەی سەحەر وادەی یارییەن درەنگی مەکەر بویە وە تاجیل نە سەر کۆساران درەنگی مەکەر نە تۆی گوڵزاران نەک بشی وە سەیر سەفای بای کاوان یا وە تەماشای شاخەی شەتاوان ئەر سەر سەیرانگای گوڵان دڵگیر بۆ دەخیل سەد دەخیل منت جە بیر بۆ وە وەخت و بێ وەخت نە ڕاگە و بێڕا نەکەری درەنگ نە چۆڵ و سارا تا مەیۆ وە ڕات سەر کۆ و کۆساری نە پای ئەو کێودا شیرین دیاری دیاری دڵگیر چون سارای خەتا گەل گەل غەزالان مەگێڵو وە پیا دەشتێ منمانۆ وە سارای بەهەشت نەهرێ چون کەوسەر جارییەن نەو دەشت مەوینۆ تێدا جۆق جۆق گوڵاڵان خەیمەش هەڵداگەن نەو دەشت و ئاڵان مەشنیۆ شەوبۆ نە مابەینی گوڵ پەخشی و پەشێوەن ئەگریچەی سونبوڵ نەرگس تاجی زەڕ نیاگەن وە سەر بیەن وە سوڵتان نەو وڵگە و کیشوەر تکا کەر نەوجا نە پای ئەو هاموون قەسرێ سەر بەردەن وە ساقی گەردوون چون قەسر قەیسەر نەو دەشت و سارا سەر ساوان وە چەرخ چون تاقی دارا جارییەن نە پای تاقی دڵ ئارا شتێ خۆش مەنزەر ساف و گەوارا نە تۆی سافایی ئەو سارای شیرین منمانۆ وە چەم چەن کوشکی ڕەنگین کاتێ وەی تاریف شوێن و وڵاتێ ئاما وە سەر ڕات مەنانۆ ساتێ مەکەرۆ درەنگ تۆ نەو سەر کۆسار عەمبەر ئامێز کەر ئەو دەشت و گوڵزار وە بۆی سروەکەی بۆ عەبیرینت گوڵاو پاشی کەر ڕاگەی شیرینت بڵا وە نەرمی بکەرۆ گوزەر بشێو وە ماوا و نشینگەی دولبەر ئەر وێت بەڵەد نیت تا پێت دەم نیشان ئێدەن نیشانەی مەنزڵگەی جانان قەسرێوەن دڵگیر قەڵای خۆرهەڵات دووهەم قەسرێوەن تا مەبۆ وە ڕات چون یاوای وە سەحن تەلاری شایی مەوینووی تاقی سەیوان خەتایی گوزەر کەر نە تۆی تاقی زەڕنیگار نەو تاقا خەفتەن جەیرانی تاتار وەختێ تۆ دیای وەو تاق و مەسکەن بدۆ نە دەماخ نووری دیدەی مەن نیشات و وە ناز یەخەی کەتانش بێدار کەر نە خاو سیا چەمانش وەختێ خێزیا ئەو نازاری چین پۆشا وە باڵای کاڵای عەبیرین ئەی زەلیلی من ئەی سەختی دەردم ئەی ئێش دەروون هەناسەی سەردم بەیان کەر جە لای ئاهووی خوتەن بوو نازاری سەر خێڵ شوخی هەڵۆ خوو واچە ئازیز گیان بینایی چەمان مینەی بێچارە پێ دەوام کەیان ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سەرداری سەروەر فەخری زینگانیم سەرداری سەروەر فەخری زینگانیم ئاودێری گوڵزار عومری جوانیم جەلا دەهەندەی نووری بیناییم سایەت نە جاگەی کەوکەبەی شادیم ستارەی ئیقباڵ لەوحەی جەبینم مایە و سەرمایەی دووکانچەی ژینم کاتێ مەئیووس بیم نە لوتفی شاوە ناکا دیاردا پەیکێ جە ڕاوە من و دڵ کەفتین وە گێژی ئەفکار خەیر بام قاسد ئاما نە کەلار مەنین وە تەوتیش تا ئاما نەرا دومای وەش ئاما و سەلام هات وە جا سوپەرد نامەی عەمبەر بۆی شایی ساوام سەروە ئەوج فەوجی سەمایی بۆسام دام وە چەم لێش گرتم تامڵ تا بوسان چون من دیدە و گیان و دڵ ئەو وەخت وە ئەدەب ئیعزاز وەزم کەرد مەتاڵای نامەی شەکور ڕازم کەرد مەفهووم بی مەفاد گەوهەر کەلامت یا ڕەب توڕەی تاج دەوران وە نامت فەرمابێت نە ڕووی لوتف و قارەوە عیتاب نەی بەندەی سیاچارەوە قوروان من شوومی بەخت و چارەی وێم پەی سزا و مەینەت زیادەن وە ڵێم حاجەتش نییەن وە دەسگیری کەس کافییەن پەرێم تا ئاخر نەفەس ئیشارەت پەرێ ڕیجعەت کەردەبێت فەرمابێت هورێز بێ وە ماوای وێت گەورەم خواوەن ماواش لێم سەنەن ڕیشەی نەشاتم جە بێخ دەرکەنەن تا تەقدیر تەدبیر نەدۆ وە حاڵم بێ سوودەن جە لام تەدبیری عالەم بەتاڵەن ئەو بیر شا پەرێم کەردەن حەرامەن چون مەی جە من تا مەردەن فەقەت جە خەزنەی لوتفی سەرداری ئەزڕی مەندەن پەرێم غەمخواری وە بۆی مشکی خاس خامەی عەبیرین بکەرۆ عەلاج بەندەی کەمتەرین تەسکین دەر وە ئێش ئەوگاری جەستەم تیمارکەر زامان دڵەی مارگەزتەم شەوان تا وەڕۆ مەکردووم زاری نە چەم مەڕێزووم ئەشکی گوڵناری چون قەیس عەوداڵ وە ڕووی هەردانۆ مەوانوم وە ئێش وە دەم دەردانۆ هۆشم نەمەندەن قامم بی فانی ئیسم شەیداکەی مەلیح تەرخانی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شۆخێ جە ئەزەڵ وێش سەلار نەبۆ شۆخێ جە ئەزەڵ وێش سەلار نەبۆ بێ سورمە بێ مەی چەم خومار نەبۆ نازاری کیشوەر شەدەلار نەبۆ وە وێنەی تاووس نە گوڵزار نەبۆ ئاهووی خوتەن ڕەنگ جۆیبار نەبۆ قامەت چوون سەروی جۆیبار نەبۆ سەر دەلیلەی گەل غەزاڵان نەبۆ نازاری سەر خێڵ نەوهاڵان نەبۆ ڕوومەت چون پەڕەی گوڵاڵان نەبۆ سەر پۆلی گەردەن پڕ خاڵان نەبۆ چون بانووی ئەرمەن وێش دولبەر نەبۆ شازادەی بێ عەیب لێو شەکەر نەبۆ جەمین جامی جەم بێ کەدەر نەبۆ گەردەن بلووری جەلادەر نەبۆ مەمانش لێموی تازە ڕەس نەبۆ شۆخێ بۆ واچان وێنەش کەس نەبۆ شەرت بۆ ئەی دڵمە قەت شەیداش نەبۆ دێوانەی عەوداڵ بێ پەرواش نەبۆ گیرۆدەی تۆڕداو سیاتاش نەبۆ وە وێنەی مینە موبتەلاش نەبۆ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شەماڵ ئامانەن شەماڵ ئامانەن... شەماڵ فیدات بام دیسان ئامانەن دیسان دڵ وە ئێش دووری سەر داگەن جە هەردەی دەروون ئاهر وەر داگەن دیسان دڵ وە ئێش هیجران بریانەن چون قەقنەس وە نار حەسرەت گریانەن هامساکەی قەدیم غەمەکەی جاران سەرداگەن لێمان جە دووری یاران ئەر پەرسی چێشەن شەماڵ فیدات بام وە فیدای سروەی سوب سەحەرگات بام ئێدەن ئاماگەن وە مەنزڵگەی وێش بییەن وە هامڕاز ئەوگاری دڵ ڕێش کەم کەم تۆی دەروون کەردەن وە خووناو چەمانم ڕێزنۆن ئەسرین چون هووناو تک تک مەتکیۆ زووخاو نە جەرگم وەختەن وە قابیز بسپارۆ مەرگم وە بڵێسەی نار دووریی باڵای یار گڕگڕ مەگریۆ دڵ چون پیرەدار ئەرجووم هەر ئێدەن شەماڵ فیدات بام وە فیدای سروەی سوب سەحەرگات بام کەردم من خوێنی دەسەودامانم وە تووم دەغالەت بدەر ئامانم بویەر ئەی سو نە سەر کۆساران وێت عەبیرین کەر جە تۆی گوڵزاران وە بۆی مشکی خاس گوڵباغی باغی عەبیر ئامێز کەر نە تۆی دەماغی وە سروەکەی وێت مەخڵووت وە گوڵاو بدۆ نە دەماغ قیبلەی من جە خاو بشانۆ کەم کەم ئەگریجەی چین چین بدا نە گۆناش جە خاوی شیرین بەل وە سروەی تۆ شنۆی زوڵفی ئەو بێدار کەن دیدەی ئازیز گیان جە خەو وەختێ وەی تەقریو ئەو شۆخ و شەنگە ئاما نە خەودا ئەو گوڵباغ ڕەنگە ئەی ئاری حەسرەت ئێش و فراقش وا تاقەن تاقت پەی ئەبرۆی تاقش ئەی عەرز ئەحواڵ ئەی ئێش دووری ئەی سزای زامان سەخت مەهجووری ئەی قرچەی زامان دڵ شەرارەی دڵ ئەی ڕەنج و خەفەت دووری جەمین گوڵ ئەی بڵێسەی نار شەرارەی دەروون ئەی سەیلی ئەسرین دیدەی پڕ جە هوون ئەی دووی هەناسەی وە خەم پەروەردەم ئەی قرچەی زامان دڵ وە هوون کەردەم ئەی ئێش و خەفەت هانا وە داخۆ وەی ڕەنگ بەرمەیۆ جە تۆی دەماخۆ عەرز کەر حاڵەکەی مینەی دڵ خەمین تۆ ئەو شازادەی سیاماڵ نشین ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شەماڵ لە بەختم شەماڵ لە بەختم... شەماڵ سا بەیۆ ئیمشەو لە بەختم ئیمشەو دڵسۆز بە باوە سەروەختم وە ناسۆر کەفتەی زامانی سەختم ئیمشەو با وە سەیر زامانی کاریم گۆش دەر وە ناڵەی دەروون ئەوگاریم بای و بوینە تو حاڵەکەی من بۆی کزەی دەروون زووخاڵەکەی من فیدای سروەت بام پەیکی سەحەر خێز ئیمشەو چەمانت بکەر سورمەڕێز هۆرێزۆ ئیمشەو جە وادەی سەحەر وێت عەبیرین کەر وە عەتر و عەمبەر بویەر وە تاجیل نە سەر کۆساران مەکەر وە درەنگ تۆ جە دیاران تا مەیۆ وە ڕات کۆسار و هەردێ هەردێوەن هەواش دەوای گشت دەردێ نە تۆی ئەو هەردا مەوینی وە چەم هەواری سەفاش چون باغچەی ئیرەم هەر وەخت تۆ یاوای وەو شوێن هەوارە خێڵ خانەی قیبلەم وە نیت دیارە بویەر یەک یەک جە سیاماڵان سەرحەد نشین شای ماوی خاڵان وێش چون دەلیلەی غەزال چینەن دایم چون ئاهوو سەرحەد نشینەن نە بەرز هەوارێ خەیمەش پا کەردەن وێش وێنەی ئاهوو مایل وە هەردەن بکەر زیارەت دەوری یانەکەش چون کەعبەن جە لای من ئاسانەکەش جە دومای ئەرکان تەوافی یانەش بویەر جە مابەین پەردەی ئاسانەش بشۆ وە خزمەت ئەو نەونەمامە ئەو تەرلان تەواو قومری خەرامە واچە قیبلەکەم سەوڵی سەمەن بەر باڵاگێڕت بۆ وڵگەی هەفت کیشوەر من کیانان وە لات زامارەکەی وێت وە کزەی هیجران ئەوگارەکەی وێت عەرزش هەن جە لات ئەر پرسەن ئەحواڵ وە شەرای دووری بیەن وە زووخاڵ نەمەندەن تاقەت تواناش نیەن هۆش و عەقڵ و فام، جە لاش بەرشیەن نە قووەی ڕەفتار هێزی ئاماشەن نە سەور و سکوون نیشتەنی جاشەن ساتۆ وە کەرەم دڵنەوازیش کەر جە ڕاگەی هیممەت دەوا سازیش کەر تای نە ئەو توڕەی سیای عەمبەر بۆ بکیانوی پەرێش بەل وە دەواش بۆ تواناش مەبۆ ئەو جە ئیشارەت مەیۆ ئاسانەت مەدۆ زیارەت جە دوور بوینۆ یانەکەت وە چەم وە وێنەی مینە شاد مەبۆ بێخەم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: عوسمان فیدات بام سەبارەت: لاڵانەوە لە دەرگای «عوسمان بڕندە» بۆ چاوئێشە عوسمان فیدات بام... عوسمان وە فیدای خاکی دەرگات بام چون قۆچی قوربان قۆچی بەر پات بام قوربانی خۆت و مەکان و جات بام عوسمان من پەنام پەی دەوای ئەی دەرد وە قاپیی خەیلێ مەردی مەیدان بەرد ئێدەن وە دەرگات پەنام ئاوەردەن ڕووی لاڵەم وە لای شا عوسمان کەردەن لای خەیلێ مەردان من ئەی لاڵەم کەرد ---------- هەر چەن لاڵیام جە دەرگای مەردان کەس نەکەرد پەرێم دەوای ئەی دەردان وە خەجاڵەتێ ئامامۆ وە لات چون هوونی کەفتم جە پای بارەگات مەبۆ نەزانیم ئەم جار جەی بابە پەی چێش ساحێو باب عالی جەنابە دڵ زەلیل مەندەن وە ئەی زامەوە بدەر نەجاتم جە ئەی دامەوە ئیتر سا قوربان، تۆ وێت مەزانی وێت حەکیم حاڵ، وێت حوکمڕانی من یەن مەزانوون پەنا ئاوەردەم پەنا وە دەرگای شا عوسمان کەردەم مینە وەس کەرە تۆ لاڵە جە لام هیچ کەس وە مەئیووس نەشیەن جە دەرگام ++++++++++++++++++++++ سەرناو: فیدای سروەت بام های نەسیم وەختەن سەبارەت: بەفر چوار شەو ڕیێ بەستبوو لە «مەنسوور ئەلکان». ماڵی ئازیزەکەی مینە هاتبوونە «هەردەی سەییارە» لە «ملەی نارنجەڵە» و لەناو بەفرا ماڵیان هەڵدابوو، زۆریش لێوە نزیک بوون، بەڵام نەیئەوێرا بچێتە لای چوونکە کەریم بەگی باوکی سوێنی لێ خواردبوو. مینە ئەم شیعرەی ناردە خزمەت باوکی لە کەلار. فیدای سروەت بام های نەسیم وەختەن بدیۆ ئیمدادم زامانم سەختەن یانەی دڵ وە سەیل زووخاوان بین کەیل بیەن وە ماوای بوومی دووری لەیل گڕ گرتەن دەروون جە شەرارەی خەم شەوان تا وە ڕۆ سۆچنۆم چون شەم مەوینیم وەی ڕەنگ دەردم کارییەن هیممەت کەر ئامان وادەی یارییەن من سزا و خەفەت تەوانام بەردەن پای ئاما و لوام چون نەی پەی کەردەن هۆریزۆ سوبحەن مەکەرۆ درەنگ تەی کەرۆ مەنزڵ وە وێنەی خەدەنگ عەبیر ئامێز کەر وێت نە گوڵزاران بویە وە تاجیل نە سەر کۆساران تا مەیۆ وە ڕات سارا سەردەشتێ دەشتێوەن ماچان پەی دڵ بەهەشتێ مەوینوو نەو دەشت غەزاڵان گەل گەل مەگێڵوون وە ناز مەکەروون تامەڵ جە دوور منمانۆ نە پای ئەو هاموون قەسری سەر بەردەن وە ساقی گەردوون نە شانەی قەسرا شتێ جە ڕووی شەرق جارییەن جە دوور مەوج مەدۆ وە بەرق جە ڕووی ئەو سارا پێت مەدۆ دیار چەن قەسر و قوسوور چەن دار و ئەشجار خەیلێ دڵکەشەن کەلارش نامەن مەنزەرە و هەواش مەشهووری عامەن کەردەنش پایتەخت وە عەدل و ئینساف نەو وڵگەی دڵکەش میری عێلی جاف میری مەشهوورەن وە سەخا و کەرەم ئیسمەش کەریمەن زاتش موحتەرەم سەرداری سەروەر هەواخواهمەن سەرمایەی حورمەت پایە و جاهمەن جە من شو وەلای ئەو سەردارمە ئەو دڵسۆزی حاڵ ئەو غەمخوارمە ئەو داوای زامان دەردی کاریمەن ئەو تەسکینی ئێش دڵ ئەوگاریمەن نگادار ئەدەب نەسیم فیدات بام وە فیدای سروەی سوب سەحەرگات بام ئەی زەلیلی حاڵ ئەی سەختی زامان ئەی سوزشی دڵ سزای بێ ئامان ئەی ناڵە و فەزەع زایەڵە و زاریم ئەی گرانی دەرد ئەی گیان ئەوگاریم ئەی دووی هەناسەی وە خەم پەروەردەم ئەی قرچەی دووری دڵ وە هوون کەردەم ئەی لافاوی هوون ئەسرم وە دامان گوڵناری کەردەن سەر تا وە دامان عەرز کەرۆ خزمەت ئەو خوسرە شکور ئەو بڵند هیممەت ئەو شیرەوان خوو ئەحیانەن نەسیم پرسام لێ جە حاڵ مەوینیم وەی ڕەنگ بیم وە زوخاڵ واچە جە دووری باڵای لەیلشەن وە وێنەی مەجنوون خەم دوجەیلشەن ئەو بێو وە مەڵهەم ڕەشحەی خامەکەت نەبۆن وە دەوای دڵ پڕ زامەکەت چون شەم مەسووزۆ وە سزای جەرگش مەبۆ بەو ڕازی کەفەن وە بەرگش ئەو گیانەش وە مەیل باڵای لەیل خستەن تۆیش پەی نامەی زاڵ لوات بەستەن ئینسافەن وەسێن مەدەر ئازارش مینە بێ چارەن بدیۆ بیمارش ++++++++++++++++++++++ سەرناو: قاسد نامەکەت ئاوەرد داوە پێم سەبارەت: جواب نامەکەی گلەیی دویر قاسد نامەکەت ئاوەرد داوە پێم باز ئاوەرد وە سۆ زام کۆنە و نوێم مەزموونی نامەی عەمبەرینەکەت مەعنای عیبارەت گەوهەرینەکەت ئەر بی دیدەکەم فەرمابێت وە ناز خەیلی فراوان گلە و ئیعتراز قیبلەکەم گلەت وە ناحەق کەردەن خەتا گشت جە تۆس تا وە ڕۆی مەردەن چەن ساڵان چەن مانگ چەن شەوان و ڕۆ عومرم چوو وە باد دڵ وە مەیلی تۆ جارێ ناوەردی ڕەحمێ تۆ وە دڵ نەترسای جە سای ئەڵحەد سەرای گڵ خەتا گشت جە تۆ خەیانەت جە تۆ ڕەوییەی خوێنمژی و جینایەت جە تۆ چەن جار چون خوێنی ڕام دا وە بەختت چەن دەغالەت دام وە پایەی تەختت چەن جەور چەن جەفا نە تۆ دیم وە چەم چەن واتەی بەدکار چەن تانەی هاودەم وێم کەرد وە پوول قەڵب ناڕەوای شاران زەردەخەنەی بەزم گورۆی بەدکاران نەترسای جە ڕۆی محاکمەی حەق نەترسای جە زوڵم کردەوەی ناحەق ڕایێ نەیاوا سەڵامێ جە تۆ یا وە مەرحەمەت پەیامێ جە تۆ ناعیلاج جە ئێش دڵەی غەمگینم نە بێقەراری ئەروای شیرینم جە سەردیی کەلام جە دڵ سەختی تۆ جە بێ مروەتی و جە بەدبەختی تۆ وە وێنەی مەجنوون ڕووم نیا وە چۆڵ وێم کەرد وە عەوداڵ کەڵپووس دام وە کۆڵ گەڕیام پەی یەکێ وە نازارم بۆ وێنەی حەکیمان دەواکارم بۆ ئاوەردم وە دەس ئی نەونەمامە ئی تەرڵان تەواو قوومری خەرامە ئیستەیش ئازیز گیان مایەی حەیاتم هێزی زینگانی ڕووی سەر بساتم مەدۆم سۆگەندت وە جوانیی وێت وە باڵای عەر عەر دڵستانی وێت وە وێنەی جاران وە واتەی بەدکار کەریم وە سەر بەحس ناو کۆڵانی شار مەدەر فرێوم مەمکەر وە تانە مەکەرۆم وە ڕاز ناو قاوەخانە یا خود گەر شیمەی غەدرت تەرک کەردەن ڕەویەی زۆرداریت جە بیر وێت بەردەن چون من گیان فیدام تۆیش دەروون کەیلی وەک من دڵ کەباب تۆیش دڵ پڕ مەیلی گۆش نادەی وە حەرف واتەی بەدکاران نامکەی وە سەرمەشق گشت هەرزەکاران شەرت بۆ ئازیز گیان شەرتی وە ڕاسی شەرتی عاشقان وە دڵ ئیخلاسی وە وێنەی مینە تا وە تۆی کەفەن تەوقی غوڵامیت بخەم وە گەردەن ++++++++++++++++++++++ سەرناو: قیبلەکەم حوورم ئیمانم دینم قیبلەکەم، حوورم، ئیمانم، دینم مایە و دەسمایەی دووکانچەی ژینم ئاروام، ئازیزم، نووری بیناییم تاجم، دێهیمیم، کەوکەبەی شادیم هێز و تواناییی دڵەی زام گرتەم دەوای ئەوگاری جەستەکەی خەستەم جەلای بینایی و شیفای دەوای دەرد تەسکین کەرەی هەناسانی سەرد بەو دیدەی سیای مەستی خومارت بەو شوعلەی ڕەخشان نووری ڕوخسارت بەو ئەبرۆی هیلال کەچی خەمیدە بەو خاڵ سینەی هیچ کەس نەدیدە بەو چین پەرچەم لوولوەردەی سێوەنگ وە ورشە و پرشەی لێوی غونچە ڕەنگ قەسەم وە ئەڵماس تۆی گوارەیی زەرد ئاوێزان وە بان بلووری بێگەرد جەو ساوە دیدەم بڕیاگم جە تۆ زایەڵەم گەرمەن شەوان تا وە ڕۆ سەر تا پای ئازام مەگریووم چون شەمع ئامانەن ئامان نووری دیدەکەم بکەرۆ دەوای زامدارییی دڵ مینە وەی ئێشۆ یانەش بۆ وە گڵ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە ڕێ گوزارێ لە ناو ماشینێ لە ڕێ گوزارێ لە ناو ماشینێ تووشم بوو وە تووش شۆخی شیرینێ باڵا عەرعەرێ لەشوولارەزم دولبەری شۆخی دیدەمەس خوێن گەرم ناسک نەوهاڵێ ڕەعنا دولبەرێ گەردەن مینای تەڕ شمشاڵ کەمەرێ ڕوومەت تەڕ، ناسک، کاڵ و پەمەیی دەم گرد و لێو سوور خشت و غونچەیی وە عیشوە ناز و وە نیو نیگاوە جار جار وە لاما کە لای ئەداوە دڵمی ئەپێکا جەرگی ئەسووتان ڕۆحی شێت ئەکرد فامی ئەشێوان وە تیری موژەی سەد دڵ ئەوگارە چەن شاهان وە دەرد عیشق دووچارە کەوتمە تۆڕداو سیاپەرچەمێ گیرۆدەی خاڵی چەناکە و دەمێ ئەوگار و عەوداڵ دڵ شێت و لێوە وەک مەحنوون ماوام سەرحەد و کێوە مینە مەر یەزدان خۆی بکات چارم بکات دەرمانی دڵەی زامدارم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە ڕێگوزارێ سەبارەت: لەسەر ڕێبازی حەمە ئاغای دەربەندفەقەرە لە ڕێگوزارێ... ئەمڕۆ دیم وە چەم لە ڕێ گوزارێ شۆخی دیدەمەست تەرڵان تەوارێ ئاهووی خوتەن ڕەنگ دیدە خومارێ تووبا باڵایێ هەیئەت ڕەعنایێ تاووس شێوایێ سەوڵەت زێبایێ وەک جەیرانی مەس سڵ کردە لە سا خەرامان ڕەفتار هەم پەری شێوا ئەگریجەی پەرچەم وە وێنەی نەسرین جەمین درەخشان وە نەجمی پەروین هەر وەکوو هیلال ئەبرۆ خەمیدە دێژی وە پەرگار مانی کەشیدە دیدەمەس دایم بێ مەی پڕخومار سیا وەک دیدەی جەیرانی تاتار وەک سوبحی سادق لە تاریکی شەو ڕووی شوعلەی ئەدا لە تۆی زوڵفی ئەو دوو لێو شیرینتر لە شیرین شەکەر سەد قات لە شیرین ئەم زۆر دولبەرتەر مینە بەو پەرچەم پڕ لە پێچ و چین بێژە خەرامان شازادەکەی چین ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لەعلی سەر جقەی تاج تاجداران لەعلی سەر جقەی تاج تاجداران ڕەئیس حەڵقەی گشت شەهریاران جای هانا و ئۆمێد ئۆمیدەواران دەوای ئێش سەخت دەروون ئەوگاران کار پەردازی کار بێگانە و خوێشی دەسگیری گرۆی خەستەی دڵ ڕێشی پرسیار کەردەی حاڵ پەشێو ئەحواڵی ئاوی کزەی جەرگ دەروون زوخاڵی ئاهم جە قوببەی گەردوون کەردەن سەر چ عەجەب جە لات نەکەردەن گوزەر شەوان تا وە ڕۆ مەسووزۆ جەرگم خوا مەزانۆ ئاوات وە مەرگم یا شا وە تاقیق یە مەعلووممەن جە بەد ئقباڵی و ناڵەی شووممەن بۆی کزەی کەباب دڵەی ڕەنجەڕۆ نەکەردەن مەشام شامەی زاتی تۆ ئەمجار بەشقی عەشق سەرداری عالەم سەییدی سەروەر ئەولادی ئادەم ببەخشووم وە جاه مستەفای موختار ڕەحمت بۆ وەسەن مەدەرووم ئازار بکەرۆ دەوای دڵەی پڕ دەردم بدەرۆ تەسکین هەناسەی سەردم تەحریر کەر وە لوتف شیرین نامەی بکەر خەڵاتم ڕەشحەیی خامەی بەل بۆ وە دەوای زامانی کاریم شیفا بۆ پەریێ دەروون ئەوگاریم شاهم وە تاقیق چەنیت عەیان بۆ سەوگەندم وە زات پاکی یەزدان بۆ بیللا یە ئاخر نامەی ڕەجامەن بەینێوەن وەی ڕەنگ لاڵە و نزامەن شەفیع بۆ جە لات جبرەئیل ئەفزەل باز تکا کاربۆ سەییدی مورسەل خیتام دەر وە کار مینەی سیابەخت وەش کەرۆ دڵەی گرتەی زامی سەخت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: من چی حەڵقەی بەزم یارانی گیانی من چی حەڵقەی بەزم یارانی گیانی یەک یەک جەم بیەن پەی شادمانی کۆگرتەن پەی کەیف هەر یەک جە لایێ چەمەڕان وە ڕاکەی ساقی بایێ فیدات بام ئامان دێرەن بێ درەنگ باوەر برێزە شەرابی گوڵ ڕەنگ کەچ کەر سوراحی سەر وە تۆی پیاڵە دڵەی هامسەران بخەر وە ناڵە وە قاقای شیشەت وە سەر پیاڵەوە گەردی پەڕەی دڵ جوان کاڵەوە نەیچی تۆیش وە سۆز گەرمی نەوای نەی ئاهر دەر وە گیان مەی خوران پەی پەی واچە موغەننیش وە نەوا و سوروور سازدا پەرێمان بەزمی سەلم و توور موتریبان وە سۆز نە وارگەی وێشان وە ڕەقس ئاوەردەن دەسەی مەی نۆشان ئنجا تۆ نەیچی و موتریب وە هەم دا بماڵا دڵەی یاران جە خەم دا وە نەشئەی مەی و سوزەی نەوای نەی یاران بەو یاران شەوق و شادی کەی بەل مینە یش وە مەیل شەوقی یارانش شاد کات دڵ وە زەوق عومری جارانش ++++++++++++++++++++++ سەرناو: مەولام زامی تۆ سەبارەت: شیوەن بۆ کەریم بەگی باوکم مەولام زامی تۆ... مەولام شەرارەی سەختی زامی تۆ قەسەم بەو کەسەی من جیا کرد جە تۆ بەو تەور پێکیان دڵەی ڕەنجەڕۆ چە حەکیمەن گشت وەنەش جەم بۆ تاوەڕۆی مەحشەر ساڕێش نمەبۆ مەولام بەو کەسەی هەمتاش نیەن باکش جە کافەی ماسیواش نییەن دەردی دوریەکەت هیچ شفاش نییەن زامانی هجرانی تۆ دەواش نییەن هەر کەس وێنەی من پەی تۆ بەدحاڵ بۆ مەبۆ تا مردن شێت و عەوداڵ بۆ مەولام بێ نازی دیوان خانەکەت کزی و کەساسی ناو دیوانەکەت ماتی و دڵتەنگی ئەهلی یانەکەت کارێ پێم کەردەن بەو قۆرئانەکەت تا جە سەر بسات ساتێ ژینم بۆ مەبۆ من دایم ناڵە و شینم بۆ مەولام من ناڵە و دەردەکەی کاریم شین و فیزاع و زەبوونی و زاریم واوەیلای وەگورم ئیش ئەوگاریم کزی و کەساسی و ئەی گیان ئەوگاریم وا لە سەراسەر جە مەهجووریی تۆ بێلە گشت جە ئێش دەردی دووریی تۆ مەولام سەرداران ئەمیرانی عێڵ مەولام ڕەئیسان کۆمارانی خێڵ سەراسەر غەمبار ڕاشان بیەن وێڵ مەواچان فەڵەک لێڵاییت با لێڵ ئەو گەورەی دڵسۆز میللەت ها نە کۆ مەولام پاشاکان ئەمیران جاف دیقەت دان عەشرەت وێشان بێ خلاف غەیر جە تۆ نەدین میری ساحب لاف ڕوتبەی ڕیاسەت وە یەقین ساف ---------- سپەردەن وە تۆ واچە دومای تۆ وەکی لایق بۆ ئەو تەخت، ئەو شکۆ مەولام من شەرتم پەرێ وێم کەردەن وێنەی فەرز فەرزم گەردان وە گەردەن کارم دمای تۆ تا ڕۆژی مەردەن شین و زاری بۆ هوونی دڵ وەردەن نە جاگەی شادی و دڵ خۆشیم هەر ڕۆ بەرگم قەڵاخی و ویرم ڕۆڕۆ بۆ شەرت بۆ تا مەیۆ قابیز پەی مەرگم هەتا مەورازان کەفەن پەی بەرگم نەجاگەی سەیران گوڵزار و مێرگم چون ئاو جاری بۆ هووناو جەرگم تا ساتێ بەقام جە سەرزەمین بۆ مەبۆ من پیشەم شین و گرین بۆ ئەی ڕۆمەن ئەی ڕۆ میری لەنگم ڕۆ ئەیڕۆ سەرداری خوسرەو ڕەنگم ڕۆ ئەیڕۆ ڕۆستەمی ڕۆژی جەنگم ڕۆ ئەیڕۆ شازادەی ساحب دەنگم ڕۆ ئەێڕۆ سەرگەورەی عێل جافم ڕۆ ئەیڕۆ ڕەئیس ساحیب و لافم ڕۆ ئەیڕۆ پەی وارس حاتەمی سانی ئەیڕۆ پەی ڕەئیس عێلی مورادی ئەیڕۆ وێنەی تۆ کێ وە دڵشادی جە دوای تۆ بیکا مەجلس ئارایی لێل گەورە و بچووک دڵ پاک جە قین بۆ خەندان وێنەی گۆڵ کەلام شیرین بۆ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: نە ڕاگوزارێ نە ڕاگوزارێ... ئارۆ دیم وە چەم نە ڕاگوزارێ ئاهووی خوتەن بێز تەرلان تەوارێ جەیرانی سەرمەس دیدە خومارێ تووبا قامەتێ هەیئەت ڕەعنایێ تاووس خسڵەتێ سەوڵەت زێبایێ پەرچەم پەرێشان وە وێنەی نەسرین جەمین درەخشان چون نەجم و پەروین چەمان وە پرگار مانی کەشیدە چون هیلالی نەو ئەبڕۆ خەمیدە چەمانش دایم بێ مەی پڕ خومار سیا چون دیدەی جەیرانی تاتار چون سوبحی سادق نە زوڵماتی شەو ڕوومەت مەدرەوشا جە تۆی زوڵفی ئەو لەبان شیرینتر جە شیرین شەکەر مەواچای غونچەی وادەی سوب سەحەر چەنەش چون نارنج بەغدایی ڕەنگین خەیلێ دڵگیرتەر جە چەنەی شیرین مینە پەرچەمش سیاو پڕ چینەن چەمان خەرامان شۆخی شیرینەن ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وە ناچار لەبەر چارەی دەردی دڵ وە ناچار لەبەر چارەی دەردی دڵ بەل نەجاتم بێ لەم بەندی موشکڵ هەر وەک ڕاوچیان بچن وە پارێز کەوتمە پارێزی ئەو وەحشی خوێن ڕێژ بە وێنەی دەروێش کەڵپووس وەکۆڵۆ بەینێ من و ئەو مامۆ وە چۆڵۆ هەر وەک سەییادان پارێزم ئەبرد لە جێی نەدیگیو پشت ئاسۆ و بن بەرد ڕۆژێ لەناکا سەیرم کرد جارێ وەک کەڵ خەوتگە لەبەر قەتارێ وەکوو ڕاوچیان من وە تەقلە و ڕەو ڕۆییم تا گەیمە وە پای تاقی ئەو ڕاوێسام لە پای ئەو تاقەی ئەودا شونوێی کرد هەڵسا ناکاو لە خەودا هاتە گفت و گۆ ئەو شەکەر ڕازە ئەو شۆخی دولبەر ئەو ساحب نازە پرسی لێم کارت چییە چ کاری؟ وا دیارە ڕاوچیت وێڵی شکاری وتم قیبلەکەم سەروی سەمەنبەر بۆ تۆ ئاوارەم نازاری کیشوەر ڕەحمێ کە وە من دڵ وە دەردەوە یەک مانگەن بۆ تۆ وام وە هەردەوە بەینێکە قیبلەم بە خوا وێڵی تووم هەر وەکوو مەجنوون ئەراگێڵی تووم لەبەر دار تاوم سوێنم وە خاڵت وە تای ئەگریجەی ژێر سای دەسماڵت جوابی دامەوە ئەو شۆخ و شەنگە ئەو سەروی سەلار ئەو تووبا ڕەنگە وتی مادامێ تۆ بۆ من وێڵی بۆ من وەک مەجنوون سەر هەردان گێڵی شەرت وێ ئەو شەرتەی نازاران ئەیکەن نازاران دەرحەق مەیل دادان ئەیکەن تا تۆ وەم ڕەنگە گیان فیدای من وی وەک شێخی سەنعان دڵ شەیدای من وی نازاری تۆ وم تا وە ڕۆی مردن مادام تەوق منت خستۆتە گەردەن مەلا گیان بێژە بەو کۆنەیارە بەو بێ حەیاکەی هەرزەی بێکارە ئەو وەحشی بێهۆش بێ شەرم و بێ شۆ ئەو بێ عەقڵ و فام شێتی نەزان دۆ بێژە لە داخت شەرتە فڵان کەس گرتوویە بە یار جەیرانی سەرمەس خەرامانی چین کەنیزی خاسی شیرینی ئەرمەن وا وە ئیخلاسی کە ئەو وەو ڕەنگە لە من عەدای کرد وا دڵ وەک مینە لە ئەو حەشای کرد ++++++++++++++++++++++ سەرناو: چە بکەم من جە دەس شوومیی بەختەکەم چە بکەم من جە دەس شوومیی بەختەکەم باز ئاوورد وە سۆ زامان سەختەکەم گرپەی بڵێسەی کوورەکەی دەروون ئێدەن سەر ساوان وە سای گەردوون زڵەی زایەڵەی دڵەی پڕ جە دەرد بۆی کزەی کەباب هەناسانی سەرد ئەمشەو مەشنەوم مەیۆ نە گۆشم مەدۆ نە دەماغ، ڕەم کەردەن هۆشم فەڵەک داد جە دەس ستەمکارییەکەت کۆتاش نەکەردی خوێن خوارییەکەت هوونم نەکەردەن فەڵەک جە سای تۆ جەفات سات وە سات پەی من زیاد مەبۆ هانا هەی هاوار چەواشەی کەچ ڕەو وەسەن تا کەی بووم من نەتەقڵە و دەو تا کەی وێڵ هەرد سیابەختی بووم تا کەی دڵ هوونین زامان سەختی بووم تا کەی غەرق گێژ لێڵاوی خەمان وە وێنەی مەجنوون ئاوارەی هەردان وەسەن وەس جەنو ئازارم دەرۆ کەم وە قار و قین تاقیوم کەرۆ من چێشم کەردەن داد جە بەدڕاییت جە جەور و ستەم جە ناخوارییت ساتێ بەو ڕازە بەل دڵم شاد بۆ وە وێنەی مینە جە خەم ئازاد بۆ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ڕۆژێ جە ڕۆژان نە شوێن هەوارێ ڕۆژێ جە ڕۆژان نە شوێن هەوارێ دیم کەفتەن وە خاک تاقیەتەیارێ واتم ئەی تاقیەی سیا پەرچەمان تەقیم جەمین شوخی سێو مەمان واچە تۆ ئیعجاز زاتی پێغەمبەر مشکینی وە بۆیی موشکی کام دولبەر سێوانی پەرچەم کام نازەنینی کۆنەی کڵاوزەڕ کام مەه جەبینی وە پشت سەرەو لاگیرەی شیرین کام شۆخ تۆی کەردە تاقیەی زێرین هاتە ئە زوان تاقیەی بێچارە وەی تەور دا جواو لەو شوێن هەوارە واتش پرسیارێ ئەی تاقیەی تەیار مشکین بۆی وە بۆی موشکی کام نازار کڵاوزەڕ نە سەر نەونەمامێ بووم شۆخی سیاچەم گوڵ ئەندامێ بووم ئاهووی خوتەن بۆ باڵا عەرعەرێ قامەت زەڕستوون نازک دولبەرێ سەرگۆناش چێمان پەڕەی تازەی گوڵ سەحەر بە پشکۆ وە نەوای بوڵبوڵ دیدەش وە سورمەی قودرەت ڕەشتەبێ دڵداران وە داغ باڵاش کوشتەبێ توڕەی توغرایی چین سیا پرچشەن سێوانی سەرخاڵ ناو سینەو مەمشەن ترفەی سفیدەی چاڵی تین بێگەرد چون ئاوی حەیات جە تۆش مەوج مەوەرد نازار نەوهاڵێ مشکین حوقەی ناف سەر دەلیلەی گەل نازارانی جاف جارجار ئێواران وە ناز مەگێڵا کەردەوە عەوداڵ چی بی جە خێڵا نامم کەردەبێت وە تاقیەی فەڕەنگ ئیستەیش مەوینی کەفتەنم وەی ڕەنگ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ڕەفیق واچە پێم ڕەفیق واچە پێم... بایو پەی ڕەزای خوا واچە پێم لوای وە پێشواز عێلی جافەوە نەدیت نازارێ بەی ئەوسافەوە نەدیت ئاهووکەی توونی هەردەی دڵ چەم سیاوەکەی سەر دەلیلەی دڵ نەدیت ئەو دلبەر ئارامی گیانم مایەی زینگانی و ڕۆحی ڕەوانم نەدیت سەر باشقەی گشت کوردەواران نازاری سەر خێڵ دیدە خوماران ئەو گوڵباغی باغ سەهەن پەروەردە تەشریف شەفایی ئێڵاخان بەردە ئەو باڵا عەرعەر پەروەردەی گوڵزار ئەو تووبا قامەت ئەو سەروی سەلار واچە مەر نەدیت ئەو نەونەمامە ئەو تەرلان تەواو قومری خەرامە نەدیت شیفای دەرد دڵەی غەمگینم نەدیت مایەی کەیف ڕووی سەرزەمینم مواچای لوای تۆ وە نووای عێڵ نەیاوای وە کۆچ شۆخەکەی سەر خێڵ نەدیت لەیل ئاما جە ئێلاخەوە چون شابازی وەحش وە ڕووی شاخەوە نەدیت بەو ئەبرۆی هیلالی یەکەم بەو ڕوخسار وێنەی بەدری دوو هەفتەم تۆ یاوای وە کۆچ وە ڕاگوزارۆ نەدیت قیبلەکەم وە تلمیت بارۆ بەو بەژن و باڵای شۆخ و شەنگەوە بەو شێوای شیرین لەیلا ڕەنگەوە بەو غەمزەی دڵ دۆز چون خەدەنگەوە بەو دیدەی خون ڕێز پا وە جەنگەوە چون ئاهووی خۆتەن نەسا سڵ کەردە ڕوومەت وێنەی مانگ بێ پەنا و پەردە نەدیت نەپەرسا جە حاڵەکەی من جە کزەی دەروون زووخاڵەکەی من نەپرسا هەواڵ خەستەی مەیلەکەش وە سزای دووریی دەروون کەیلەکەش جە سەیلی زووخاو دڵەی نمینم جە زاری و فەزەع زایەڵە و شینم نە چەخماخەی ئێش زامانی کاریم جە ناڵەی وە سۆز شەوان بێداریم ئاما جە ئێلاخ وێش وێنەی لەیل نەوات ها جە کۆ قەیسەکەی دوجەیل عەوداڵی خەمبار زەدەی دەردەکەش وە سزای دووریی دەروون بردەکەش نەوات ها جە کۆ مینە ی سیابەخت بیماری دڵ ڕێش گرتەی زام سەخت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: گرتم یاری نۆ گرتم یاری نۆ گرتم یاری نۆ... مەلا دەپرسیت گرتم یاری نۆ سەنای سەرتاپای بنووسم بۆ تۆ باڵا وە وێنەی نەونەمامی نۆ وەحشی غەزالی لێولەعلی ئاڵی پەشێو دەسماڵی هەم نەسرین خاڵی ئەبرۆ کەمانی برژانگ چون سینان دیدە فەتتانی غەمزە وەک پەیکان باڵا عەرعەری