شاعیر: مینە جاف کتێب: دیوانی مینە جاف سەرناو: ئەی وەتەن زۆر دولبەرە دەشت و دیارە جوانەکەت ئەی وەتەن زۆر دولبەرە دەشت و دیارە جوانەکەت نەشئە بەخشایە بە حەققت مەنزەر و سەیرانەکەت مەڵهەمی زامی دلی ناسۆری خەم باران ئەکا سروەیی بۆ عەمبەری خۆر کەوتن و عەسرا نەکەت ئەی وەتەن بۆ داهی و مونسیف بەهەشت ئیسبات ئەکا لالەزار و گوڵشەنی سەحرا و دەشت و بانەکەت ئیشتیباهی لا ئەچێت بێ فێڵ ئەڵێت ڕیزوان هەیە هەر کەسێ بڕواتە سەیری شاخ و دارستانەکەت ئەی وەتەن باوەڕ بە ئایەی وەسفی ڕووی خۆری ئەکا کافری موتڵەق ببینێ بەزمی چاو بازانەکەت دەفعەیێکی تر بە غیلمان سەربەخۆ ناڵێ نییە چاوی کەوتە گەنجەکان و کۆمەڵی لاوانەکەت ئەی وەتەن دڵ گەرمە، ئیمڕۆ من تەلەبکارم لە حەق زوو بە زوو پاڵتاوی ئازادی بکەیتە شانەکەت کۆمەڵێ بگرن بە خۆشی ئەشرەف و سەردارەکان بیخۆنۆ شەکراوی ئازادی لە لای سوڵتانەکەت ئەی وەتەن ئەو ڕۆژە مینە بێت و موژدەی پێ بدا چەن خۆشە بەو موژدە ساڕێژ بێ دڵە پڕژانەکەت ++++++++++++++++++++++