شاعیر: مینە جاف کتێب: دیوانی مینە جاف سەرناو: ئەی خودا هەر تۆ خودایی لامەکانی ئەی خودا ئەی خودا هەر تۆ خودایی لامەکانی ئەی خودا دافیعی دەرد و دەوایی زامەکانی ئەی خودا چارەسازی کاری بێچارەی هەموو مەزڵوومی تۆ پڕ لە خوێناوە دڵم، دەرمانی ژانی تۆی خودا وەختە ڕۆحم بێتەدەر ڕەببی بە دەستی ئێشەوە ---------- سا بە ڕەحم و مەرحەمەت بیکە عیلاجی دەردەکەم خۆت حەکیمی، خۆت تەبیبی دەردەکانی ئەی خودا سەد هەزاران دڵ بە خوێن شاد بووگە مینەش شاد بکە تۆ شیفای دەردی دەروون خوێناوەکانی ئەی خودا ++++++++++++++++++++++