ڕوومەت وێنەی خۆر پەری پەیکەری شەنگ شۆخی دولبەر بەرزە دەماخی وەک سەروی ناو باخ مەلا وە قورئان دڵ بۆی بووگە داخ زۆر عیلم بازە ساحێوی نازە شازادەی بێ عەیب یەکجار مومتازە گێسوو پەریشان چەمان ئەسرینە ڕوومەت درەخشان ئەڵێی پەروینە دیدە پڕخومار هەر وەک مەی نۆشان جەمین شوعلە دەر وەک شەمسی ڕەخشان وەک ئاهووی تاتار لە سا سڵ کەردە وەحش و بێ فامە وەک ئاهووی هەردە دەپرسیت مەلا چۆنم کەوت وە دەس ئەم حۆری شێوە ئەم ئاسکەی چاومەس هەر وەک سەییادان مەئلووف وە شکار بەربەیانی چووم بۆ ڕاوی کۆسار لە سوب سەحەردا لە سەر شەتاوێ من دیم جەیرانێ، شۆخی لەولاوێ لە دوور دی شێوام وە تاو گەڕیاوە چون ئاهووی ڕەمگا لەولا وێساوە گاگا وە نازۆ ئەیکرد نیگایێ تۆی دڵمی پیکا لە هەموو لایێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هانا ها وە لات پەیکەکەی سەحەر هانا ها وە لات پەیکەکەی سەحەر بەیۆ ئیمدادم درەنگی مەکەر وە کزەی سەبوون دووری باڵای یار مەگریۆم ئێدەن چون شەرارەی نار مەخێزۆ گڕ گڕ ئاهر نە جەستەم کەردەن وە قەقنەس جەستەکەی خەستەم ئامان سەد ئامان نەسیم سا وەختەن با وە ئیمدادم دەردەکەم سەختەن تۆی دەروون جە سەیل زوخاو بیەن کەیل گڕ وستەن نە دڵ کزەی دووری لەیل کوورەکەی دەروون وە خاشاکی خەم ماڵاماڵ بیەن مەسۆزۆ کەم کەم شەرارەی ئاهر دووریی شین لێش دووی هەناسەی سەرد جەلا مەدۆ پێش ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هانا هامسەران جە ئێشی دووری هانا هامسەران جە ئێشی دووری جە زامانی سەخت کەردەی مەهجووری تک تک مەتکیۆ هووناو نە جەرگم دایم نە سزای شەرارەی مەرگم شادی کۆچش کەرد نە ئقلیمی دڵ خەم دڵشاد بیەن وە ماوا و مەنزڵ خەم و تەم و هەم جەلام بیەن جەم ئەسرش هووناوەن سەرچاوەکەی چەم چەمانم ئەسرین هووناو مەڕێزۆ دووی هەناسەی سەرد نە دڵ مەخێزۆ جە سزای زامان دڵەی پڕ جە ژار جە گەرمیی دەروون جە شەرارەی نار وە کەباب بیەن جەستەم سەر تا پا وێنەی زووخاوەن مۆخم جە ئازا خەم نە جەرگەی جەرگ گیان نە جەرگەی خەم تەن کاسەن وە خەم خەمانم هاودەم پەی شوڵەی ڕووخسار ئەو ئارامی گیان جەستەم مەگریۆ چون شەمعی شەوان هامسەران ئامان بکەروون چارم بکەروون عیلاج دڵەی ئەوگارم ڕەحمێ کەن وە حاڵ مینەی سیابەخت تا کەی بناڵۆ وە زامانی سەخت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: یاران من دیسان نەوبەی زاریمەن یاران من دیسان نەوبەی زاریمەن نەوبەی ئێش سەخت دڵ ئەوگاریمەن نەوبەی زایەلەی دڵەی مار گەزتەن باوکەڕۆی وە گەرم ئەرواکەی خەستەن دیسان من ڕۆڕۆی دومای خێڵمەن واوەیلای دومای کۆچی لەیلمەن ماچان یانەی جاف وە چاتۆڵ بیەن کۆساران ڕەنگین گوڵان بەرشیەن یە گشت نیشانەی لوای جافانەن وەادەی سەفا و سەیر چەم کڵافانەن نازاران مەیلی سەیرانشانەن هەوای سەیرانگەی کوێستانشانەن وادەی تماشای سەر کۆسارانەن کاتی سەفا و سەیر چەم خومارانەن گوڵان گشت ڕەنگین بوولبولان دڵشاد ناڵەی قومرییان خەم مەدۆ وە یاد چریکە و قاسپەی کەو نە پای کاوان شاخە و بریقە و هاژەی شەتاوان تەوق تەوق گوڵاڵان نەرگسان پۆل پۆل ڕازنان چیا و سارا و دەشت و دۆڵ سیاماڵ نشین گشت کەفتەن وە بار مەگێڵوون پەی سەیر هەوار وە هەوار چین نەوهاڵان پەرێ تەماشا جە زۆسان هەوار مەکەروون حاشا ئەو شۆخی بێگەرد نووری بیناییم ئەو مایەی نیشات ئەو هیوا و شادیم بێ خەوەر جە من دەردم کارییەن سەیر و سەفای ئەو پەی من ڕازییەن شەماڵ فیدات بام تۆ و باڵی تەیرت تۆ و بۆی عەمبەرین تۆ و سروەی سەیرت ئیمشەو هۆرێزە وەر جە سوب سەحەر وێت عەبیرین کەر وە مێشک و عەمبەر بشۆ وە دومای بەرکۆچی خێڵان سەر دەلیلەی گەل ڕەمی ڕەوی لان بزان قیبلەکەم وا لە کام شارێ یا خۆ نۆهەوار کام سەر هەوارێ واچە ئازیز گیان شای سۆسەن خاڵان ڕەهوێلەی ڕەم کێش پۆلی نەوهاڵان پێکیای پێکان عیشوە و غەمزەکەت ئەوگاری باڵای شیرین تەرزەکەت بەدبەخت و غەمگین سیاچارەکەت قەیس لونگ وە کۆڵ چەم خومارەکەت جە شوێن وارگەکەت کەفتەن خەستەی دەرد بیمار، دڵ هوونین، گیان ئەوگار، ڕەنگ زەرد ئەر بیو نەچین زوڵفەکەت تابێ نەکیانی پەرێش ڕەهاییش نایێ تکام یەن شەماڵ چون برای گیانی چون دۆس دڵسۆز نەک وە گیانی ڕەحمێ کەر وە ئێش ناڵەی دڵەکەم ئیمشەو سا بشۆ وە لای گوڵەکەم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: یاڵڵا وە حاجەت سپیدەی ئەکرەم یاڵڵا وە حاجەت سپیدەی ئەکرەم محەمەد فەخری ئەولادی ئادەم ئەو شاسوارەی عەرسەی لامەکان ئەو شاهبازەی سەر پاک بوونیان ئەو سالاری دین، ئەو سوڵتانی دین شەفیعی عالەم ختم المرسلین سپیدەی سوروور، کاففەی مەخلووقات شەفاعەتکەری ڕۆژی عەرەسات شەهەنشای لەقەب تاها و یاسین خەلاس کونەندەی هەموو موزنیبین بمکە بە خاتر ئەو بەرگوزیدە ببەخشە دەوای دەردم جەدیدە هەرچەندە یاخی و خەجاڵەتبارم ڕووسیای قاپیی پەروەردگارم موتیعی ئەمری نەفسی شەیتانم پشت خەمیدەی ژێر باری عیسیانم تاعەت کەم کەردە، بێ عیبادەتم مەعسیەتبار و هەم خەجاڵەتم داخڵی گرۆی گوناهبارانم سەربەزمی حەڵقەی شەرمەسارانم ئەووەڵ عەفوو کە باری گوناهم قوبووڵ کە تۆبەم ئەی پادشاهم دووهەم وە حاجەت ئەو بەرگوزیدە ببەخشە دەوای دەردم جە دیدە ئەووەڵ شایەتیم وە تۆ ئاوەردەن ئیقرارم وە لەفز تەنهاییت کەردەن تەسدیقی وەحیی نوبووەت کەردم وە ڕەسوڵڵا ئیمان ئاوەردم هەرچی جە قۆرئان حاسڵ کراوە وە شەرعی شەریف نامش براوە باوەڕم پێ هەس پەرێم بوو یەقین خەتا نەکەردەن عالمانی دین هەر چی تۆ فەرمووت وە نەبی ئەفخەم ئەوانیش وایان وتوە بە عالەم تۆبە یا ڕەببی تۆبەی نەسووحی لە کرداری بەد موژدەی نەقبووحی تۆبەم بۆ جە گشت کردەیی بەدە جە ئەفعالی بەد هەرچی وێم کەردە ببەخشە باری گوناهم یەکسەر لە لەوحولمەحفووز ئەمری عەفوم دە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: یەن وە تیغ ئێش حەمە دڵ خستەن سەبارەت: شینی «حەمە»ی کوڕی مینە جاف و «خەسرەو»ی کوڕی داود بەگی مامی یەن وە تیغ ئێش حەمە دڵ خستەن وە مەرگی «ئافتاو» وێنەی مار گەزتەن وە ئەو ڕەنگ گرپەی ئێش جەرگم سوزنا سەر تا پای ئازام یەک یەک ڕێزنا قرچە و بزیسکە و گرپەی جەرگەکەم هەردەم پێم ئەدا سزای جەرگەکەم بەرمیۆ کزەی هەناسان سەرد جە تۆی زوخاوان دڵەی پڕ جە دەرد نەمەندەن تاقەت و توانا و تاوم چون سەیلەن ئەسرین خوێناوی چاوم وێنەی بای سەبوون بدا وە بێخ بەن وەو ڕەنگ تاوتان سینە و گیان و تەن کارێ پێم کەردەن مەرگت جوانانم غەیرەز زاری و شین نیەن دەرمانم واچە بە کۆ بان کۆمەڵی یاران هەر یەک تەرفەنەی سوقاقی شاران گەلێ بگێرۆن وە کزەی ماڵۆ خاس خاس شیوەن کەن وە تاڵە تاڵۆ تو خوا مامە گیان واچە با کۆ بان وە کسپەی جەرگۆ لێل من بواچان ئەیڕۆ یە ناڵەی دڵ ئەوگارانە ئەیڕۆ یە شیوەن مەرگی یارانە ئەیڕۆ یە کزەی سیا بەختانە دەنگی ڕۆڵە ڕۆی زامان سەختانە ئەیڕۆ بەر لە من شێویا ڕۆڵەڕۆ ڕیشەی دڵ خۆشیم کێشیا ڕۆڵەڕۆ قەڵای ئامانجم ڕووخیا ڕۆڵەڕۆ لە پڕ تاراجم کریا ڕۆڵەڕۆ تاڵی دڵشادیم بڕیا ڕۆڵەڕۆ پشتی غیرەتم شکیا ڕۆڵەڕۆ سەرتەلی باغم بڕیا ڕۆڵەڕۆ خۆشی دەماغم سەنیا ڕۆڵەڕۆ هومێد و هیوام سووتیا ڕۆڵەڕۆ نیشاتم لە گیان چنیا ڕۆڵەڕۆ ئەیڕۆ چناری قەد کریاگم ڕۆ دوو خەڵفی نەوتوول تازەباوم ڕو دوو سەروی سالار جوانی باغم ڕۆ جووتێ گوڵغونچەی بۆی دەماغم ڕۆ ئەیڕۆ دوو لیمۆی زەرد و کاڵم ڕۆ جووتێ کەوبازی ڕشتە خاڵم ڕۆ ئەیڕۆمەن حەمەی شەمقار ڕەنگم ڕۆ ئەیڕۆ ئافتاوی شۆخ و شەنگم ڕۆ شووم و سیابەخت هەر من حەمەم ڕۆ ئاخر شەڕ، زام سەخت، هەر من حەمەم ڕۆ مل شکیا و لە بان خوسرەو گیانم ڕۆ وە ژان پلکیا و ئافتاو خانم ڕۆ ئیتر داغ نەدا دڵت وەی داخە نەشکێنی دەماغ گەورەم وەی ئاخە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئاخ لە دەس فیراق و داغ و ئاخ لە دەس هیجرانی یار ئاخ لە دەس فیراق و داغ و ئاخ لە دەس هیجرانی یار بۆچ نەهاتە ئاخری دووری جگەر سۆزانی یار ئاخ چ بوو ئەم دەردە دووچاری منی بێچارە بوو ئاگری بەردایە عومرم دیدەیی فەتتانی یار ڕوو ئە لای کێ بکەم خودایە کێ دەوای دەردم بکا مەڵهەمی دەست ناکەوێ زامی مژەی قەترانی یار ئاخ و بەدبەختی و کڵۆڵی و چارەیی شووم و سیام تازە وا تێنە ئەسۆ جێگەی ڕم و پەیکانی یار ئاخ فەڵەک ئەم زوڵمە تۆ کردووتە قەد نەیدیوە کەس من ئەسووتێنی بە دووری و دوژمنیش هاوشانی یار مینە نووری موستەفا بێرێتە قاپیت بۆ ڕەجا ئەو خوا بۆی بێ دەلیلی زوو لە ناو یارانی یار ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئاخ نەمردایەم ئازیز گیانەکەم ئاخ نەمردایەم ئازیز گیانەکەم تاقە گوڵەکەی باغی ژیانەکەم ئەم جووتە چاوەم پڕ لە خوێناوە لە دووریی تۆوە کوێر و لێڵاوە ئازیز گیانەکەم وە ئایەی شەریف سوێن وە موعجیزەی ڕەسوولی عەفیف تا دەستی دێوی ڕەقیبی بەدخوو بیتەنێ پەردەی تەلیسم و جادوو لەت نەکرێ بە تیغ پەی نەکرێ بە شیر هەزار تامەزرۆی وەک من ئەبێ پیر نابینین شێوەی بەژنی باڵاکەت نانیشین وە شاد لە سای ئاڵاکەت دەبێت هەر بگرین بمرین لە دووری دڵمان وە گریان بدەین سەبووری سا خوا توخوا لەبەر پێغەمبەر بیکە بە خاتر سەییدی سەروەر دەلیلێ بە خێر بنێرە بۆمان پەل پەلی بکا دێوی بێ ئامان ڕێمان نیشاندا بەرەو ڕووی مراد بە وەسڵی باڵای ئازیر بین دڵشاد ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئازیز تۆ پرشەی هەسێرەی چاوت ئازیز تۆ پرشەی هەسێرەی چاوت تۆ چین زەنار پەرچم خاوت تۆ بەژنی باڵای نەو توول لاوت ناوت نازانم پێم بێژە ناوت خۆ من فەرەنگ نیم کەوتوومە داوت بەو مەرجەی جەلای جام جەمینت بە قەترەی عارەق گۆنای شیرینت بە ئاوی حەیات چاڵەکەی تینت بە خەتی ئایەت خاڵەکەی شینت لە سەر کام دینی تێمە سەر دینت بۆ بۆی عەتری خاو غونچەی لێوەکەت تۆ گردی و تامی چەنەی سێوەکەت تۆ شەدەی لاری شل و شێوەکەت نایێمە نزیک لە بەر خێوەکەت تاراکەت لادە بۆ نیم شێوەکەت قەسەمت ئەدەم وە قەوس ئەبرۆ وە پەڕەی گوڵباغ سەر کوڵمی گوڵ بۆ وە زەردی و کاڵی سووراییی سەرەرۆ تاوێ وە لاما لایێ کەرەرۆ گیان و سەر و ماڵ پێشکەش بێ بۆ تۆ داگیرت کردم وە نیو نیگای ناز تێکت شکاندم هەر وەکوو شاباز من سوێنت ئەدەم شۆخی مەکرباز وە عشوەو غەمزەی وە دیدەی تەناز تاوێ بێرە لام مەیکە بانگەواز سوێنت بۆ ئەخۆم تا ڕۆژی مردن فدایی تۆوم بۆ گیان بەخت کردن تۆ زەردی گوارەی پەخشی لای گەردەن لەبەر تانەی عام گشت دۆس و دوژمن بێ تاقە تاوێ دانیشە لای من دیوانە و عەوداڵ بەژنی ئاڵاتم عاشق وە جوانی ڕەنگ و کاڵاتم من شێت و شەیدای قەد و باڵاتم بە سەرگەردت بێت سەر و ماڵاتم بۆ چی ناپرسیت چۆنە حاڵاتم دولبەر تو خوا تا کەی سزام بێ تا کەی بێ مەیلیت بار و جەزام بێ تا کەی جەرگ و دڵ پڕ زۆخی زام بێ دووریت ئێش سەخت دووری ئارام بێ بمدەرێ ماچێ با بەس فیزام بێ مینە واز بێنە لەم وتە و باسە بۆ خوا پێت ئەڵێم بۆ تۆ وا خاسە باش بیگریتە گوێ ئەم قسە ڕاسە بیزانە دولبەر خوانەناسە هەزاری وەک تۆی کوشتووە بە تاسە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئیشارەت کە بە برژانگت بڵێ خوێنم بڕێژن زوو ئیشارەت کە بە برژانگت بڵێ خوێنم بڕێژن زوو ئەوا مردم لە هیجرانت نەما سەبرم توانام چوو هەتا کەی بم وەکوو مەجنوون منی بێچارە سەرگەردان لە عەشقی ماهی تابانت لە چینی پەرچەم و گێسوو دەمێکە دڵ بریندارە عەزیزم تو خوا سا دەی بڵێ با زوو لە گیانم کەن جەلاوی دیدەیی جادوو بە غەمزەی چاوی فەتتانت منی بێچارە ئەوگارم ئەزانم کوشتنە چارەم دە بیکە چاوەکەم فەرموو لە حەسرەت قامەتی سەروت ئەوەندە دڵ پەرێشانم ئەناڵێنم وەکوو قومری هەمیشە ویردمە کوکوو سبەینێ جەژنی قوربانە بە قوربانت ئەکەم قوربان سەر و ماڵ و دڵ و گیانم بە چاوی تۆ قەسەم هەر دوو بە حەیرانی ئەسووڕێمۆ وەکوو پەروانەیە مینە لە شوعلەی شەمعی سەر کوڵمت لە عەشقی خاڵەکەی سەر ڕوو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئیقباڵم جاهم گەورەم سالارم سەبارەت: بۆ کەریم بەگ (باوکی) ئیقباڵم، جاهم، گەورەم، سالارم بینایی دیدە و سووریی ڕۆخسارم لە پاش داخوازی دەوام و جاهت تکای سەر بەرزی و بەرزیی پەناهت هیوام هەس لە لای داداری داوەر بە تەندروستی سەرگەورەی کیشوەر بە خۆشی دڵ و بە زەوق و شادی بە کەیف و فەرەح، دڵ بە ئازادی بدات دەوامت تا مانگ و خۆر بێ جێت تەختی شاهی و سەر بە ئەفسەر بێ ئێمەیش لە شوعلەی نەجم ئیقباڵت بە خۆشی و ئەدای ئەمڕۆ ئامالت موراد حاسڵ و خۆش بەخت و شاد بین بێ پەروا و بێ خۆف حوڕڕ و ئازاد بین ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئێوارەی جومعە وا لە ڕادیۆ ئێوارەی جومعە وا لە ڕادیۆ بڵاوی کردەوە گرانییی جۆ لە بێ شانسی خۆم زۆر سەرم سوڕما زانیم کە هەموو ئیشم کەوتە دوا چونکە گرانیی جۆ ئەتچەوسێنێ پەکت ئەکەوێ زەڕەت نامێنێ ئەبێت بە کلک هەڵت بسێنن لە کار ئەکەوێت مەر گوت بۆ بێنن کە جۆ گران بێ ئەکەویت لە کەڵک لاکت ئەخەیتە ئەبەر دێڵەسەگ منیش قوڕ بە سەر ئەکەومە خەسار کەرێکی وەک تۆم دەرچێ لە ژێر بار ئێستا کە بە کوڵ ئەلاڵێمەوە لە قاپیی خوا ئەپاڕێمەوە جۆ گران نەبێت هەتاکوو بەهار تەویلەت ئەکەم لە ناو مێرغوزار لووت بکەیتە با باش بزەڕێنی گشت بارە قرچەی دەغڵم بۆ بێنی وەڵامی هاوڕێکە: بیستوومە بۆ جۆ حاڵت خراوە نەمزانی وەها ڕەنگت نەماوە سەگە ڕەشەکەی دەشتەکەی گۆبان بۆچ ئیسقات ناکەی بچی بۆ جاپان دائم ئەوەڕی وەک سەگ لە پاڵۆ بۆچ قاچم ئەگری من وام لە ماڵۆ کەرە کوڵەڕەش مینە گورگی بەگ بۆچ پێم ئەوەڕی دائیم وەکوو سەگ حەیات بێ تۆزێ شەرمت بمێنی دائیم وەک ماکەر هەڵ ئەتیزکێنی خۆ من شاعیر نیم مینە خەڵفاوی لە داخ کێرما ڕەنگ بزڕکاوی هیچ عاجز مەبە تێتە خزمەتت حورمەتت ئەگرێ هەر چۆن بتەوێت من باش ئەزانم شاعرێ چاکی بیبڕمە قنگت کێرەکەی کاکی تەجاوز مەکە بە ڕشتەی مەزڵووم بچێ بە دواتا کێر نامەعلووم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئە هەر کوێ ئەچم لاشەی جوانانە سەبارەت: بۆ لافاو و بوومەلەرزەی ساڵانی ١٩٥٧و ١٩٥٨ ئە هەر کوێ ئەچم لاشەی جوانانە یا لە ژێر دیوار یا لە قەبرانە هەر لاوی کوردی شوومە بە چۆڵۆ لاشەی وا بە ژێر بەفر و سەهۆڵۆ چەند کچی تری شۆڕی شۆخ و شەنگ ڕوومەت پەڕەی گوڵ لێو لەعلی فەرەنگ لە شیرن خەودا دیواری خانۆ کەوت بە سەریانا و لە ژێریا مانۆ چەن گەورە ماڵی میر و بەگزادە هەمووت کاول کرد نەما ئەساسی ساحێوی وێڵ بوو مرد بە کەساسی سی هەزار کەست کردە ئاوارە پەنایان بن بەرد یا بەر موغارە خۆت ئینساف بدە ئەی چەرخ تۆ خوا ئەم جەورە کە تۆ کردت کەس ئەیکا نازانم چی بڵێم کۆنی کەچ ڕەوشت ناکەس پەرەست و شوومی بە سۆزشت لە خوام گەرەکە نەتبێ ڕەهایی نەبینی خۆشی و ڕۆژی ڕۆشنایی بۆ هەموو ساڵێ بە دڵی غەمگین بە ئاوی چاو و فرمێسکی خوێنین چینی نەونەمام، بێنێتە بەرهەم بە سزا و مەینەت بێنێتە بەرهەم لە ناکاو وەکوو دوژمنی پڕقین شادیمان ئەکەی بە گریان و شین ئەیان دەیتە بەر شمشێری ئەجەل ئەیبڕی ڕیشەی نیشات و ئەمەل دەک فەلەک ڕەببی هەر خەم بەرگت بێ هەموو کاتێکت سزای مەرگت بێ نەبینی شادی و نشاتێ لە ژین چونکە گشت ساڵێ ئەمانخەیتە شین ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەم زاڵمە خوێنخوارە وا ڕەسەنە جافە سەبارەت: لەسەر ڕێبازی شیعرێکی شێخ ڕەزا ئەم زاڵمە خوێنخوارە وا ڕەسەنە جافە ئەم شۆخە ستەمکارە وا پڕفەننە جافە ئەم زوڵفە کە وەک سونبول پەخشانە لە سەر شانی بەم دیدە کە وەک دیدەی ئاهووی خوتەنە جافە ڕۆخساری درەخشانە وەک شەمسی درەخشانە ئەم لێو لەعل بەدەخشانە لێو زەقەنە جافە گەردەن سپی و ناسک وەک شووشەیی بلووری گوڵ باغ بەهەشتە، ڕەنگ بێ نازاری منە جافە تابووری فەرەنگ موژگان، شمشێری دەبان ئەبرۆ بێ ڕەحم و ستەم پەروەر گیانکێشی منە جافە باڵایی دڵ ئارایە بیعەینی کە تووبایە ئەڕوا وەکوو ڕم وایە سیمین بەدەنە جافە باریکە قەدی دێژی شمشادی دەبستانە لەنجەی کە ئەڵێی قومریی ناوی چەمەنە جافە نازارە دڵ ئازارە عەییارە ستەمکارە غەددارە جەفاکارە دین دوژمنە جافە ئیمانی نییە قەتعەن ویجدانی نییە حاشا کافر بەچەیە ئەسلەن ئەو چونکە ژنە جافە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەم شەڕنامەیەم بۆ گشت گەلی کورد سەبارەت: شەڕنامەی شێخ مەحموودی نەمر ئەم شەڕنامەیەم بۆ گشت گەلی کورد بۆیە نووسیوە تێبگەن ورد ورد شێخ و گەورەکان لە سەر تۆڵەی کورد بە گیان و بە ڕۆح خەباتیان کرد جێیان بە شاخۆ یان لە سەری بەرد ئەی گەل هەر شێخ و هەر بەگ و خان بوون لە ڕێگەی کوردا فیدای گیان بوون گشت دەس بە تفەنگ ڕۆژی مەیدان بوون یا دەستە بەستی ناوی زیندان بوون یا بە سەر شاخۆ بێ ئاو و نان بوون کێ بوو دەربەنی گشت سوور کرد بە خوێن هەر لە چەمچەماڵ هەتا بەر دەربەن دای پۆشا بە لەش وەک دار و دەوەن خوێنمژی کوردی تیا کرد بە پەن تا زامار کرا شێری شێر ڕەسەن کێ بوو لە ڕۆژی بەردەرکی سەرا لە ئاو باریکا وا دەورە درا لەناو دۆڵێکی بێ پەنا و دەرا نۆ سەعات وەک یەک کەوت لە سەنگەرا لە ئەرز و ئاسمان تیر باران کرا چل ساڵ شێخ مەحموود خوێنی کرد بە ئاو هەر لە بۆکانۆ هەتا بەسرە و فاو ئیستە کوڕێکی پەرچەم دەق دراو بە کڵاوێکی بە حەوت ڕەنگ نەخشاو کوردە و شێخ مەحموود خوێنمژ بوو بە ناو خۆ شێخ مەحموودیش خۆی تەنها نەبوو بێ برا و بێ پشت بێ هاوپا نەبوو بێ بەگ و بێ خان بێ ئاغا نەبوو ساتێ دەرەبەگ لە ئەو جیا نەبوو بۆیە تا ئەو بوو کورد ئاوا نەبوو سێدارەم بدەن دەرکێشن گیانم لە یەک جیایی کەن جمگە و ئێسقانم ئەگەر چوار پەنجە بیوڕن زوانم من ڕاستی ئەڵێم درۆ ناتوانم ئەم چەن سەردارە بە کورد ئەزانم ئەوەڵ شێخ مەحموود دارای سێسەد دێ خاوەن قەیسەری و کۆشک وماڵ و جێ هەمووی جێ هێڵا و چووە سای بەردێ چل ساڵ وەکو یەک وێسیا لە سەر پێ وەک شێر ئەینرکان ماف کوردم ئەوێ ئێسماعیل خانیش بە ڕاستی کورد بوو لە ڕێگەی کوردا وا مێشکی ورد بوو دوکتۆر فوئادیش کوڕێ نەبەرد بوو شێخ سەعیداللە تا بێژی مەرد بوو شێخ قادر ڕەئیس ڕۆژی نەبەرد بوو خۆ خالید بەگ و محمد غەزەنفەر کە لە ڕێی کوردا دۆڕانیان سەر یا یوسف تیا سەرکردەی لەشکر پۆلی نەمردوی شاخی دیاربەکر ناویان گوم نابێ تا ڕۆژی مەحشەر مەڵێن وتاری دوور و درێژە زۆر لە سەری ئەڕوات، بە وتووێژە چی ئەبینم کورد گوڵۆڵەی لێژە دڵ بە وێنەی زام نەشتەر خوێنرێژە سەرم وەک دەبەنگ بێ هۆش و گێژە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەم عەرزوحاڵەم ئەیگرم وە دەس سەبارەت: پاڕانەوە لە بارەگای حەزرەتی غەوس بە ناوی شکایەتی حاڵەوە ئەم عەرزوحاڵەم ئەیگرم وە دەس ئەیخەم وە خزمەت غەوسی فریاد ڕەس غەوسی لە نووری پاکی پێغەمبەر غەوسی لە نوتفەی حوسەینی سەروەر غەوسی خەلیفەی زاتی مستەفا غەوسی مونەووەر وە نوور و سەفا یا غەوس شابازی زاتی ئەڵڵای تۆ یا غەوس نازداری ڕەسولوڵڵای تۆ یا غەوس شابازی نازدارانی تۆ یا غەوس غەمخواری غەم بارانی تۆ چون نووری دیدەی نووری پاکی تۆ جێنشین دین شای لولاکی تۆ یا غەوس پادشای مەملەکەتی تۆ سوڵتانی هەر چوار تەریقەتی تۆ غەوسی گەیلانی بازی یەزدانی رهاکنندهی گشت داماوانی پەنام هێناوە ئیستە وە دەرگات یا غەوس پەنام دە تۆ بی و خوات بمکە وە خاتر خووای لامەکان بمکە وە خاتر موعجیزەی قورئان بمکە وە خاتر ڕەوزەی پێغەمبەر بمکە وە خاتر بووبەکری ئەکبەر بمکە وە خاترسوڵتانی عادڵ یەعنی شا عومەر خەڵیفەی کامڵ بمکە وە خاتر کۆ کەردەی قورئان یەعنی زیننورەین عوسمانی عەففان بمکە وە خاتر شەهنشای سەردار شێری خواوەن حەیدەری کەڕاڕ بمکە وە خاتر فاتیمەی سەروەر سەر تا پا شوعلەی نووری پێغەمبەر بمبەخشە وە قورب عەباسی سەردار ئەو مامەی عەزیز مستەفای موختار بمکە وە خاتر «دە کەسەی شادان» موژدەی ڕەهایی وەدەسدریاکان بمکە وە خاتر ئەسحابەی ڕەسووڵ ئەم شکات حاڵەم لێ بکە قەبووڵ بمکە وە خاتر جاهی ئەهلی بەیت شاعبدالقادر دەوای دەردم کەیت بمکە وە خاتر زومرەی شەهیدان بمبەخشە وە قورب تەواو سەعیدان بمکە وە خاتر عەوداڵانی بەڕ بمبەخشە وە جاه مەردانی ئەکبەر وە شێر مەردان هەر چوار تەریقەت وە ئەولیاکان ڕاگەی حەقیقەت وە معجزات ئەنبیای سەرحەد وە نووور و زیای زات پێغەمبەر دەلاڵێمۆ لێت وەم زاتانەوە وە جاهی نەبی و وە قورئانەوە دەبێ بمبەخشی وە خاتر داران بمکە وە خاتر شای شەهریاران شاعبدالقادر ئەوێ پەنام دەی زامانی کاریم یەکسەر دەوا کەی هاوردم وە لات دڵ وە زامەوە وە زامانی زوڵم دەس لیئامەوە پەنام هاوردگە وە شای گەیلانی دەبێ پەناگ دەی تۆ وە ئاسانی یا غەوس من پەنام وەلات هاوردە پەنام وە شاباز گەیلانی کردە شاعبدالقادر غەوس فریاد ڕەس هەر تۆی فریاد ڕەس داماوی بێکەس نابێ بە مەئیووس دەرم کەی لە لات چون پەنام هێنا من وە بارەگات هاوارم وە لات شاعبدلقادر یا غەوسی ئەعزەمم یا غەوسی نادر بۆ هەر مەقسەدێ پەنام هێناوە ئەم شکات حاڵەم تەقدیم کریاوە دەبێ وە سەهلی سوڵتانی گەیلان گشت جێبەجێ کەی لە خزمەت یەزدان ئەوەڵ ئیمانم سوپاردوە وە تۆ بە دەس شەیتانۆ نەمکەی ڕەنجەڕۆ دووەم شەفاعەت بۆ گوناهم کەی لای خوا گونام یەکسەر عەفو کەی سێهەم ڕازی دڵ وە نیازەوە ئەمری ئیجرا بێ لە شابازەوە بدە نەجاتم بیکە خەڵاتم هیا غەوس وەک مینە سەگی دەرگاتم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەمان جانا ئەوا مردم لە حەسرەت ماهی تابانت ئەمان جانا ئەوا مردم لە حەسرەت ماهی تابانت ئەپرسی ئاری تێبەردام شەرارەی ئاری هیجرانت دەناڵێم وەکوو بولبول لە دووریی ڕووی گوڵت دائیم بە ڕیسوایی ئەسوڕێمۆ لە عیشقی سەر بە داستانت بزانی گەر بە ئەحواڵم لە دەورەی دووری باڵاکەت موحەققەق ئێزن ئەدەی ئیتر بە بێ خۆف بێمە دیوانت ئەمە مەعلوومە تۆ ڕەحمت نییە هەرگیز لە دەرحەق من ئەزانم ئەمکوژی ئاخر بە غەمزەی چاوی فەتتانت دەسا تو بی و خوا تا کەی بە خوێنی دڵ موداراکەم بفەرموو با شەهیدم کەن فەڕەنگ تابووری موژگانت ئەترسم بیشمرم ڕۆژی قیامەت یەخەگیرم بی لەوێشدا ڕێم نەدەی بێ خۆف کە بێمە ناو شەهیدانت ئەگەر ڕەحمێ بە حاڵی من نەکەی ڕۆژی جەزا شەرت بێ وەکوو مینە لە دیوانی خوادا بێمە مەیدانت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەمان سووتام ئەوا مردم لە لام ژەهراوە ئەم ژینە ئەمان سووتام ئەوا مردم لە لام ژەهراوە ئەم ژینە خوایا یا نەجاتم دە وە یا خود مەرگی من بینە ئەمێستە وام لە حاڵێکا نەبێ کافر بە ئەحواڵم فرەنگ ئیسلام ئەکا یاران کزەی ئەم جەرگە ئارینە دەمێکە دێتە گوێم ئەی دڵ دەنگی گریانی مەحزوونت دەبا ببڕێتەوە مردم بەسە کۆتا کە ئەم ژینە ڕەفیق گوێ بگرە لێم تۆزێ ئەوا مردم ئەگەر ڕێت کەوتە لای یارم بڵێ ئەو شۆخە بێ دینە بە ئێشی وەسڵی دیداری ئەوا ڕۆییم و من نەمدی موحەقەقمە لە قەبریشا زووبانم ویردی ناڵینە ئەگەر ڕەحمی لە دڵدایە کەمێ ئیمانی لا ماوە ئەبێ تەشریفی خۆی بێنێ لە سەر ئەو قەبرە خوێنینە ئومێدم وایە ئەحیا بووم برا گیان من لە خۆشیانا بە بێ شک وەک دەمی عیسایە لام ئەم لوتفە شیرینە فەقەت ئەحیا ئەگەر هاتو وتی ناردوومە سەر قەبری بڵێ وەعدی من و ئەو لای خوای ختم النبیینە ئەمە مەعلوومە من کوشتە و شەهیدی ئەو کەمان ئەبرۆم گەواهم حازر و مەوجوود لە بەرما کفنی ڕەنگینە بە وەڵڵاهی ئەبێ یەخخەی لە دیوانی خوا بگرم وەکوو مینە بڵێم ڕەببی حەققی مەزڵوومیم بستێنە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەو جەژنە کە مەعنای بە حەقیقەت خەم و تەم بێ ئەو جەژنە کە مەعنای بە حەقیقەت خەم و تەم بێ کەیف و فەرەحی تاکوو بڵێی ئێش و ئەلەم بێ هەر جەژنێ گوڵی شوومی سیاچارەیی کورد بێ چی دەرد و خەم و شینە لەوا کۆمەڵ و جەم بێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەوا سووتام لە حەسرەتدا سەبا تۆ بی و خوا ئیمشەو ئەوا سووتام لە حەسرەتدا سەبا تۆ بی و خوا ئیمشەو بەڵاگەردانی سروەت بم لە خەو هەڵسە دەبێ ئیمشەو وەرە سەیری کزەی جەرگ و شەرارەی ناو دەروونم کە ئەسووتێم هەر وەکوو قەقنەس بە بێ ئار و هەوا ئیمشەو تەرەححوم کە بە ئەحواڵم ئەتۆ مەحزی ڕەزای باری بچۆرە خزمەتی دولبەر بە بێ چوون و چرا ئیمشەو بڵێ قوربانی غەمزە و ناز و عیشوەی چاوەکانت بم من ئیستە چوومە سەر مەیتی لە کەیلی بێ سەرا ئیمشەو تەماشام کرد ئەسووتێ وا بە دەم گریانەوە ئێژی لە کوێ بێ بۆ منی بەدبەخت دەڵیلێ ئەی خوا ئیمشەو بە مەرگی تۆ قەسەم جانا نەکەی ڕەحمێ بە ئەحواڵی یەقینم هەس ئەسووتێت و بە قابیز ڕۆح ئەدا ئیمشەو ئەگەر ئەمرت هەیە فەرموو لە عەتری زوڵفی عەمبەر بۆت ئیجازەم دە هەتا بیبەم شەمیمێ بۆ دەوا ئیمشەو سەبا گەر بێتو لەو عەترەی لە زوڵف و پەرچەمی داوە نەهێنی بۆنێ بۆم ئەمرم بە بێ دەرزی و دەوا ئیمشەو دەسا هەڵسە بە قوربانی خۆت و سروەی سەحەرگات بم بڕۆ زوو بێرەوە بێری بڵێ مینە دەها ئیمشەو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەوا سوڵتانی نەورۆزی سوپای تیپ تیپی هێناوە ئەوا سوڵتانی نەورۆزی سوپای تیپ تیپی هێناوە ڕەنگاوڕەنگ ژاڵە و نەرگسی لە دەشتا خەیمەیی داوە بە سروەی بای نەسیم کاوان شکاوە تەختی یەخبەندی لە لایێ زایەڵەی تەیرە لە لایێ هاژەیی ئاوە لە لایە زیڕەیی قوڵنگە لە لایێ نەعرەیی شاهین لە لایێ قیژەیی کۆترە بە چنگی بازی شەهلاوە لە لایێ خوێندنی سوێسکە لە لایێ قەهقەهەی پۆڕە لە لایێ قاسپەی کەو تێ لە تەک فەجرا تێکڵاوە لە سەر ئەورەنگی زومڕووتی لە سەحرادا ئەڵێن نەرگس وەکوو سوڵتانی نەورۆزی لە سەر تاجی تەڵای ناوە دەڵێی ئەگریجەیی پەخش و پەریشانی نیگارانە شنۆی ئەگریجەیی شەوبۆ ئەشنیۆ بە دەم باوە بە ڕەنگی خاڵی ئاوداری سەری گۆنایی گوڵرەنگە لە ڕوویی لالە ئەو خاڵەی بە ناز و عیشوە نەخشاوە چیا ڕازاوەتۆ وەک بووک دەڵێی ئەم بووکە مەخسووسی کەوای سەوز و کراسی سوور و سوخمەی زەردی پۆشاوە لە باتی چەتفەی سورمە بەنەوشە چارەکەی کۆڵیە چ شیرین تازە بووکێکە بە گوڵ چارشێوی داداوە بڕۆن یاران تەماشا کەن چەمەن ئارایشی خۆی کرد بە گوڵ ڕەنگین بووە دێژێ بەهەشت هاتوەتە دنیاوە لە پرشەی ڕەنگی عاقیقی گوڵە زەردە ئەبێت حەیران سەحەرگاهان کە خۆر هەڵتێ و ئاو و ئاونگی لێداوە بە شوعلەی خور ئەڵیێ مروارییە شەونم تریسکەی تێ گوڵە خاشخاش دەڵێی لەعلە و وە یا پیرۆزە ڕژیاوە تەماشای باغ و گوڵشەن کە دڵی سەد دڵ دەکا حەیران دەڵێی وا جەننەت و فیردەوسی لە سەر ئەرز جیلوەیی داوە وەکوو ئاوازی سەمتوورە سەحەر بولبول ئەناڵێنێ بە ڕەنگی کوڵمی مەحبووبە بە پەڕەی گوڵ غونچە پشکاوە نموونەی پەرچەمی شێواوی پەخشی شۆخی تەننازە پەشێویی سونبول و نەسرین و سۆسەن وا بە شەیداوە لە سەر سەفحەی گوڵی شەست پەڕ ئەنووسێ خامەیی سۆسەن بە ئەمری حەییی دادارە «ئەمین» ئەم ڕەنگە ڕێژیاوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەوا من مردم مچە چاوەکەم سەبارەت: ئامۆژگاری بۆ مستەفا بەگی برای ئەوا من مردم مچە چاوەکەم وەسیەتی بێ بۆ برا لاوەکەم ئەپرسی ئەسباب وەسیەت کردنم یا چ دەردێکە دەردی مردنم برا گیان ئێش و دەردم ئەمەیە بۆ تۆی ئەنوسم باقی گەمەیە زام و ئەوگاریم لیسی تێڵایە بەم ئیشە قەدقەد دڵ گەل وەلایە کوشتەی شمشێری دەسی بێگانەم جگەر بڕاوی ئەم نیشتمانەم ئەوا من مردم برا خاسەکەم نووری بینایی دیدە ڕاسەکەم لە ئینتقامم خۆت غافڵ نەکەی بۆ پارە و تەماح حەق باتڵ نەکەی حوببی حەق سەندن هەر لە بیرت بێ ویردی زوان و دەرسی بەرت بێ هەق سەندنی من بە دینار نییە یا ژنی شۆخی شەدەلار نییە هەق سەندنی من دەفعی بێگانەس مافی تەواوی ئەم کورد زوانەس کوڕێکی ئەوێ وەتەن ئازا بێ بە هەرد و بەردی خاکی ڕەزابێ وەتەن پەروەر و دوور لە شەخس بێ میللەت خوابێ و بێ وای نەفس بێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەوسا کە هەتا دونیا دونیا بوو سەبارەت: سکاڵا ئەوسا کە هەتا دونیا دونیا بوو نەگبەت وڵاتی دانەپۆشابوو هاوین و زوسان، بەهار وەکوو یێک ئەهات و ئەچوون هەر یەک بە ڕەنگێک ئیستە چون نەگبەت ڕووی کردووە تێمان بەدبەختی گرتی وەڵات و جێمان لە فیکر نایە ئەڵێن زوسانە داییم وەیشوومە و بەور و بارانە کە من مناڵ بووم، ئێستا کە پیرم هەووەڵ شەوەکەی نایەتە بیرم هەر چی ئەپرسم پێم ئەڵێن باوە نەڕۆینە ئاغا و هەمە ئیڵ ماوە ئیلاهی بە جاه زاتی پاکی خۆت بە پایە و جەلال تەنیای تاکی خۆت لابە لە سەرمان تەنگی و زەحمەتت لابە لە سەرمان تەنگی و زەحمەتت نەجاتمان بدە لە تۆف و باران لە بەفر و