شاعیر: مینە جاف کتێب: دیوانی مینە جاف سەرناو: خاڵۆ تۆ لوولەی پەرەبێلەکەت سەبارەت: شیوەن بۆ خاڵۆی (عەزیز شاسواری تەرخانی) خاڵۆ تۆ لوولەی پەرەبێلەکەت تۆ تەپڵی شەفەق پشتی خێڵەکەت تۆ بن دەمانچەی پەخشی لای شانت تۆ نەعرەی بێ ترس ناو گشت دیوانت تۆ بەرق قۆردوون سەعات ئەڵمانیت تۆ ڕیز پەسەکی ژێر ستارخانیت تۆ دەسکی ماهی، نەقشی سەر شنگدان خەنجەر دەبانی شۆرەتی کرمان تۆ لفکەی سەروین وە شل پێچیاگت فەقیانەی کەتان لە ئەرز کیشیاگت تۆ کەمەر چینی شاڵی کرمانی تۆ بریقەی میلی کورتی ئەڵمانی تۆ نەعرەی بێ ترس ناو حوجرەی سەرا ئەو ڕۆژ لای حاکم ڕەئیس دانرا وە توڕڕەی لوولەی پەرە بێلەکەت مۆری ڕەئیسیت کرد بۆ عێلەکەت تۆ شۆڕە سواری و ولاکەلی دەست تۆ شۆن و شیلەی کەحێلەی مەست سەرێ هەڵبڕە لە سای سەرای سەنگ کوێراییم دایێ بۆچ ماتی و بێ دەنگ هەر لە ناوڕێژ و هەتا سەر کوتتی جاف و گۆرانی تازیەتیەتی ++++++++++++++++++++++