شاعیر: مینە جاف کتێب: دیوانی مینە جاف سەرناو: ئەی زوبان وەک بلبلی گۆیا وەرە مەیدانەوە سەبارەت: بۆ «پیرەمێرد» لە سوپاسی شیعرەکانی «دووانەکەی شوێن ماڵەوە» ئەی زوبان وەک بلبلی گۆیا وەرە مەیدانەوە چەن گوڵی ڕەنگین بەرە دیوانی کوردستانەوە بیکە نەزمی مەدح و تەعریف و تەشەککور نامەیێ بۆ ئەدیبی زۆر نەجیبی داهیەی عەللامەیێ نوکتەزانی پڕ بەیانی دوودمانی خانەدان پیری مەشهوور حاجی تۆفیق تاجی دەستەی شاعیران عەرزی ئیخلاس و ئیرادەت کە لە ڕووی ئینسافەوە چون وەکیلی تو و لە لایەن میر و عێلی جافەوە بێژە ئەی پیری زەمان فەرزە تەشەککور کردنت بۆ هەموو جافێ لە حاڵی ژین و پاشی مردنت یەک بە یەک مەمنوونی لوتفی تۆین و شوکری تۆ دەکەین بەم سوپاسە تا قیامەت بەحس و گفت و گۆ دەکەین هەم ئەزانین گەر زوبانێکمان ببێتە سەد زوبان شوکری کردارت بە ئێمە ناکرێ شەرح و بەیان ++++++++++++++++++++++