یەخبەن، کڕیوەی زوسان ڕێمان نیشان دە بەرەو ڕووی بەهار دڵخۆشمان بکە بە گوڵ و گوڵزار ببووژینەوە لە نەو بەهارا ڕچیاینۆ، مردین لە ژێر نسارا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەپرسی گەر لە ئەحواڵم نیگارم سوێن بە چاوانت ئەپرسی گەر لە ئەحواڵم نیگارم سوێن بە چاوانت ئەسووتێم هەر وەکوو قەقنەس لە شوعلەی ماهی تابانت ئەناڵێنم وەکوو بولبول لە عەشقی ڕووی گوڵت جانا ئەسووڕێمۆ بە بێ هۆشی لە حەسرەت سەروی بۆستانت تەماشای ناوی جەرگم کە بە تەجرەبە دولبەر بزانە چۆنە ئەحواڵم بە تیری چاوی فەتتانت بە ئوممێدی ئەمەی جەژنە و لە جەژنا کینە نامێنێ ئەوا خۆم خستە بەر پیێ تۆ و دەخیلە دەسم و دامانت نیگارا مەوسیمی جەژنە و نزیکە ڕۆژی ئازادی هەموو کەس عەفو و ئازادە منیش توو خۆتو ویجدانت عەزیزم تۆ حوکمداری و منیش کەمتەر غوڵامێکم بەڕاسی عەیبە بۆ تۆ قین لە گەڵ کەمتەر غوڵامانت ئەوەندە عەرز ئەکەم چاوم لە ڕیێ خوا دا جەفا بەسیە بکە فکرێ بە حاڵی خۆت و ڕۆژی حەشر و دیوانت نیگارا گەر بە ئەحواڵم تەرەححوم تۆ نەکەی ئەمجار بە ڕاسی دۆزەخە جێگات لە گەڵ تەرسایە دیوانت وەها حاڵی مەبە قوربان گوناهبار نیت لە دەرگای حەق کراما کاتبین بۆ من گەواهن وان لە سەر شانت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەگەر مەجنوونی ڕووسارام لەبەر ئەو پەرچەمە تاتای ئەگەر مەجنوونی ڕووسارام لەبەر ئەو پەرچەمە تاتای وکوو سەنعان ئەگەر تەرسام لەبەر ئەو ڕوومەتە زێبای ئەگەر وەک بولبول ئەناڵێنم لەبەر کوڵمە گوڵ ڕەنگەکەی ئەگەر کۆکۆمە وەک قومری لەبەر قامەتە ڕەعنای مەدە تانە مەکە وەعزم لە ئەم ئەحواڵەدا وەعزێ کە من مەعلوومە لێم گیانە دەوای ئەم دەردە ناپەیدای زولەیخا ناو دڵی پڕ خوێن شەهی پەروێز چوە ئەرمەن تەماشای بەیتی شیرین کە چ جێگەی ئەم دڵە شەیدای عەجەب دەردێکە بێ دەرمان بەڵایی عەشقی مەهڕوویان ئەبێتە واتەیی دەوران ئەگەر ئیسکەندەی بڕنای لەوێدا مولکی جوانانە گەدا لێل شاه یەکسانە بە دەستی عیشقەوە ئەگری ئەگەر جەمشید ئەگەر دارای ئەبینم دڵ بریندارە ئەبینم لاشە بیمارە جگەر پڕ زووخ بە عیشوەی ئەو پەری سیمای برا سەرباسی دونیا خۆم بە دڵ غەمبار و ڕیسوا خۆم چییە ئەم دەردە یاڕەببی کە وەک سەودا لە گیانمدای لە هەر جێگایێ دانیشم بە گریان ئەیکەمە گوڵشەن هەوای سەیرانت هەس جانا بفەرموو نەوبەهار لەیرای ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەی بتخانەکەی لای دەربەنی خان سەبارەت: بۆ بتخانەکەی لای دەربەندیخان ئەی بتخانەکەی لای دەربەنیخان بینایی وێرانەی سەرچەمی سیروان تۆ خوا پێم بڵێ تۆ دەسکاری کێیت ڕەمز و بناغە و یادگاری کێیت کێ کردووییتی بۆ چی وێرانەی بۆ چی کاول و بایەقوش خانەی تکات لێ ئەکەم بمدەرۆ وەرام خاس تێم گەیەنە لێت بووم سەرسام هاتە ئە زووان بینای وێرانە وەرامی دامۆ بەم بەیانانە وتی برا گیان بۆچ ئاگرت دام بۆچ توێژی زامی توێژ بەسەت لادام لە من مەپرسە سەیری ئازام کە سەیری هەیکەلی ناوی بینام کە بڕوانە مەعنای قەڵای شەمیران جا باش تێ ئەگەی لە ئێمەی وێران قەڵای شەمیران قەڵای شا و میران نیشتمانی تەخت جێی ئقلیم گیران ئەم هەیکەلانەی پێی ئەڵێن بتن گشت وێنەی شاهان بڵند هیممەتن وێنەی شەهەنشا و میرانی کوردن ڕەمزی شێرانی ڕۆژی نەبەردن من بتخانە نیم جێگەی شاهانم نشینگەی تەختی جەمشید جاهانم ئێوە لە مێژووی پێشوومان وێڵن هەر وەکوو کوێری بینایی لێڵن لە بەر بێ عیلمی سەرتان سڕماوە ناوی ئێمەتان بتخانە ناوە من و پەیکوڵی و قەڵای شەمیران ئێستە بەم ڕەنگە وا بووین وێران ماوا و مەکانی تاجداران بووین قەسری سەڵتەنەت شەهریاران بووین جێی بەزم و تەدبیر شا و وەزیران بووین لەشگرگەی لەشکر سەر ئەمیران بووین ناوم شانشین قەومی کوردان بوو شاهم حاکمی گشت کورد زوان بوو حوڕ و سەربەست بوو بێ پەروا و دڵشاد لە ئێشی زوڵمی دوژمنان ئازاد گەردشی گەردوون دوونی ستەم جۆ تێکی دا دەزگای شاهانە و شکۆ دوژمنی شاد کرد بە خاک و ئاومان ناوی گوم کردنین بتخانەی ناومان ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەی خوا تو خوا بە لوتفت چاری کاری من بکە ئەی خوا تو خوا بە لوتفت چاری کاری من بکە مەڵهەمی ڕەحمەت ئە زامی جەرگی زاری من بکە عاجز و غەمگین و بێ کەس دەس بە ئەژنۆ قۆڕ بە سەر بێ دەر و بێ مەلجەئم، یا ڕەببی چاری من بکە ڕێگە بۆ هیچ کوێ نییە هەرچی دەرە بەسراوە لێم تۆ دەوایی دەردەکەم، پەروەردگاریی من بکە وشکە گوڵزاری نیشات و مەزرەعەی ژینم خوا تۆ بە هەوری لوتفەکەت ڕەحمێ بە زاریی من بکە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەی خوا تۆ خۆت خوای تەعریفت بۆ من ناکرێ ئەی خوا تۆ خۆت خوای تەعریفت بۆ من ناکرێ ئیقتیدار و قودرەتت تەوسیفی بۆ من ناکرێ چونکە ئەم زوانەی کە مەدحی تۆ ئەکا مەسنووعی تۆس وا دروس کریاوە هەرگیز حەللی بۆ من ناکرێ گەر کەسێ ئەم لافە لێدا، بێژێ وەسفی خوا ئەکەم هێندە بێ دەرک و عولوومە بەحسی بۆ من ناکرێ چون بەشەر ناتوانێ کەشفی ئیقتیداری تۆ بکا جا خەیاڵ چۆنی بکا، مەعلوومە بۆ من ناکرێ هەر ئەوەندەی لێ ئەزانم، خالیقی دوو کەونی تۆ ڕازیقی چەند نۆعە جنسی، عەددی بۆ من ناکرێ زیاد لەمە هەر چی بڵێم لام زیادەیە و بێ جێگەیە چونکە نازانم بڵێم چی سەعبە بۆ من ناکرێ یا وەکوو مینە دەبێ خۆم وەحشی و جاهیل بکەم یا دەبێ بێژم ئیلاهی مەدحی تۆم بۆ ناکرێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەی خوا یاخی و خەجاڵەتبارم ئەی خوا یاخی و خەجاڵەتبارم ڕووسیای قاپیی پەروەردگارم موتیعی ئەمری نەفس و شەیتانم پشت خەمیدەی ژێر باری عیسیانم تاعەت گوم کردو بێ بیزاعەتم مەعسیەتبار و هەم خەجاڵەتم مەحجووبی زومرەی گوناهبارانم سەر حەڵقەی مەجلیس شەرمەسارانم لە بەد کرداری نەمکردوە تەقسیر بەد ئەتواری خۆم ڕووی کردوومە قیر ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەی خودا هەر تۆ خودایی لامەکانی ئەی خودا ئەی خودا هەر تۆ خودایی لامەکانی ئەی خودا دافیعی دەرد و دەوایی زامەکانی ئەی خودا چارەسازی کاری بێچارەی هەموو مەزڵوومی تۆ پڕ لە خوێناوە دڵم، دەرمانی ژانی تۆی خودا وەختە ڕۆحم بێتەدەر ڕەببی بە دەستی ئێشەوە ---------- سا بە ڕەحم و مەرحەمەت بیکە عیلاجی دەردەکەم خۆت حەکیمی، خۆت تەبیبی دەردەکانی ئەی خودا سەد هەزاران دڵ بە خوێن شاد بووگە مینەش شاد بکە تۆ شیفای دەردی دەروون خوێناوەکانی ئەی خودا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەی دڵ وا دیارە باوت نەماوە ئەی دڵ وا دیارە باوت نەماوە کەیفەکەت ڕیشەی لە بێخ کێشاوە بە یەکجار سووریت لە ڕوو بڕاوە دەڵێی کۆترێکیت باڵت شکاوە تو خوا پێم بڵێ چیت لێقەوماوە ئەی دڵ دەبدەبە و دەزگاکەی جاران پۆلی یەکگرتووی بێ خەمی یاران بەزم و دیوانی میر و سەرداران تەرفەنەی کام لان وان لە کام شاران چییان بە سەرهات دەنگیان نەماوە ئەی دڵ کۆمەڵی یارانی ناودار سام و شەوکەت و زەمزەمە و ویقار نەوەی سەرداران وە ناز و نازار ڕاستم پێ بڵێ کەوتنە کام دیار بۆ لە گشت لایێ شوێنیان بڕاوە دەنگی هات هاتی قوشچی ڕاوەباز شریقەی بڕنەو شوێن گەلی بەراز کۆڕەی کە حێلەی ناو سوپا و ڕێواز هاڕەی شام ڕەخت و درنگەی تەپڵی باز ڕۆیین بە بێ شوێن سەریان نەداوە ئەی دڵ حەلقەی بەزم قەومان و خوێشان تیپ و سوپا و سان لەشکر ڕاکێشان دەستەی تورمە پۆش دایم لە دیوان شۆڕە سوارانی شێری ڕووی مەیدان گوم بوون و چوون و باویان گۆڕاوە ئەی دڵ کۆمەڵی یارانی سەربەرز کۆنگرەی شادی و خۆشی لە سەد تەرز دیوانی شەوان بێ ترس و بێ لەرز دەنگی گیرودار سەردارانی مەرز بۆیە گشت ڕەنگی ناویان کوژیاوە ئەی دڵ ئەو دەورە دەورانی تۆ بوو دەوری دڵخۆشی و سەیرانی تۆ بوو ڕۆژم زەمزەمەی خوێشانی تۆ بوو هەر ئەو سەردەمە مەیدانی تۆ بوو بە خوا ڕویشتوو نایەتە دواوە ئەی دڵ ئەو شادی و سەفا ئە کوێ چوو ئەو خۆشی و سەیر و ڕەفا ئە کوێ چوو ئەو شەرت و قەولە و وەفا ئە کوێ چوو ئەو دەورەی دوور لە جەفا ئە کوێ چوو لە لای ئێمە ڕۆی کەوتە کام لاوە ئەی دڵ ئێستە کە ڕوو لە خودا کە ڕوو لە بارەگای لای بێ هەمتا کە بە ناڵەی دڵەی شەفەق داوا کە گرد بوونەوەی گەل تۆ تەمەننا کە بڵێ گشت شاد بن لە جێگا و ماوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەی دەلیلی بێ دەلیل و ئەی نەوایی بی نوا ئەی دەلیلی بێ دەلیل و ئەی نەوایی بی نوا ئەی ئەمیری بێ ئەمیر و ئەی خودایی بێ خوا ئەی شەهەنشاهی سەری دین هیمی موڵکی لامەکان حامیی بێ مەرجەع و ئەی مەرجەعی گشت ئیلتیجا دەستگیری زومرەیی داماو و مەحزوون و زەلیل هادییی بێچارەیی ئەوگاری بێ پشت و پەنا مەڵهەمی زام و برینی کاففەیی خوێنی دڵان شەربەتی تەسکینی ئاری جەرگی پڕ سۆز و سزا ئەی کلیلی پێوەن کراوی ئێش و خەم شەفیی بیماری مەعلوول و دەوایی بێ دەوا ڕابەری ئاوارەیی سارایی پایانی دەرد و ئیلتجا لۆکسی ڕێگەی وێڵی هەردەی زوڵمەت و کەرب و بەلا بۆ ڕجا دێنمە تکا، تا بۆم تکاکار بێ لەلات شوعلەیی نوور و سەفای سیمایی زاتی مستەفا بمکە خاتر تاعەت و تەسدیق و تەقوایان هەموو کافەیی ئەسحاب و ئەهلی بەیتی بێ بۆغز و ڕیا ئاگرینم، دڵ برینم، چاو نمینم، پڕ گرین بێ موعینم، دڵ خەمینم، ئێش لە لام بێ ئینتیها گەستە جەرگم، خەستە مەرگم، زامە بەرگم، خوێن خۆراک زاردە ڕەنگم، قەتعە دەنگم، زۆر بە تەنگم ڕەببەنا سا بە ڕەحمی خۆت خوایا، چارەیی ئەم کارە کە غەیری تۆ لای کێ بچێ مینە، دە هاوار هادیا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەی زوبان وەک بلبلی گۆیا وەرە مەیدانەوە سەبارەت: بۆ «پیرەمێرد» لە سوپاسی شیعرەکانی «دووانەکەی شوێن ماڵەوە» ئەی زوبان وەک بلبلی گۆیا وەرە مەیدانەوە چەن گوڵی ڕەنگین بەرە دیوانی کوردستانەوە بیکە نەزمی مەدح و تەعریف و تەشەککور نامەیێ بۆ ئەدیبی زۆر نەجیبی داهیەی عەللامەیێ نوکتەزانی پڕ بەیانی دوودمانی خانەدان پیری مەشهوور حاجی تۆفیق تاجی دەستەی شاعیران عەرزی ئیخلاس و ئیرادەت کە لە ڕووی ئینسافەوە چون وەکیلی تو و لە لایەن میر و عێلی جافەوە بێژە ئەی پیری زەمان فەرزە تەشەککور کردنت بۆ هەموو جافێ لە حاڵی ژین و پاشی مردنت یەک بە یەک مەمنوونی لوتفی تۆین و شوکری تۆ دەکەین بەم سوپاسە تا قیامەت بەحس و گفت و گۆ دەکەین هەم ئەزانین گەر زوبانێکمان ببێتە سەد زوبان شوکری کردارت بە ئێمە ناکرێ شەرح و بەیان ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەی سەبا ئەی مەحرەمی ئەسراری جەمعی عاشقان ئەی سەبا ئەی مەحرەمی ئەسراری جەمعی عاشقان ئەی سەبا ئەی مەڵهەمی زامی بە سۆی خوێنی دڵان ئەی سەبا ئەی قاسدی عوششاقی سەرگەشتەی فیراق ئەی سەبا ئەی پەیکی ئەفراح مەقدەمی وەعدەی بەیان ئەی سەبا دافیعی ئیش و خەمەکەی ئەوگاری دەرد ئەی سەبا ئەی باوەشێنی گەرمەیی دڵ ئاگران وا بە شوعلەی ئاگری دووری ئەسووتێ جەرگەکەم تو خوا هەڵسە لە خەو ئەم سوبحە بەر لە گشت بەیان خۆت موعەتتەر کە لە گوڵشەن تۆ بە ئەنواعی گوڵاو پاش ئەوە عەزمی سەفەر کە پشت بە قووەی لامەکان زوو بڕۆ تو خوا دەخیلت بم مەوێسە لەحزەیێ تا دەچیتە گردە سەوز و وارگەی ناو تاوێران تۆ بچۆرە بەرزەبانی پاینی یاڵە دڕێژ چوویتە ئەوێ بڕوانە دیارە لێتەوە ڕەشماڵەکان سەیر ئەکەی وا میرەماڵێ وا لە خواری خێڵەوە ڕوو بکە ئەو ماڵە بێژە ئەسسەلام ئەی قبلەمان ئەسسەلام ئەی مەهوەشی تازە ڕەسیدەی موشک بۆ ئەسسەلام ئەی باغچەیی سەر باشقەیی باغچەی گوڵان ئەسسەلام ئەی تاووسی جوێباری جەننەت ئەسسەلام ئەسسەلام ئەی نووری هەر دوو دیدە و ئارامی گیان ئەسسەلام ئەی دووریەکەت مایەی خەم و ئێشی دڵم ئەسسەلام ئەی هاودەمیت دەرمانی ئێش و دەردمان جا لە ڕاس ئەو میرەماڵە تۆ بچۆرە خوارەوە چوویتە بەر قاپی دەخیلت بم بویتە ئەل ئەمان پرس کە بڕوانە لە خەو هەڵساوە یا خۆ نووستووە نەک خەوی بشکێنیە چاوی نووری هەر دوو دیدەمان گەر لە خەو هەڵسی وەکوو ڕۆژ دیارە ناشارێتەوە چونکە وەک خۆر شەوق ئەدا ڕووی لە ناوی چیخەکان ئەو دەمەی هەڵسا لە خەو بێ دەنگ بچۆرە ژوورەوە خاکی بەر پێی ماچ بکە بیماڵە ئەو گردە بە زوان پێی بڵێ عەرزی بکە ڕوویی تۆ کەعبەی دڵم وا لە دەوری سەروی باڵات هێند پەشێوە حاڵمان ئاگری تێ چووگە مینە چی ئەکا ناکۆژێتەوە شێت و عەوداڵە دەسوزێت وا لە کێو و هەردەکان ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەی سەبا توبی و خوا ئارامی گیانم وا لە کوێ ئەی سەبا توبی و خوا ئارامی گیانم وا لە کوێ؟ پێم بڵێ وا سووتیام ڕۆحی ڕەوانم وا لە کوێ؟ دوور نییە ڕۆحم دەرێ موژدە دەری سوبحی سەحەر بمدەرێ موژدە ئەزانی دڵستانم وا لە کوێ دڵ لە حەسرەت دەردی دووری وەختە ئاری تێ بچێ ئەی نەسیم پێم بێژە نووری چاوەکانم وا لە کوێ لەو دەمەی چەشتوویە زەهری ماری دووری ڕۆحەکەم داڕزاوە دڵ تەبیبی میهرەبانم وا لە کوێ وەک کەتان توێ توێ ڕزاوە پارەپارە جەرگەکەم پێم بڵێ پەیکی سەحەر دیدە فەتانم وا لە کوێ قەت مەکەن مەنعم دەسووتێم گەر وەکوو پەروانە من یا وەکوو قومری دەڵێم سەروی جینانم وا لە کوێ دڵ بە غەمزەی چاوەکانی مینە جاف گیرۆدەیە بۆیە ڕۆژ و شەو ئەڵێم ئەبرۆ کەمانم وا لە کوێ *** باغەوان کوانێ گوڵی خەندان و کوانێ یارەکەم کوا نیگاری ماهڕوو کوانێ گوڵی گوڵزارەکەم کوانێ باڵا سەروی قەد عەرعەری ئاهووی میشک بۆ کوانێ سەردەستەی گوڵان کوا مەهوەشە گوڵ پارەکەم پێم بڵێ توبی خوا بۆ کوێ چوو یاری نازەنین باغەوان هەر تۆی کە ئەمڕۆ مەحرەمی ئەسرارەکەم ڕووی لە کوێ کرد پێم بڵێ کوا حۆرییی باغی ئیرەم وا لە کوێ شابازی شەهلا سەیدی دڵ ئازارەکەم وا لە کوێ تاووسی ڕەخشان کوانێ پەرچەم پڕشکەن وا لە کوێ شەمسی درەخشان وا لە کوێ نازارەکەم وا لە کوێ فیتنە نیگا پێم بێژە کوا لێمو زەقەن کوانێ ڕوومەهتابی ڕەخشان ئاسکەکەی تاتارەکەم پێم بڵێ بۆ کوێ چووە ئیستاکە توخوا باغەوان مەسکەن و ماوای لە کوێ بێ دولبەرە دڵدارەکەم وا لە کوێ پێم بێژە توخوا کوا نیگاری ماهڕوو باغەوان ئارم ئە دڵ چوو کوانێ چاو بەخومارەکەم وا لە کوێ گەردەن بلوور و وا لە کوێ ئەگریجە خاو وا لە کوێ سیمین جەمین چاو نەرگسە بیمارەکەم وا لە کوێ شیرین و دڵکەش ئاهوویی دەشتی خەتا وا لە کوێ تووبا قیافەت کوا کەوە خاڵدارەکەم وا لە کوێ قومریی گوڵستان کوانێ لەنجەی دڵستان وا لە کوێ حۆریی ئیرەم نەیشەکەری جۆبارەکەم وا لە کوێ ئەبرۆکەمان و وا لە کوێ برژانگ سینان وا لە کوێ غەمزەفەتان و وا لە کوێ عەییارەکەم گەر ئەپرسیت مینە ئاسا باغەوان، دوور بێ لە ڕووت وام لە حاڵی مردنا بۆ دولبەرە دڵدارەکەم *** ئەی دڵا بێ غەم بە سەبرت بێ نیگارت تێتەوە باغەوان دێیژێ بە زوودی گوڵعوزارت تێتەوە هیچ لە غەم دەرنایێ لای من تەوەککول چاکترە ئایەتی ان مع الـ بورهانە یارت تێتەوە سەربەخۆ ناڵێم بە تۆ ئەی دڵ نەوییەم پێ ئەدەن هەر کەسێ دێ پێم ئەڵێت سەروی سەلارت تێتەوە زوو بە زوو ڕۆژێ ئەبێت دڵ خۆش ببم بەم موژدەیە پێت بڵێن موژدە سوبەی دیدەخومارت تێتەوە غەم مەخۆ بێ مایەیە ئەی دڵ سەبووری چاترە هەر لە حەق داوا کە تا سەروی سەلارت تێتەوە بەحری ئەلتافی خوا بێ ئینتهاس بۆ خاس و عام گوێ بدە لاتقنطوا ئاهووی تەتارت تێتەوە پێم ئەڵێن مینە لە بەر چی غەم ئەخۆن تەئمین بە تۆ مەڵهەمی زامی دەرد و ناوجەرگی زارت تێتەوە *** بۆچ نەهات هێزی دڵ و ئارامی گیانم بۆچ نەهات بۆ نەهات نووری بیناییی چاوەکانم بۆ نەهات بۆ نەهات تووبا قیافەت سەروی گوڵزاری ئیرەم دولبەری قەد نەیشەکەر ڕۆحی ڕەوانم بۆ نەهات عەرعەری گوڵزاری جەننەت نەونەمامی میسک بۆ تاووسی فیردەوسی ئەعلا حوور جنانم بۆ نەهات لێو وەکوو غونچە لەتیف و پەمبەیی و سوور و سپی گەوهەری شەهلا و شەمسی ئاسمانم بۆچ نەهات دەم قوتووی گەوهەر چەند نارنج و خاڵ میشکی خەتا مەم هەناری گوڵ بەدەم شۆخی جیهانم بۆچ نەهات ئاهوویی دەشتی خەتاو و قومریی شیرین خەرام شەهریاری دڵ ستانی دڵ ستانم بۆچ نەهات دافیعی ئەفغان و ناڵە و شەربەتی تەسکینی دڵ مەڵهەمی جەرگ و برینی زامەکانم بۆچ نەهات هەر وەکوو مەجنوون دەپلکێمۆ بە دەرد و ئێشەوە مینە جاف دێژم کە لەیلی کویستانم بۆ نەهات *** ئەی دڵی غەمدیدە موژدە کۆچی یارم هاتەوە مەڵهەمی زامی دەروونی پڕ لە خارم هاتەوە شەمسی خاوەر وا لە بورجی خۆی توڵووعی کرد ئەڵێن گوڵ بە دەن فەندۆق دەهەن لالەعوزارم هاتەوە ڕۆح بکە شاباشی بەر پێی ئەی دڵا بەم موژدەیە بۆ شکاری سەیدی تۆ بازی تەوارم هاتەوە زامی دڵ سارێش ئەبێتۆ داغی دووری دەفع ئەبێ بۆ شیفای دەردم تەبیبی ماهوارم هاتەوە نەوگوڵی باغی حەیاتم لەعلی ڕوممان لێوەکەم مایەیی کەیفی دڵم دیدە خومارم هاتەوە قەد وەکوو شمشاڵ و قامەت عەرعەری باغی بەهەشت مەهوەشی سیمین جەمین ئاهووی تەتارم هاتەوە زولف وەکوو سونبول پەشێو و خاڵ وەکوو موشکی خەتا مەم هەناری گوڵ بەدەم دێژی نگارم هاتەوە ڕوو گوڵ و چاو نەرگسی شەهلا و ئەبرۆ وەک هیلال سێوزەقەن، سیمین بەدەن، میهری دیارم هاتەوە حاکمی ئیقلیمی حوسن و ئەفسەری شۆخی جیهان ئەفزەلی مەحبووبی دەوران تاجدارم هاتەوە تیپی موژگان، فەوحی عەسکەر، شیردەسی ئەبرۆیی مەس بۆ ئەمیری خوتتەیی دڵ، شەهریارم هاتەوە مینە دڵشادم دەکەن بەم موژدەیە گۆیا نیگار هەر وەکوو شاهینی تەرلان بۆ شکارم هاتەوە *** ئەی دڵا هەڵسە بچین خێر هاتنی جانانە کەین نەک بە پێ بەڵکوو بە سەر ئەم ڕێگەیە پێوانە کەین بێرەوە ساز و بە زوو چیت کەوتە دەس لەم شێتییە تەرکی ڕەویەی چۆڵ پەرەستی و شێوەیی دێوانە کەین باعیسی شوکر و سەنایە خەم کە هاتە ئینتیها واجبی ئێمەس کە زوو دەرمانی ئەم دەردانە کەین موددەتێکە بووین بە جێی ئەفسانە و لۆمەی وڵات ڕێکەوە با قەتعی واتەی ناسزا و تانە کەین مینە ئاسا با بچین ئەی دڵ بە پیری یارەوە دەم بە دەم شوکری خوا تەهلیلەیی ئەم زوانە کەین ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەی سەید خەلیل سەرداری سەران سەبارەت: لە قەبرستانی سەید خەلیل ئەی سەید خەلیل سەرداری سەران سەیرانگە و خاوگەی میران و شێران ئیسە ئەزانم چی لە دەورتە چەن شۆڕەسوار لەبەر قەورتە ئیمڕۆ من هاتم بۆ سەیرانەکەت گوڵ و گوڵزاری سەر قەبرانەکەت هەموو پێم ئەڵێن بە زوانی حاڵ تۆ دڵخۆش مەکە بە دونیای بەتاڵ هەر گوڵێ لێرا کە زەرد و سوورە یا ئاڵ و شین و بەنەوشە و مۆرە ڕیشەی لە جەرگی نەوجەوانێکە ئاوی لە خوێنی حوکمڕانێکە هەر پەڕەی گوڵێ تەڕ و ئاودارە لە سەر ڕوومەتی شۆخی نازارە ئەو بەڕەزایە پەخش و چین چینە پەرچەمی خاوی شۆخی شیرینە هەر نێرگس کێشی مەست و مەخموورە دیدەی شۆخێکی گەردەن بلوورە ئای چەنمان دیوە پۆلی نازاران گەل گەل ئەهاتن گشت چاو خوماران بە خۆشی و فەرەح بێ پەروا و ئازاد گشت هەڵ ئەپەڕین لەم بانە دڵشاد چەن شەهریار و یا چەن حوکمدار یا چەن ئەمیرێ شۆخی شۆڕەسوار ڕاویان ئەکرد لەم بانە بێ باک ئیسە لە ڕاوگا کەوتوون بوون بە خاک نە سەیران کەر و نە ڕاوکەر ماوە هەمووی وەکوو یەک لاشەی ڕزاوە تۆ ئەبێ بۆ چی دڵخۆش کەی ئەمڕۆ وریات ئەکەی تۆ بە خوا بێ درۆ وە حەمەد پاشا ئەگەر هەڵ کەوێ بە هەزار سوارۆ ئەگەر سەر کەوێ سەد ساڵ عومرت بێ بە حوکمرانی یا بچیتە سەر تەختی بابانی ڕۆژێ هەس گەردوون ئەبێتە سەییاد ڕۆحت ئەکێشێ هەر وەکوو جەللاد کاتێ ئەزانیت هاتوویتە ئێرە لاشەت لە ژێری دوو بەرد ئەسێرە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەی عەزیزی ڕۆح و دڵ ئەی نووری هەر دوو دیدەکەم سەبارەت: پێنچ خشتەکی لەسەر شیعری «کوردی» ئەی عەزیزی ڕۆح و دڵ! ئەی نووری هەر دوو دیدەکەم! سەد کەڕەت لات سەختە ئەمما ئەم سوئالەت لێ ئەکەم: پێم بڵێ تو بی خوا ئەی یاری بێ میهر و کەرەم حووریی ڕەوزوەی جینانی یا گوڵی باخی ئیرەم أم نجوم العرش، أم شمس علىٰ فوق العلم وا لە حەسرەت دەردی دووریت دولبەرا دڵ سووتیام غەرقی ناوی بەحری غەم شێتی دەسی عیجز و مەراق کوشتمت بە خوا بە ئێشی دووری و زەهری فیراق سەرکەشی عێلی گەڵاڵی شۆخی بابان و عیراق نور ابصار العرب ظل روسائ العجم دڵ بە تیری چاوی مەستت پێکیاوە توێ بە توێ ڕوو ڕەش و هاوارییە ئەی گوڵ بەدەن مانەندی نەی سوێند بە خاڵی لێوی ئاڵت باوەڕم گەر پێ ئەکەی وەک تەبیب ئەر بێ عیلاجی ئەم برینانەم نەکەی اعطک الروح لئن تقبله فی حق القدم قاتڵ ئەر تۆ بیت عەزیزم کوشتنم لا نیعمەتە فەخر ئەکەم پێوە بە چاوی مەستی تۆ بم دوولەتە کێ بێ تۆ قەتڵی بکەی بێژێ لە گیانم زەحمەتە کوشتن و عەفوت لە لای من هەر دوویان هەر ڕەحمەتە لو تمتنی ترحمنی لو تعفینی عین الکرم موددەتێ بوو هەر وەکوو مەجنوون ئەسوڕیامۆ لە کۆت عاقیبەت ڕۆیمە سەر ئایینی سەنعان من لە بۆت ناعیلاج ڕۆحم سپارد جانا بە دەس شیری برۆت ئاخری کوشتت بە هیجران ئاسکەکەی دەرماڵی خۆت کم ندیت بالنداء لا تقتلن صید الحرم بێ قەباحەت کوشتمت جانا ئەگەر ئینساف بدەی حەیفە بۆ تۆ وا بە قەولی موددەعی باوەڕ ئەکەی دەک بەڵا گەردانت بێ وەک ڕۆحەکەم ئیقلیمەکەی کوشتمت ئەمما لە پاشانیش پەشیمانی ئەبەی یا حبیبی بعد قتلی لا حصول فی الندم گشت جهان گەڕیام و جانا دەی نەکەوت لای کەس دەوام شێتی خاڵی سورمیەیی و شەیدایی ئەگریجەی سیام ئەی نگاری مانگ ڕوو ئەی یاری بێ میهر و پەیام سەد کە مەحزوون و نەخۆش بم نامەکەت گەر بێتە لام یندفع حزنی و ما یبقىٰ من القلب الم وا هوجوومی کردە سەر دڵ چاوت خۆی و تابوری ئاری تێبەردا ئەسووتێ میسلی شەمعی کافوری وەک لە دونیادا عەزیزم تۆ لە جەرحم نابوری گەر وەکوو عیسا لە پاش مردن بە سەرما ڕابوری تجمع العظم الرمیم تحیینی بعد العدم ڕۆژێ زۆر غەمگین و عاجز بووم لە ماڵی «یومینا» چوومە ناوی باغەوە من بۆ تەماشا و سەفا بیستم ئەم بەیتەی ئەوت قومری بە سەد شوور و نەوا چونکە نامەی دەردی کوردی قەت نەهاتە ئینتیها تمت القرطاس جف الحبر وانشق القلم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەی فەلەک کورد کوڕی تۆی کوشت برای تۆی سەربڕی ئەی فەلەک کورد کوڕی تۆی کوشت برای تۆی سەربڕی قاپیی کەعبەی شکاند، یا پەردەیی بەیتی دڕی بۆ لە هەر لاێی بە ئاوی چاوی خوێناوی جگەر غونچەیێکی ئارەزووم بڕوێ بە ناکام ئەیبڕی --------------- هەر شەوی کورد بێ ئەبێ تاریکستان بێ و بێ فەڕی سەربەسەر عالەم لە سات بەهرەی خۆشی و ئازادییە بەهرەیی کورد ژێردەسی و مەحکوومی و تالع شەڕی بۆ چی کوفرە تو خوا ئەی چەرخی دوونی دوون پەرەست دەفعەیێکیش تۆ بە پێی دڵخوازی ئێمە هەڵپەڕی حەققی خۆتە هەرچییەکمان پێ ئەکەی پێمان بکە چونکە مەعلوومە کە سووک و بێ سەبات و جڵفڕی لێت موحەققەق بێ ئەزانین وەک ئەزانین خوا حەقە تۆ دەنی و هەرجایی و عادی پەرەست و دوونکڕی ژن کە مەشهوورن بە بێ شەرت، شوویێ یا دوو شوو ئەکەن تۆ هەموو شەو بووک و خۆر کەوت، بێوەیێکی قۆڵتڕی (مینە جاف عیرفان و جەوهەر تالعی لێلا نەبێ پارەیێ ناکا لە مەیدانا ئەگەر شێری نەڕی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەی فەڵەک بۆ کورد خوێنەخۆی تۆ بوو سەبارەت: بۆ لافاوی سلێمانی و قزرەبات و قەرەخان و ئەرکەوازی و بوومەلەرزەی کرماشان و هەمەدان ئەی فەڵەک بۆ کورد خوێنەخۆی تۆ بوو برا کوشتەی تۆ و کینە جۆی تۆ بوو بۆ چی هەر وەکوو دوژمنی خوێنی بە هەموو ڕەنگێ ڕیشەی دەربێنی خۆ سلێمانی فەخری کوردانوو ئامان جێی هیوای گشت کوردزوانوو بۆ بە شەپۆلی لێڵی لافاوت کاولی ئەکەی دەک کوێر بێ چاوت ڕەببی ناو دڵت لەت کرێ بە تێخ ڕەببی ناو دڵت لەت کرێ بە تێخ پاش سلێمانی شاری قزرابات بۆ چیت کاول کرد بۆ ڕیشەی دەرهات پێم بڵێ ئەی چەرخ ئەمە ویجدانە ئەمە قانوونی ئەهلی ئیمانە لە هەوەڵ شەوی چل شەوەی زستان لە جۆشی سەرما و یەخ و یەخبەندان تۆ پێنج سەد ماڵی شاری سەعدییە کاولی ئەکەی لە پێو جێی چییە؟ داڵدەیان ئەکەی بە خەیمەی نایلوون موحتاجیان ئەکەی بە قەسپ و سەموون دوو سەد ماڵی تر لە ئەرکەوازی بەم سەرما و سۆڵە ئەشێوێ نازی دوو سەد ماڵی تر لە قەرەخانا گشت هەڵ ئەتووتێن لە بەر بارانا نوغرۆیان ئەکەی بە سەیل و لافاو ماڵ و منداڵیان ئەخەیتە سەر ئاو لە خاوەر زەمین ئۆلکەی کرماشان سەرحەدی سەقز هەتا هەمەدان کاولی ئەکەی تۆ بە زەلزەلە ئەیاندەیتە بەر شەق و شەپازلە حەوت هەزار ماڵی کوردی بێچارە ماڵ وێران ئەکەی ڕسوا و ئاوارە لە گشت لایەکۆ زایەڵە و ڕۆیە شیوەنی مەرگی نەمامی نۆیە ئە هەر کوێ ئەچم لاشەی جوانانە یا لە ژێر دیوار یا لە قەبرانە چەند کچی تری شۆڕی شۆخ و شەنگ ڕوومەت پەڕەی گوڵ لێو لەعلی فەرەنگ لە شیرین خەودا دیواری خانۆ کەوت بە سەریانا و لە ژێریا مانۆ چەن خانەوادەی خان و خانزادە چەن گەورە ماڵی میر و بەگزادە هەمووت کاول کرد نەما ئەساسی ساحبی وێڵ بوو مرد بە کەساسی سێ هەزار کەست کردە ئاوارە پەنایان بن بەرد یا بەر موغارە خۆت ئینساف بدە ئەی چەرخ تو خوا ئەم جەورە کە تۆ کردت کەس ئەیکا! نازانم چی بڵێم کۆنی کەچ ڕەوشت ناکەس پەرەست و شوومی بەد سورشت لە خوام گەرەکە نەتبێ ڕەهایی نەبینی خۆشی و ڕۆژی ڕۆشنایی بۆ هەموو ساڵێ بە دڵی غەمگین بە ئاوی چاو و فرمێسکی خوێنین چینێ نەو نەمام گۆڵ بۆی تازە دەم بە سزاو و مەینەت تێنیتە بەرهەم لە ناکاو وەکوو دوژمنی پڕ قین شادیمان ئەکەی بە گریان و شین ئەیاندەیتە بەر شمشێری ئەجەل ئەیبڕی ڕیشەی نەشات و ئەمەل دەک فەڵەک ڕەببی هەر خەم بەرگت بێ هەموو کاتێکت سزای مەرگت بێ نەبینی شادی و نەشاتێ لە ژین چونکە گشت ساڵێ ئەمانخەیتە شین ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەی فەڵەک تا کەی بە سۆبی هەر وەکی زامانی دڵ ئەی فەڵەک تا کەی بە سۆبی هەر وەکی زامانی دڵ پێم بڵێ تو بی خوا تۆ کەی ئەکەی دەرمانی دڵ کافری حەربی ئەگەر چاوی بە حاڵی من کەوێ یا وەکوو بێت و ببینێ شیوەن و گریانی دڵ ئاگری تێبەر ئەدا شەرت بێ شەرارەی دەردەکەم ناوی جەرگی هەڵ ئەقرچێنێ کزە و ئەفغانی دڵ چی بوو ئەم دەردە کە دووچاری منی بەدبەختی کرد بۆ چی دوایی هەر نەهات خوێناو و زوخاوانی دڵ ڕوو لە هەر لایە ئەکەم من بۆ دەوایی زامەکەم بەل یەکێ بیکا عیلاجی دەردی بێ سامانی دڵ هەر دەڕوانم تێک شکاوە قفڵەکەی دەرگای نەجات داد لە دەستی بەختی شووم و نەحسی بێ ئامانی دڵ بۆ یەکێکی تر وەکوو مینە لە ژێر ساتا نەبوو! جەرگی سوتابێ بە کسپەی ئاگری سووزانی توو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەی قەڵای شیروانە نەشئەی پارس جارانت هەیە سەبارەت: بۆ قەڵای شیروانە ئەی قەڵای شیروانە نەشئەی پارس جارانت هەیە مەنزەرەی سەیر و تەماشای تاجدارانت هەیە بەم کراسی سەوز و زەرد و شینە وا کردووتە بەر گەر لە ڕێی حەق لانەدەین جیێ شەهریارانت هەیە گردەکەت ڕازانەوە دیسان وەکوو باغچەی بەهەشت وا دیارە مەیلی وەسڵی گوڵعوزارانت هەیە بەرق ئەدا سیروان لە بەر پێتا لە جەبهەی خۆرهەڵات بەینی بین اللە ئەڵیێ زەوق و سەفای لوبنان و تارانت هەیە قیژەیی قوڵنگە چریکەی پۆڕە زیڕەی باڵەبان قەهقەهەی کۆترە سەدای شاهینە سەیرانت هەیە دەشتەکەت ڕەنگین بووە ڕەنگ ڕەنگ بنەوشە ئاڵ و شین زەرد و سوور و سەوز و مۆرچن لالەزارانت هەیە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەی قەڵای پاشا قەسری سەر سیروان سەبارەت: گفتوگۆ لەگەڵ «قەڵای پاشا» ئەی قەڵای پاشا قەسری سەر سیروان تو خوا پێم بڵێ بۆچ بوویی وێران بۆچ وا خەرابە و چۆڵ و مەحزوونی بۆ چی ڕووخاو و کەلاوە کۆنی هاتە ئە زوان قەسری وێرانە جوابی دامەوە بە ئەم زوانە وتی برا گیان بۆچ ئاگرت دام بۆچ توێژی زامی توێژ بەستەت لا دام هەوەڵ شوێنێ بووم سارا و سەماوات ڕۆژێ لە ناکاو دەنگی تەپڵێ هات سەیرم کرد میرێ لە گەڵ سووپایێ هاتە ئەم دەورە و ماتڵ بوو تاوێ وتی بە لەشکر قەرارمانە ئەم دەورە زوسان هەوارمانە سبحەی کە شوعلەی خۆر هاتە دیار هاتە خوار سوپا و کۆچ و تلمیت بار سیاماڵ بەزی چین لە بانی چین بووم وە دەورەی وەک گوڵزاری چین بووم وە نۆشینگەی کەیخەسرەو ناوێ بولەند ئەمیرێ حشمەت پەنایێ بەینێ هەوارگەی کەیخەسرەوێ بووم ماوای سەڵتەنەت تەختی کەیێ بووم بەهار عێلە و ژوور خێڵ پەروازی کرد خوسرەو بۆ نەبوون هیمەت خوازی کرد ئەو تەپڵی حشمەت لە خوسرەو ماوە لێ دریا بە ناو حەمە پاشاوە کە دەورەی شایی بوو بە دەورەی ئەو بوو بە جێ نۆشین دێهیمی خوسرەو منی بنا کرد لە سەر ئەم دەورە ناوی نام قەڵای لای «ماڵە گەورە» بووم وە پایتەخت حەمەد پاشا خان قاپی عەشایر بابان و گۆران بەینێ نۆشینگەی حەمە پاشا بووم ماوا و مەکانی ئەو جەمشید جا بووم ڕۆژێ بە ئەمری قەزای ڕەببانی لە دونیای فەنا پاشا بوو فانی جێ نۆشین سەر تەختی سەڵتەنەت مەحموود پاشا بوو نیشتە بانی تەخت مەحموودی گەردوون جێگەی نازی بوو سەر سوڵتان مەحموود وەک ئەیازی بوو ئەم دەورە یەکسەر جێگەی مەوارۆ یا ماڵە میر و یا خزمەت کارۆ من هەوارێ بووم باشقەی هەواران نیشتمانی تەخت شا و شاریاران تاقێ بووم وێنەی تاق کیسرەوی سەرای هوماوین ئەرکی خوسرەوی نەی دەورە ماوای گوڵ عوزاران بووم شکارگەی لەشکر میر شکاران بووم جێگەی حاکمی ئقلیم گیران بووم ماوای سەڵتەنەت میری میران بووم هەر لە هەولێرۆ هەتا ڕەوانسەر کەرکووک تا هەوشار کەڵوڕ تا پژدەر سەرداری سەر کچ لە ئیوانم بوو گشت دەستە و نەزەر ڕووی دیوانم بوو ئێواران مەجلیس تێما ئەگیرا قەراری ڕاوی شەفەق ئەدریا لە گەڵ شەفەقدا سەدای ڕاوچیان لێل دەنگت تەپڵ دا ئەگەیە کەیوان کوا کەێخوسرەو بەگ دەزگا و زەمزەمەی کوا ماڵە گەورە و عێل ئەم چەمەی کوا مومەحمەد پاشا و بەزم و دەزگاکەی کوانێ پشت ماڵە و تیپی سووپاکەی کوا مەحموود پاشا میری میران بوو شەعشەعەی لە ڕۆم هەتا تاران بوو کوا خانەدانی ئەمیر زادەکان کوا باز و سوپا و کوا بەگزادەکان ئیستا کە من چۆن وێرانە نەبم بۆچ لە دونیادا ئەفسانە نەبم چونکی دوای ئەوان بە سەر چوو باوم بۆیە کاول و چۆڵ و ڕووخاوم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەی لایە لایە حەسەن لای لایە سەبارەت: فەهیمە خانی هاوسەری کەریم بەگ لایە لایە بۆ حەسەنی کوڕی ئەکات ئەی لایە لایە حەسەن لای لایە لە خوام تەڵەبە بگەیتە پایە پایەت بڵند بێ بەرز بێ مەقامت بەو شەرتە سەربەرزیی کورد بێ مەرامت غایە و ئاماڵت حوڕڕیی کوردان بێ ڕۆحت فیدایی ڕێی نیشتمان بێ چاوت لە بەرزیی ژینی وڵات بێ گیان بەخت کردن لە لات خەڵات بێ کۆرپەم گوێ بگرە لە دەنگی دایە بە دڵی خوێنین بۆت ئەکەم لایە پەردەی دڵەکەم پڕ لە خوێناوە بۆ زەلیلی کورد جەرگم بڕاوە هەی لایە لایە حەسەن لای لایە لە ژێر دەستی زوڵم دەر بچووینایە کۆرپەم نازانم بۆچ خەوت نایە ئێشی زەلیلی کورد لە دڵتایە بۆیە من شیری سپیت پێ ئەدەم بە خوێنی جگەر پەروەردەت دەکەم سەر و گیان و ماڵ گشتی فیداکەی قەومەکەت لە ژێر شەقان ڕەها کەی ڕۆڵە پێت ئەڵێم تۆ کورد زوبانی تازە نەمامی باغی کوردانی دەخیلت ببم کۆرپەی نەخشینم تازە گوڵغونچەی گوڵزاری ژینم کە پێ گەیشتی ئەمەت تەگبیر بێ ئەم کزی کوردەت دایم لە بیر بێ قەت تەخسیر نەکەی بە ڕۆح و بە گیان تا وەر ئەگری تۆڵەی کوردستان ئەی لایە لایە حەسەن لای لایە نازانم بۆ چی تۆ خەوت نایە ئەڵبەت تۆش وەک من دڵ پڕ برینی بۆ کوردی بەدبەخت جگەر پڕ خوێنی ئێشی کوردستان تۆ لە تۆی دڵتە بۆیە بەم شەوە تەپاوە تلتە حەسەن من هیوام وایە بە یەزدان زوو بێیتە بەرهەم بە عەقڵ و عیرفان ببی بە ئەسباب بۆ یەکێتی کورد گەردەنی نیفاق بشکێنی ورد ورد ڕۆڵە بۆ دنیا چاو لە خوار نەبی دوژمنی هۆزت بۆ ئەغیار نەبێ نەبی بە خادم فکری ئەجنەبی قەومت نەفرۆشی بۆ سەر مەنسەبی ئەی لایە لایە حەسەن لای لایە لەم گێژەی غەمە کەی دەرچووینایە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەی وەتەن زۆر دولبەرە دەشت و دیارە جوانەکەت ئەی وەتەن زۆر دولبەرە دەشت و دیارە جوانەکەت نەشئە بەخشایە بە حەققت مەنزەر و سەیرانەکەت مەڵهەمی زامی دلی ناسۆری خەم باران ئەکا سروەیی بۆ عەمبەری خۆر کەوتن و عەسرا نەکەت ئەی وەتەن بۆ داهی و مونسیف بەهەشت ئیسبات ئەکا لالەزار و گوڵشەنی سەحرا و دەشت و بانەکەت ئیشتیباهی لا ئەچێت بێ فێڵ ئەڵێت ڕیزوان هەیە هەر کەسێ بڕواتە سەیری شاخ و دارستانەکەت ئەی وەتەن باوەڕ بە ئایەی وەسفی ڕووی خۆری ئەکا کافری موتڵەق ببینێ بەزمی چاو بازانەکەت دەفعەیێکی تر بە غیلمان سەربەخۆ ناڵێ نییە چاوی کەوتە گەنجەکان و کۆمەڵی لاوانەکەت ئەی وەتەن دڵ گەرمە، ئیمڕۆ من تەلەبکارم لە حەق زوو بە زوو پاڵتاوی ئازادی بکەیتە شانەکەت کۆمەڵێ بگرن بە خۆشی ئەشرەف و سەردارەکان بیخۆنۆ شەکراوی ئازادی لە لای سوڵتانەکەت ئەی وەتەن ئەو ڕۆژە مینە بێت و موژدەی پێ بدا چەن خۆشە بەو موژدە ساڕێژ بێ دڵە پڕژانەکەت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەی چەرخی فەلەک چەرخی نیل ڕەنگ ئەی چەرخی فەلەک چەرخی نیل ڕەنگ ئەی بەحری مەینەت پڕ پەیچوونەی ڕەنگ بە خوا دەمێکە سەرم سوڕماوە شێت و عەوداڵم بە ئەم سەوداوە بۆ لێل هەموو کەس شەرت و قەول ئەکەی لە گەڵ هیچ کەسێ ئە سەری نابەی بۆ هیچ کەس لە سای تۆ نەحەساوە بۆچ بۆ هیچ کەس خێرت نەداوە بۆ چی نازانی بێ قەول ڕوو ڕەشە لە ڕەحم و بەخشش خودا بێ بەشە ئەگەر ئەپرسیت شەرەف وەفایە درۆزن ڕوو ڕەش دەرگای خودایە بێ شەرت و پەیمان وەک سەرسەرییە ڕوو ڕەشی دیوان پێغەمبەرییە نجاة فی الصدق تەماشا بکەی لەم بێ شەرتییە زوو حاشا دەکەی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەی کورد ئەی وەتەن ئەی گەلی بەدبەخت سەبارەت: شیوەنی شێخ مەحموود ئەی کورد ئەی وەتەن ئەی گەلی بەدبەخت ئەی گورۆی ئەسیر کۆمەڵی زام سەخت بێنۆ بە ناڵە و سۆز و گریانۆ بە زەبوونیی دڵ بە قوڕ پێوانۆ گردی کەینەوە دەوار و پەڵاس بیکەینە ئەمل بیکەینە لباس ئینجا ڕێکەوین بە کزیی حاڵۆ لە سولەیمانی و لە چەمچەماڵۆ لە ڕێی خورماتو و لە بەیاتەوە بڕۆین وا تەرمی شێخمان هاتەوە کام مەلیک؟ مەلیک کورد و کوردستان داواچی تاج و تەختی کاویان بێژین سەردار و سوپاسالار ڕۆ ئەیڕۆ حەق داری کوردەواری ڕۆ قوربان ئیعلانی حەربی عوزمایە سوپای کوردستان ڕوە و بەسرایە ئەڵێن سوارەی ڕووس گەییە بانە ئەڵێن سوارەی ڕووس گەییە بانە لە تۆ زیاتر کێیە بنوێنێ لەشکەر ڕاکێشێ دوژمن بشکێنێ وە سوپای ڕەنگین وە تەپڵ و کۆسۆ برۆرە مەیدان ئۆردۆکەی ڕووسۆ بیانگێڕە ڕۆ لە بانە و بۆکان با نەیبەن نامووس هەموو کوردستان یا شێخ ڕاپەڕە شەڕی دەربەنە هەڵسە ئۆردۆکەی ئینگلیس بشکێنە قوربان «جاسەنە» زۆر چاوەڕێتە چون سوپای دوژمن دڵشاد وەجێتە شێخ مەحموود سەحنەی شەڕی چوارتایە ئامان پێم بێژە بۆ دەنگت نایە لیڤی و ئاسووری گەییە قوڕی چا کوانێ سوپاکەت بێتۆ دەوری دا ئۆردۆگەی دوژمن گەییە «کنارێ» لە تۆ زیاتر کێ بەردی بگرێ لە ڕێگەی سوور و دەشتی زلێوە هێزەکەی دوژمن وا هات لە ڕێوە کویرایم دایێ شێری سەرشاخان لە دوای تۆ کێ هەس بیان کا داغان هێزی دوژمنان لە دوور و نزیک لە هەر چوار لاوە گەییە ئاوباریک بۆ چی ماتڵی هەڵسە بێرەدەر بۆ دەنگی نایە شیخی سەر لەشکر بەسەر گەردت بێ خاکی کوردوسان بۆ کێت بە جێهێشت تەختەکەی بابان سەرێ بەرزۆ کە لە سای سەرای سەنگ بزان کوردوسان چەن ماتە و بێ دەنگ هەموو سەراسەر مردە مردارە گشت پەڵاس لە مل گشت تازێ بارە ئەیڕۆ سەرگەورەی کورسانم ڕۆ ئەیڕۆ جێ نشین شای بابانم ڕۆ داواچی تەختی کاویانم ڕۆ شێری سەر شاخی هەورامانم ڕۆ شەرت بێ تا ئەمرم، ئەچمە سەرای گڵ ئێشی مەرگی تۆم دەر نەچێت لە دڵ ساڵێ کۆچی تۆم بە مێژووی کۆچی پرسی لە پیری دانا وتی چی؟ بێژە لە دوای کۆچ شێخی سەر گەورەم هەموو کوردزوانێ پۆشای کاڵای خەم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەی کورد زوڵم و زۆر خوێن خوارانی تۆ ئەی کورد زوڵم و زۆر خوێن خوارانی تۆ ناڵەی وەسۆزی ئەوگارانی تۆ تەرفەنەی ژێر سای کۆسارانی تۆ گڤەی خوێنی گەرم ڕامارانی تۆ گەییە دەرگای حەق بۆمبارانی تۆ تیر باران کران خوێن خوارانی تۆ بۆیە زاتی حەق زوو بە دەستوبرد قین و غەزەبی وا هەڵمەتی برد ناوی دوژمنی تۆی خستە ژێر بەرد عەبدولکەریمیان وەک گەماڵ پەل کەرد هەناسەی ساردی تاڵان کریاوان ناڵەی وەسۆزی ماوا سووتاوان قرچەی کسپەی ئێش دڵ پڕخوێناوان دای لە عەرش هەڵمی خوێنی کوژیاوان لێل کزەی جەرگی ئەوگارانی تۆ ئەی کورد ئەمجارە باش خۆت کۆ کەرۆ لە بیر و کارت هیچ سارد مەوەرۆ بە وادەی دوژمن قەت گول مەخۆرۆ گەر بەستە ئینجا پشتت بکەرۆ با ڕەت نەهێنی بەدکارانی تۆ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەی گوڵ بە گوێرەی قسەت وا دیارە ئەی گوڵ بە گوێرەی قسەت وا دیارە تو دولبەرتری لەو شەدەلارە نەسرین و سونبول گەزافیان داوە ئەوان جوانترن لەو زڵفە خاوە شمشادیش ئەڵێن لە ناوی گوڵشەن لافی لێداوە خۆی کردوە بە پەن ئەی گوڵ گوێ بگرە من بۆت بەیان کەم فەرقی ئێوە و یار بۆ تۆ عەیان کەم بەڵێ تۆ ساحێب ڕەنگی پەمەییت ناسک و لەتیف شیرینی سێویت کوا خاڵێ لە ڕووت ماوی و شیرین بێ کوا سیا زوڵفان قەوس جەمین بێ کوانێ گەردنی وەک بلوور بێ گەرد کوا سێوی هەمان سوور و سپی و زەرد کوا باڵای بەرزی عەرعەرت کوا عیشوەی دیوە جگەر پەیکەرت نەسرین و شەوبۆ سونبول پەخشانت پەرچەم ئاڵۆز و زوڵف پەرێشانت فەقەت ڕوخسارێ بگڕێ وەک فانۆز یا خۆ دوو دیدەی بیمار و ئاڵۆز هیچ کامیان نییە هەر پەرچەم تاتان نەگەردەن بلوور نە شیرین شێوان شمشاد و سەرو و تووبا و نەیشەکەر بەڵێ گشت بەرزن باڵا دڵ پەیکەر ئەمما نیانە کوڵمی پەمبەیی ئەگریجەی تاتا و چەنای لیمۆیی ئەی گوڵ تو خوا خۆت لە حەق لا مەدە ویجدانت ببێ خۆت ئینساف بدە ئەم ئەوسافانە من بەیانم کرد هەموویان حەق بوو یا کتمانم کرد ئەی گوڵ نە وەک من سەد وەکوو مینە شایەتی ئەدا کە ئەو شیرینە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بابە گیان فەرمووت حەسەن لە کوێیە سەبارەت: شیوەن بۆ کەریم بەگی باوکی بابە گیان فەرمووت حەسەن لە کوێیە، کێیە بۆم بێنێ دەس کاتە ملم جەرگم توێ توێیە، تاسەم بشکێنێ ئەوا حەسەن هات بە هەڵەداوان، تو خوا تۆ مەڕۆ دەس کاتە ملت بە کوڵ بە گریان، سەریش بە قوڕۆ بۆ چی داوات کرد بۆ چی نەوێسیای، بەندی دڵەکەت هەتا بێتە لات بێتە دی هیوات، دەس کا ملەکەت حەسەن چاوەڕێ و باوکی کەی بێتۆ، دیاری بۆ بێرێ وەختێکی زانی ئەگری بە سەر تۆ، چۆن ڕوح ئەسپێرێ میرم ڕۆڵەکەی ئارامی گیانت، ئەمشەو نیوەشەو هات وەکوو جاران سەرکا سەر ڕانت، تاوێ بکا خەو کە چی نەیزانی لە سیابەختی، ئەم چەرخەش نییە دەکا بە ئێش و دەرد و زام سەختی، ناڵە و شینییە گەورەم نەک حەسەن گشت بەگزادەی جاف، لەم کۆچی تۆیە غەرقن لە قوڕا بە یەقینی ساف، هەر باوکە باوکەڕۆیە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: برا گیان ئەمشەو تۆ کۆس نووتەن سەبارەت: بە زبان خالد بەگی ڕەزا بەگەوە، بەشوێن کۆچ کردنی نازارەکەیدا برا گیان ئەمشەو تۆ کۆس نووتەن نیشانەی زاری و زایەڵەی ڕووتەن وە دووی هەناسەی چیای زەبوونت جەلا دەر وە ناو کوورەی دەروونت ئەمشەو نە شۆمیت زایەڵەی زەنگەن ئەوای کەژاوەی لەیلی گوڵ ڕەنگەن ماچان کۆچی خێر لەیلت نەبارەن ئەمشەو نەشومت زایەڵەی زەنگەن وە تاقیق ئەمشەو کۆس الکۆستەن ناڵە و واوەیلای دومای دۆستەن واچە وێ ڕۆیی ئەو شۆخی دولبەر وەی ڕۆیەن لوان نازاری کیشوەر وەیڕۆ سەرجەمەن من دێونان ئەمشەو بنچینەی شاییم شێونان ئەمشەو دڵ جە دووری لەیل کەفتەن وە هەراس گەرمە شینمەن دووعای لەیلی خاس فەڵەک تەبدیل کەرد شادی و وەسڵ لەیل وە زاری و شیوەن نە تۆی دڵەی کەیل وەی ڕۆیە نەوای تلمیت بارانە وەی ڕۆیە دومای کۆچی یارانە وەی ڕۆ خەرمانی عەیشم سووزیان وەی ڕۆ من ئازام یەک یەک ڕێزیان وەی ڕۆ پەی دڵەی مار گەزتەی کاریم وەی ڕۆ پەرێ دەرد نادیاریم وەی ڕۆ جەی سەودا یاوەنان وە پێم ڕیسوا و حەیران من جە دەردی وێم برا گیان گەردوون یە ڕەفتارشەن دڵ وە هوون کەردەن ئاخر کارشەن مەزانۆم ئەمشەو خاترت ڕێشەن سەد خاری دووری تیری خەم نێشەن غەرقی گێژەی عەشق گیری خەمانی ئاوارەی هەردەی دووری جانانی ---------- دوومایی خەم کۆتان نەمانۆ تا سەر هەر کەسێ وە مەیل لەیلێ دڵ کەیل بۆ مەبۆ ئەو مەجنوون هەردە و دوجەیل بۆ مەبۆ غەرق گێژ سیابەختێ بۆ گیرۆدەی تۆڕ داو زامان سەختی بۆ مەبۆ چون عەوداڵ کەڵپووس نەکۆڵ بۆ دیوانە ئاسا جاگەش نە چۆڵ بۆ وە دایم زەردی زامی هیجران بۆ هامڕازش ناڵە و شین و گریان بۆ خۆراکش کەباب دڵ ئەوگاری بۆ وەفراوش هوونا و زامی کاری بۆ لەیل مەبۆ چون لەیل بشۆ وە ئێڵاخ عاشق چون مەجنوون سوچنۆ وە داخ ڕەوێدەی نازاران سەفا و سەیرانەن پیشەی عاشقان هانا و گریانەن هەر کەس وە مەیلێ لەیلی عەوداڵ بۆ مەبۆ چون مینە وە کۆی زووخاڵ بۆ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بریندارم بە پەیکانی دوو چاوی بریندارم بە پەیکانی دوو چاوی گرفتارم بە داوی زوڵفی خاوی من و عەشقی بە سانی ئار و نەوتین لەبەر چی پێم ئەڵێن بۆ تۆ سووتاوی مەکەن مەنعم ڕەفیقان قەت لە عەشقی کە دڵ وەک کوڕکوڕە و ڕووی ئەو هەتاوی وتم بولبول وەرە عەهدێ ببەستین نەبیت پاشگەز هەتا ئەو ڕۆژە ماوە ئەبێ وەک من لە چاوت خوێن بڕێژی وتی من بەندەیی عەشقم عەزیزم ئەگەر تۆیش هەر وەکوو من لێ بڕاوی هەتا مینە گرفتاری بە داوی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بڕۆ نامە بڵێ جەژنە موبارەک بێت و ڕەنگین بێ سەبارەت: جەژنە پیرۆزە بۆ داود بەگی فەتاح بەگی مامی بڕۆ نامە بڵێ جەژنە موبارەک بێت و ڕەنگین بێ لەگەڵ خۆت دۆستت دڵخۆش بێت و دوژمن مات و غەمگین بێ لە بەر چاو ئێشەیە مامە کە مینە نایێ بۆ لاتان منەووەر تالعت دایم بە سانی نەجمی پەروێز بێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بژی یانەیی سەرکەوتن و سەر بەرزییی کوردان سەبارەت: بۆ یانەی سەرکەوتن بژی یانەیی سەرکەوتن و سەر بەرزییی کوردان بە دایم شاد و سەربەرز بی هەتا دەوران ئەکا دەوران لە گەل دەر کەوتنی ناوت هیوای سەر کەوتنی کوردە کە چونکە تەمبەڵی حوڕی و قەڵایی عیلم و عیرفان لە زوانی خۆم و کوردستانەوە عەرزت ئەکەم «یانە» بڵند و پاک و سەر بەرزیی، خووا پیرۆزت کا لێمان هەموو فەخرت ئەکەین پێوە کە چونکە فەخری کوردانی بە سەر بەستی دەوامی تۆیە پێویستمان لە لای یەزدان لە سەر کورد گشتی پێویستە بە هەر ڕۆژێ کە ناو نریاین بە جەژنی ناو بەرن، بەو ڕۆژە بێژن جەژنی کوردستان ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بێ گومان وەک جەننەتە دەشت و مەکانی سەید خەلیل بێ گومان وەک جەننەتە دەشت و مەکانی سەید خەلیل پڕ لە حۆری ئاهووە دێهاتەکانی سەید خەلیل گردی ڕەنگی لەعل و زومڕووتە لە لالە و شەوقی گیا هەر ئەڵێی قەسرە لە دەوری گومبەزانی سەید خەلیل ژاڵەیی گوڵباغ و داری پەڵکە بی و چنار کانیاوی کەوسەرە چیمە گوڵانی سەید خەلیل چین بە چین دێن و ئەچن وەک ئاسکەی دەشتی خەتا کچ لە لایێ کوڕ لە لایێ بۆ ئاستانی سەید خەلیل وەختێ دەس ئەگرن کچ و کوڕ ڕەش بەڵەک جوان ڕێک ئەخەن نەشئەیی تاران ئەدا ئەو ساتە بانی سەید خەلیل ئەو دەمە سەیر و تەماشای وەها پەیدا ئەبێ نابێ بێژە جەننەتە جەننەت بەسانی سەید خەلیل مینە جاف سەیر و خۆشی پاریس لەوێ تێتە ئە ڕوو نەوبەهاران کاتێ خۆر هەڵتێ لە بانی سەید خەلیل ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بێنەوە قەومینە چارێ وا بەڵایێ هاتووە سەبارەت: بە بۆنەی بە دەوڵەت بوونی ئیسرائیلەوە لە ساڵی ١٩٤٨ کە کوللە هەموو گەنم و جۆ و کشتوکالی کوردستانی خوارد بێنەوە قەومینە چارێ وا بەڵایێ هاتووە تایەفەی کەر لێلمان ئیعلانی حەربی کردووە هەر وەکوو جنسی یەهوودی لێل عەرەبدا شەڕ ئەکا چی کەری ئەهلی عیراقە گشت لە ژێر بار دەرچووە گەر دەپرسن چۆن ئەزانیت من کەرێ سوورم هەیە پیاوەکەم چوو باری کا سەیری ئەکەم جرتەبووە هەر چی هەوڵم دا نەهاتە ژێر ئیتاعە و ڕام نەبوو ناعلاج خۆم لێم سوال کرد بۆ چی وەزعت تێک چووە زۆر تەقالام کرد لە تەکیا وای جواب دام ئاخری پێی گوتم ئەی بێ مرووەت بۆ چی خۆت وێڵ کردووە جۆ لە خەڵقی ئادەمۆ تا ساڵی پار و ساڵی حاڵ ڕزقی ئێمە بوو کە چی وا ئێوە زەوتتان کردووە دوانزە مانگە ڕەنج ئەدەین نۆبار ئەبەین نۆ کار ئەکەین شەو بە شەو لای ئێوە ڕزقی ئێمە دوو گوێل جۆ بووە وا لە ساڵی پارەوە ئەو گوێلە جۆیەشتان بڕی بۆ خۆتان ئەیکەن بە نان و ئێمەتان گشت کوشتووە نەک بە تەنها من ئەمین بە هەرچی کەر هەین لە عراق حەفتەیێ پێش ئیستە یەک جار عەهد و شەرتمان کردووە تا وەکوو یەک کەر بمێنێ یا یەهوودی زیندە بێ دوژمنی کورد و عەرەب بین پاشگەزیش نابینەوە ئێستە وا ئێوە و خوا ئەی کاردارانی عراق چارەیی ئەم کارەکەن، چون زۆر خراپ ڕێک کەتووە بێت و جنسی کەر لەگەڵ قەومی یەهووددا ڕێک کەون هەر لە کورد تاکوو عەرەب یەکجاری مەحو ئەبێتەوە چونکی چی کارمان هەیە گشتی بە کەر تەکمیل ئەبێ عوشرەت و کەیفی هەموومانیش بە مێنگێنەی جووە جوو ئەگەر لێت بێت بە دوژمن نامێنێ کەیف و سروور کەر ئەگەر عاسی بێت بێژن کەسابەت مردووە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بێکەس کەسی تۆ قەومەکەی بێ کەس سەبارەت: شیوەنی «فایق بێکەس» بێکەس کەسی تۆ قەومەکەی بێ کەس شەرتە ئێشم بێ تا ئاخر نەفەس شەرت بێ ئێوارە و سوبح و نیوەڕۆ تا ئەمرم بڵێم کاک فایقم ڕۆ دەریای مەعریفەت سەر شاعیرم ڕۆ ئەدیب و دانا و هەم ماهیرم ڕۆ فیردەوسی گوفتار بێ دڵ پیرم ڕۆ حاج قادری کۆی بەرز و ژیرم ڕۆ داواچی تۆڵەی کوردستانم ڕۆ سەرۆکی پۆلی شاعرانم ڕۆ کاکە ڕۆینەکەت بۆ خۆت ئێش نەبوو هەر ئێش بۆ برا و قەوم و خۆیش نەبوو دڵنیات ئەکەم چی کورد زوانە دڵ پڕ لە خوێن و دیدە گریانە هەر کوردێ بڵێی کە تۆزێ ژیر بێ دارای عەقڵ و فام، خاوەنی بیر بێ لەم کۆچی تۆیە ئاوات وە مەرگە جاڕس لە ژین و بریندار جەرگە چونکە لە دوای تۆ کەس نییە وەک تۆ چی بە بیریا بێت بیخاتە دەشتۆ تۆ لێت یەقین بێ نەمردووی ماوی هەتا دونیا بێ هەر ناوبراوی «بیست و حەوت ساڵە» و «شەرتە شەرتە»کەت هەیکەلن بۆ تۆ لە ناو قەومەکەت فایق گیان خۆ تۆ دڵ ئازار نەبووی بێ ڕەحم و خوێنمژ ستەمکار نەبووی ئەم جەورە چی بوو بەم سەرما و سۆڵە کردت لەم قەومە شووم و کڵۆڵە گشت لە قوڕ دایە و خەریکی شینە هەموو قوڵاخی و سیپاڵ خمینە بەڵێ تۆ بۆ سەیر باغی ڕیزوان چووی بۆ دیداری بینی حوور و غیلمان چووی ئەمما ژیانت لە ئێمە تاڵ کرد گشت کوردت لێوە و شێت و عەوداڵ کرد دەڵێم بە مێژوو بەرگوزیدەکەم ڕووم بێ ڕویشتیت نووری دیدەکەم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بە بەردی دووری باڵاکەت شکاندت شووشەیی سەبرم بە بەردی دووری باڵاکەت شکاندت شووشەیی سەبرم ئەجەل میوانە قەبر هەڵکەن ئەوا ڕۆیینە سەر قەبرم بە ئاری دووریەکەت جانا ئەوا سووتا سەراپای من هەر ئەووەڵ ڕۆژ قەرارت دا ئەبێ لەم ئارەدا بمرم بە ئاگر تۆ منت سووتان و خاڵق مانعی ئارە لە دیوانی خوا شەرتە نگارا یەخەکەت بگرم ئیلاهی گیر نەبێ ئاهم لە دونیادا بە جوانی یار لە حەشرا بیکە شەرعی من ئەگەر ئیسلام ئەگەر گەبرم ویساڵ بۆ من وەکوو عەنقایە ئیسمی بێ موسەممایە بە چاو نابینم ئەو ڕۆژەی هەتا ڕۆژێ ببێ عومرم وەکوو مینە لە دووریتا بە ئاری جەرگ و دڵ سووتام خواوەندا بە لوتفی خۆت لە گەڵ ئەو شۆخە بێ حەشرم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بە سروەی بای نەسیم پشکاوە گوڵ ئەم بەربەیانانە بە سروەی بای نەسیم پشکاوە گوڵ ئەم بەربەیانانە وە یا ئاهی منە داویە لە سەفحەی کوڵمی جانانە بڵێن پێم سونبولی شێواوی عەمبەر بێزی گوڵزارە وە یا ئەگریجەیی یارە وەها موشکین و پەخشانە غەزاڵی وەحشی ڕەم کردەی ڕەوێڵەی دەشتی تاتارە وە یا خود دولبەری گەردەن بلووری دیدە فەتتانە بە سەروی گوڵشەنم زانی ئەوەن شیرین و ناسک بوو کە چی بالایی ئەڵێی تووبایی ڕیزوانە حەقە مانگ نازی نازدارم بکێشێ ئەو بە گیان و دڵ کە ئەو گاهێ هیلالە گاه گاهێ بەدری تابانە فەقەت ئەو شۆخە ئەبرۆی وەک هیلالی یەکشەوە وایە بە ڕوخسار بێ خسووف یاران بە دائیم بەدری تابانە گەلاوێژ حەقیەتی خۆی گوم بکا هاوین هەتا پاییز لە شەرمی چاوی نازارە ئەزانێ شەو لە سەربانە لە داخا یەخە دائەدڕێ ئەڵێن وا غونچە پشکاوە مەگەر نازانی دڵ ئەوگاری لەعلی لێوی جانانە لە ئیمای چاوی مەخمووری نیگار بۆی حەل ئەبی مینە ڕمووزی سەنعەتی تەلسز ئەوی وا ئەهلی عیرفانە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بە غەمزەی چاوەکانت خوێنی منی بێچارە مەڕێژێنە بە غەمزەی چاوەکانت خوێنی منی بێچارە مەڕێژێنە بە خوێنم تینوون خوێنم بە ئەو خوێنخوارە مەڕێژێنە بە شوعلەی نووری ڕووت نییە دڵ تو بی خوا دولبەر فەڕەنگی تیپی برژانگت ئە ناو ئەم شارە مەڕژێنە بە بێ سووچ کەس نەکوژراوە ئەمن جورمم چییە جانا بە ناحەق مەمکوژە ئەم ئاوە تۆ ئەم جارە مەڕێژێنە قیامەت هەڵ ئەسێ گەر هەوری پەرچەم دا بپۆشی ڕووت عەزیزم زوڵفی سەر خورشیدی ئەو ڕۆخسارە مەڕژێنە نگارا مەیکەرۆ ئەو پەلکە هۆناوەت دەخیلت بم گەلی دیوانە تۆ و هەردە و کۆسارە مەڕژێنە بە ئاهی سەرد و ئاوی چاوی من بۆ باغی عومری تۆ بە مەنعم تۆ لە ماچت ئاگر ئەو گوڵزارە مەڕژێنە جەفا بۆ تۆ وەفا بۆ دوژمن و ئەغیارە سا مینە ئیتر قەهری سکی خوێنین لە لای ئەو یارە مەڕژێنە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بە نۆی ئەیلوول و پاییز فەسڵی دڵکەش سەبارەت: لەدایکبوونی مەحموود سەرتیپ بە نۆی ئەیلوول و پاییز فەسڵی دڵکەش بە ڕۆژی شەممەیی عالی سەعات شەش لە عەین و فەیزی ئەو ڕۆژە سەماوات منەوەرتر لە ڕۆژان بوو بە سەدقات بە پەروین موشتەری ئەیدا مونادی جهان پڕ بوو لە زەوق و کەیف و شادی بەشیرێ هات و هاوردی بەشارەت غەم و ئێشی دڵی بردم بە غارەت وتی ئەمڕۆ لە گەنجینەی کەرەم کار بە تۆ دریا کوڕێ وەک دوڕڕی شاوار کوڕێ مەسعوود ساحب بەخت و ئیقباڵ بە نۆی ئەیلوولی هەژدەی مانگی شەووال لە ئینعام و عەتایی داوەری حەی وتم حەمد و سەنا و شوکری بێ پەی کرا مەولوود و نەزر و شایی تەرتیب بە ئارا ناونرا مەحموود سەرتیپ موئەڕڕێخ کردی بەحری ئەبجەدی تەی وتی مێژوو بە سەرو و غونچە هەی هەی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بەحسی دوورییەکەت ئەی نووری بەسەر سەبارەت: وەڵامی نامەی شاعیر بۆ محەمەد سەعید بەگی ئامۆزای لە کەلار بەحسی دوورییەکەت ئەی نووری بەسەر با واز لێ بێنین تا چەن ڕۆژی تەر فەقەت گوێ بگرە ئەی بەرگوزیدە تەوانای دڵ و بینایی دیدە پاش هەواڵپرسی و ماچ کردنی چاو هاتە لام نامەی پڕ گلە و عیتاو گوێ بگرە لە من بەرگوزیدەکەم توانای دڵم نووری دیدەکەم وەک عەیبە کەسێ کورد ناسراو بێ بۆ دوژمنی کورد جگەر خوێناو بێ هەروایش زۆر عەیبە بۆ ئیسلام زوان مائیلی بە خوو و کردەی غەیرەکان گەر باوەڕت هەس تۆ قورئان حەقە ئیمانت هەیە ئەمری موتڵەقە یوم لا ینفع بکە تماشا ئینجا ئەزانیت نەتیجەی دونیا ئەزانیت ڕۆژێ تێتە ڕێگەمان بێ جێی ماڵ و کوڕ غەیرەز کردەمان یا بچۆ بۆ لای یخرج الحی جا باش تێئەگەی زینەوبوون هەیە ئینجا ئەزانیت ڕۆژێ هاتە ڕێت ئەڵحەدسەرای تەنگ بوو بە ماوا و جێت لە ئەم پێنج فەرزە کە ها لە ناوی تۆ عافل ناوی هەتاکوو ماوی نە ژن نە برا نە ماڵ نە سەروەت لەو شوێنە نایکا بە پولێ قیمەت وەختێ ئەزانی وا مەئموورێ هات لە دین و کردار پرسیار ئەکات پەلت ئەکێشن ئەتبەنە حوزوور ئەتبەنە دیوان داداری غەفوور دەڵێن کوا نوێژو کوا ڕۆژوو زەکات کوا سەرفترە و حەج کوا چاکە و خێرات کوا نێکی کردار کوا خاسە و عەمەل تا ڕجات بۆ بکا نەبییی مورسەل گەر لە سەد یەکێ نەبێ دەسمایەت لای خوا و ڕەسوول بەرز بکا پایەت جا چۆن ڕووت هەیە بچیتە دیوان چۆن ئەدەی جواو زاتی لامەکان ئینجا ئەناڵی ئەکەی ڕۆڵە ڕۆ پشت دەس ئەماڵیت ئەکەی ڕۆڵە ڕۆ عومری بە بێ چوەکەم ڕۆڵە ڕۆ ڕوو زەردی لای حەق بووگم ڕۆڵە ڕۆ زوان بە ڕۆ ڕۆ ئەتبەنە دواوە غەیرەز جەهننم جێگەت نەماوە کە من لە دنیا وەها حاڵی بم خەوەردار لە ئەمر زولجەلالی بم ئەبێ چۆن لەبەر برا و ئامۆزا یا لە بەر کەیف و خۆشی ڕووی دونیا تەرکی ڕۆژگ و نوێژ یا تاعەت کەم خۆم سەرەفگەندەی قیامەت بکەم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بەینێ بوو لە ناو تاریکی و زوڵمات سەبارەت: موبارەکباییی گۆڤاری شەفەق بەینێ بوو لە ناو تاریکی و زوڵمات گیرۆدە بووبووین سەراسیمەو مات تکامان ئەکرد ڕۆژی ڕەهایی لە لایەکەوە بدا ڕۆشنایی لە پڕ هات شنەی سروەی بەربەیان موژدەی ڕهایی دا بە داوامان شەوقی دایەوە شەفەقی ئاوات شادی ڕووناکیی خستە گشت وڵات یا خوا بە خێر بێ شەفەقی خۆجوان وەک جەژنی نەورۆز پیرۆز بێ لێمان ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تازە زانیوتە عەزیزم عەبد و خزمەتکارتم تازە زانیوتە عەزیزم عەبد و خزمەتکارتم من غوڵامی زەڕخەرید و خادیمی ئەفکارتم لەو دەمەی کردووتە سەر تاجی شەهی حوسن و جەماڵ من بە شەو قاپیچی و ڕۆژ حەسحەسی ناو شارتم ڕۆژی هەووەڵ حەق بەبوری خوێنی گوڵڕووی تۆی ڕەوان تا وەکوو ئیستە بە قوربان عەندەلیبی زارتم مەعبەدم گۆشەی کلیسا و تەیلەسانم خەرقەیە دولبەرا سەنعانی زوڵف و پەرچەمی زوننارتم موددەتێکە حەڵقەیی عەبدایەتی تۆم وا لە گوێ شێتی خاڵ و کوشتەیی دوو دیدەیی بیمارتم هەر وەکوو مینە بە دەم ئێشۆ ئەڵێم من ڕۆژ و شەو چاوەکەم شەیدایی شێوە و لەنجە و ڕەفتارتم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تو خوا پێم بڵێ ئەر چەرخی دەوران سەبارەت: شیوەن بۆ عەبدوڵڵا بەگی کەیخەسرەو بەگی جاف تو خوا پێم بڵێ ئەر چەرخی دەوران بێ بەین و وەفا، بێ عەهد و پەیمان چی حاسڵ ئەکەی لەم خوێن ڕشتنە یا چیت تێتە دەس لەم جوان کوشتنە چەن نەونەمامی گەنجی تازە دەم جوانە مەرگ ئەکەی ئەیخەیتە عەدەم یا چۆن دڵت تێت ئەوەن غونچە گۆڵ بە ناکام ئەبڕی ئەیخەیتە ژێر گڵ شەرمێکت نەکرد ئەی چەرخی دەووار بێ ڕەحم و دڵ سەخت، خوێنمژ و غەددار قەسری قزرابات جێ و مەکانی بوو نیشتمانی تەخت کەیخەسرەوی بوو کاولی ئەکەی بێ سەردار و خێو ئەی بە ماوا بێ بۆ من ماوا شێو میری بەخشەندەی بێ درۆ و گەزاف جێگەنشینی مەحموود پاشای جاف عەبدوڵڵە بەگ بوو لە ناو قەوم و خوێش دەسگیری زومرەی بێ نەوا و دڵڕێش بێ باک و نەترس، پڕ سەخا و کەرەم بە هەیئەت ڕۆستەم، بە کردار حاتەم لە ناکا ئەیبەی بۆ موڵکی نەبوون بێ کوڕ، بێ برا ئەیکەی سەرنگوون سا چیت پێ بڵێم چەرخی کۆنە ساڵ دەک کوێر بێت بەختت بی بە کۆی زووخاڵ تەئریخی وەفات میری وە عینوان ئەیکەم بە داغ و ئەندووه و گریان ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تەعەللوق دەردی بێ دەرمانە کاکە سەبارەت: شیوەن بۆ حەمە بەگی فەتاح بەگی مامی تەعەللوق دەردی بێ دەرمانە کاکە بە ڕاستی ئێشی بێ سامانە کاکە لە دنیا زۆر گەڕام دەس خەم دەوایێ دەوای گەر دەس کەوێ گریانە کاکە ئەوی وا سەروەری دڵسۆزی ئەمرێ بە بێ شک ژینی وەک مریانە کاکە لە بەر چی من بژیم پاشی حەمە بەگ دەبێ چیم دەس کەوێ لەم مانە کاکە کە من سەرداری وەک ئەو شامە بڕوا چ نەفعێ بۆ منە لەم مانە کاکە وەکوو مەجنوونە ئیستە حاڵی مینە لە دووری ئەو دڵم بریانە کاکە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خاڵۆ تۆ لوولەی پەرەبێلەکەت سەبارەت: شیوەن بۆ خاڵۆی (عەزیز شاسواری تەرخانی) خاڵۆ تۆ لوولەی پەرەبێلەکەت تۆ تەپڵی شەفەق پشتی خێڵەکەت تۆ بن دەمانچەی پەخشی لای شانت تۆ نەعرەی بێ ترس ناو گشت دیوانت تۆ بەرق قۆردوون سەعات ئەڵمانیت تۆ ڕیز پەسەکی ژێر ستارخانیت تۆ دەسکی ماهی، نەقشی سەر شنگدان خەنجەر دەبانی شۆرەتی کرمان تۆ لفکەی سەروین وە شل پێچیاگت فەقیانەی کەتان لە ئەرز کیشیاگت تۆ کەمەر چینی شاڵی کرمانی تۆ بریقەی میلی کورتی ئەڵمانی تۆ نەعرەی بێ ترس ناو حوجرەی سەرا ئەو ڕۆژ لای حاکم ڕەئیس دانرا وە توڕڕەی لوولەی پەرە بێلەکەت مۆری ڕەئیسیت کرد بۆ عێلەکەت تۆ شۆڕە سواری و ولاکەلی دەست تۆ شۆن و شیلەی کەحێلەی مەست سەرێ هەڵبڕە لە سای سەرای سەنگ کوێراییم دایێ بۆچ ماتی و بێ دەنگ هەر لە ناوڕێژ و هەتا سەر کوتتی جاف و گۆرانی تازیەتیەتی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خوا هاوارە وا مردم دەوایی دەردەکەم کەی بێ خوا هاوارە! وا مردم دەوایی دەردەکەم کەی بێ لە دووریدا ئەوا سووتام، ویساڵی قیبلەکەم کەی بێ وەکوو یەعقووب ئەوا کوێر بووم تکاوە ئاوی بیناییم بە دایم هەر ئەڵێم ڕەببی کە نووری دیدەکەم کەی بێ سەبووری پەردەیی سووتا تەحەممول تاقەتی لاچوو توانام لێ چنا هێزم نەماوە شۆخەکەم کەی بێ دڵم وەک بولبولە دایم بە دەم گریانەوە دێژێ لە لای هەبوە دەوای دەردم دەبێ لێو غونچەکەم کەی بێ بڵێسەی ئاگری دووری گڕێ بەردایە ناو جەرگم سەراپا قەقنەسم ئاخۆ عیلاجی ڕۆحەکەم کەی بێ بە عەینی قومری خەمبارە ئەوا ڕۆحم ئەناڵێنێ بە دەم ئێشۆ ئەسووڕێتۆ ئەڵێ کوا سروەکەم با بێ ئامان ڕەببی دەخیل چیبکەم قوڕی کام جێ بە سەرما کەم وەکوو مینە هەتا کەی من بڵێم غەمخوارەکەم کەی بێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خۆش وڵاتێکی دڵ ئارایە دیاری سەید خەلیل سەبارەت: بۆ قەبرستانی سەید خەلیل خۆش وڵاتێکی دڵ ئارایە دیاری سەید خەلیل چیمەنی وەک جنة المأوىٰیە ئاوی سەلسەبیل تیا کەبکی دڵ فرین و وا لە ئاهوویی خوتەن پڕ لە حۆری بێ قوسوور و پڕ لە غەلمانی جەمیل تاقمێ شۆخی تیایە چاوی مەستیان دائما هەر وەکوو نێرگس هەمیشە زار و بیمارە و زەلیل سۆسەنی خاڵیان لە ڕوو داناوە بێ عەینی ئەڵیێ داغی جەرگی لالەیە چی پێ ئەڵێن یشفی العلیل دیدە و ئەبڕۆ و خاڵی شین بەسەر ڕوخسارەوە وەک خەیاتە ڕەش کرابێ نەقشە سەر تەختەی مەنیل سوورییی لێویان لە ڕوویانا بڵێم پێت وەک چییە هەر وەکوو لەعلی یەمەن بکرێتە سەر بەفری قەنیل کەی وەکوو ئەسکەنجەبینە تامە ماچی لێویان یا خۆ ئاوی پرتەقاڵ یا شەهدی نابی زەنجەبیل چین لە سەر چین چینی پەرچەم یان پەشێو و تێکشکاو دیدە مەست و شێت و دڵ پێک وەک غەزالی سەر دەلیل دێنە جەولانگاهی ناز و وەختی بۆ سەیری دڵان ڕۆح ئەکەن زامار لە ئاویدا عەقڵ و دڵ ئەگرن بە دیل ئەفسەری شۆخی جهانن ئەشرەفی مەحبووبی دەور مایەیی فەخری پەری هەم بۆ موڵک تاجی ئەکیل ڕۆح لە لای پەرواز ئەکا لە سەردا دەر ئەچێ کەرەمێ بێتە نیگاهی ئەو مەقامە جبرەئیل کەی وەکوو ئەسکەنجەبینە تامی ماچی لێویان یا خۆ ئاوی پرتەقاڵە یا شەهدی نابی زەنجەبیل ئەو دەمەی بیتە ئەناز و جلوە و عشوە و نیگا مینە حۆری بێتە ناویان زۆر و تانە و مونفەعیل ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دولبەرا تا کەی بناڵم شەو هەتا فەجری سەحەر دولبەرا تا کەی بناڵم شەو هەتا فەجری سەحەر کەی بێ تۆ ڕەحمێ بکەی گیانا بە خوێناوی جگەر پێم بڵێ توبی خوا ئەی نەونەمامی تازەدەم بۆ چی نافەرمووی تەداویی زامی قەلبی پڕ خەتەر بوومە دێوانەیی سەر کۆڵانی شاران ئاخری من لە ئێشی غەمزەیی دیدەی خومارت لەب شەکەر گەر دەپرسی هەر وەکوو بولبول لە حەسرەت ڕووی گوڵت ناڵە و هاوارمە ئەی مەهوەشی زەڕین کەمەر خاڵی گۆشەی لێوەکانت ئاشوب و فیتنەی خستە دڵ بۆیە وەک مەجنوون ئەسووڕێمۆ پەشێو و دەر بە دەر شوعلەیی دا ورشەیی کوڵمت کە دەرهاتی لە ماڵ جا یەقینم بوو کە خۆر بەم شوعلە نابێ وەک قەمەر ئەو دەمەی گیانە کە دیومە ورشەیی ئەو پرتەوە ئەلوەداعم کرد لە عەقڵ و لێوە بووم و خیرەسەر ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دولبەرا سوێن بێ بە چاوی پڕخوماری کاڵی تۆ دولبەرا سوێن بێ بە چاوی پڕخوماری کاڵی تۆ سەد قەسەم بەو بەرق و شوعلەی لەعلی لێوی ئاڵی تۆ پڕ لە ئاو و خوێنە چاوم ئاری دووریم تێچووە دولبەرا بۆ گەردنی بێگەرد و ماویی خاڵی تۆ قومری ئاسا ناڵەناڵم تێ عەزیزم ڕۆژ و شەو چاوەکەم بە خوا لە عەشقی بەژنی نەونەهاڵی تۆ لەو دەمەی کردت بە پەرژین پەرچەمت بۆ شەمسی ڕووت ئەلویداعم کرد لە عرفان لێوە بووم عەوداڵی تۆ هەر وەکوو مەجنوون ئەسوورێمۆ لە دەشتی عەشقتا سەر بە بێ هۆشی نیگارا بۆ قەدی شمشاڵی تۆ گەر دەپرسی حاڵەکەم شێواوە وەک زوڵفی سیات بۆ پەشێویی ئەگریجەی خاوت لە ژێر دەسماڵی تۆ مینە یی بێچارە مەعلوومە کە ئەو سەنعان سفەت وا بە کێو و هەردەوە بۆ بازن و خڕخاڵی تۆ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دڵ وەکوو قومری لە حەسرەت سەروەکەی باڵاتەوە سەبارەت: پێنج خشتەکی لەسەر شیعرێکی ناری دڵ وەکوو قومری لە حەسرەت سەروەکەی باڵاتەوە وێڵ و سەرگەردانە دلبەر خوێنی دڵ ئەخواتەوە تو خوا بێژە بە چاوت زوو لە گیانی کاتەوە موددەتێکە من گرفتارم بە دەم سەوداتەوە بووم بە داوی چینی زوڵف و پەرچەمی تاتاتەوە چاوەکەم ئۆخەی نەجاتم بوو لە قوڕپێوانی کۆت ئاگری بەردایە عومرم غەمزەیی دیدە و برۆت سەیریکە باغی نیشات و مەزرەعەی شادیمە سووت گەر دەپرسی حاڵی پەروانەی دڵم دوور بێ لە ڕووت وا لە سۆزشدایە لە سایەی شەوچرای گۆناتەوە ئەی نیگاری گوڵ بەدەن ئەی شۆخ و شەنگی دیدەباز لەعبە تەنزی خۆش خەرام ئەی مەهوەشی شەعبەدەباز ڕۆحەکەم تۆ بی و خوا لەم نوقتە مەگرە ئیعتیزاز مێشی خاڵت نافڕێ بەس باوەشێنی کە بە ناز چونکە پابەندە بە شەهدی ڕوومەتی زێباتەوە عاشقی ڕووی تۆیە بۆیە سینەیی داغانە گوڵ عەتری زڵفی تۆیە بۆنی مێخەک و موشک و سمڵ قیبلەکەم سوێن بێ بە سەفحەی کوڵم و خاڵی دەوری مل مەنعی قوللابی موژەت ناکەم لە ڕاکێشانی دڵ چون ئەسیری زوڵفی خاوی خۆیەتی ئەیباتەوە هاتە دەر نواندی بە ناز و عشوە شۆخی چاومەسێ ڕوو وەکوو خورشید و باڵا نەونەمامی نەورەسێ یەک بە یەک یاران ئەیانوت ئەم کەلامە گشت کەسێ شین و واوەیلایە ئاساری قیامەت هەڵ ئەسێ گوڵ بەدەن ئەمڕۆ کە ڕۆییوە ئەگەر لاکاتەوە دولبەرا دوێنێ بە ناز هەڵسای لە بانی جێگەکەت فرسەتم زانی بە قوربان بێم و بگرم ڕێگەکەت مادەمێ بۆ من نەبوو بیکەم تەوافی جێگەکەت وا سەرم دانا بە ڕەسمی بەردەبازی ڕێگەکەت مەڵهەمی دەردی سەری من وا بە گەردی پاتەوە ئەی شەهی موڵکی مەلاحەت تاجداری خێڵی حوور وەی خەدەنگی غەمزەکەت تیری دەسی بارامی گوور ڕێم بدە تۆ بی و خوا عەرزم هەیە بێمە حوزوور شاهی چاوت موڵکی سەبر و تاقەتی بردم بە زۆر مەسحەفی ڕووی تۆ بە گژیا چێ ئەگەر نەمداتەوە وا بە بەردی دووریەکەت من شووشەیی سەبرم شکا وەک فوارە چاوەکەم خوێناو لە چاوم سەر ئەکا سەیریکە نووری بیناییم وا لە دووری تۆ تکا لەب شەکەر فەرموو بە زوڵفی باوەشێنی لێ ئەکا مێشی ڕۆحم گەر بنیشێتۆ بە قەندی جاتەوە پێکیا جەرگم بە نووکی تیری چاوە کاڵەکەت لێوەو و عەوداڵی کردم ناوقەدە شمشاڵەکەت هەر وەکوو مینە دەڵێم قوربان لە دەوری ماڵەکەت خەتتی دەرسی عەشقی «ناری»ت وەک ڕوقوومی خاڵەکەت وا بە لەوحی گەردنی بێگەردی وەک میناتەوە موددەتێکە من گرفتارم بە دەس سەوداتەوە بووم بە داوی چینی زوڵف و پەرچەمی تاتاتەوە مەنعی قوللابی موژەی ناکەم لە ڕاکێشانی دڵ بۆ! ئەسیری چاوی مەستی پڕ خەوی ئەیباتەوە وا سەرم دانا بە عەزمی بەردەبازی ڕێگەکەت مەرهەمی دەردی سەری من وا بە گەردی پاتەوە گەر دەپرسی حاڵی پەروانەی دڵم دوور بێ لە ڕووت وا لە سۆزشدا لە سایەی شەوچرای گۆناتەوە چاوی خوێن خواری بە خوێنم فێرە، وەک لێوی بە مەی لێی گەڕێن ئێوە و خودا ئەو شۆخە با بیخواتەوە شاهی چاوت موڵکی سەبر و تاقەتی بردم بە زۆر مەسحەفی ڕووی تۆ بە گژیا چێ ئەگەر نەمداتەوە مێشی خاڵت نافڕێ، بەس باوەشێنی کە بە ناز چونکە پابەندە بە شەهدی ڕوومەتی زێباتەوە شین و واوەیلایە ئاساری قیامەت هەڵ دەسێ گوڵ بەدەن ئەمڕۆ بەرەو مەشریق ئەگەر لا کاتەوە لەب شەکەر فەرموو بە زوڵفت باوەشێنی با نەکات مێشی ڕۆحم گەر بنیشێتۆ بە قەندی چاتەوە خەتتی دەرسی عیشقی ناری وەک ڕقوومی خاڵەکەت وا بە لەوحی گەردنی بێ گەردی وەک میناتەوە «ناری» ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دیسان چییە ئەم حەشرە لە ناو میللەتی کوردا سەبارەت: شێوەن بۆ چوار ئەفسەرەکە (عیززەت، خۆشناو، قودسی، خێروڵڵا) دیسان چییە ئەم حەشرە لە ناو میللەتی کوردا ئەم ئێشە چییە وا لە دڵی گەورە و وردا ئەم ماتەم و گریانە لە کوردایە بە ڕاسی هەر تەعزییەکەی ئالی عەبایە بە قیاسی ئێشێکە نە وەک مەرگی برا و باوک و کوڕانە زامێکە نە وەک زامی گولە و شیر و سینانە هەر کوردێ ئەبینی کوڵ ئەدا گیانی لە بەردا سەیلێکە سور شکێکە بە خوڕ ئەڕژێ لە سەردا کامەی کە بڵێی تۆزێ شەرەفدارە حەیاتی لا تاڵە تەڵەب کارە بە دڵ، مەرگ و مەماتی ئەم شیوەن و ئەم ناڵە و هاوار و فوغانە ئەمڕۆ کە لە ناو کوردی عیراق و لە ئێرانە بۆ مەرگی گەلێکە کە فیداکاری وەتەن بوون مەردانی نەبەرد ئاوەر و شێرانی ژیان بوون پۆلێکی وەها بوون کە لە ڕێی قەوم و وڵاتا ڕویینە بەر ئییعدام و نە دۆڕیان لە سوباتا ئەی چەرخی فەلەک سوێنت ئەدەم من بە ئیلاهی مەیشارەوە، کەتمی مەکە، بیدە گەواهی کێت دیوە لە ژێر سایەکەتا غەیری کوڕی کورد بڕواتە بەر ئیعدام و بڵێ بێ خەم و دەرد ئۆخەی ئەمە ئێمەین کە لە سەر تۆڵەیی میللەت ئەکوژێین و ئەخنکێین و ئەنێژرێین بە حەمییەت کوژیانێ لە سەر قەوم و وەتەن عەینی حەیاتە کەی مەرگە لە لای ئێمە، هەموو جاه و خەڵاتە مادامێکی ئەم قەومە وەها بەرز بوو مەقامی بڕواتە بەر ئیعدام و ئاوا بێت و کەلامی بێ جێیە خەم و ئێش و خەفەت ئەی گەلی کوردان حەقمانە، بە دڵمانە، بژین، بێ خەم و گریان ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دێتە کوڵ خوێنی گەشی لاشەیی مەقتوول سەبارەت: بۆ ڕۆژی ڕەشی شەشی ئەیلوولی ساڵی ١٩٣٠ دێتە کوڵ خوێنی گەشی لاشەیی مەقتوول ئەم قەومە ئەسێنێ حەققی ڕۆژێ شەشی ئەیلوول مەعلوومە کە گوم نابێ لە ناو میللەتی کوردا جێگیرە لە توێی مێشکی هەموو گەورە و وردا نووسراوە جە خوێنی گەش و ئەنگوشتی کوژریاو کوردینە حەقی ئێمە مەخەن ئێوە ئەبنی ئاو بە ئەو خوێنەی کە ڕژیایە ئەبەر قاپیی سەراتان تەسدیقی بکەن خوێنی سیاوەحشە لە لاتان ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دەخیلت بم وەکو عارەب بە قوربان دەست و دامانت سەبارەت: بۆ شێخ حەسەنی قەرەچێوار دەخیلت بم وەکو عارەب بە قوربان دەست و دامانت تەماشای حاڵی مەنسووبی سەگی بەر قاپی دیوانت ڕەواهی غیرەتە بۆ تۆ سەگی قاپیت بۆ ئەم حاڵە ئەسووتێ و بە مەئیووسی فەقیری دیدە گریانت مەدە تۆ بی و خوا، یا پیر نەماوە قووەیی تامول دەوایی دەردی کاریم کە، سەر و ماڵم بە قوربانت ئەوانی هیممەت و لوتفە، دەسە و داوێنتم ئەلئامان تەداوی زامەکانم کە تەبیبا تۆ و قورئانت ببەخشە مینە بەو نوورەی کە شوعلەی ڕوویی تاهایە لە ڕێگەی ڕەحمەوە سەیرێ بە حاڵم کە بە چاوانت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دەنگی واوەیلایە دیسان تێتە گوێم گریان و شین سەبارەت: بۆ مردنی مامی خۆی «ڕەزا بەگی فەتاح بەگ» دەنگی واوەیلایە دیسان تێتە گوێم گریان و شین زەلزەلەی حەشرە مەگەر ئەم حاڵە کەوتە سەر زەمین دیارە خۆ ئەمڕۆ قیامەت هەڵنەساوە ئەی ڕەفیق وا موحەقەمە «ڕەزا بەگ» مردووە لێم بوو یەقین ڕوو لە هەر لایە ئەکەم هاوار و ئۆف و ناڵەیە جێگەیە دەست ناکەوێ بێ باوکەڕۆ و یەقەدڕین دەنگی باوکەڕۆیە تێت و کاکەڕۆیە و مامەڕۆ هەر براڕۆیە لە سەر یەک تێت و ئاغاڕۆی حەزین با منیش شینێ بکەم هەر وەک ئەوان ئەمما بە بەیت هەر بە ناو ئیسمی غەزەل بێ، پڕ لە مەعنا و ئاگرین *** وا نەزانی پاش حمەد بەگ کەس نییە ڕۆی بۆ بکەم یا بە تۆ تازەی کەمۆ، ئینجا ڕەزا بەگ مامەڕۆ میری عالی هیممەت و کانی شەرافەت مامەڕۆ مەنبەعی شەرم و حەیا ڕۆحی نەجابات مامەڕۆ بەحری عەزم و غیرەت و دەرک و فەراسەت مامەڕۆ ساحیبی ئیحسان و عەدل و خەیر و تاعەت مامەڕۆ خۆت بە مونسیف دائەنا لەم کۆچە ئینسافت نەبوو چونکە تا ڕۆژی قیامەت هەر بڵێم من مامەڕۆ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: زار و زامارم بە غەمزەی تیری چاوی دولبەرێ زار و زامارم بە غەمزەی تیری چاوی دولبەرێ وام لە زنجیرا بە حەڵقەی پەلکی گێسووی عەمبەرێ چینی زوڵفی لابەرێ وەختێ لە سەر خورشیدی ڕووی قەت میسالی ڕووی بە خورشیدی درەخشان ناکرێ بێت لە ژێر چارشێو دەرخا ڕۆژی کوڵمی خۆی بە ڕۆژ خۆر لە عەشقی شێت ئەبێ ڕێی مەغریبی بۆ نابڕێ گیان بەدەس ئەم دولبەرە ئەندەر نیقابە دائیما گەر لە ڕووی لادا نقابی بێژە عالەم تێک درێ دوو هیلالی یەک شەوەن ساکن لە سەر چەرخی جەبین یا خۆ دوو ئەبرۆی سیان هەر یەک لە شکلی خەنجەرێ فتنەیی ئاشووبی عالەم وا بە چاوی مەسیەوە عشوەیی شیرێکی حەربی غەمزەیەکی نەشتەرێ هەر دەڵێی ئۆردووی فەرەنگن تیپی برژانگی ڕەشی بەم ئوسووڵەم من نەدیوە هیچ سوپا و سەر عەسکەرێ چوون موعەمما ڕەسمی تەعلیمە لە سەر ئەم عەسکەرە وا بە ئیما فێر بوون قورئان ئەخۆی تەعلیم دەرێ دائما مەشغووڵە تەعلیمیان ئەدا و فێریان ئەکا تا نەبن موحتاج کە ئەمرێکیان زوبانی پێ کرێ گەر لە ژێر دەسماڵییا دەرخا گەهێ سیای میشکەکەی سوێن ئەخۆی ڕەشمارە یا خوا تابی میشکە بئ دەرێ نەرگسی شەهلا لە حەسرەت چاوی بیماری ئەوە دائما بیمار و گەردەن لارە سەر هەڵناگرێ لێو وەکوو غونچە لەتیفە پەمبەیی و سوور و سپی ناوی غونچە پڕ لە گەوهەر خەندە شیرین شەکەرێ گەردنی سافی وەکوو ئاوێنەیی سافی بلوور قەت میسالی لۆکسی ئەڵمان بەم بلوورە ناکرێ دوو هەناری گوڵ بەدەم جێگیر لە سینەی سافیا تۆ بە گوڵیان تێمەگە هەر گوڵە لەعلی ئەحمەرێ نافەیی شیرین چ نافێ نافەیی ئاهووی خوتەن عەتر پەخشانە بە دایم وەک لە مشکی پڕ کرێ سوورەییی گوڵ ڕەنگ نییە حەیرانی ڕەنگی ڕووی ئەوە تۆ بە سووری تێمەگە بیمارە تایە ئەیگرێ وەسفی سەر تا پای ئەتوانم من بە شیعرێ بۆت بکەم جوان ئەوەس گشتی بەیان کەم یەک بە یەک مەدحی کرێ ڕۆخ و ڕوو چاو ئەختەر و زوڵف عەمبەر و ئەبرۆ هیلال سیم بەر و قەد عەرعەر و لێویش لە گوڵ ناسکترێ بۆ مەزەی ماچی لە شەهدی لەعلی لێوی بێ چەشم مینە جاف سوێن بێ بە قورئان وەختە گیان و دڵ دەرێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ساقی لەو بادە خومار ئەشکێنێ ساقی لەو بادە خومار ئەشکێنێ ڕیشەی وەسواسەی خەم لە بن دێنێ بمدەرێ جامێ بە یادی جاران بەڵکو بە نەشئەی دڵ پێکەنێنێ *** بێ دا بنیشین تاوێ بە دڵی شاد لە سەر لێوی شەت شارەکەی بەغداد وەک فیلم یەک یەک بیخەنە پێش چاو مێژووی ڕابوردوو هەر چی ها لە یاد *** ئەو شەتەی ساف و ڕەوان ئەڕواتۆ ئەو مەوجەی بە شەوق لە ڕووت ئەداتۆ گشت بە سەرهاتی بەغدا ڕا ئەخا پەروێز و جەمشید ئە بیر ئەخاتۆ *** دەبدەبەی ڕۆژی شادێکەی شیرین دەخاتە پێش چاو پیاوی وردبین دەڵێت ڕۆژی وا نەبوە و نابێتۆ شیرین بە بووکی هات بۆ مەدائین *** زۆر باش بڕوانە ئاوی ئەو شەتە هەر چەندە سافە، بەڵام خەت خەتە ئەگەر بیزانی بیخوێنیتەوە ئەزانی دونیا چەن بێ قیمەتە *** چونکە ئەم جێگە تۆ میوانێتی ئەم شەتەی کە تۆ لە لیوانێتی جێگەی هاروونە وا تیادای تۆ بەزمی مەئموونە لە سەیرانێتی *** ئای چەن شەهەنشای ساحب سوپا و سان هاتن و چوون و من هەر مام وەک خۆم نووسراوە ئەڵێت، کوانێ موعتەسەم کوا ئالی بەرمەک، کوانێ موعتەسەم *** هەتا تێفکریت جوان لێی تێ ئەگەی هەر کەس چۆن تێی هات هەر بەو ڕەنگە ڕۆی نە هیچیان هێنا نە کەس هیچی برد شەت و سەیرانگا، خاک ماوە وەک خۆی *** بەڵام ئەو کەسەی کە بەختیار بوو لە پووچی دونیا باش خەوەردار بوو کردەی خاوەنی و جوانی جێ هێڵا نە کەس ئازاری و نە کەس ئازار بوو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سروەکەت بۆی عەنبەر و عودی قومارە ئەی سەبا سروەکەت بۆی عەنبەر و عودی قومارە ئەی سەبا بۆنی مشکی نافەیی ئاهووی تەتارە ئەی سەبا پێم بڵێ قەترەی سبەینێ و سونبوڵ و ڕێحانەیە یا شەمیمی نەرگسی ئەووەڵ بەهارە ئەی سەبا بۆنی عەتری ئابی تازەی خونچەیی پوشکوتووە یا وەکوو عەتری هەناسە و زوڵفی یارە ئەی سەبا بۆیە ئیمڕۆ وا نەسیمت باوەشێنی دڵ ئەکا زۆر فەرەح بەخشە بە ڕاستی غەم گوسارە ئەی سەبا تۆ خوا تۆ بەم شنۆ هەروا موعەتتەر کە دەماغ چون دەوای زووخی برینی دڵ فوگارە ئەی سەبا چاوەڕوانی ڕێگەتە مینە بە دائم ڕۆژ و شەو مەڵهەمی دڵیە کزەی سوبح و ئێوارە ئەی سەبا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سوحبەتێکە مەحزە ئەیکەم نابێ عاجز بی برا سەبارەت: شیوەنی بەرخەکەی خالد بەگ سوحبەتێکە مەحزە ئەیکەم نابێ عاجز بی برا پێم دەڵێن تەعزیت هەیە بۆ بەرخەکەت ئەلفاتیحا حەقتە زۆر عاجز ببی، چونکە خەسارێ گەورەیە زۆر بە زەحمەت پێکت هێنا ڕەنجەکەت دریا بە با جێگەیی داخە بەڕاسی ئەی برا مایەی خەفەت کاوڕێکی دەس کەوێ ئینسان بە سەد لاڵە و تکا چەند ڕجاکار چەند شەفیع بێتە ئە بەینۆ بۆ ئەمە بەرخێکی بۆ سەربڕن چەند شاهیدیش ئیمزای دەکا ئەو شەوە تا ڕۆژ، ئەو ڕۆژە هەتاکوو وەختی شام پێچی هورگی خۆی بداتۆ چاوەرێی بێ و هیچ نەخوا ئەو سەعاتە پێی بڵێن موژدەی مورادت هاتە دی هەڵ بسێ سیخێ بە دەستۆ تا کەبابی لێبکات چی لە ناکاو پێی بڵێن زەحمەت مەکێشە زۆر ئەسەف گۆشتی ئەم بەرخە حەرامە چونکە بێ فەڕ سەر بڕا ئەشهەدو گەر خۆت لەخم نێی تۆ سەرت بگریتە قۆڕ حەققی خۆتە مەنعت ناکەم کەس نییە مەنعت بکا مینە فکری بوو کە بێتە پرسە و سەر خۆشییا ئاخری پاش گەزبوە وتیان کە خەلق لۆمت ئەکا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سەبا ئەم سوبحی سروەی تۆ شەمیمی موشکی تاتارە سەبا ئەم سوبحی سروەی تۆ شەمیمی موشکی تاتارە فیدای سروەکەت بم من کە دەرمانی دڵی زارە هەناسەت بۆنی عەتری گوڵ ئەدا مەعلوومە بەم گوێرە کە ئەو نازارە باری کردووە ئەم سوبحە زووارە عەبیری موشکی تاتاری پەریشان زوڵفی دولبەرمە سەبا ئەم عەمبەر ئەفشانەت لە وەختی سوبح و ئێوارە وەرە تۆ بی و خوا سەیری بڵێسە و گریەیی دڵ کە دەسووتێ هەر وەکوو قەقنەس بە ئاری دووریی ئەو یارە بڵێ ئەی قیبلەکەم بە خوا دەوری سەروی باڵاکەت لە گشت لایەکەوە مینە دڵ و جەرگی بریندارە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سەرتیپ عەزیزم فەخری زینگانیم سەبارەت: بۆ «سەرتیپ» سەرتیپ عەزیزم فەخری زینگانیم نەمامی نەورەس عومری جوانیم تازە گوڵ غونچەی باغی حەیاتم مایە و سەرمایەی کەیف و نەشاتم کوڕم گوێ بگرە هۆشت لای من بێ هەر چیت پێ ئەڵێم بە تۆ زامن بێ کزی کوردوسان هێزی بڕیوم وەک نشتەر قەدقەد جەرگی بڕیوم سەر تا وە دامان لاشەم سەراسەر خوێناو ئەڕێژێ وەک زامی خەنجەر ڕۆڵە پێشوەکان چوون و تێپەڕی نانیان خوارد و سفرەیان دڕی یەکێکیان ئەیوت «ئەڵڵا بەرەکەت» نەیانوت وەتەن شوکرت بە نیعمەت بۆیە ئەم ئەرزە ئەم خاک و ئاوە ئەسیر و مەحکووم مات و داماوە تۆیش گەر ناتەوێ خۆت تەبەڕا کە پەروەردەی نیعمەت ئەم ئاو و خاکە بەدنمەک مەبە حقووق شوناس بە لێڵ کورد و وەتەن یەک دڵ و ڕاس بە هەتا کوو گیانت وا لە بەدەنا ڕۆحت فدا بێ لە ڕێی وەتەنا ئەوا پێت ئەڵێم بە دیدەی نمین لە گەڵ کلیلەی دڵەی پڕگرین تاریکی و ماتەم گرتووی یەزیدم تۆم چرای ڕووناک هیوا و ئومیدم ئەتبەم بۆ مەکتەب بۆ خوێندەواری بۆ کەعبەی ئامال نە وەک بۆ یاری ئەگەر خوێندنت بۆ تۆڵەی کوردە مێژووی کوردوستان لە دڵتا گردە وا هیوام هەیە بە خوا و پێغەمبەر لێڵ قەومی کوردا زوو بتخەنە سەر یا خۆ نەتیجەی دەرچووی لە مەکتەب بۆ خۆت هەوڵ ئەدەی بۆ بەرزی و لەقەب دەبی بە ئەسباب ژێر خستنی کورد بۆ خوێن ڕشتن و بۆ کوشتنی کورد ئیستە ئەمەوێ لە قاپی یەزدان هەتا منداڵیت بتبەمە قەبران کە پێگەیشتی ئەبیت بە ئێشم ئەبیت بە خەنجەر دڵەی پڕ نیشم کوڕێکم ناوێ بۆ من و خۆی بێ میللەت لە ژێری غەیرا نققەی بێ کوڕێکم ئەوێ بەڕاستی کورد بێ بۆ حەققی قەومی دەوڵەتانگەڕ بی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سەرتیپ نەمامی باغی زینگانیم سەبارەت: ئامۆژگاری بۆ «سەرتیپ» سەرتیپ نەمامی باغی زینگانیم نووری بینایی و سەرمایەی جوانیم وەرە سەعاتێ لە لام دانیشە دڵت بەتاڵ کە تۆ لە ئەندیشە نەچێت لە بیرت هەر چیت پێ ئێژم لە ناوی مێشک و دڵت ئەینێژم کوڕم من پیر بووم هێزم بڕاوە تابو و توانایی، هەوڵم نەماوە فەقەت تۆ شوکور دەمی جوانیتە هەوڵ پێپلکەی کامەرانیتە تکات لێ ئەکەم سەرتیپ حەیاتم بۆ خوات پێ ئەڵێم گوڵی نەشاتم خۆت ڕوو ڕەش نەکەی لە قاپیی خوا خۆت نەکەی ڕوو زەرد مەحکەمەی جەزا حقووقی قەوم و وەتەن نەفرۆشی لە بەر خۆت بۆ غەیر قەت تێنەکۆشی کزی و برسێتی و لاتی گشت کوردێ ژین و زینگانی گشت گەورە و وردێ بە کزی و لاتی خۆتی بزانە هەر کەس وا نەبێت بە زۆڵی دانە وەها مەزانە هەر کوردت ناو بێ شەرتی قەومیەت ئیتر تەواو بێ ڕۆڵە ئەو کەسە کوردی تەواوە بەڕاسی ناوی خۆی بە کورد ناوە ماڵ و ئەولاد و ژین و حەیاتی بەرزی و ئامال و خۆشی و نیشاتی لە گەڵ گشت کوردێ بە گشت بزانێ ئینجا ئەتوانێت خۆی بە کورد دانێ فەقەت بەعزێ هەن حەرامزادە و پوشت بو نەفعی شەخسی برا و باوک کوشت حقووقی ژین و بەرزی قەومەکەی ئەخاتە ژێر پێ لە بەر بۆدرەکەی کوڕم ئەوانە زور باش مەعلوومن دایک ئاشکرا و باوک مەوهوومن دەغیلت بووگم ئامان سەد ئامان بووم بە خاتری ئایەتی قورئان خۆت بوغزیاو نەکەی لە بەر مەنفەعەت نەبیت بە هەدەف بۆ تانەی میللەت قازانج و بەرزی خۆت لا گەڵاو بێ لات بەو کوردێکی خاوێنت ناو بێ تێکۆشە بە گیان بگەڕێ بۆ هەل بۆ بەرزی وەتەن بۆ ژیانی گەل هەوڵ و کردارت وا بێ گشت ئانێک مەحبووب بیت لە لای هەموو کورد زوانێک کە مردیت ئەوەن پاک و تەمیز بی لای وەلی و بێ دین وەک یەک عەزیز بی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سەرخۆشت کردم بە مەیلی خۆت بە پیاڵە و شەراب سەبارەت: پێنج خشتەکی لە سەر شیعرێکی «کوردی» سەرخۆشت کردم بە مەیلی خۆت بە پیاڵە و شەراب داغی عەشقت دا لە جەرگم لێم حەرامە خورد و خواب ئیمتحانم کە لە ناڵە و شیوەنم مەگرە عیتاب دولبەرا بۆ ڕووی فیراقت دڵ ئەناڵێت وەک ڕوباب بۆ دوو ئەبرۆی میسلی تاقت بەندی جەرگم بوو کەباب وا لە کوێ ئاوی ویساڵت تا لە ئاری دڵ دەرێ سوێن بە حاڵی مردنا ئەی لەب شەکەر بێ وام لە حاڵی مردنا ئەی لەب شەکەر بێ خورد و خواب تازە زانیوتە کە شەیدای لێوی شەککەر بارتم موددەتێکە من گیان و دڵ زەدەی گوفتارتم هەر وەکوو پەروانە شێتی شەوچرای ڕوخسارتم دولبەرا سەنعانی زوڵف و پەرچەمی زوننارتم مەعبەدم گۆشەی کلێسا و دەستگیرم بووگەتە پاپ وا دڵت بردم نگارا تۆ بە غەمزەی چاوەکەت گەردنت پێچامە داوی چینی زوڵفە خاوەکەت بووم بە نێجیری کریشمەی نەرگسە پڕ خاوەکەت هەر وەکوو قومری لە حەسرەت سەروی باڵا لاوەکەت ناڵە و هاورامە بڕیاوە لێم ئارام و تاب ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سەیری ئەم باڵا دەڵێی سەروی هەڵچووە سەیری ئەم باڵا دەڵێی سەروی هەڵچووە پەرچەمی خاوی دەڵێی وا سونبولە پەخشان بووە کێ ئەمەی دیوە ڕەفیقان وام لە بەحری حیرەتا وا لە ناو بەدری دوو هەفتم دا هیلالی یەکشەوە زوڵفی وەک زوننارە ئاڵاوە لە دەوری شەمسی ڕووی ئەی مەلا ئێوە و خوا، کافر ئە جەننەت کەی چووە خاڵی مەفتوونی لەسەر سەفحەی گوڵی کوڵمی ئەڵێی هیندویی ئاگر پەرەستە سەر قوبەی نوور کەوتووە هەر ئەڵێی لەعلە کراوە نەسبی ئاوێنەی بلوور لێوی ئاڵی حەق کە نەقشی ناو خۆری ڕووی کردووە خۆ ئەڵێی ئاوی حەیات چەشمەی لە ناو تاریکییە وا بە عەکسی شەوق ئەدا لەو غەبغەبە نوورینەوە بێرەوە مینە تەماشا کە لەمە سەودا سەرم سەیریکە بڕوانە عەرعەر پرتەقاڵی گرتووە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سەیریکە بیخوێنەرۆ تو بی خوا کاکە ڕەشە سەیریکە بیخوێنەرۆ تو بی خوا کاکە ڕەشە جا ئەزانی تێئەگەی چەندە لەزیز و چەند خوەشە ئەم قەریحەی شیعری ئەم جارە دیارە تۆ لە بەغدا فێری بووی ئافەرین ئەی نێرەکەر ئەم چوونە بەغدایەت کە چووی مەسئەلەی مەشهوورە کەر ڕۆیشتە بەغدا بوو بە چی خۆت ئەزانی گەر کەری ئێستاکە یا خۆ هێسری هات جەوابی نامەکەم نووسیت لە بەغدا شارەوە مەنعت ناکەم چونکە نەمگاوی لە ساڵی پارەوە حەقتە گەر عاجز ببی چونکە خەسارت کردووە دەرقنگت هاتۆتە ئاڵۆش ئاگرت تێبەر بووە گاندەرە عەهدە ئەگەر ئەمجارە دەستم پێت گەیی وات بگێم سێ مانگ لە سەر قنگت سووڕ بخۆیت و نەسرەوی گەر نەیانگاوی هەتیو دەستی نەداوەتە لنگت خۆت جوابم بۆ بنووسە حیزە هەی کێرمە قنگت چۆن ئەزانم تۆ و شیعر و شاعیری بێ نیسبەتە پێم بڵێ تۆ بی خوا کێ بوو ئەوەن بێ جورئەتە من گەلێکم گاوە نازانم ئەوە کامیانەسە ئەم جەوابەی دیارە کە زووتر ئاوسە گەر ئەزانم کێیە شەرتە وا لە ناوی عالەما بیخەم و بیگێم ببێتە مەخسەرە وەک سینەما پێی بڵێ وەک تۆ ئەویش گەر فێر نەکریاوە بە کێر ڕاپەڕێ بێتە ئە مەیدان سوور بە سوور وەک نێرە شێر جا ئەزانێ تەشتێ ئاردی گەنمەکەی چەند گونکییە تێبگا مەعنایی شیعر و شاعری چۆنە و چییە چی بڵێم نایدۆزمەوە ئەو کۆنە حیزە کێر خۆرە تا پەتی کەم وەک گەماڵ ئەو نێرە هورچە عەنتەرە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شاهبازی ئەولیا ئەی شاهی گەیلانی لەقەب شاهبازی ئەولیا، ئەی شاهی گەیلانی لەقەب ئەی بە ڕوتبەی شاهبازی ئەولیا بووی مونتەخەب ڕوتبەیی شابازی بۆ شانت کەمە ئەی شەهریار بۆیە ڕوتبەی تۆ بە غوث الاعظمی دریا قەرار لاییقیت بۆ بەرزیی ڕوتبە لە لای زاتی خوا بۆیە تەرفیعی نیشانت تۆ بە محی الدین کرا کەس بە ڕوتبەی تۆ نەبوو نائیل لە نەسلی شای عەرەب شاهبازی ئەولیا و هەم ڕەسوڵوڵڵا نەسەب بمکە خاتر لوتفی ئەو یەزدانە تۆی کرد بێ نیاز بەم هەموو ڕوتبە زلانە تۆی کە کردە شاهباز هەم ببەخشە من بە جاهی شای شَفیعُ المُذنِبین لای خوا فەرموو ڕجایێ بۆ سەگی قاپیت ئەمین تۆ ئەبێ ئەرجو بکەی قوربان کە غوث الاعظمىٰ کارییە ئەم دەردە، لوتفی تۆیە تەنها مەڵهەمی ڕوو لە قاپیی تۆ ئەکەم، هەر تۆی ڕجام، تۆ بۆم بکەی تۆ ڕجام گەر بۆ نەکەی، ئیتر هەواڵەی کوێم ئەکەی؟ ئەی شەها بیبەخشە مینە تو خوا سا ڕەحمەتێ دەردی کاری ئەو دەوا کە، ئەی خوا سا هیمەتی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شنەی سروەی نەسیمی مەقدەمی دڵدارە ئەم سوبحە سەبارەت: چوونە شیرینی خواردنی دایکی سەرتیپ شنەی سروەی نەسیمی مەقدەمی دڵدارە ئەم سوبحە شەمیمی موشکی زوڵفی چەمبەری نازارە ئەم سوبحە سەفا بەخشی ئەکا ئەی دڵ سەبا ئەمڕۆ بە غەمباران بە نەشئەی دەر ئەخا موژدە ویسالی یارە ئەم سوبحە خۆشی تیپ تیپ سوپای کیشایە ناو ئیقلیمەکەی گیانم لە ڕەحمی خواوەیە دێژی شیفای خەمبارە ئەم سوبحە ئەبینم یەک بە یەک ئازام لە خۆشیانا ئەگەشێتۆ بە شادی پرش ئەدەن لای من دەوای بیمارە ئەم سوبحە سەراپا گشتی ساڕێژ بووگە زامی جەرگەکەم دێژی بە مەخسووسی عەزیزم مەڵهەمی زامارە ئەم سوبحە تەشەککور واجب و فەرزە لە سەر شانم پەی ئەندەر پەی نموونەی لوتف و ئیکرامی شەهی دادارە ئەم سوبحە دەمێکە مینە وەک قەقنەس دەسوتێم من لە هیجرانا تکەی ئاوەنگی تەسکینی دڵی پڕ ئارە ئەم سوبحە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شین و واوەیلایە یاران تێتە گوێم دەنگی گرین سەبارەت: شیوەن بۆ شێخ قادری حوسەینی سۆڵە شین و واوەیلایە یاران تێتە گوێم دەنگی گرین حەشرە وا سەیوانی غەم پۆشیویە ڕووی گەردوونی شین پێم بڵێن ئێوە و خوا، ئەسپابی ئا ئەم فیتنەیە بۆ چی ئەشراف، تاکو ئەسناف، ئەشقیا، تا ئەهلی دین یا قوڕی پێواوە یا ڕەشپوشە یا خۆ شین ئەکا یا وەکوو دانیشتووە، مەبهووتە، مات و دڵ خەمین ئەسمان ڕووخاوە، خۆر گیراوە، دونیا ئاخرە کۆچی شێخ قادر چووە بۆ باخچەیی خولدی بەرین بێنەوە بگرین بە کوڵ، شیوەن بکەین گشت کورد زوان بۆ قەڵای پشت و پەنای عیسیانی کوردی بێ موعین دەک فەڵەک داوا ئەکەم هەر لێڵەییی بێ بەختەکەت بۆچ کەژی سەرشاخی سۆڵەت خستە ژێر قەعری زەمین چۆن ئەبێ دڵ خۆش بکەین ئێستە بە خۆشیی نەو بەهار مادەمێکی چەرخی چەپگەرد ئەم بەهارە، شاگوڵی باغی بڕین نەو نەمامێ بوو لە گوڵزاری ئومێدی سەربەسی بۆ تەرەقیی کورد ببێتە نەردەوان و سەرکەوین سەیری کە دەستی قەزا چۆن دایە بەر تیغی ئەجەل چۆنی کاول کرد بە جارێ قەسری هیوامان بە قین ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شەوقی شۆڵەی شەم کوڵمی نازاران شەوقی شۆڵەی شەم کوڵمی نازاران عیشوەی نیم نیگای دیدە خوماران لە هەر دڵێکا کە کەوتە ئەشکار دای ئەڕێزێنێ هەر وەک زەهری مار هەر تیری غەمزەی نەونەهالان بوو پەیکانی وە ناز ماوەی خاڵان بوو فەرهادی شێت کرد وا بە هێواشی بە ئاسن بردی وەک مێوە تاشی بە بەرقی شمشێر سەر گۆنای شیرین بەردی بێ ستوون لەت کریا بە قین کە چی لە مێژووی عالەم ئارادا شۆرەت بۆ فەرهاد ما لە دنیادا دیارە لە چین بوو فەرهاد لە پێشا شیرین بە کەمەن زوڵفی ڕایکێشا بوو بە عەوداڵی پرشەی خاڵەکەی کردی بە سەنگ تاش چاوە کاڵەکەی ورشە و پرشەی ڕووی خەرامانی چین شەوقی دایەوە لە خاوەر زەمین کە خورشیدی کرد وێڵ و دەر بە دەر جێی هێڵا تەختی شەهنشای خاوەر پەیکانی برژانگ سیای خەرامان فەوتانی سوپای خوێنرێژی خاقان چی بە ئازایی و مەردی و دەمڕاسی خۆرشید لە مێژوو نوسیاوە باسی جوانی یوسف بوو زوڵەیخای ساوا جێی هێڵا شاهی موڵکی خۆراوا دانیشت بە کوێری لە ژێر سای چەرداخ شازادەی مەغریب شۆخی بەرز دەماخ چی کردوە برزوو مێژووی لێی ئەدوێ خۆرشید بە شمشێر فەرهاد بە تەشوێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شەوی سێشەممە سەعات سێیی شەو سەبارەت: هۆشیاری خالد بەگ شەوی سێشەممە سەعات سێیی شەو دڵ بێخەم و تەم چاو لە شیرین خەو موژدە دەرێ هات کردمی بێدار دڵشادی کردم بە بۆنی هۆشیار بە خۆشی و نەشات بە مێژووزانێ وتم تو خودا مێژووی بۆ دانێ وتی بە کۆچی بە مێژۆو ئەڵێم برا هۆشیاری خالدی بەگێکەم هەم بە میلادیش مێژوو بۆ جووت بوو شەوی سێشەممەی سەعات شەش و نیو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شەوی هیجرانە دیارە ڕۆژ لە من نابێتەوە ئەمشەو شەوی هیجرانە دیارە ڕۆژ لە من نابێتەوە ئەمشەو یەکایەک زامەکانی دڵ بە خوێن ئەکوڵێتەوە ئەمشەو دەمێکە بێ خەمم یاران تەماشای شوومی بەختم کەن لە کوێوە ئەی فەڵەک توخوا منت بیرکەوتەوە ئەمشەو خەوم لا شوومە ئارامم نەماوە تاقەتم تاقە ئیلاهی بۆ منی بەدبەخت دەلیلێ بێتەوە ئەمشەو شەوێکە تاڵ و تاریک و پڕ ئەندێشە و خەم و ئێشە خوایا سا بە لوتفی خۆت بڵێ ڕۆژ بێتەوە ئەمشەو ئەوەندە خار و خاشاکی خەم و ئێش و خەفەت لامە بەڕاسی ئاگری جەرگم ئیتر ناکوژێتەوە ئەمشەو لە هەوری ڕەحمەت و لوتفت ببارێنی خوا تاوێ بەسەر کوورەی دەروونمدا کە ساردی کاتەوە ئەشمەو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شەوێ شیرین و دڵکەش وەک شەوی عید سەبارەت: لەدایکبوونی سالاری داود بەگ (١٣٥٧ی کۆچی) شەوێ شیرین و دڵکەش وەک شەوی عید جیهان ئەفرووز بوو ئەو شەو میهر و ناهید دوو شەو زیلحەججە مابوو بۆ موحەڕڕەم لە خەزنەی ڕەحمەتی خەللاقی ئەکرەم کەرەم کریا بە ئەمری حەیی دادار کوڕی خۆشبەخت و تالع ناوی سالار موئەڕڕیخ کردی تاریخی موبارەک تاها و ئیقرەء و شەمس و تەبارەک ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شەوێ موبارەک وەک شەمەی شەریف سەبارەت: لەدایکبوونی قادری ڕەزا بەگ شەوێ موبارەک وەک شەمەی شەریف کە بارک اللهی بۆ بووە تەعریف ئەو شەو بە خۆشی موژدەیان ئەدا نەجمی سەعادەت لە بورجی سەعدا لادرا قاپی خەزێنەی ئەلتاف قادر بەخشرا بە ڕەزایی جاف بەشیر بە باوکی زوو ئەم موژدەی دا باوکی بۆ مێژووی ڕووی کرد بە لاما جوابم دایەوە بە موئەڕیخێ بەه بەه بە غونچە و سروە تاریخێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شەوێ موبارەک وەک شەوی بەرات سەبارەت: لەدایکبوونی عەلی کەریم بەگ شەوێ موبارەک وەک شەوی بەرات ڕوون و مونەووەر ئەرز و سەماوات لە خەزنەی و لوتفی کەرەم فراوان کەرەم بوو عەلی وەعدەی بەربەیان لە پاش بەیانی شوکر و تەحەددوس منیش بۆ تاریخ کردم تەفەححوس مێژوویی عومری ئەکەم لە گوڵشەن بە لالە و گوڵ و غونچە و یاسەمەن ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شەوێ نوورین وەکوو بەختی سەعیدان سەبارەت: بارامی ڕەزابەگ شەوێ نوورین وەکوو بەختی سەعیدان بە شەوق و شوعلە نوورین، پاکی دەوران بە سروەی بای نەسیم ئەو شەو سەراسەر موعەتتەر بوو بە عەتری میسک و عەمبەر شەوی جومعە شەوی بەرز و شەرەفدار کراوە قاپییی بەخشینی دادار لە خەزنەی زاتی حەق کریا کەریمێ کوڕێ نەک کوڕ بڵێ دوڕڕی یەتیمێ لە دوای خۆشی و ئەدایی شوکری یەزدان بە کوردی ناونرا بارامی کوردان موئەڕڕیخ کردی تاریخی موبارەک بە هود و ئیقرەء و شەمس و تەبارەک ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شەوێ وەک لیلة القدری موکەڕڕەم سەبارەت: لەدایکبوونی فەتاحی کەریم بەگ شەوێ وەک لیلة القدری موکەڕڕەم مونەووەر بوو هەموو ئەقتاری عالەم بە جەوزا موشتەری ئەیدا ئیشارەت شەوێکە پڕ سەفا و کەیف و بەشارەت کەرەم کریا بە گەنجینەی کەرەم کار فەتاح ئەو شەو بە بەخت و تالعی یار بە مێژووی دای نیا تاریخسەنجێ هەزار و سێسەد و پەنجا و پێنجێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شەوێ پڕ لە کەیف هەر وەک شەوی عید سەبارەت: لەدایکبوونی سەرداری داود بەگ شەوێ پڕ لە کەیف هەر وەک شەوی عید پڕ شەوق بوون بە نوور موشتەری و ناهید لە جوانی و فەزای ئەو شەوەی پڕ نوور هەلگیرا دەرگای خەزێنەی غەفوور گریا بە خەڵات خەڵاتی شاوار لێل سوپای بەخت و سەعادەت سەردار بە کەیف و سروور بە خۆشی و شادی فریشتەی ئەکرد موبارەک بادی مێژووی کرد وەلێ بە زەوق و دەماغ مێژووی بە بسولە و سمنە و گۆڵەباغ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شەوێکی شەریف نوورانی و ڕووناک سەبارەت: لەدایکبوونی هەڵگوردی مستەفا بەگ شەوێکی شەریف نوورانی و ڕووناک مونەووەر بە نوور دەوران و ئەفلاک لە یومن و فەیزی ئەو شەوەی شیرین بەحری ئەڵتافی حەق هاتە بەخشین کریا بە کەرەم لە ڕەحمی دادار هەڵگورد بە وێنەی گەوهەری شاوار لە پاش ئەدایی شوکری لامەکان چوومە لای پیری داهی و مێژووزان پرسیارم لێ کرد چی بە پێکەنین وتی تاریخە و شەست پەڕە و نەسرین ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شەها یاڕەب کە ئەم جەژنەت موبارەک بێت و پیرۆز بێ سەبارەت: موبارەک بایی جەژنی قوربان لە حەمە بەگی فەتاح بەگی مامی شەها یاڕەب کە ئەم جەژنەت موبارەک بێت و پیرۆز بێ هەسێرەی بەخت و ئیقباڵت وەکوو خۆر پرتەو ئەفرۆز بێ لە یومنی ئەم جەژنە قوربان تورەقی بێ بە قوربان هەمیشە ڕۆژ و ئیقباڵت بەسانی جەژنی نەورۆز بێ لە ئێشی دایە مینە کە نایێ بۆ زیارەت ئەمەش خۆ ئایەتە بیمار لە تەکلیف مفەوەز بێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: عاشقی شێوەی کەسێکم مەهوەشی سیمین بەدەن عاشقی شێوەی کەسێکم مەهوەشی سیمین بەدەن دیدە مەخمووری سیا وەک دیدەیی ئاهووی خوتەن دولبەری قەد عەرعەری لێو شەککەری ئەبرۆ کەمان گوڵ پەری زۆر ناسکی ئەگریچە پڕ چین و شکەن دیدە بیماری بیعەینی تورکی خوێن ڕێژی خەتا گێسوو پڕ چینی، بەڵێ توو، زوڵفی تاتای یاسەمەن سەرو باڵایی دڵ ئارا هەر وەکوو تووبای بەهەشت حوور سیمایی پەریوەش تاووسی فەندۆق دەهەن ڕوو بکاتە هەر مەکانێ شەرتە وەک جەننەت ئەبێ شێوەیی دەس ناکەوێ مینە مەگەر سەنعای یەمەن ++++++++++++++++++++++ سەرناو: عاشقی چاوت چ دەخڵێکی لە پیاڵە و مەی هەیە عاشقی چاوت چ دەخڵێکی لە پیاڵە و مەی هەیە چاوەکەم چون خۆی هەمیشە سەرخۆشی بادە و مەیە پێکیاوی تیری غەمزەت چی لە ساز و نەی ئەکا بۆ چی ناڵەی جەرگی زاری پڕتەب و تاو و نەیە کوشتەیی ڕوخساری ئاڵت نایەوێ باغ و بەهار چونکی جانا هەر لە سەیری ئەشرەفی و گول غونچەیە ئەو کەسەی شەیدایی باغچە و سینە و باڵای تۆ بێ چی لە یادی سەرو و توبا و عەرعەر و سێو و بەیە مائیلی خاڵی فەتای سوچی لێوە ئاڵەکەت گیانە موستەغنی لە سەیری مێرغوزار و لالەیە تۆڕی داوی زوڵفی خاوت ئاڵیا مل هەر کەسێ کەی لە یادی زوڵفی شەوبۆ و سونبول و ڕێحانەیە ئەو دەمەی تێتە ئە ناز و جیلوەو و عیشوە و نیگا سەد هەزار وەک مینە شەیدا و لێوەو و دێوانەیە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: غەمزەی چاوەکەت خستوومی بە داو غەمزەی چاوەکەت خستوومی بە داو وەک کۆترێ کەوتبێتە تۆڕ و داو ئەوگار و زامار پەڕ و پۆ شکاو گیرۆدەی قەفەس قاپی داخراو بە خوا هەر منم شۆخی هەڵۆ چاو بە نیو نیگای ناز پێکای دڵەکەم ئێستە ئازیز گیان من بولبولەکەم بە ڕۆژ و بە شەو لە سەر چڵەکەم ئەڵێم بۆ نەهات تاقە گوڵەکەم من پەڕەی جەرگم وابوە خوێناو لە دووریی باڵات ئەسووتێ دەروون دڵ ئەناڵێنێ ئەگری بە زەبوون دیل و دەر بە دەر هەر وەکوو مەجنوون سڵ بە ئاسایش بڕیار و سکوون ئازیز گیان منیش شێت و پەشێواو تاووسی باغە یا ئاهووی هەردە کۆترە یا کەوی وەحشیی سەر بەردە مانگە وە هەڵهات لە بورجی چواردە یا خۆ نازاری شۆخی مل زەردە بە نیونیگای ناز هەڵئەسێ لە خاو سەوڵی چیمەنە یا سروەی نازە دارای عەرعەرە لە سەر ڕێوازە ئەڵێی گوڵ باغە وا هەڵهات تازە یا ئازیز گیانە بەم عیشوە و نازە لە ماڵ هاتەدەر دڵم بوو بە ئاو مانگ خۆی خستە ژێر هەوری سیاوۆ شەفەق لە پشتی پەردەی شەو ماوۆ خۆر هاتە بەر کەل دیسان گەڕاوۆ گوڵباغ کەوتە پشت پەردەی گەڵاوۆ چارشێوی لادا لێل دەم و چاوۆ ئەڵماس و گەوهەر لێل لەعلی یەمەن یاقووت و زومڕووت پیرۆزەی پەسەن هەموو بە جارێ شکان بوون بە پەن یار کە پێکەنی کەوتە شەکەرخەن نوقڵ لە لێوی ئەبارێ تاوتاو گەر غونچە و سونبول ئە شۆخی و نەرگس ڕێحانە و شەوبۆ وشک بوون چون لە دەس عەتر و عەنبەر و موشکین بوون قەقنەس گوڵاو نامووسی بۆ نەما لای کەس کە بۆی شەکەنجەی کەوتوتە ناوۆ تێکچوو بازاڕی نەبوو شوورەیی شمشاد و عەرعەر شکیا مەنسەبی تووبا ڕۆی کەوتە موڵکی غەریبی سەر و دایهێڵا سەر بە مەحجووبی ڕەعنا شۆخەکەم کەچ و سەراوۆ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: غەمزەیی ئەو شۆخە موڵکی دڵمی وێران کردووە غەمزەیی ئەو شۆخە موڵکی دڵمی وێران کردووە عەقڵم و هۆش و حەواسمی وا بە تاڵان بردووە فیتنە و ئاشووبی خستە ناو دەروونم خاڵەکەی چەندە بێ ویجدانە هات گۆبەندی گێڕا و ڕۆییوە ئیستەکە وا دەردی دووری ئەو گڕی بەردا دەروون دووری ئەو سەیرە ئەیێژی ئاگری تێ بەر بووە هەر بە ئەووەل عیشوە پێکای ڕۆحەکەم چەرخایەوە داد لە دەست ئەو چاو خومارە چەندە فیتنە و جادووە ڕوو ئە کوێ کەم ئەی ئیلاهی سا بنێرە ڕەهبەرێ بێ دەلیلم کا بزانم شۆخەکەم بۆ کوێ چووە ڕێگە دەرناکەم هەتا شوێنی کەوم چیبکەم ئەوا دڵ لە حەسرەتدا ئەسووتێت و بلێسەی سەندووە وەختێ مەر ساڕێژ ببێ مینە برینی جەرگەکەم پێم بڵێن ئەو شۆخە بۆ سەر مەیتەکەت وا هاتووە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: غەمم چین چین بە دڵ بۆ زوڵفی پڕچین غەمم چین چین بە دڵ بۆ زوڵفی پڕچین بە داخم بۆ تەماشای خالی موشکین وەکوو بولبول لە دووریت من بە دایم دەناڵم ئەی نیگاری سینە نەسرین لە ڕۆژێکۆ کە چاوم کەوت بە چاوت فوغانم زیکرە ویردم شین و ناڵین ئەگەر بێتو لە ڕوو لادەی نیقابت بە کێ خۆیان بشارن مانگ و پەروین نە وەک پەروین و مه خۆر بێژە گوم بێ بە ڕۆژ گەر بێتە دەر گەردەن بلوورین ئەمە مەشهووری ئافاتە کە مەستان لە شیرین جاڕس و شەیدایی تورشین دوو چاوی مەستی تۆ جانا عەجیبە دەبن خۆشحاڵ بە قەتڵی ڕۆحی شیرین وەکوو مینە ئەگەر بم دەیتێ ماچێ ئیتر خوێنم حەڵاڵت بێ بە گشت دین ++++++++++++++++++++++ سەرناو: فیراق ڕیشەی لە بن هێنام ڕەفیق تو خوا دەوام چی بێ فیراق ڕیشەی لە بن هێنام، ڕەفیق تو خوا دەوام چی بێ هیلاکم گیان ئەدەم، چی بکەم دەخیلە من شیفام چی بێ لە ژێر ساتا فەڵەک ئامان دەبێژە من خەتام چی بێ بە کامی دڵ نەبوو ڕۆژێ دەبێ سووچ و گونام چی بێ دەسووتێم هەر وەکوو قەقنەس دەناڵێم وەکوو قومری دەسووڕێمۆ وەکوو مەجنوون لەمە بەدتر جەزام چی بێ نیشانەی تیری بەدبەختی و بەڵا و میحنەتم دایم لە بەر گیانم خۆشە چونکە لە دولبەر دی سزام چی بێ دەزانم مینە لەم دەردە ڕەها نابم هەتا ئەمرم ئەگەر ئەو شۆخە بینێرێ بە مەرگیش من ڕەزام چی بێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: فەرەحدەر وەک نەسیمی بەر بەیانی سەبارەت: مێژووی لە دایک بوونی حەمە سەعیدی حەمە بەگی ئامۆزام فەرەحدەر وەک نەسیمی بەر بەیانی فەرەحدەر وەک نەسیمی بەر بەیانی شەوێ عالی شەرەف پڕ زەوق و شادی فریشتە یەک بە یەک ئەیدا مونادی کە ئەمشەو ساعەتی لوتف و سەخایە سەراپا شوعلەیی نووری خوایە لە یومن و حورمەت و فەیز و سەوابی خەزێنەی لوتفی حەق کریا وە قابی کەرەم کریا بە توولی عومر و تالع سەعید ئەو شەو بڵیێ وەک دوڕڕی لامیع لە پاش ئیزهاری شوکری زاتی باری بۆ مێژووی چوومە ناو باغی بەهاری کە چی فەرمووی ئەدیبێکی موئەڕڕیخ بڕۆ بیکە بە غونچە و سەرو و تاریخ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: قومریی باغی فأوحى هەم شفیع المذنبین قومریی باغی فأوحىٰ هەم شفیع المذنبین شەمسی ڕەخشانی نوبووەت رحمةً للعالمین ئەو شەوە ئەو شاه بوو بە شاهبازی لامەکان گەییە ڕوتبەی قاب قوسین، نبی المُرسَلین چی بە وی ڕازی نەبوو پەروازی کرد لەو مەسکەنە تا کن أو ادنی نەوێستاوە إمام المُتَّقین وا مونەووەر بوو لە نووری عالەم ئارای مستەفا هەر لە ئەووەڵ ئاسمان تا ئاسمانی حەوتەمین عەرش و چەرخی ئەتڵەسی و سدرە و هەم لامەکان جەننەت و ئافاق و دەوران، شەرق تا غەربی زەمین بوو بە یەک شوعلە لە نووری حەق درەخشان ئەو شەوە دەنگی سُبحانَ الَّذی أسری بِعَبده بوو یەقین یا ڕەسووڵڵا دەخیلت بم قوبووڵم کەی بە سەگ با بڵێن مینە گەیشتە کەلبی فَخر المُرسَلین ++++++++++++++++++++++ سەرناو: قەومینە لە بەر چاوم باز ئافەتێ قەوماوە سەبارەت: شیوەن بۆ ئەحمەد بەگی وەسمان پاشا (ئەحمەد موختار) قەومینە لە بەر چاوم باز ئافەتێ قەوماوە یا فیتنەیی دەججالە یا مەحشەرە هەڵساوە دووبارە دەنگی شینە دیسانەوە ناڵینە عالەم هەموو غەمگینە، ئەم خەڵقە شڵەژاوە بەم تۆز و تەم و بایە ڕووی کردە ئە کوردستان مەعلوومە کە دەورانیش ئازییەتی داناوە هاوارێ ئەبەر گوێم تێ ناڵینە لە کوردانا چی بێت و چ قەومابێ خۆر ئەمڕۆ نەگیراوە گەر چاوی خیرەد وازکەی بیخەیتە ئەبەر دیققەت تەسدیقی ئەکەی چەرخیش بەرگی خەمی پۆشاوە ئەم شیوەن و گریانەی کەوتۆتە ئە گوڵ عەمبەر بی عەینی دەڵێی فتنەی شیروانەیە قەوماوە وا تێتە ئەبەر چاوم باز جاف سیاچارەس یەک جارێ نەبوو بیخەی لێل ڕیشەکێش باوە پێم بێژن ئەبێ چی بێ مەیشارەنەوە تو خوا من ئارم ئەوا تێچوو دڵ بەم غەمۆ سووتاوە هیچ کەس نەبوو پێم بێژێ ڕۆیمەوە لای ماڵۆ چی دیم کە لە ناکاو ماڵا وا شیوەنێ گیراوە پرسیم چییە ئەم شینە شەخسێ وتی نازانی ئەحمەد بەگی پاشای جاف لەم سەر حەدە کوژیاوە بیزانە سەما دایم سەییادی جەوانانە ئەم سوبحە بە خوێنی ئەو هەرتە و شەفەقی داوە بۆ ساڵی وەفاتی ئەو پرسیم و وتی مینە ڕۆیی داغ بە دڵمانە (تەئریخیە جێماوە) ++++++++++++++++++++++ سەرناو: قەڵای سەر بەرزی کورد و کوردستان سەبارەت: بۆ شێخ مەحموود قەڵای سەر بەرزی کورد و کوردستان شێری سەر شاخی وڵاتی بابان پەنا و پشتیوان کوردی موعەییەن داواچی تۆڵەی خوێنی کوژیاوان بەرز و سەربەرزی گشت ڕەگەزی ماد ڕازێنەرەوەی مێژووی کوردزبان سوپا سالاری لەشکری بەسرا شکێدەر وە ڕووس لە بانە و بۆکان ڕەنگ کەری دەشتی بەر دەرزەن وە خوێن سەرکردەی تیپی لەشکری بازیان حەق سێنی ڕۆژی بەردەرکی سەرا کە شەشی ئەیلوول قەتڵوعام کران پڵنگ چنگ وە خوێن ڕۆژی ئاو باریک شۆڕەسوارەکەی چیا و هەردە و خان قڕ کەری ئۆردووی خوێنمژی دوژمن لە زلێو و کەناری و کەناروێ و چوارتا و چنگنگیان وە خوێنی دوژمن ڕێی سوور سووراو کەر نو غرۆ کەری تیپ کەڕنێل کامران بە مەلیکی کورد بە ساحێو ئاڵا شێخ مەحموود نووسی مێژوو لە دەوران ++++++++++++++++++++++ سەرناو: قەڵەم بنووسە بە خوێنی دڵم سەبارەت: شیوەن بۆ «ئافتاو»ی کچی و «حەمە»ی کوڕی. حەمە لە ١٦/٤/١٩٦٣ مرد و ئافتاویش لە تەمەنی هەژدە ساڵیدا لە ساڵی ١٩٦٣ مرد. قەڵەم بنووسە بە خوێنی دڵم مێژووی شیوەنی دوو غونچەی گوڵم ئەیڕۆ کوا «حەمە» پشتی شکانم ئەیڕۆ بۆ «ئافتاو» جەرگی سووتانم ئەیڕۆ بۆ حەمە جێی گشت کەسم قووەتی ئەژنۆ و شمشێری دەسم ئەیڕۆ بۆ ئافتاو ئەو شۆخ و شەنگە ئەو سەروی سالار ئەو گوڵباغ ڕەنگە ئەیڕۆمەن حەمەی جوانەمەرگم ڕۆ برای ئافتاو گیان بەنی جەرگم ڕۆ ئەیڕۆ بۆ ئافتاو ئەو خەڵفی ساوە ئەو باڵا عەرعەر ئەو هەڵۆ چاوە ئەی دڵ بێ قڵپەی خوێناو بڕێژە لێل من وە شیوەن وەم زوانە بێژە یا خوا کەس وەک من ئاخر شەڕ نەوێ نائومێد لە دوو سەروی تەڕ نەوێ حەمە وە پانی توێڵە پانەکەت ئافتاو وە بەژنی باڵا جوانەکەت سەرتا پای باڵام بووگە وە قەقنەس شینی ئێوەمەن تا ئاخر نەفەس حەمە وە بازی چاوە بازەکەت ئافتاو وە نازی خاڵە تازەکەت پەڕەی جەرگەکەم پڕ لە خوێناوە یەک یەک گیان و دڵ وەک شەم تاویاوە ئەیڕۆ دوو غونچەی بۆی دەماغم ڕۆ دوو وەلەد ئاهووی سەر پاییزم ڕۆ دوو نووری دیدە دوو ئازیزم ڕۆ ئەیرۆ بۆ حەمە مایەی جوانیم ئەیڕۆ بۆ ئافتاو گوڵی زینگانیم یا خوا کەس وەک من نەوێ سیابەخت تل نەدا وە دەم جووتێ زامی سەخت یا خوا کەس وەک من سوێی نەوێتەوە زامی دوو زامەی نەکولێتەوە کەس کوڕی نەمرێ وە جوانەمەرگی دوو گوللەی بڕناو نەدا لە جەرگی بۆ ئەوەی دایم نەچێت لە بیرم بە سۆ بێت زامی پڕ لە تەئسیرم دایم خوێنرێژ بێ زامانی سەختم کۆچی دواڕۆژی حەمەی بەدبەختم بە میلادی بۆ مێژووی سەفەری غونچەی گوڵ شەنم بڕا ئەڵوەری «حەمە» تەمموز ڕۆژ تشرینی سانی هەر ئەو ساڵ «ئافتاو» مرد بە جوانی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە بیست و چواری مانگی قوربانا سەبارەت: لەدایک بوونی هیوای کوڕی عەلی کەریم بەگ لە بیست و چواری مانگی قوربانا لە سەعات حەوتی پاش بەر بەیانا بەخشی لە خەزنەی بەخشینی خودا بە یاری بەختی بەرزەوە هیوا باوکی هاتە لام دەم بە پێکەنین مێژووی بۆ دانێم زۆر جوان و شیرین وتی پێم پیری زۆر مێژوو زانی گوڵباغ و شەوبۆ بە مێژووی زانی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە تاریخا ئەڵێت بازێ بە بازێ لە تاریخا ئەڵێت بازێ بە بازێ وتی تا کەی بژین بێ قەدر و نازێ هەتا کەی وێڵی سەحرا و دەشت و کێوان هەتا کەی بێ تەقالای ڕزق و شێوان وەرە با پێکەوە هەرد و لە گەڵ یەک بڕۆینە لای ئەمیرێ یا وەزیرێک لەمل کەین ملبەنی یاقووت و گەوهەر لەپێ کەین زەنگڵەی ئاڵتوون زیوە لەسەر تەختێکی زیوین دا بنیشین بە بێ کۆشش بخۆین و هەم بنۆشین شەوان هاو مەجلسی سوڵتان و میران بە ڕۆژا ڕاو بکەین لێل شا و وەزیران جەوابی دایەوە بازی بڵندخوو وتی ئەرجوومە ئیتر لێل منا توو مەکە ئەم نەوعە تەدبیر و بەیانە لەبەر شانم وەکوو مەرگی گرانە بە حوڕڕییەت بە هەردە و دارەوە بم لە برسیانا ئەگەر مردارەوە بم دەڵێم سەد ساڵ بە تامەزرۆ و بە برسی بژیم و نەک ببینم ڕۆژی حەپسی بە سەربەستی هەزار برسی و فەقیر بم گەلێ لام خۆشترە تێر و ئەسیر بم بە سەر بەرد و لەناو بەفرا بەبێ باک بە دەم تیرۆ بغڵتێمۆ لەناو خاک نە وەک مەحکوومی شاهان و وەزیران زەلیلی قوشچی و ئەمری ئەمیران ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە تۆم مەتلووبە ڕەببی کەڕ بێ شەیتان لە تۆم مەتلووبە ڕەببی کەڕ بێ شەیتان هیوادارم خودایە دوور بێ لێمان سیاچارە ڕووە و مەشریق هەڵ ئەدرێ نیشانەی هەڵگەڕانی جافە دیسان نیشانەی هەڵگەڕانی ئاری جەرگە نیشانەی ڕۆینۆی ئێمەس ئە کێوان نیشانەی شێتیی و ویڵی و نمانە نیشانەی مەحوی عەقڵە و هۆش و عیرفان نیشانەی شیوەن و ناڵینی دڵمە دووبارە ڕوو ئەدا هاوار و گریان دووبارە تێتە سوێ زامانی دووری دووبارە سەر ئەداتۆ دەردی هیجران دووبارە هەر وەکوو مەجنوون بە شێتی ئەسوورێمۆ بە عەوداڵی لە کێوان دووبارە خوێن بە خوڕ ئەڕژێ لە چاوم دیسانۆ مینە ئاسا و دیلی هەردان ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە دووری قامەتت جانا هەتا کەی دڵ بە ئەفغان بێ لە دووری قامەتت جانا هەتا کەی دڵ بە ئەفغان بێ بڵێ پێم تووخوا تاکەی وەها سووزان و بریان بێ دەپرسی گەر لە ئەحواڵم نیگارا دوور نییە وەڵڵا لە عەشقی شەمسی ڕوخسارت دڵم وەک شەمعی گریان بێ لە جەمعی عاشقانت دا عەزیزم هەر بە تەنها من دەبێ تاکوو مەماتم تێ بەراتم تیر و پەیکان بێ دەزانم تا وەکوو ئەمرم نیشانەی تیری برژانگم هەتا ڕۆژێ حەیاتم بێ ئەبێ دڵ زار و ناڵان بێ فەقەت بەم موژدە دڵشادم شەهیدی عەشقی باڵاتم ئومێدم هەس لە مەحشەردا حسابم لێل شەهیدان بێ کە مائیل بوو بە نووری ماهی ڕوخسارت دڵم زانیم لە جەننەت دا ئەبێ جێگام لە سەحنی باغی ڕیزوان بێ دەکەن مەنعم ئەڵێن مینە لەبەر چی وێڵی هەردانی دەڵێم لۆمەم مەکەن عاشق ئەبێ ماوای بیابان بێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە ورشەی پرتەوی ڕووی تۆ سەرم لێ تێک چووە گیانە لە ورشەی پرتەوی ڕووی تۆ سەرم لێ تێک چووە گیانە سەراسیمەم گوڵە کوڵمت وە یا لەعلی بەدخشانە سیایی پەرچەم و شوعلەی جەمینت دولبەرا دێژی بە بێ ئیشکاڵە ئاوی ژین لە تاریکیی پەنهانە بلوورە قوببەیی نوورە گەڵا سێپەڕەیی سوورە چییە ئەم گەردنە تو خوا کە وەک ئاوێنە ڕەخشانە بە نارە سەروی جوێبارە نەیە شمشادی گوڵزارە وە یا باڵایی ڕەعنایە ئەڵێی تووبایی ڕیزوانە لە سێ چت وام لە حیرەتدا، ئەوەن دشوارە تەحلیلی نزیکە تێک بچێ مێشکم بە لەنجەی بم بە دێوانە یەکێ ئەبرۆی ڕەشی قوربان کە خۆی مویی هیلالێکە لە لایە ماکینەی بێ تەل لە لایە شیری بوڕانە ئەویتر سەروی جوێبار و بەری بێ گوڵ بەدەم دوونار ئەفەرموێ کامەیە باڵات لە گەڵ ئەو جووتە مەمکانە عەزیزم نەوجەوانی تۆ بە خۆت ڕەحمی لە حەق شەرمێ هەزار وەک مینە بەدبەختە بە تیری تۆ پەرێشانە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە وەختێکا کە زۆر مات و غەمین بووم سەبارەت: جواوی نامەی شێخ ئەمین کوڕی شێخ عەبدوڵڵای کانی قادر لە وەختێکا کە زۆر مات و غەمین بووم لە ژووری ماتەما گۆشەنشین بووم خەیاڵ و بیر و ئەفکارم بە جارێ لە شوێن یاران ئەگەڕیان گشت دیارێ لە پڕ کردی بە ماڵا؟ بەشیرێ خۆشیی دامێ بە چی؟ نامەی دەبیرێ تەماشام کرد یەکایەک هۆنرا بوو چەپێ گوڵ دیاری دۆس بۆ برا بوو گەلێ مەمنوون و دڵشاد بووم و خۆشحاڵ غەمم ڕۆیشت، خۆشی وارید بوو دەر حاڵ نەجیبیی خۆتت ئیسبات کرد بەڕاسی لە ئەشعاری شیعاری یەک شوناسی بەیانت کردبوو، کاکە لە نامە کە نیوەی دیدەنی خەتت و پەیامە برا گیان هەر وەکوو زەربوالمیسالە مەراسیل ناردەنی نیوەی ویسالە وەهایش فەرموویە دانایی هونەرمەن: «شنیدن کی بود مانند دیدن» بە تەنیا نامەیەک و یەک دوو ئەشعار تەواو نابێ یەکێ و پەیمان و کردار تەواوی دەستی بەستراوە گیانە بە چاو پێکەوتنی یەک بێ بەهانە حسابی قەومیەت لێل من مەکە تۆ ئەزانم قەومی کورد تەونێکە بێ پۆ نامەی شێخ ئەمینی شێخ عەبدوڵڵای کانی قادر مودەتێکە تاسەخوازی دیدەنیم بۆ میری جاف حوببی وەک داری ژیان سۆزە لە دڵما بێ گەزاف چونکە مەعلوومە سەرۆکی کورد و گۆرانن هەموو یا بە بیر و تیر و تەدبیر یا بە شمشێر و تەناف کاک ئەمینی یومنی یەعنی میری گۆبان و کەلار حوببی ڕاکێشی دڵە مەیلم هەیە بچمە تەواف ئارەزووم وایە هەموو ساتێ بە خزمەت ئەو بگەم چونکی دڵسۆزە لە بۆ کورد عەینی واو و لام و حەرفی قاف بۆ دەس ئاوێژی سەخاوت هەڵبژیراون هەموو بۆ ژیانی کورد و گۆران دڵ وەکوو ئاوێنە ساف من ئەمین و تۆ ئەمین و تاڵەبانی و جاف و کورد با وەکوو جوتێ برا ڕاگیر بکەین بۆ ڕۆژی قاف ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە وەقتی شەفەق کردی نومایان سەبارەت: لەدایکبوونی حەسەنی کەریم بەگ لە وەقتی شەفەق کردی نومایان لە خەزنەی لوتفی کەرەم فراوان کردی بە کەرەم دارای دادار حەسەن وە وێنەی گەوهەری شاوار چونکە بە شێوە و بەڕوو حەسەن بوو بە ئارا ناوی حەسەن پەسەن بوو بە شوکر و شادی کرا گوێزەبان من بۆ تەئریخی تێکۆشام بە گیان گەلێ مائیل بووم چوومە لای پیرێ چ پیرێ، دانا و وریا و دەسگیرێ وتی بۆ تەئریخ مەبە بێ دەماغ ئاوە و سومبلە و بەصولە و گوڵباغ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: مامە گیان ڕۆڕۆ بەتاڵە ڕەحمەتی حەق مەتڵەبە سەبارەت: ١٩٤٢ مامە گیان ڕۆڕۆ بەتاڵە، ڕەحمەتی حەق مەتڵەبە دەک شەفیعی مەحشەرت بێ رحمة للعالمین خۆ نەبێ من هەر بە تەنها سەر بە سەر ئەهلی کەمال هەر وەکوو من دڵ برینن مات و مەبهووت و حەزین چووم بۆ تەئریخی ئەلای پیری موئەڕڕیخ، چی وتی وا بە ئۆف و دەرد و غەم (تەئریخی بۆ دانا ئەنین) ++++++++++++++++++++++ سەرناو: من لە چاوت چاوەکەم سەوداسەرم وەک پیاوی گێژ من لە چاوت چاوەکەم سەوداسەرم وەک پیاوی گێژ مەست و مەخموورم نەدیوە خوێن خواری و خوێنڕێژ تیری برژانگ و برۆت کارێکی وایان کرد لە دڵ هیچ دەمێ نایکەن بە دڵ سەد خەنجەر و شمشێری تێژ چاوەکەم مەعلووم ئەزانم چاوەکانت ئەمکوژن تو خوا بیرە ئە سەر مەیتم بە ئەو حەق دارە بێژ کوشتەیی خۆمە شەهیدی عیشوەیی دیدە و برۆم نایتێڵم بیبەیتە قەورا بێ لە قاپیما ببێژ وەختی ئەم ئەحەد نییە نە ئەلحەد دولبەرا وەک مینە جاف بێرە سەر مەیتم عەزیزم تۆ لە جێی تەلقین و نوێژ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: من کە ناڕاسی دەکەم لەم چەرخە ڕاسێکم نەدی من کە ناڕاسی دەکەم لەم چەرخە ڕاسێکم نەدی بۆیە ناخاسی دەکەم گەڕیام و خاسێکم نەدی بۆیە ڕەبتم من لە گەڵ مەخلووقی ئەم عەسرە نییە هەرچی هەوڵم دا لە عالەم حەق شوناسێکم نەدی زۆر لە دنیادا گەڕام و تەجرەبەم کرد گشت کەسێ بۆ ئەساسدارێ گەڕام ساحێو ئەساسێکم نەدی چی تەقالام کرد ببینم عاقڵێ پڕ بیر و هۆش مستێ خێرەسەر نەبێت خاوەن حەواسێکم نەدی گورگی بەد ئەخلاق و کاوڕخۆر لە عالەم بێ سنوور بۆ یەکێ گورگ کوژ گەڕام و مینە باسێکم نەدی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: موبارەک ڕۆژێ هەر وەک سوبحی نەورۆز سەبارەت: لەدایکبوونی دارای داود بەگ موبارەک ڕۆژێ هەر وەک سوبحی نەورۆز سەفادار و فەرەح بەخش و دڵ ئەفرۆز کراوە قاپیی ئیکرامی مەعبوود لە داوەر بۆ کەرەم دارایی مەسعوود لە پاش شوکری فراوان و پەیامی وتی پێم باوکی تۆ مێژوو بڵێ بۆی وتم ڕەببی سەعادەت باری ئەو بێ بە مێژووی بەخت و تالع یاری ئەو بێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: موددەتێکە بۆ ئەهالی کوردی جەرگم لەت لەتە سەبارەت: یەکەم شیعر لە ١٢ ساڵیدا موددەتێکە بۆ ئەهالی کوردی جەرگم لەت لەتە ئاو لە چاوم سەر ئەکا دێژی شەپۆلی سەر شەتە دائیما ویردی زوبانم و فکر و دڵمە ئەم قسە بێ زەمانێ تا نەجاتمان بێ لە ژێر ئەم زیللەتە بووین بە جێ تانەی حەسوود و خۆش دەماغیی دوشمنان بەختە هەڵسە وەختی ڕەحمە تاکو کەی ئەم زەحمەتە پیاوی چاک بن ئیتتحادێ پیاوەکانی کوردسان خاکی کورد فەوتا نەما هەڵسن زەمانی فورسەتە حوڕییەتیان دا بە میسر و هەم بە سورییە و عیراق شەخسییەت دەرکەن لە بەینا ڕۆژی هەوڵی میللەتە یەکتری تاڵان و کوشتن غایەتێکی باتیلە شۆڕش و غەوغایی ناو خۆ شیوەیی جەهلییەتە گشت لە سەر زیادییی یەک بین دەس لە کوشتن هەڵگرن ئەمڕۆ گشت قەوم و گورووهێ ساحیبی حوڕییەتە خۆێنەوارانمان ئەکەن کۆشش لە شوێن ئەم غایەیە تا نەجاتی دەن لە ژێری حوکمی غەیر ئەم میللەتە خوێنەواران بێ دەس و هەم ئێوە بێ ئەفکار و هۆش کێ بکا داوای حوقووقێ، قوڕ بە سەر ئەم میللەتە مینە ڕۆحی خۆی فیدای بەر پێی شوانکتان ئەکا وەختی خەو ڕابورد و سوبحە، تاکوو کەی ئەم غەفڵەتە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: موددەتێکە دڵ بە تیری عەشق دەردی کارییە موددەتێکە دڵ بە تیری عەشق دەردی کارییە هەر وەکوو بولبول دەناڵێ شیوەن و هاوارییە خۆر ئەنیشێ تا بەیانی فەجر ئەدا تاکوو غورووب ناڵە و گریانمە هاوارە لەم بیمارییە حەربەیی شمشێری ئەبرۆت دای لە ڕۆحم بوو بە زام بێ دەوا کەوتۆتە ناسۆر وەسڵەکەت تیمارییە من نەخۆشی دەردی عەشقم ئەی تەبیب تۆ بی و خوا لێمگەڕێ با بمکوژێ بمرم بە ئەم بیمارییە نیەتی نوێژم بەتاڵە چونکە تۆم وای لە خەیاڵ ویرد و ئەورادی زوبانم ئەی نیگارا ڕازییە ئێش و ناڵە و دەردی دووریت گشتی لای من کەوتە یەک بەم سێ ئێشە زۆخ لە جەرگ و خوێن لە چاوم جارییە زیندەگیم لا تاڵە جانا بێ تۆ ژینم مردنە بۆ خوا چارەم چییە چبکەم لە ئەم ئەوگارییە مینە پیشەی ماهڕوویان خوێنی عاشق ڕشتنە نابێ تۆ دڵگیر ببی چون ڕەویەمان خوێنخوارییە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: موستەغریقی عیسیانم بی بەهرە لە تاعەت خۆم سەبارەت: حاڵەتی خۆم موستەغریقی عیسیانم، بی بەهرە لە تاعەت خۆم شەرمەندە لە قاپیی حەق، ڕوو زەرد و خەجاڵەت خۆم شان کەوتوو لە ژێر باری کرداری پڕ و پووچا ئەفگەندە سەری ڕۆژی دیوانی شەفاعەت خۆم لاکەوتوو لە جادەیی دین، بێ ڕێگە و بێ ڕەهبەر بێ سەروەت و دەستمایەیی قیامەت خۆم ئەو ڕۆژە کە سوور ئەکرێ خەرمانی فەلاحی دین لەو کاتە منی بەدبەخت بێ جووت و فەلاحەت خۆم ئەو ساتە ئەسێنی حەق پارچەی عەمەلی ڕەنگین بێ ئەمەش سورمەیی بێ ڕەنگی بێ بەلاغەت خۆم لەو جێگە کە ڕوو سوورن، ڕوو زەردی ڕیازەتکێش مەحجووب و گوناهبار و بێ زوهد و عیبادەت خۆم ترسم هەیە لەو ڕۆژەی حاکم بێت خودا، ئەحمەد قازی لە ئەو ڕۆژە، پڕ سووچ و قەباحەت خۆم ڕۆژێ کە ئەڵێن مینە نامەیی عەمەلت بێنە بێ نییەتی ڕەفتار و پڕ جورم و خیانەت خۆم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: موسوڵمانان چییە تەدبیر لە عیشقی مانگی ڕوخسارێ موسوڵمانان چییە تەدبیر لە عیشقی مانگی ڕوخسارێ لە سەد لا کون کونە جەرگم بە تیری دیدە بیمارێ بە ئەم ئەفغان و هاوارە لە تۆی گۆشەی دەروونم تێ مەزەننەم وایە زامار بە غەمزەی شۆخی خوێن خوارێ لە کونجی سینە دەنگی شیوەن و گریانی دڵ تێتە ئە گوێم یاران گومانم وایە ئەوگار بێ بە تیری چاوی عەییارێ گرفتارە دڵی زارم بە عیشقی ئەم دڵ ئازارە چییە چارە فیداتان بم ڕەفیقان سەد دەخیل چارێ نەماوە تاقەتی سەبرم بەتاڵە بیر و ئەفکارم ڕەهاییم بۆ نییە قەتعەن عەزیزم بۆم بکەن کارێ ئەوەن غەددارە ئەم شۆخە نییە ڕەحمی لە دەرحەق کەس تەداوی لا نییە یاران لە بۆ زامی بریندارێ دڵ و جەرگم بریندارە بە تیری چاوی ئەو یارە نییە دەرمانی دەردم کا خوایا کوا دەواکارێ وەکوو باران لە چاوم دائەبارێ ئەشکی گوڵناری دەڵێی لافاوە زووخی دڵ لە وێرانەی دەروون ئارێ هەمیشە مات و خامۆشم لەبەر شمشێری ئەبرۆی ئەو زەلیل و وێڵ و سەرگەردان لە بەر زۆری دڵ ئازارێ بە زاری با بڕۆم بۆ خۆم بە گریان و بە هاوارێ زەبوون و مات و مەینەت بار بە ئێشی جەوری زۆردارێ بە خوێن و زامەوە کەوتۆتە سەر خاکۆ ئەڵێ مینە ئەمان مردم بە بێ خوێن چووم، دەخیلە کوانێ حەقدارێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: میرم حسێن بەگ تەرفەنەی شاران سەبارەت: چوونە سەر قەڵای پاشا میرم حسێن بەگ تەرفەنەی شاران وامنەی جەگەل شاو شەهریاران جەی دەم دارم کەفت وە شوێن هەوارێ ئەو هەوارە دیم قەسر و تەلارێ خەیلێ سەرسام بیم وەو هەوارەوە وەو قەسر و قەڵای شاهان وارەوە ناکا دیم کاچێ لای ئەو قەڵاچە وە ناچار کەفتم جە سای ئەو کاچە گیان وە ئێش و خەم دڵ وە تاسەوە دەم وە تەپ و دووی سەرد هەناسەوە پرسام جەو قەڵای کۆنەی وێرانە جەو دەزگای شاهی و جەو هەوارانە واچە پێم جە کێ یادگارەنی جای بەزم و شکۆی کام سەردارەنی ئەو قەڵا وەی ڕەنگ وە من داجوار ئاهر دا وە گیان، دڵ کرد وە کەواو وات نشینگەی تەخت میرانی جافم جاگەی نازاران مشکین کڵافم نامم مەشهوورەن وە قەڵای پاشا سیروان سەیرانگام پەرێی تەماشا نام ناوە پێم جای کام گرۆیە هەوارگەی کامین خاوەن شکۆیە وە پێم نومانا شوکری سەرداران بەزم و دەبدەبەی میر و ناوداران جە من کەرد مەعلووم تویش جەو یارانی یەکێ جە میران ئەو هەوارانی واتەی من و ئەو وە زوانی جافی پەی تۆ مەکیانوم من وە دڵسافی لاکن من جە وێت مەپەرسووم ئەحواڵ پێم بدەر خەوەر گەورەی گەورە ساڵ واچە کوێ کەفتەن ئەو سەردارانە ئەو شا و شالیار شۆڕەسوارانە کۆن بەزم و دەزگای پاشاکانی جاف کۆن تەپڵ و سوپا، کۆن لاف و گەزاف وەکۆ شین دەستەی ئەمیرزادەکان کۆن باز و شکار کۆن بەگزادەکان پۆلی گەردەن ساف خانمانی جاف پەرچەم پەشێوان گشت موشکین کڵاف سیاماڵ نۆشین شۆخی فەرەنگی چەمان یاوە جەنگ چون بازی جەنگی تەن وە شەوش و ڕەنگ کڵاو زێڕەوە دیدە وە نیگای شۆڕشگێڕەوە باڵا نومایان وە ئاڵا و واڵا ماچای زەڕبەفتەن سەر تا پای باڵا شین وە کام لای ئەو نازارانە ئەو تلمیت بار و شوڕەسوارانە واچە کێ جاگیر ئەو شێرانە کێ مەنەن نە جای ئەو دلێرانە هەر چی گێژ مەدۆم وە هەواڵەوە کەس نادا باسی جە پشت ماڵەوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: میری موکرەم سەروەری عادیل کەریمی با کەرەم سەبارەت: بۆ کەریم بەگی باوکی میری موکرەم، سەروەری عادیل، کەریمی با کەرەم با سەخاوەت، با درایەت، پڕ شەجاعەت، موحتەرەم داهی و میهمان نەواز و نیک خولق و بێ غەرەز دادخواه و عەدل جوو، بێ زوڵم و مونکەر، بێ ستەم بێ تەکەببور، با تەوازوع، پڕ خیرەد، مسکین نەواز ساف تینەت، پاک ڕیفعەت، نیک خیلقەت، با نەیعەم بێتە ئینعام و سەخا باران، بە زاتی لایەزال چی هەزار لێرە بدات چی بداتن یەک درەم گەر ئە مەیدانۆ بچێ بۆ جەنگ و بۆ حەرب ئاوەری تۆ بڵێ ڕۆستەم ئەوا ڕۆیشتە مەیدان دەس بەڕم هەر وەکوو جامی ئەکات تەعریفی ئەخلاقی حوسەین من دەکەم تەعریفی ئەخلاقی کەریمی سەروەرم هەر وەکوو ئەو چەرخی دەورانی بە پێی دڵخوازی بوو گەر ئەمیش یەک دەورە دەوران بەر مورادی پێ ئەڵێم ئەمڕۆ چی شاهە لە عالەم هەر چی پیشووتر بووە هەر لە نەسل ئالی عوسمان تاکوو شاهانی عەجەم جەوهەر و عەدل و سەخایان مینە گەر کۆ کەیتەوە نایگەیەنێتە سەخا و عەدل و دادی لاجەرەم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: مەدحی ئەگریجەی پەشێو و چاوی مەست و پڕ خومار سەبارەت: دوای حوکمی زاتی کردن مەدحی ئەگریجەی پەشێو و چاوی مەست و پڕ خومار کوڵمی سوور و خاڵی شین و لەعلی لێوی ئاودار وەسفی باڵای دڵ پەسەند و گەردنی بێ گەردی یار پێم بڵێن ئێوە و خوا ئەی قەومی کوردی شووم چار بۆچ دەوامی کرد لە ناو ئێمەدا وەک باسی مار بۆچ لە ناومانا نەبوو خاوەن عولووم و حیکمەتێ هەڵ نەکەوت کوردێ بکات ئەو کەسبی فەنن و سەنعەتێ کۆمەڵێکتان ڕێک نەخست بۆ یەکێتی و میللەیەتێ دائێما جاسووسی ئەم بیرەن لە کوێ بێ عوشرەتێ گشت خەریکی سینەما و تیاتر و سارا لە شار کوردەکان ئێوە بەڕاستی گوێ لە من کەن دەفعەیێ ئەم قسانە من ئەکەم تو خوا مەڵێن مەجبوورییە بەزلی پارە و ماڵ و سەروەت گەر بزانن زیادەیە ئەم هەموو ئاڵتوون و پارە با بخەینە جێگەیە مەعمەلێکی پێ بسێنین بۆ تورەققی و ئیفتخار وا سیتەی سەرکەوتن و پێشکەوتن قەوم و وەتەن تا بڵێم پێتان ئەگەر ئەبیسنو و نامکەن بە پەن ئەووەلا دەفعی نیزاع و خائینی لێل یەک مەکەن دووهەمینیش مەکتەب و تەحسیلی کەسبی عیلم و فەن سێ هەمینیش ئیتتفاق و یەکیەتی و قەول و قەرار با بلێم پێتان بە ڕاسی ئەی گوروهی قەومی کورد سەد کەڕەت بێژن ئەمە شێتە و جنۆکە دەخڵی کرد یا نەمێنێتو لە شار بیدەنە بەر دار و بەرد پیاوەتی و هیممەت لە پاش بابان لە ناوی ئێمە مرد بۆیە ئەمڕۆ بەرشەقین و بێ دەس و بێ ئیعتبار هەر دەبێ کورد بێ لە عالەم دا بە کورتی ناو برێ تاکو دونیا ئاخری تێ ڕۆژ بە ڕۆژ تێی هەڵدرێ گەورەو و ئەدنای بە یەک چاو و نەزەر سەیری کرێ هەر کەسێ بێ حاکمی بێ تا وەکوو ڕیشەی دەرێ کەی بێ خوێنتان بێتە جۆش و غیرەتیشتان بێتەکار گەر بە شوێنی موستەقبەل و حوڕییەتدا ناگەڕێین چەند ئەدیب و چەن شەریفێ بۆ خوا سا ڕاپەڕێن هەر وەکوو مینە بە شوێن ئەم غایە و بیرا گەڕێین حەققی خۆتانە، مەترسن، حەققە خۆ سەر نابڕێین ئیستیقلالێکی زاتی وەرگرین گشت کورد دیار ++++++++++++++++++++++ سەرناو: مەرحەبا ئەی شاهی دەوران رحمت للعالمین مەرحەبا ئەی شاهی دەوران، رحمتً للعالمین مەرحەبا ئەی شەهسواری مەحشەر و سالاری دین مەرحەبا ئەی مەدحی تۆ یاسین و تاها و والضحىٰ مەرحەبا ئەی ئەشرەفی مەخلووق و ختم المرسلین ئەی نەبییی با سەفا، ئەی ئیسمی زاتت مستەفا ئەی لە نووری تۆ مونەووەر مەشریق و مەغریب زەمین مەرحەبا ئەی فەخری ئادەم، فەخری عالەم مەرحەبا ئەی حەبیبی زاتی یەزدان و شفیع المذنبین تۆ کە مادام ڕەحمەتەن لیلعالەمین دەرشانتە یا ڕەسوولەڵڵا ڕجایێ بۆ منی مات و حەزین کەس نییە ڕووی تێبکەم، کەس نییە دەستگیری من غەیری تۆ لای کێ بەرم هاوار ئیمام المتقین نابێ مەئیووس بم لە لوتفت، نووری خۆت تێرمە ڕجا تا ڕجام تۆ بۆ بکەی بۆ دین و بۆ تەجهیزی ژین یا ڕەسوولەڵڵا بە جاهی خۆت لە خۆت داوا ئەکەم لای خوا فەرمووی ڕجایێ بۆ سەگی قاپیت ئەمین هەرچی مەدحی تۆ بکەم، خەتمی بە من قەت ناکرێ لایقە ئەم بەیتە بۆ تۆ ساحیبی تاج و نگین أنتَ ختم المرسلین، أنتَ إمام المُتَّقین أنتَ فخر المؤمنین، أنتَ شَفیع المُذنِبین پرتەوی نوورت جیهانی کرد مونەووەر سەروەرا موعجیزەی تۆ بوو لە غەیبۆ، تاقی کیسرا شەق کرا ئەو دەمەی شەمسی نوبووەت شوعلەیی دەرخست لە ڕووت لەو شوعاع و شوعلە، شاها کوفر و زوڵمەت لابرا شەعشەعەی سەوتی ڕەسوولوڵڵاهی تۆ کریا عەیان یەک کەڕەت بازاری کوفر و لات و عوززا داخرا ڕووتبە و تاجی شەفاعەت لاییقی هیچ کەس نەبوو تا بەشیری نووری تۆ ئەم دینە قاپی لا درا دین لە دونیادا نەمابوو، کەعبە وەک شێخانە بوو تا بەشیری نووری تۆ ئەم دینە قاپیی لادرا لێت ئەکەم ئەرجو، شەها تۆ جاهی ئەو کاتەی کە بۆت هات خەڵات قورئان و ئەم ئایینەت بۆ دانرا بەحری جۆشش بێتە جۆشش، لوتفت بێ، عاجز نەبی دەرحەقی من ئیلتیجایێ فەرموو ئەی فەخرولوەرا دڵ بە دوو ئێش پڕ لە خوێنە کەس نییە تیماری کا من پەنام هێنا بە تۆ، ئەی ساحیبی هەر بێ پەنا خۆت و لوتف و هیممەتت، شاها پەنام هێناوە من یا ڕەسوولوڵڵا پەنای تۆ نەیبووە چوون و چرا باغەوانی وەسفی تۆم، نابێ کە من دڵگیر بکەی لێت ئەکەم ئەرجوی شەفاعەت، شافیعی هەردوو سەرا نابێ بێ لوتف بی لە حەققم، تا نەجاتی من ئەدەی تۆ و جاهی خۆت و ئەم بەیتە کە وا بۆت بێژرا أنتَ ختم المرسلین، أنتَ إمام المُتَّقین أنتَ فخر المؤمنین، أنتَ شَفیع المُذنِبین ئەی لە نووری تۆ سەراسەر ڕوبعی مەسکوون پڕ لە نوور وەی لە یومنی تۆ جیهان پڕ کەیف و شەوق و پڕ سوروور وەی لە فەزڵی تۆ عەرەب ئەفزەڵتری کافەی بەشەر وەی لە فەیزی تۆ مەدینە ئێشی ئەقسا و کێوی توور پرتەوی خورشیدی کوڵمت ئافتابی موڵکی دین بێ شەوە ئەم ڕۆژە، نایبینێ ئەبەد کەسر و کوسوور وەسفی سیمای تۆیە شاها! ویرد و ئەورادی مەلەک پرتەوی ڕووی تۆیە شوعلەی سوورەتی غیلمان و حوور لێت ئەکەم ئەرجو لە قاپیت، ئەی شەهی کیشوەر گوشا هەم شەفیع بی بۆ زەلیلیم، هەم شەفیعم بۆ قوسوور زۆر هیوادارم کە من غافیل نەبم لات لەو دەمەی تۆ شَفیع المُذنِبین و عاسییان دەچنە حوزوور هەر چی هەوڵمدا کە نەعتی تۆ بکەم، بۆم ڕێک نەکەوت من ئەڵێم ئەم بەیتە بۆ مەدحت هەتاکوو نەفخی سوور أنتَ ختم المرسلین، أنتَ إمام المُتَّقین أنتَ فخر المؤمنین، أنتَ شَفیع المُذنِبین ای همه زیبا رخان از روی تو ای عبیر جنت ازان جعد عنبر بوی تو گشته است جنت ز عکس روی تو پر حسن و زیب دلبر عرعر از ان قامت دلجوی تو هست نقش روی مه خط غلام عارضت پیچ زلف یاسمن از تاب ان گیسوی تو یوسف کنعان به داغ از حسن و زیب صورتت گشته خم از پشت هلال از حسرت ابروی تو لعل و گوهر بی رواج افتاده اند اندر جهان زان زمان دیدند عالم آن لب لولوی تو نرگس شهلا شده بیمار اندر بوستان از خدنگ غمزهٔ دو دیدهٔ ابروی تو ورد سازم بر زبانم از سحرگه تا غروب این کلام دلربا از صحن و اندر کوی تو أنتَ ختم المرسلین، أنتَ إمام المُتَّقین أنتَ فخر المؤمنین، أنتَ شَفیع المُذنِبین اسلام ای شمس رخشان عرب، فخر عجم اسلام از تو مزین گشته گلزار ارم اسلام ای نور یزدان در جبینت جایگر سرور خلعت رسالت، صاحب تاج و علم گشته از یمن قدومت کفر و ظلمت بی اثر پر ضیا بنموده نورت مشرق و مغرب بهم حق به سبحان الذی اسری به بردت پیش خود تختگاهت قاب قوسین و ثنا ن و القلم بهر ان عزت که حق دادت دنی ات خواند او کن رجائی بهر من ای سرور مولی النعم گشته ام از زهر ذلت خون دل و بریان درون لطف فرما و دوا کن دردم ای صاحب کرم تو که اوصافت ز حق و الشمس و الیل امده است بنده مسکین چه دانم مدح ذاتت را کنم این قدر دانم که تا باشد روانم در بدن بر زبانم این بیت رانم از نبی محترم أنتَ ختم المرسلین، أنتَ إمام المُتَّقین أنتَ فخر المؤمنین، أنتَ شَفیع المُذنِبین ئەی نەبیی ئوممەت پەناه و ئەی ڕەسوولی مونتەخەب ساحیبی میعراج و تاج و سەروەری عالی نەسەب حاکمی عاسی پەناه و شەهریاری موڵکی دین ئەی ئەمیری بێ نەزیر و فەخری ئافاق و عەرەب ئەی لە ئایینی شەریفت جوملە ئایین پڕشەرەف ئەی «محەممەد» ئیسمی زاتت ئەحمەد، مەحموود لەقەب لەو دەمەی تەشریفت بردوە عەرشی عالیت کردە فەرش ئاسمان پڕ شەوق و زەوقە، ساکینانی پڕ تەرەب مەنبەعی ئیحسان و عەدلی دادخواهی عالەمی یا ڕەسوولەڵڵا چییە، ناپرسی دادم ئەلعەجەب سەر کەڕەت بێم و لە قاپی تۆ دەرم کەی سوێن بە تۆ تێمەوە، ناڕۆم هەتا ئەمرم مەقسەد تەڵەب مەقسەدم ئیجرا بکە تو بیت و تو نووری خوا لێم مەبە عاجز لە مەئیووسیی خۆم بووم بێ ئەدەب سەعی ئەکەم وەسفت بکەم بۆم نایە، ئەمما تا ئەژیم ویردمە ئەم بەیتە، داییم سەروەری والاحەساب أنتَ ختم المرسلین، أنتَ إمام المُتَّقین أنتَ فخر المؤمنین، أنتَ شَفیع المُذنِبین مەسنەدئارایی ڕیسالەت، شەهریاری باشەرەف شوعلە ئەفرووزی نوبووەت، فەخری ئافاق و سەلەف ئەی لە نوورت بەهرەوەر بوون ئەنبیا و ئەولیا ئەی بە شیری تۆ سەراسەر دینی کافر بو تەلەف تێنمە ئەرجو ئەقاپیت، ئەی شەهی کیشوەرگوشا عیززەتی بووبەکر و عوسمان و عومەر، شاهی نەجەف بۆم بفەرموو ئیلتجایێ لای خودایی لایەزال بەل نەجاتم بێ لە بەحری زیللەت و عیجز و ئەسەف قاپیی ئەلتافی یەزدانی لە ڕووی من لادرێ بێ نوزوولی ڕەحمەتی باری لە حەق من هەر تەرەف سەد کەڕڕەت حەددی نییە مینە کە مەدحی تۆ بکا لێک هەتا ئەمرێت ئەڵێ ئەم بەیتە لێل ئاوازی دەف أنتَ ختم المرسلین، أنتَ إمام المُتَّقین أنتَ فخر المؤمنین، أنتَ شَفیع المُذنِبین ++++++++++++++++++++++ سەرناو: مەزرەعەی بەختی هەموو کەس دائیما نەورۆزییە مەزرەعەی بەختی هەموو کەس دائیما نەورۆزییە هەر کەسێ کاڵای فەرەح سەر تا قەدەم پیرۆزییە من نەبێ ئاوی چناوە هەوری شوومی بەختەکەم ئەو لە جێی باران و تەرزە هەر غوبار و تۆزییە ئەی ڕەفیق ئەم چەرخە خۆی ئیسباتی بەدجنسی ئەکا چۆن لە هەر کوێ ناکەسێ بێ سەد نەجیب مەنفوزییە ئەی خوا سا داد لە دەس غەددارییی گەردوونی دون بۆ چی وازی هەر نەهێنا لەم ڕەوشتی حیزییە ناکەس و نادان لە ژێر سات گشتی شادە و موستەریح داهی و عالی نەسەب مەبهوت و کۆتا ڕۆزییە تو خوا تاکەی لە سەر من تیێ بە قین و قارەوە ئەی فەلەک سا لایبەرە ئەسبابی ئەم مەبغووزییە وا لە گۆژەی کولخەنی غەم (مینە جاف سوێم بۆتەوە بێژە زوو چارەی بکەن تو خوا ئەوی دڵسۆز نییە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: نازەنین نازت دەکێشم من بە سەد عینوانەوە نازەنین نازت دەکێشم من بە سەد عینوانەوە من بە قوربانت ئەبم قوربان بە ڕۆح و گیانەوە تۆیش لەبەر خەوفی خودا ڕەحمت ببێ ئەی گوڵ بەدەن بێژە بەو چاوانە ئازیز تۆ لە ڕووی ویجدانەوە یەک کەڕڕەت خوێنم بڕێژن ڕۆح دەرێنن بمکوژن نەک هەموو وەخت و سەعاتێ بمخەنە گیاندانەوە بۆ ئەزێت و دڵ بە خوێن بوون ڕووت کە پۆشی کافییە بۆ چی ئەمخەیتە بەر دەسڕێژی ئەو چاوانەوە عاشقێکی قوڕ بە سەر وەک من ئەبێ چی بێ لە دەست چاوەڕێی لوتفی بکا دولبەر لە ڕووی ئیمانەوە تۆیش وەها سەیرم ئەکەی وەک دوژمنێکی خوێنەخۆی دەست بە بڕنەوا وەسابێ ئەو بە سەر مەیدانەوە لێو شەکەر دولبەر کەنی و بوو بە خوێنی عاشقی عاشقی بەدبەخت ئەبێ چبکا بە دەست جانانەوە غەیری سەردانان لە ژێر شمشێری ئەبرۆی دولبەرا یا وەکوو مینە بناڵێنێ بە سەر کێوانەوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: نیشانەی زەلزەلەی مەحشەر سەعاتێکە لە دونیادا نیشانەی زەلزەلەی مەحشەر سەعاتێکە لە دونیادا کە ئەو نازارە ڕووبەندی ڕووەو مەشریق لە ڕوو لادا ئەوی وا ئەهلی عیرفانە هەمیشە دەس بە قورئانا دەڵێت ئەو شۆخە ڕۆژ و شەو سیا چارشێو بە سەردادا بە ئیمای نیم نیگای نازی بە سیحری چاوی غەممازی وەها مەعلووم ئەکا نیازی لە گەڵ ئەرواحی شەیدادا بە پەیکانی موژەی تیری بە دوو ئەبرۆیی شمشێری ئەبێ بیکا بە نێچیری هەر ئەووەڵ سەردەسی ڕادا کە چاوم کەوتە ناو چاوی دڵم کەوتە ئە تۆڕ داوی غەرەز فەوتاو نرا ناوی وەکوو غەرقێ لە دنیادا لە لای ئەگریم ئەناڵێنم بە دەم ئێشۆ ئەناڵێنم بە ڕوو بەرپێی ئەماڵێنم کە ڕووم تێکا چی ڕووی بادا وەکوو مەجنوون بە ڕووی زەردۆ مەکانم وا بە سەر هەردۆ دەپلکێمۆ بە دەم دەردۆ لە کێو و شێو و سەحرادا بە حەڵقەی پەلکی پێبەستم بە تایی زوڵفی سەییادا وەرە مینە دەخیل چارێ ئەگەر بێت و نەکەی کارێ دەسووتێم هەر وەکوو پووشێ لە کوورەی ئاری حەددادا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: نیگارا مایەیی عومر و ژیانم نیگارا مایەیی عومر و ژیانم حەیاتم، زیندەگیم، ڕۆحی ڕەوانم نیشاتم، عوشرەتم، عەیشم، سروورم بەهەشتم، کەعبەکەم، قیبلەم، ئیمانم ئومێدم، سەروەتم، بەختم، تورەققیم هەسێرەی تالعم، تاجم، نیشاتم خەڵاتم، کەوکەبم، شیرینی بەختم عەزیزم، دڵبەرم، حوورم، جینانم گوڵی گوڵزاری گشت بیر و هیواکەم ویساڵت نەشئە بەخشی جاویدانم ئەگەر عاجز نەبی ئەیکەم ڕجایێ قبووڵی کە بینایی چاوەکانم دەڵێن وا دووسوبەی جەژنە بە قوربان لە بۆ قوربانی من بەستە مەیانم دەمێکە ئەم دوعایە ڕۆژ و شەومە بوەتە تاعەت و ویردی زوبانم سەعاتێ بێ نیگارا مینە ئاسا بە قوربانت بکەم ڕۆحی ڕەوانم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وا بەهارە دولبەرا قومری بە سەروێ شاد ئەبێ وا بەهارە دولبەرا قومری بە سەروێ شاد ئەبێ هەم لە ئێشی دەردی دووری بولبولیش ئازاد ئەبێ گەرمی بازاری ڕوویی گۆڵ وا خەریکە بێتە جۆش ئەگریجەی سونبول لە گوڵشەن سوبحەدەم تاتا ئەبێ وا کەوای سەوزی لەبەر کرد سەروی جۆباری لە باغ گوڵ بەنەوشە بۆنی عەتری بۆ گوڵان ئیفشا ئەبێ شەست پەڕیش لای داوا ئەمڕۆ وا لە ڕووی پەردەی حەیا لالە و خاڵی کوتاوە ڕەغبەتی ئەفزا ئەبێ وەختی عیشوە و وەسڵە گیانە ئێشی دووریت لا ئەچێ زامی جەرگی عاشقان ساڕێژ و بێ ماوا ئەبێ ئەو بەهارە ئەمڕۆ گوڵشەن زۆر سەفاگاهی خۆشە فەرموو ئەمڕۆ با بچین سەد دڵ دڵی شەیدا ئەبێ عاشقی سەروم عەزیزم مائیلی ڕەنگی گوڵم بەستەیی تای سونبولم ڕۆحم چ وەخت ئەحیا ئەبێ دڵ فگار و سینەزار و دڵ بە خوێنم دائیما هەر وەکوو بولبول ئەڵێم ساکەی گریێ دڵ ڕا ئەبێ غەمزەیی دیدەت نیگارا وا دڵی کردم بە خوێن عیشوە و غەمزەی فەتانت ئاری لێ پەیدا ئەبێ پێم ئەڵێن مینە نەسیحەت بگرە گوێ، بۆ بووی بە شێت لەو دەمەی لۆمەم ئەکەن من شیوەنم بەرپا ئەبێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وتی بۆ چی نەما هۆشت وتم بە خوا لەبەر چاوت وتی بۆ چی نەما هۆشت؟ وتم بە خوا لەبەر چاوت وتی بۆچ بووی بە مەجنوون تۆ؟ وتم بۆ پەرچەمی خاوت وتی چی عاشقی کردیت؟ وتم خورشیدی ڕوخسارت وتی تۆ شێتی چی بووگی؟ وتم بۆ خاڵی نەخشاوت وتی بۆچ بووی بە دێوانە؟ وتم بۆ بازن و پەنجەت وتی بۆ چی زەلیلی تۆ؟ وتم کەوتوومە ناو داوت وتی بۆ چی ئەناڵێنی؟ وتم بۆ غونچەیی لێوت وتی بۆ چی دڵ ئەوگاری؟ وتم بۆ قامەتی لاوت وتی مات و سەراسێمەی؟ وتم بۆ گەردنی سافت وتی حەیرانی چی بووگی؟ وتم گیان شەوقی ناو چاوت وتی بۆ چی وەها شەیدای؟ وتم بۆ باغچەیی لیمۆ وتی کوانێ؟ وتم سینگت لە ژێر سوخمەی ترازاوت وتی هاوار ئەکەی بۆ چی؟ وتم بۆ قامەتی سەروت وتی دێژی برینداری؟ وتم کەوتوومە بەر ڕاوت وتی هەڵسە لە گەڵما بێ، وتم مومکین نییە حەپسم وتی زەنجیر لە پێتایە؟ وتم پێپلکی هووناوت وتی مینە هیلاکی تۆم، وتم قوربان دەوام سەهلە وتی چی بێ دەوات بیکەم؟ وتم ماچێ لە بەر چاوت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وتی کێی تۆ وتم عاشق وتی بۆ چی وتم ڕووی تۆ وتی کێی تۆ؟ وتم عاشق، وتی بۆ چی؟ وتم ڕووی تۆ وتی ئیسمت؟ وتم مەجنوون، وتی بۆ چی؟ وتم گێسۆ وتی دەردت؟ وتم عیشقە، وتی زکرت؟ وتم ناڵین وتی فکرت؟ وتم یادت، وتی جێگەت؟ وتم کۆی تۆ وتی ویردت؟ وتم ئیسمت، وتی ئیشت؟ وتم گریان وتی ئەسپاب وتی ڕۆیی وتم تێتۆ وتی عومرت؟ وتم دینت، وتی تەقوا؟ وتم مەیلت وتی ئایەت؟ وتم دەرگات، وتی ئەی ڕۆژ؟ وتم سەرکۆ وتی دینت؟ وتم دینت، وتی تەقوا؟ وتم مەیلت وتی ئایەت؟ وتم خاڵت، وتی قبلەت؟ وتم ئەبرۆ وتی مەزهەب؟ وتم عەشقت، وتی جەننەت؟ وتم وەسڵت وتی دۆزەخ؟ وتم هیجرە، وتی ڕاستە؟ وتم تۆ بۆ وتی مینە! وتم فەرمان، وتی ئەمرت؟ وتم دەرمان وتی چی بێت؟ وتم ماچێ، وتی کوێ بێ؟ وتم سەر ڕۆ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وەرن دووبارە بە زامی نۆوە سەبارەت: بۆ لافاوەکەی ١٩٥٧ی سلێمانی وەرن دووبارە بە زامی نۆوە لە گشت وڵات و هاوڕێ و گرۆوە بە ناڵە و زاری بە زایەڵەی شین بڕێژین لە چاو فرمێسکی خوێنین بۆ کۆس ئەڵکۆسی شاری کوڕ مردوو بۆ گەنجی ناکام لەش لافاو بردوو بە ناڵین، بە گرین، بە دیدەی نمین هەموو سیاپۆش قڵاخی نشین بۆ وەیشوومەی شووم لافاو و باران ڕووی کردە شاری جگەر ئەوگاران بۆ ئەو لاوانەی وا هیوامان بوون هیوای سەرکەوتن ڕۆژی دوامان بوون کە وا کوژریان بە گوللەی بێ دەنگ بێ شیر، بێ خەنجەر، بێ بۆمبا و تفەنگ ئای لەم نەگبەتەی ڕووی کردووە تێمان کێ کوڕت بکوژێ و لافاو و باران دوژمن نادیار خوێ نەخوێی بێ خوێن لاوانت بڕوا بێ تۆڵە و بێ خوێن ئەی سلێمانی ئەی شاری شێران فەخری کوردان و جێگەی دلێران کام ئافەت نەبوو نەیدا بە سەرتا کام ڕۆژ خوێنی کورد نەڕژا لە بەرتا بۆمباردومانی تەیارەی دوژمن چەن قەسر و قەڵای ڕووخانی لە بن چەن کوڕی شۆخی نەونەمامی تۆ خوێنیان ڕژیا لە بەر سەرای تۆ ئازێت وەیشوومەی پار و ئەم وەختە توێژی نەبەستووە ئەو زامە سەختە ئەوا دووبارە بە مەرگی لاوان بە لاشەی بێ شوێن، بردووی لافاوان هێناتۆ ئاسۆ زامی کۆنە و نۆ گەرمە شینیە گشت کوردێ بۆ تۆ بۆ چی نەگبەتی کەوتە هەر وڵات جیای ئەکاتەوە لە گشت سەربسات وە ئەی نا دونیا بە فەسڵی بەهار ئەڕازێنێتۆ دەشت و سەر کوسار تۆ هەموو ساڵێ پاییز ئەجۆشی خۆت بە خوێنی گەش لاوان ئەپۆشی ئەنووسین بە ڕەنگ فرمێسکی خوێنین مانگی بێ و حناد و نون و زێ لە ژین ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وەرن یاران تەماشا کەن چ شیرین نەوبەهارێکە وەرن یاران تەماشا کەن چ شیرین نەوبەهارێکە ئە هەر لایەک ئەچیت یا مێرگە یا خود لالەزارێکە کەوایی تازەیان پۆشا چیا و هەرد و کۆسار بە ڕەنگاو ڕەنگی لێی داوە عەجەب نەقش و نیگارێکە چەمەن ڕازاوەتۆ ڕەنگین بە ڕەنگی لالە و نەرگس نموونەی جەننەت و ڕێزوان لە گشت دەشت و دیارێکە ڕەیاحین عەتری بەخشاوە لە عەتری غونچە و عەنبەر نەسیمی سوبح گاهان تێ شەمیمی موشک بارێکە چیا ئارایشی خۆی کرد بە سەد ڕەنگ ڕەنگی لێداوە بە گوڵ چارشێوی داداوە ئەڵێی بووکی تیجارێکە تەماشای عیشوە و نازی بەڕەزای پاڵی تاوێر کە ئەلێی مەحبووبی تۆراوە لە سایەی بەرقەتارێکە شنۆی ئەگریجەیی شەوبۆ لە بەینی لالە و نەرگس مەڵێ نەمدیوە وەک زوڵفی پەشێوی دڵ فگارێکە بە تاجی زیو و ئاڵتوونی لە مێرگی دڵ گوشا نەرگس لەسەر ئاوڕەنگی زمڕووتی لە سیحرا شەهریارێکە بە عەینی خاڵی سەرو کوڵمی دلارامە لە جەرگی لالە ئەو خاڵەی کە ماوی و ئاودارێکە گوڵاڵە چین بە چین سەف سەف لە دەشتا خەیمەیی داوە بەنەوشە زەرد و سوور و شین عەجایب نەشئەدارێکە لە هەر کوێ دۆڵ و شیوێ بێ ڕەنگاوڕەنگ نەقشی کریاوە بەڵێ سەد گوڵشەنی جەننەت لە دەوری کۆهسارێکە ئەچیتە سەیری هەر مێرگێ لە گوڵ ڕێی پێت نییە داینێیت دەڵێی سەد دڵ ئەکا حەیران چ شیرین نە بەهارێکە لە گوڵشەن دەنگی سەمتوور و سەدایی سازت پێناوە لەسەر هەر سەروێ ئەڕوانی نەوای کۆکۆی هوزارێکە دەچیتە سەیری گوڵ باغ و بە ڕەنگی ڕوومەتی دولبەر دەشنێ و پرش ئەدا بولبول لە لایا نەغمەدارێکە بەنەوشە و سونبول و نەسرین بە عیش و زوڵفیان بەخشە بە عەینی پەرچەمی پەخش و پەشێوی چاو خومارێکە ئەمانە مینە جاف گشتی بە ئەمری حەییی دادارە بنازم قودرەت و جاهی کەوا پەروەردگارێکە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وەرە توبیو خوا یەک یەک لەحزە با شێوەت زیارەت کەم وەرە توبیو خوا یەک یەک لەحزە با شێوەت زیارەت کەم دەڵێی حق القدم فەرموو لەڕێتە ڕۆحم و دیدەم کە شوعلەی دایەوە کوڵمت لە ژێر چمکی سیاماڵا وتم خۆر بوو ئەوا هەڵهات لە ژێر هەوری ڕەشا قیبلەم لە ورشەی خاڵ و پرشەی زوڵف و لەعلی لێوەکەی ئاڵت شکا بازاڕی لەعل و سونبل و موشکی خەتا کەم کەم شەماڵ لایدا کە دەسماڵت لە بەرقی گەردەن و خاڵت وەکوو شووشەی شکاو جانا نەما عینوانی جامی جەم درەوشا ئاوێنەی سینەت لە تۆی سوخمەی کەتانچی تا بیعەینی سوبحی سادق بوو شوعاعی خستە ناو عالەم بە حەربەی خەنجەری ئەڵماس سەری پەنجەی بلوورینت شەقیکە دولبەرا تو خوا حیحابی ئەگریجە و پەرچەم عەیان کە شەمسی ڕوخسارت دەریخە تاقی ئەبرۆکەت بە جارێ با خەجاڵەت بن هیلال و بەردی دوو هەفتەم ئەگەر بێ دەرکەوێ نەختێ بە ناز و عیشوە باڵاکەت دەبەی نامووسی شمشاد و نەی و سەرو و سنەوبەر هەم دەسا مینە تەماشا کە دەبێ سوبحەی لە ماڵ دەرچم بسێنم باجی تاووس و خەراجی ئاهووانی ڕەم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وەرە قاسید دەخیلت بم مەوێسە زوو بە زوو تو خوا سەبارەت: بۆ حەسەن فەهمی بەگی جاف وەرە قاسید دەخیلت بم مەوێسە زوو بە زوو تو خوا بەرە ئەم عەرزە تا خزمەت ئەمیری عالی و والا مەڕۆ تا پێت بڵێم وەسفی نەوەک نەتدیبێ نەیناسی مەبادا لێت بگۆڕێ تۆ نیشانەی میری عالیجا دەچیتە خزمەتی میری بە هەیئەت خوسرەوی سانی لە بەرزی خولق و تەمکینا بە عەینی خوسرەوی ئەولا بە گوێرەی فیکر و تەدبیر ناکرێ باسی بە هیج جۆرێ بە تەحریر ناکرێ وەسفی لە حوسنی خوڵق و تەمکینا ڕەشیدە هەر وەکوو حاتەم شەجیعە هەر وەکوو ڕۆستەم ڕەئووف و داهی و ماهیر لە عەدلا پێڕەوی کیسرا نەکەی تەرکی ئەدەب ئامان بە سەربەستی بە بێ ئادا نەچیتە ژورە ئەووەڵ بوێسە تۆ لە قاپیدا ئیجازە وەرگرە ئەوسا لە پاشا تۆ بچۆ پێشۆ بەیانی عەرزی ئیخلاس و ئیرادەتمان لە خزمەتیا بەشیر وەقتێ کە هات هێنای لە غافڵ نامەکەی دایە شیفای بۆ هات بە بێ دەرمان نە دەردی ما نە لەرز و تا لە خۆشی زەوقی ئەو لوتفی ئەمیرانەی کە تۆ کردت ئەوەندە مەسروور بوو نەیزانی کە چۆن شوکرانی لوتفت کا بڵێ قوربان لە خزمەتتا ئەڵێت تا ڕۆژێ من ماوم موحیببی تۆم و مەمنوونم موتیعم من لە گشت ئەمرا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پیرەمێرد دیارە ئەزانی تۆ هەواڵی عێلەکەم سەبارەت: پرسیار لە «پیرەمێرد»ی شاعیر پیرەمێرد دیارە ئەزانی تۆ هەواڵی عێلەکەم پێم بڵێ، بۆ کوێ چوو، ڕووی کردە کوێ، کوا خێڵەکەم موددەتێکە من ئەسوڕێمۆ بە ئەم سەودایەوە بوو بە ماخولیا لە سەرما، بووم بە ئەم خولیایەوە هیچ کەسێکم دەس نەکەوت بێت و بە ڕاسی پێم بڵێ تا ئە دیوانی گەلاوێژ چووم و دێم دەسکە گوڵێ سەیری ئەو دەسکە گوڵەم کرد من بە چاوی موشتەری تێ فکریام گوڵ نییە، گشت گەوهەرە لای جەوهەری مختەسەر مەفهومی کردم ئەو هەواڵ و مەتڵەبە وا دیارە دیوتە تۆ پشت ماڵە و ئەو دەبدەبە چۆن بووە تۆ بی خوا ئەی پیرەکەی بێ کیزب و گەزاف کەوکەبەی مەحموود پاشا و شەعشەعەی میرانی جاف ڕۆییتە ڕێی کۆچ، کە وەختێ خێڵ ئەهاتە خوارەوە پۆلی نازارانت دی بوو تۆ بە تلمیت بارەوە دەوری دوو ئاوانت دی بوون و هەواری خێڵ ئەهات هەر هەوارێکت ئەدی پڕ بوو لە سەد خۆشی و نەشات ئەو ئەمیرانەی ئەهاتن سەر بە زەوقی تازەوە هەر یەکێ سەر لەشکری تیپێ بە تەپڵی بازەوە ئێستە کە ئەی پێرەمێرد بۆیە لە تۆم پرسی هەواڵ چوومە ئەو وارگە، نەبوو لە ئەو وارگە غەیر ئەز دڕک و داڵ دیم لە جێی مەحموود پاشا و هەوارگەی میرەکان بایەقوش لێل قوشقەڕە و داڵ و قەڵا گرتوویە لان پێم بڵێ تو بی خوا ئەی پیرەمێرد ئەحواڵیان چی بە سەر هات ماڵە گەورە، کەوتە کوێ پشت ماڵەیان ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پێم بڵێ تا کەی لە دووریت دڵ بە ئێش و خەستە بم پێم بڵێ تا کەی لە دووریت دڵ بە ئێش و خەستە بم چاو بە خوێن و سینە ڕێش و وا بریندار جەستە بم تاکوو کەی جەرگم بریندار بێ بە شین و ناڵەوە هەر لەسەر تاکوو قەدەم من زەهری ماران گەستە بم چاوەکەم تۆ بی و خوا وەک قاتڵان تا کەی ئەمن بەو شکەنجەی پەرچەمی خاوت ئەبێ پا بەستە بم تۆ بڵێی خوا لێت قبووڵ کا ئەم هەموو جەور و جەفا خوڕەم و دڵخۆش ڕەقیب و من زەدەی ئەو شەستە بم سا تەرەححوم کە بە حاڵم تو جوانیت دولبەرا با بە وەسڵی قامەتت ساتێ لە دەس غەم ڕەستە بم بۆچ ڕەقیب وەک سەگ نەناڵێ کەعبە کەچ نابێ ئەگەر دەفعەێکیش من لە سایەی پەرچەمی پڕ دەستەبم کەیف و شەوقی شەهریاری چۆن ئەبێ بەو عوشرەتە جورعە نۆشی شەهدی ماچی ڕوومەتی بەرجەستەبم چی ئەبێ گەر مەرحەمەت کەی دولبەرا ماچێ بە من مینە ئاسا با زەمانێ من بە تۆ پەیوەستەبم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پێم بڵێ جانا ئەتۆ قەد عەرعەری یا گوڵ بەنی پێم بڵێ جانا ئەتۆ قەد عەرعەری یا گوڵ بەنی قامەتت تووبایی جەننەت یا کوو سەروی گوڵشەنی یاسەمەن یا نەستەرەن یا سونبل و گیسوویی تۆ چاوی مەستت پیاڵەیە یا نەرگسی نەو چیمەنی لالەیە، گوڵباغە یا کوو ڕەنگی لۆکسی جەرمەنی ئەختەرە یا ئەخگەرە یا ڕەنگی لۆکسی جەرمەنی بۆچ بووە مەقبووڵی بەرچاوی عەوام و خاس و ناس هەر بە زیبا سوورەتی و خوب ڕوویی و ئەحسەنی هەر لە ئەووەڵ ڕۆژی دەوران تا کوو ئەمڕۆ دیویە کەس ساکنی سەر بەدری ڕەخشان و هیلاکی سەوسەنی دوو هیلال و دوو شەو و دوو سوبحی سادق ڕێک ئەخەن چینی زوڵف و ئاب و ڕەنگی کوڵم و ئەبرۆی سەوسەنی دەم قوتووی ئەڵماسە یا پڕ گەوهەر و مروارییە لێوت یاقووتە عەقیقە یا کوو لەعلی مەعدەنی دوو مەمە دوو سێوە یا دوو پرتقاڵی خۆش مەزەن یا دوو گۆی زیوە و لە ناو زیوایە جێگە و مەسکەنی مینە زوڵفی پڕ چینی یار لەسەر خورشیدی ڕووی شەمسی ڕەخشانی خەجاڵەت کرد بە بشکەن بشکەنی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پێم بڵێ جانا کە تۆ قەد عەرعەری یا گوڵ بەنی پێم بڵێ جانا کە تۆ قەد عەرعەری یا گوڵ بەنی قامەتت توبایی جەننەت یا کوو سەروی گوڵشەنی یاسەمەن یا نەستەرەن یا سونبولە گێسوویی تۆ چاوی مەستت پیاڵەیە یا نەرگسی ناو چیمەنی لالەیی گوڵباغە مانگە یا کوو خورشیدە ڕوخت ئەختەرە یا ئەخگەرە یا ڕەنگی لۆکسی جەرمەنی هەر لە ئەووەڵ ڕۆژی دەوران تاکوو ئەمڕۆ دیویە کەس ساکنی سەر بەردی ڕەخشان دوو هیلالی سۆسەنی دوو هیلال و دوو شەو و دوو سوبحی سادق ڕێک کەون چینی زوڵف و ئاو و ڕەنگی کوڵم و ئەبرۆی پڕفەنی گەردنت پیاڵەی بلوورە یا گێلاسی ئەحمەرە لێوت یاقووتە عەقیقە یا کوو لەعلی مەعدەنی دوو مەمە و دوو سێوە یا دوو پرتقاڵی خۆشمەزەن یا دوو گۆی زیوە و لە ناو زیوایە جێگە و مەسکەنی دێنە جەولان گاهێ ناز و چاوت بۆ سەیدی دڵان ڕۆح و دڵ ئەوگار ئەکەن قوروان بە غەمزەی پڕفەنی مینە زوڵفی چین بە چینی یار لە سەر خورشیدی ڕووی شەمسی ڕەخشانی خەیاڵت کرد بە بشکن بشکنی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: چاوەکەم تو بی و خوا فەرموو ئە ماوای من شەوێ چاوەکەم تو بی و خوا فەرموو ئە ماوای من شەوێ بەڵکوو ئاوی وەسڵی باڵاکەت لە ئاری دڵ کەوێ چوومە لای دوختەر عەزیزم بۆ تەداوی پێکەنی خەستەیی عیشقی و عیلاجت لەیرە تۆ دەس ناکەوێ موددەتێکە چاوەکانم وا بە دووریت گل ئەکا لادە ڕووبەندت نگارا بەڵکوو تاوێ بسرەوێ شێتی عەشقی تۆم و جانا چی بە دیوانەم ئەکەی پێم ئەڵێی بێرە ئە لامۆ پێم بڵێ هەر چیت ئەوێ شەرتە ئەو ڕۆژە خوا دیوانی دادی دائەنێ مینە بەم زامانەوە یەخەتگرێ دولبەر لەوێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: چاوەکەم سوێن بە چاوانت شێت و وێتی خاڵی تۆم چاوەکەم سوێن بە چاوانت شێت و وێتی خاڵی تۆم هەردەگێڵ و ڕوو بە چۆڵ و وێڵی چاوی کاڵی تۆم گەر دەپرسیت بووم بە مەجنوون کەوتمە ڕووی دەشت و کەژ چونکە جانا هۆش نەماوی بازن و خڕخاڵی تۆم مردنم ژینم وەکوو یەک تێتە پێش چاو ڕۆحەکەم ئەو سەعاتەی دوور لە تۆ بم دولبەرا بەدحاڵی تۆم وا بە عوریانی ئەسووڕێمۆ لە سەر کۆڵانی شار دڵ شکستە و خەستە جەرگی ناوقەدی شمشاڵی تۆم بولبول و من هەر دوو هاودەردین لە زاری و شیوەنا ئەو زەدەی ڕەنگی گوڵ و من شێتی لەعلی ئاڵی تۆم قومری ئاسا ناڵەناڵم کەوتە ناو ئافاقەوە ئەی نیگارا دڵ بە خوێنی قامەتی نەوهاڵی تۆم گەر بە ئاری عەشقەکەت دولبەر بسووتێم دوور نییە چونکە وەک پەروانە قوربان من پەشێو ئەحواڵی تۆم دولبەرا تۆ بی و خوا سادەی مەدە فەقیانەکەت چاوەکەم بەخوا هیلاکی بازن و خرخاڵی تۆم پێم ئەڵێن مینە وەفا لەو شۆخە ئوممێد ناکرێ گوڵ بەدەن سەد جار بڵێن سەنعا سفەت عەوداڵی تۆم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: چاوەکەم فەرموو هەموو ئامادەیە بەزم و تەرەب چاوەکەم فەرموو هەموو ئامادەیە بەزم و تەرەب بوربوت و نای و موغەننی و نوقڵ و بادەی مونتەخەب با بە وەسڵ و کەیف و شادی تێپەڕێنین ئەم شەوە شەق بەرێ بمرێ لە داخانا ڕەقیبی سەگ نەسەب تو خوا جانا بە ڕەغمی موددەعی و بەدگۆ و حەسوود بێ پەیاپەی مەی بنۆشین پیاڵە پڕ کەین لەب بە لەب چاو لەسەر چاو لێو لە سەر لێو دەم لە ناو دەم دابنێین شاد و بێ غەم ڕابوێرین دڵ بە بێ ئێش و تەعەب بەزمی جەنتەت کەی دەگاتە ئەو سروور و شادییە مینە بێ خۆف لەیلی تۆدا مەی بنۆشێ ڕۆژ و شەب دولبەرا عەهدە لە دووریت دڵ دەناڵێت وەک ڕەباب سەیری کە جەرگم دەسووتێ هەڵ دەقرچێ وەک کەباب وێڵ و عەوداڵ، شێت و لێوە، سەرسەری تێم و ئەچم وڕ، دەبەنگ سەرخۆش دەسوڕێمۆ بە بێ پیاڵە و شەراب یەک نیگای نازت کە ئاویشت دای لە بەندی جەرگەکەم زامەکەی خوێناو ئەرێژێت هەر وەکوو سیروان و زاب گەر سوئالی زامی جێگەی تیری عیشوەی خۆت بکەی لازمە کاتب بنێریت بێ قەڵەم ناکرێت حیساب چینی ئەگریجەت نەسیم بەخشی دەکا کاتێ لە ڕووت هەر دەڵێی هەوری سیایە و دائەپۆشێ ئافتاب گوڵ بە دەم باوە کە ئەڕوا و تێت و ڕەنگی تێک ئەچێ عەینی وەک ڕووی تۆیە وەختێ پێکەنی و لادەی نیقاب لەززەتی ماچی دەمی تۆ کەی ئەدەن لای مینە جاف شەربەتی ئەسکەنجەبین و پرتقاڵ یا ئاو عیناب ++++++++++++++++++++++ سەرناو: چوویتە کوێ ئەی نازەنین ئەی ئاهوویی دەشتی خەتا چوویتە کوێ ئەی نازەنین ئەی ئاهوویی دەشتی خەتا چوویتە کوێ ئی دڵ شکەن قەد عەرعەری باڵا عەلەم چوویتە کوێ ئەی دیدەمەس ئەبرۆ هیلالی یەکشەوە تاووسی خولدی بەرین ئەی بەدری بورجی چواردەهەم قامەتت سەروی دڵارا لەنجەکەت قومری خەرام ڕوومەتت خورشیدی ڕەخشان و جەمینت جامی جەم چوویتە کوێ ئارامی گیان و مایەیی خۆشی و سروور ئەی فیراقت دەردی کاری و جێگەیی ئەنواعی غەم موددەتێکە دڵ بە ئێش و دەردی دووریت موبتەلاس ئیستە کە وام لە ویساڵا نووری هەر دوو دیدەکەم دەک بە خێر تۆ عەزیزم ڕەببی هەر خێر بێتە ڕێت مینە ئاسا من ئەڵێم بێ تۆ نەمێنێ ڕۆحەکەم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: چییە ئەم شۆر و غەوغایە کە عالەم گشتی گریانە سەبارەت: شیوەنی مامی، «محەمەد بەگی فەتاح بەگ» چییە ئەم شۆر و غەوغایە کە عالەم گشتی گریانە چییە ئەم مەحشەرە ئەمڕۆ لە ناو مەخلووقی دەورانە عەشایر گشتی غەمگینە هەموو غەرقن لە ناو قوڕدا بیلاد و مەملەکەت ماتەم چییە ئەم فتنە قوربانە لە سەد جێ دەنگی ناڵینە لە گشت لایێ سەدای شینە زەمین خامۆش و غەمگینە سەما مەحزوون و فیغانە دەبینم شێوەیی مەحشەر لە ناو کوردانی بابانا دڵی پڕ زۆخ و خوێناوە ئەوەی وا ئەهلی عیرفانە کە دیم ئەم فتنە حیرەت مام سوئالم کرد لە ئەربابێ چییە ئەم مەحشەرە ئەمڕۆ لە ناو مەخلووقی دەورانە وتی پێم بمرە ئاخر شەڕ محمد جافی مامت مرد لە بەر مەرگی ئەوە ئەم عالەمە شێت و پەرێشانە لە پاش گریان و خوین ڕشتن، وتم تو خوا چ مانگێ ڕۆی وتی پێنجی سەفەر ئانی و وداعی ئەو لە یارانە لە تەئریخی سوئالم کرد جەوابی بەم ڕەنگە دامۆ ئومێدم وایە ئەجیایە کە چون جیێ ئەو لە ڕیزوانە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ڕۆژێ منەووەر بە نووری یەزدان سەبارەت: شاهۆی مستەفا بەگ ڕۆژێ منەووەر بە نووری یەزدان نۆزدەهەمینی مانگەکەی قوربان هاتە بەخشینی ڕەحمی زاتی حەی هەڵگیرا قاپیی خەزێنەی بێ پەی بەخشیا بە ئەمری سوڵتانی داوار کوڕێ بە وێنەی گەوهەری شاوار هەر وەک دەروێشان زاتی بێ هەمتا من بۆ مێژوویی گەلێ هەوڵم دا سەحەر هاتفێ فەرمووی بە هیجری شەست پەڕ و نەسرین بە مێژووی عومری ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ڕۆژێ موبارەک پاک و مونەووەر سەبارەت: لەدایکبوونی سەربەستی داود بەگ ڕۆژێ موبارەک پاک و مونەووەر نوورانی بە نوور ئافاق و کیشوەر لە خەزنەی لوتفی ساحیبی نعمەت کریا بە کەرەم ئەو ڕۆژە سەربەست لە پاشی شوکری ئەڵتافی دادار من لە بۆ مێژووی کەوتمە ئەفکار بە حەرفی ئەبجەد کە لێکم داوە وەنەوشە و شەست پەڕ تاریخ تەواوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ڕۆژێ وە ڕزۆک چووم بۆ کەرکووک شار سەبارەت: مانگی تەممووزی ساڵی ١٩٦٢شاعیر ئەچێ بۆ کەرکووک لە شەمەندەفەردا چاوی بە شۆخێکی جوان ئەکەوێ و ئەم پارچە شیعرەی بە سەردا هەڵ ئەدا. ڕۆژێ وە ڕزۆک چووم بۆ کەرکووک شار تووشم بوو وە تووش شۆخێ شەدەلار نازار و ناسک، شیرین دولبەرێ باڵا وەک شەماڵ، شمشاڵ کەمەرێ پەلکە کەمەندی گۆڕگیری بارام ئەبرۆ وەک کەمان سەرەنگێزی شام ئەگریجە و پەڕچەم لە چین چینی خاو لە سەر تویێ زوڵفی ئەڕژا تکەی ئاو ئاوێنەی جەمین جام جەم ئاسا لە پرشە و ورشەی ئەچوویت وە تاسا مەوجە و ئاورەنگی لێ ئەدا دەم دەم هەر وەک تیشکی خۆر بدا لە ناو چەم پەرچەم سەر ئاوێز دەوری جەمین بوو بۆ و پەرەی گوڵباغ گۆنای پەرژین بوو برژانگی هەر وەک سینانی خوێنڕێژ ئای بۆ دڵ پێکان سیا تیری تێژ دیدە وەک دیدەی ئاهووی خەتایی ڕەش و پڕ ورشە و نازک نیگایی هەرچەن وە عیشوە ڕووی ئەکردە لات ئەتوت هەسێرەی ڕۆژ ئەوا هەڵهات پرشی لێ ئەدا ورشە و تریسکەی جەرگی ئەسووتان گرپە و بزیسکەی لووتی کشیاو و وە وێنەی قەڵەم بووە دیدەوان غونچەی لێو و دەم سەر ڕوومەت ناسک پەڕەی گوڵەباخ بۆی عەتری خاوی ئەیدا لە دەماخ خەت خەت سوورایی کوڵمی نیوەئاڵ ڕژیاوە وە سەر لاڕووی زەرد و کاڵ سەد سوێندت ئەخوارد سێوی ڕێژاوە شەفەق وە پرخەی «سیوەیل» ڕژیاوە جووتەی لێو وێنەی غونچەی تازەگوڵ دەمی داوەتۆ سەحەر لە سەر چڵ ماوی خاڵ وە ڕووی چەنە و لێوی ئاڵ هەر وەک باڕەکەو خۆی ڕەش بێ وە حاڵ لێو و چەنە و دەم نەخشین وە خاڵۆ ئەتوت کەوبارە وا بە سەر یاڵۆ ساقی گەردەنی وە وێنەی بلوور ئاورنگی ئەدا هەر وەک قوببەی نوور یا وەکوو شووشەی تەڕی پڕ لە ئاو دابنرێت لە بەر تریسکەی هەتاو لە سەر سافاییی ڕووی ساقی گەردەن تازە خاڵێکی کوتابوو بۆ پەن مل سپی و ناسک هەر وەک توێی ئاوو بە فێڵ ئەو خاڵە لە سینەی کوتاوو ئەیزانی خاڵی بەربینی ئاوی فامدار و دانا ئەبن شەیدایی دووەم ئاوێزان وە بەرۆکەوە وەک دوو لیمۆی کاڵ بە سەر کۆتەوە خاڵی شین وەبەین دوو مەمانەوە وەک هەسێرەی ڕۆژ وە بەیانەوە سنگ و بەرۆکی وەک کۆی پەڕەی کوڵ خاو و گوڵاو بوو ناسک و نەرم و شل دووکێش سەوز و سوور وا وە سەریەوە وەک نەقشی گوڵباغ وە ئاوێنەوە باوەش نەی ئەگرت سینە و ناو شانی یا جووتەی سمت و کۆڵ و گۆڕانی بۆ شەرم جارشێوی ڕەشی وە سەرۆ هەر وەک هەوری ڕەش وە سەر ڕووی خۆرۆ ڕووی ئەکەوتە دەر لە تۆی عەبادا وەک خۆر لە مابەین هەوری سیادا جار جار ئەیڕوانی دەم وە نیو خەنۆ ئەتوت کەنێکە وا وە دەربەنۆ کە خۆی با ئەدا وە شانە و شانا مەر شیرین وا وێت لە تاق و سانا دیوانەی کردم عەوداڵ و لێوە وەشێتی ڕووم کرد وەو کەژ و کێوە مینە بەو کەسەی دارایە و داوەر لە بیرم ناچێ تا ڕۆژی مەحشەر ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ڕۆڵە حەمە گیان وەرە گوێ شل کە سەبارەت: بۆ حەمەی کوڕی ڕۆڵە حەمە گیان وەرە گوێ شل کە بزان چی ئەڵێم هەمووی لە دڵ کە کوڕم من و تۆ ئەمڕۆ زەبوونین گیرۆدەی دەستی دوژمنی دوونین ئەگەر ئەپرسیت بۆ چی زەلیلم تەنگاییم چییە لە بەر چی دیلم کوڕم زەبوونی ناو حەپسخانە خۆشتر هەتا کوو حوکمی بێگانە تۆیش کوردی و مەعلووم بە کورد ناسراوی بە شیری شیرن کورد گۆش کراوی دەخیلت بووگم کە چوویتە مەکتەب ئیمزات دانەنیێ بە ئیسم و لەقەب هیوا و دڵخواز و ئیسم و نووسینت هەر کورد بێ و ژیانی کوردان بێ ژینت نەڵێی بەگزادە وە یا من جافم بڵێ بە جنس و ناو کوردی سافم کوڕم بە قورئان ئەگەر وەک من بی تۆیش وەک من بۆ کورد جگەر کون کون بی بتکەن بە سەرەک کۆمەڵی وەزیر لە جێی دڵخۆشی پێی ئەبی دڵگیر وەک زەهری مارە لە گیان و دڵت تەوقی زاڵمە خریاوە ملت ئەگەر بڕوانی لەو بەرزی و زەوقە لەو تەبریکاتە و لەو شادی و شەوقە هەر خۆت لە خۆتۆ ئەریق ئەبیتۆ جاڕس لە ڕۆح و لە گیان ئەبیتۆ گسک و ئاو کێشی و قاپی بەلەدیێ بەو شەرتە حوکمی میللەتی خۆت بێ لە لای نامووس دار وە یا خوێنەوار خۆشترە لە تەخت وەزیری ئەغیار ئێوەیش نەمامی تانەی کۆمەڵن شێری شیر وەشێن ناو هۆز و گەلن هەڵ دەرە تەماع بگەڕێ بۆ هەل بۆ بەرزی وەتەن بۆ ژیانی گەل ++++++++++++++++++++++ سەرناو: کوا نەتیجەی مەکتەب و تەحسیل و کرد و کارەکەت سەبارەت: بۆ ئەو منداڵە بەگزادانەی ساڵی ١٩٣٧ کە نەیانتوانی لە شاری کفری و سلێمانی و باقووبە خوێندن تەواو بکەن بە دەس بەتاڵی گەڕانەوە. کوا نەتیجەی مەکتەب و تەحسیل و کرد و کارەکەت پێم بڵێ چی بوو حوسوولی زەحمەت و ئازارەکەت بۆ چی وات زانیوە عرفان تەرکی نوێژ و ڕۆژووە یا بەمە بووی بە مونەووەر لاریکەی سیدارەکەت ڕەنگە وات دانابێ خوێندن کافری و بێ دینییە یا وەکو گودلە و تەراش تەنویر ئەکا ئەفکارەکەت کەی بە گودلە و سوێڵ بڕین بوونە مونەووەر ئەجنەبی خەڵق بە تەییارە و زەرێلی تێنە ناوی شارەکەت پارەکەت لێل خۆت بەرە بۆ مەکتەبی ئەڵمان و ڕووس گوێ لە مینە بگرە! لاچۆ! بێ فەڕە دینارەکەت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: کە من شیروانە جێگەم بێ لە فیردەوسی بەرینم چی کە من شیروانە جێگەم بێ لە فیردەوسی بەرینم چی کە یار هاوڕێ و ڕەفیقم بێ لە وەسڵی حووری عینم چی کە شەهدی لەعلی لێوی دڵ ستانم دەسکەوێ جا من لە ئاوی کەوسەری جەننەت لە شەهد و ئەنگەبینم چی کە باڵای سەرو و باڵای یار لەبەر چاوم ببێ مەوجوود لە سەرو و عەرعەر و تووبا و تاووسی ڕەنگینم چی لە زوڵف و پرچی ئەو شۆخەم بە لای ملیا ببێ پەخشان لە پرج و کاکۆڵی تاتای غوڵامی مەهجەبینم چی کە لەنجە و لاری ئەو یارەم لەبەر چاو بێ ئەمن ئاخر لە لەنجەی تووتی و قومری و کەوی گەردەن خەتینم چی تەماشای خاڵی شین و چاوی بیماری نگارم کەم لە سەیری سۆسەن و نەرگس لە موشک و یاسەمینم چی لە دنیادا کە من شیروانە وەک فیردەوسی پێشوو بێتە بەر چاوم لە پاریس و لە ئاستانە وە یا تاران و چینم چی کە شوعلەی کوڵمی ئەو شۆخەم بدات پرتەو بە گشت لایێ لە شیرین و لە لەیلا و زولەیخا خۆرنشینم چی کە من وەک مینە ماچی کوڵمی یاری خۆم نەسیبم بێ لە یادی شەربەتی لیمۆ وە یا ئەسکەنجەبینم چی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: گوڵ چەمەن ئارایە ئەمڕۆ غونچە پشکووتووە گوڵ چەمەن ئارایە ئەمڕۆ غونچە پشکووتووە بۆ نەسیمی بەربەیان تێ بۆیە سونبول تێکچووە نەرگسی شەهلا لە چیمەن تێک شکا و چاو بە خاو شەست پەڕ و گوڵ ئاتەشین و یاسەمەن پەیدا بووە لالە جەرگی داغدارە سینەیی داغان ئاکا یاسەمین و نەستەرەن عەرسەی چەمەن ئاوابووە قەهقەهەی کەو تێ لە کێو و دەنگی قومری تێ لە باغ ناڵەناڵی بولبولە وا عالەمی داغ کردووە مینە ئەمڕۆ با بچین بۆ سەیری سارایی چەمەن گوڵ ستەن نەشئەی ترایە لێوی غونچەی دابووە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: گوڵی غونچەی گوڵستانم مەلیحە سەبارەت: بۆ مەلیحەی هاوسەری گوڵی غونچەی گوڵستانم مەلیحە بینایی و نووری چاوانم مەلیحە عەزیزم قیبلەکەم جێگەی ئومێدم شیفایی دەرد و دەرمانم مەلیحە نەمامی نەوڕەسی باغی ژیانم گوڵاڵەی گوڵشەنی گیانم مەلیحە سروور و کەیف و زەوق و عەیش و شادیم زیاو و لۆکسی دیوانم مەلیحە لە جێگەی کەوکەب و تاج و سەریرم حەلاوەی بەختی ڕەخشانم مەلیحە ئەپرسی گەر لە حاڵم سوێن بێ وەللە ئەتۆی تەهلیلەیی زوانم مەلیحە لە دووریت وا پەرێشانم مەلیحە لە باتی زیکر و فیکر و نوێژ و تاعەت -------- ئەتۆی تەهلیلەیی زوانم مەلیحە وەکو سەنعان لە عیشقی سەروی باڵات بە تاڵان چووە ئیمانم مەلیحە بە عەوداڵی ئەڵێ مینە بە قوربان وەکوو ئەو وێڵی هەردانم مەلیحە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: گیانە وا دەر چوو بەدەن سووتاوە قاسد وەعدەیە گیانە وا دەر چوو بەدەن سووتاوە قاسد وەعدەیە بمدەرێ تۆ بی خوا گەر پێتە سا تۆ موژدەیە وا لە خمخانەی دەروونا دڵ بە خەم تاوایەوە ئەی خودا لای یار دەلیلێ یا لە ڕیێ گوم کەوەیە لێمگەڕێ با بمکوژێ ئەم دەردە تو خوا ئەی حەکیم قەد عیلاجی ناکرێ چونکە دەوای بێ هوودەیە ئەی خوا تۆ کەی نەجاتی من لە دەست دووری ئەدەی بوو بە قیبلەی دڵ هەموو جێگە و وڵات و هەردەیە سووتیا پەردەی سەبووریم وا بە ئاوی ئیشتیاق یا ڕسول اللە بە شیرێ یا خەبەر هاوردەیە هەر ئەبێ من بم ئیلاهی شێت و لێوە و دەر بە دەر بۆچ نەبوو وەک من زەبوون و دڵ بەخەم ئالوودەیە (مینە جاف شەخسێ مەگەر نەیچەشتبێ ژەهراوی عیشق مەنع و تۆمەی تۆ بکا، چونکە دڵی ئاسوودەیە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ها بە جارێ کاولی کرد چەرخی بەد گەردش بە قین سەبارەت: مەرسیەی حاجی برایم بەگ ها بە جارێ کاولی کرد چەرخی بەد گەردش بە قین مەرجەعی زومرەی فەقیر و جێی هەتیو و موتتەقین داخرا دەروازەیی قەسری هیوایی بێ نەوا لابرا سوفرەی فەقیران تێکچوو ماوای سالکین کوا ئەمیری وەک برایم بەگ لە سەردارانی جاف غازی و حاجی و ئەمیر و عالم و عالی و مەتین بەینی بەینەڵڵا هەقە هاتف کە بانگی ئەو بکا هذه جنات عدن فادخلوها خالدین چونکە لایق بوو بە ڕەحمی زاتی یەزدان ڕۆحی ئەو کاکە (فاغفر بوو) بە تەئریخی ئەمیری پیری دین ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هات نیدای ئیرجیعی پەروازی ئەکرد ڕۆحی کەریم سەبارەت: مێژووی کۆچی بەهەشتی کەریم بەگی باوکم هات نیدای ئیرجیعی پەروازی ئەکرد ڕۆحی کەریم زوو بە شەوق زەوقەوە ڕووی کردە لای حەیی ڕەحیم موژدەیی لاتقنطوا من رحمة الله بۆ ئەهات چون بە آمنتُ بربی ڕۆییە ناو جێگەی مقیم ڕۆژی جمعە مانگی ڕۆژوو دەم بەرۆژوو میری جاف کەوتە بەر لوتفی خوا یەک زم بوە مێژووی زەعیم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هاتە گوێم دەنگێ لە پەردەی عالەمی ئەرواحەوە هاتە گوێم دەنگێ لە پەردەی عالەمی ئەرواحەوە دای بە دڵدا چەن پەیامێ ئەو لە ڕووی ئیسڵاحەوە پێی وتم ئەی ڕۆڵەیی خاکی زەبوونی کوردوسان ئەم سپارشتەم بڵێ تو خوا بە یەکسەر کورد زوان لێم سوئال کە پێم بڵێ تۆ کێیت و سا کێیت پێ ئەڵێن ڕۆحی کام عالی مەقامێکی لە ناو ئەهلی بەدەن پێی وتم ڕۆحی کەریمخانی من ئەی برا میللەتە بێ بەختەکەم بۆ چی وەها پەڕپوت کرا خاکی کوردستان لە وەختی ئێمە وەک خولدی بەرین جێگەیی کەیف و سروور و جەننەتی ڕووی سەر زەمین میلەتێ سەر بەست و حوڕ بوو شاد و بێ ئێش و ئەلەم ساحبی سوڵتان و تاج و تەپڵ و نووسین و قەڵەم ئیستە کە چی سەیر ئەکەم ئەو خاکە جوانە سەربەسەر ئەهلی گشت غەمگین و ماتە خۆیشی وەک ناری سەقەر لەم هەموو شێر ئەفگەنانە وا کە چوونە خاکەوە بەچکە شێرێ بۆچ نییە هەڵسێ بە جەرگی جاکەوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هانا هەر هاوار کۆمەڵی میللەت سەبارەت: بۆ لێقەوماوانی لافاوەکەی سلێمانی هانا هەر هاوار کۆمەڵی میللەت ئەی شەرەفدار و ئەی ساحب غیرەت ئەی برای هاوخوێن گەلی کورد زوبان ئەی عەشرەت دەخیل ئامان سەد ئامان دیسان پاییزە وا سلێمانی هاتە دەر ڕیشەی شادی و ژیانی پۆلێ لە کۆمەڵ وا لێقەوماوە هەموو ماڵ وێران دەسی لافاوە بێنە مەیدانۆ بە دڵی خاوێن خۆ گیری مەکەن بۆ برای هاوخوێن هیچ کەس بە نەبوون نەگرێ بیانۆ هەڵسن وەکوو شێر بێنە مەیدانۆ بە قەدەر ئەحواڵ لە زور هەتا کەم لە هەزار دینار هەتا یەک درهەم هەر کەسێ هەر چی لێ زیاد ئەبێ داماوی قەومی پێ دڵشاد ئەبێ دەخیلتان بووگم نەوەی کوردستان ئامان وەک خوێنی دەسم پشتوێنتان ڕەحمێ غیرەتێ ئەی کورد هەڵمەتێ بۆ لێقەوماوان بیکەن هیممەتێ ------------ بۆ کوڕ مردوو بۆ لاوکی لاوی داخ ئەگەڵ بردوو بۆ خانەدانی ڕسوای دەس باران بۆ ماڵ کاول بوو بۆ دڵ زاماران بۆ زامارانی ناو نەخۆشخانە بۆ ئەوەی ڕیسوا و ژێر ماڵانە تو خوا پێم بڵێن پارە یا سەروەت لەززەتی چییە بێ یا چی بێ قیمەت کەر سەرفی نەکەی بۆ لێقەوماوان بۆ کوڕ خنکاو و تاڵان براوان بە ڕاسی ئەڵێم چی کورد زمان بێ دارای شەرەف مەردی مەیدان بێ خۆگیری ناکات بە دڵ و گیانی بۆ ئەم وەیشوومە کەوتە سلێمانی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هەر کەسێ کورد بێ بە کوردی ژیابێ سەبارەت: بۆ شێخ مەحموود هەر کەسێ کورد بێ بە کوردی ژیابێ بەو شەرت بە زۆڵی لە داک نەزابێ گەر دەی ڕزێنت لە بنی خانان تیر بارانی کەن بە گوللە باران بۆچ هەر ئەو مەعنای کوردی ئەزانی بە دەرزی دای لە مێشکی لاوانی هەر ئەو بوو حەقی کوردی گوم نەکەرد زوان بە ئای کورد تا ئەو ڕۆژە مرد کوردێکیش بە ڕاس گەر کورد بێ ناوی ناوی شێخ مەحموود وا لە سەر چاوی کوردێ کە بۆ ئەو دڵ پڕ دەرد نەبێ ئەوە بە بێ شک ئەبێ کورد نەبێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هەڵگورد ئیسم تۆ شاخی کوردانە سەبارەت: ئامۆژگاری بۆ هەڵگوردی مستەفا بەگ بە زمانی باوکییەوە هەڵگورد ئیسمی تۆ شاخی کوردانە قەڵای سەربەرزی گشت کورد زوانە بۆیە ناوی تۆم بە هەڵگورد ناوە وەک هەڵگورد بەرزی بە ڕووی دنیاوە نامووست بۆی ناو زایع نەکەی ناوی بەدناوی تۆ شایع نەکەی تا هێزت هەیە بۆ گەل تێکۆشی وەتەن بە کورسی و پارە نەفرۆشی داواچی مافی هەموو کوردان بە سەر و گیان فیدای ڕێی نیشتمان بە هەوڵ و کۆششت بۆ بەرزیی گەل بێ ناو دڵت بۆ ماڵ میللەتت پەل بێ کوڕم بخوێنە خوێندن غایەت بێ بەرزیی کوردستان بەرزی پایەت بێ نەبوونی عیلمە ژێر کەوتنی کورد ئەوا پێت ئەڵێم بخوێنە هەڵگورد بخوێنە کوڕم بێ خوێنەواری ناسێنرێ هەقی گشت کوردەواری ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هەی لایە لایە سەرتیپ لای لایە سەبارەت: لایەلایە بۆ سەرتیپی کوڕی بە زمانی دایکیەوە هەی لایە لایە سەرتیپ لای لایە خوا فرسەت بدات بگەین بە غایە هەی لایە لایە ڕۆڵە شیرینم تازە نەمامی گوڵزاری ژینم هەی لایە لایە سەرتیپ بیناییم تاج و تەختی گەنج کەوکەبەی شاییم غونچەی نەوڕەسم مایەی حەیاتم نووری بینایی ڕووی سەر بساتم سەرتیپ تۆ ئەمشەو بۆ چی ناخەوی چیت لێقەوماوە تو خوا ناسرەوی من بە لایەیێ ئەتلاوێنمەوە بۆ بەردی بکەم ئەیتاوێنمەوە ڕۆڵە بۆ نانویت بۆ خەوت نایە بۆ بێ دەنگ نابیت بە لایە لایە ئێژی دەردێکی تازە لە دڵتە بۆیە بەم شەوە تەپاو تلتە ئێشی تێکچوونی خاکی کوردوسان ئەڵبەت لێی داوی ئەمشەو تا بەیان بڕیاوە خەوت ئارامت قاتە دەنگی گریانت لە سەماواتە هەی لایە لایە بینایی دیدەم سەرتیپ عەزیزم ئەی بەرگوزیدەم گوێ بگرە لە من کۆرپەی نەخشینم مایە و سەرمایەی دوکانی ژینم کوڕم تۆ بێژیت تا ئاخر زەمان هەر حەپس و بێ بەش بوون کورد زوان پەتی سێدارە و بەنی قەنارە بوو بێتە ئیرسی کوردی بێچارە تۆپ و تەییارە و زرێلی شەست تیر بۆمبا و دەببابە و بڕناو و شمشیر بۆ قەتڵ و عامی ئێمە کریا بێ هەر کورد بێ فتوای قەتلی دریا بێ کوڕم قەومەکەت کۆت و زنجیری نەفی و قەتڵ و عام حەپس و ئەسیری وەی وێنە کل وا بڕیاوە باڵای دووریاگە بەری سەرتا پەنجەی پای ئەر باوەڕ ناکەی تۆ سەیری خۆت کە سەیری دەسرازە و بەنی بێشکەت کە ئەوسا ئەیزانی زنجیر و حەپسی کورد بە شیر خۆری بووە بە ئیرسی هەی لایە لایە ڕۆڵەی زام سەختم غەمگین و غەمبار قەومی بەدبەختم هیوات قەوی بێ کوڕم بە یەزدان نەسسی ئایەتە لە پەڕەی قورئان لە پاش گشت شتێ خۆشی ڕوو ئەدا فإن مع ال خۆی فەرمووی خودا ئیستە بە لایە بێدارت ئەکەم لە چاکی و قەومت هۆشیارت ئەکەم کە پێگەیشتی ئەتنێمە خوێندن ئەتنێمە مەکتەب بۆ تەحسیل کردن ئەتنێمە مەکتەب قەومی ئەجنەبی نە وەک بۆ کورسی و بۆ سەر مەنسەبی نە کوو بخوێنی تۆیش وەک پێشوەکان بۆ کورسی و زیو و بۆ ڕوتبە و نیشان بە ناوی کوردۆ بگەیتە کورسی قەومت زەبوون کەی لە قەید و حەپسی بخوێنە کوڕم ئەمە غایەت بێ بەرزیی کوردستان بەرزیی پایەت بێ هەی لایە لایە سەرتیپ لای لایە خوا شادمانت کات بگەیتە پایە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هەی لایە لایە سەرکەوت لای لایە سەبارەت: لای لای حەبە خانی کەریم بەگ بۆ سەرکەوتی کوڕی هەی لایە لایە سەرکەوت لای لایە ڕۆڵە گوێ بگرە لە دەنگی دایە ئەو دایەی دووجار گیان و تەم و خەم چاو پڕ لە فرمێسک، دڵ خوێناو و تەم ئەپرسی ڕۆڵە بۆ چی پێشوەکان هیچ هەوڵیان نەدا بۆ ڕێگەی کوردان کام ڕێ ڕێی بەرزی قەومی دواکەوتوو کام ڕێ ئەو ڕێگەی ناویشی گوم بوو گوێ بگرە سەرکەوت ڕۆڵەی شیرینم لە خوام گەرەکە مەرگت نەبینم ئەم جەژنی نەورۆز من چووم بۆ ئێران تووشم بوو پیرێ، لە شوێنی سەیران پرسیم لەو پیرە ئەم خاک و ئاوە ئیستە داکەوتو و مات و داماوە هاتە ئەزوان پیری کۆنە ساڵ جوابی دامەوە بە زوانی حاڵ وتی ئەم خاکە ماوای کوردان بوو نۆشینگەی تەختی ڕۆڵەی مەردان بوو جێگەی حاکمی پادشای کورد بوو ماوای شێرانی ڕۆژی نەبەرد بوو گەردشی گەردوون چەرخی بەد ستەم تێکی دا دەزگای شاهانی حەتەم دوژمنی شاد کرد بە خاک و ئاومان ناوی گوم کردین زەلیل بوو ناومان نەماوە خەوم ئارامم قاتە تەمی هەناسەم لە سەماواتە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: یا ئیلاهی سا بە لوتفت ڕەحمێ وا تاقەت نەما یا ئیلاهی، سا بە لوتفت ڕەحمێ، وا تاقەت نەما بۆم بنێرە زوو دەلیلێ شووشەیی سەبرم شکا غەرقی بەحری گێژی غەم، لوولم ئەدا گێژی خەفەت وام لە حاڵی مردنا، هاوارە، ئەی ڕەببی سەما ئەی دەلیلی بێ دەلیل و ئەی غیاث المستغیث یا مجیب الدعوات و یا دەوایی بێ دەوا کارسازی جوملە داماو و فەقیر و بێنەوا سا نەجاتم دە بە ڕەحمەت، تۆ خودایی ئەی خوا یا امان الخائفین و یا مجیب السائلین یا طبیب العلل و یا شافییی ساحیب شیفا دێنمە ئەرجو ئەقاپیت عیززەتی ئایەی شەریف بمکە خاتر پرتەوی نوور و زیایی ئەنبییا دەیکەمە ڕەهبەر لە لای تۆ بۆ شەفیعی کارەکەم حورمەتی ئەسحاب و ئال و ئەهلی بەیتی مستەفا مینە یی بێچارە یا ڕەببی زەلیل و بێکەسە ادفع احزانی ویسر لی اموری ربنا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: یا شێخ ڕاپەڕە شەڕی دەربەنە سەبارەت: بۆ شێخ مەحموود یا شێخ ڕاپەڕە شەڕی دەربەنە وا سوپای دوژمن چوو بۆ جاسەنە وەڵڵا بەبێ تۆ هەرچی سەردارە ئەمڕۆ دەربەدەر، وێڵە و ئاوارە سەرێ هەڵبڕە لە سای سەراسەنگ بڕوان قەومەکەت چەن ماتە و بێ دەنگ سەیری کە دوژمن چەن شادکامە چەن بێ ترس و خەوف چەن ساحێو سامە پیران ئازیەتبار دارکەلی پڕ خەم کورد و کوردستان لە ژێر هەوری تەم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: یا غەوس شابازی زاتی ئەڵڵای تۆ سەبارەت: پەناه بۆ حەزرەتی غەوس لە وەختێکا بە نەخۆشیی ژان و با دەست و پێم ئاوسابوو، بە دارەمەیت هەڵیان ئەگرتم، چوومە بەغداد چوومە قاپیی سەرداری ئەولیا حەزرەتی غەوس پایەی بڵندتر بێ. یا غەوس! شابازی زاتی ئەڵڵای تۆ یا غەوس! نازداری ڕەسولەڵڵای تۆ قەسەمت ئەدەم بە شەوی میعراج کە فەخری عالەم بوو بە ساحێب تاج قەسەمت ئەدەم بە ڕوتبەی دنا ئەو شەوی بە لوتف ئەیفەرموو خوا بمکە بە خاتر نووری پێغەمبەر بەسە بەس بمکە موحتاج بە دوختەر لە ڕووی لوتفەوە بە نیو نەزەرێ بەر کە وە لامۆ، فەرەحیم دەرێ بووم بە جێی بازی و گەمەی نەفامان شا عەبدولقادر، دەسم وە دامان ئەووەڵ بە خوا هەم بە پێغەمبەر بە بێ گوناهیی حسێنی سەروەر ڕجایێ بۆ ئەم ڕەزالەتیمە بۆ ئەم مجرۆیی و کەسالەتیمە بەڵکو نەجاتم بدەی لەم حاڵە بە دەس دەرد و ئێش حاڵم بەد حاڵە شا عەبدولقادر بۆ خاتر قورئان سەرتیپ نەجات دەی لە ئێش و دەردان یا غەوس من پەنام وە پەنادارە لاڵەم لە قاپیی غەوسی نازدارە پەنام هێناوە بێ چار و پەنا یا غەوس من وە تۆ، تۆیش وە لای خوا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: یا ڕەسوولەڵڵا مەدەد بەسراوە لێم قاپیی نەجات یا ڕەسوولەڵڵا مەدەد بەسراوە لێم قاپیی نەجات زوو بە لوتفت بگرە دەستم شاه و فەخری کائینات ڕوو لە هەر لایێ ئەکەم، ڕێگەم نییە سا ڕەحمەتێ ڕووڕەش و بێچارە وا ڕووم کردە قاپیی بارەگات دڵ بە خوێن و خەستە جەرگ و دیدە پڕ ئاو و نمین بێکەس و بێمەرجەعم، خۆم خستە ژێر سایە و پەنات تۆ شەهەنشاهی سڕی دێهیمی خەتمولمورسلین سا تەرەححوم کە بە حاڵم من فیدایی خاکی پات بێ پەنا و بێ نەوا، بێ دەستگیر و تۆ ئومێد هەر لە بەر مەحزی خودا قوربان لە گەنجینەی سەخات مەرحەمەت فەرموو بە غەمباری و زەلیلی و بێ دەریم چارەیی ئەم دەردە کە پێم بەخشە تۆ قەبزەی بەرات وا لە دەس زوڵم و جەفا مینە بە دەم ئێشی دەروون ئەم عەریزەی دایە خزمەت، سەروەرا! هاوار لە لات ++++++++++++++++++++++ سەرناو: یەکیەتی لەم ناوچەیە بەینێکە دەنگی داوەتۆ سەبارەت: لەدوای شۆڕشی ١٤ی تەمموزی ١٩٥٨، عەبدولکەریم قاسم لە بەڵێنی برایەتی و هاوبەشیی کورد پاشەگەز بووە و دەستی دایە شەڕ فرۆشتن و پەرت کردنی کورد یەکیەتی لەم ناوچەیە بەینێکە دەنگی داوەتۆ هەرچی ئەڕوانم لە بەینا پیتی «کاکە» ماوەتۆ بیر و پەیمانمان وەها بوو وەک برا پێکو بژین وا دیارە هیچ نەماوە بەڵگەیێ لەو باوە تۆ وا درا بڕیار کە وا ئەم ماڵە ماڵی هەردوو لاس ئێستا وا گشت قوژبنی سەد داوی تیا نریاوەتۆ هەر کەسێ ئەیوت بە هەر کەس «کاکە» خاوێنی نەبوو کەوتە دەر گشتی درۆ بوو ئێستە دەر خریاوەتۆ ئەی برا پەیمانمان وا بوو هەووەڵ ڕۆژ وەک برا خێر و شەڕمان هەر وەکوو یەک بێ هەچی دریا بە تۆ ئیستە هەر چی تێ ئەفکرم گشتی هەر بۆ خۆت ئەبەی بۆ منیش دەرد و خەفەت زیاتر بڵێ جێ ماوەتۆ من سەرم سوڕ مابوو ئەو ساڵە ئەم وتووێژە کە وا دوژمنی خوێنی ئەڵێن هەر وەک برا بای داوەتۆ گوێ گرە واللە بە ڕاستی پێت ئەڵێم باوەڕ بکە نایگەێینیە گونیەیێ ئەو دەغڵە بۆت دوریاوەتۆ خۆت ئەزانی گیانەکەم هیچ وەختێ بەشمان ناخورێ مێژوو نووسیویە حەقی ئێمە هەموو سەنیاوەتۆ مینە من زوو تێگەییشتم لەم دەنگوباس و دەمە بۆ سیاسەت کاری و ئەو کارە وا کریا بە تۆ ++++++++++++++++++++++