شاعیر: مینە جاف کتێب: دیوانی مینە جاف سەرناو: ئەوسا کە هەتا دونیا دونیا بوو سەبارەت: سکاڵا ئەوسا کە هەتا دونیا دونیا بوو نەگبەت وڵاتی دانەپۆشابوو هاوین و زوسان، بەهار وەکوو یێک ئەهات و ئەچوون هەر یەک بە ڕەنگێک ئیستە چون نەگبەت ڕووی کردووە تێمان بەدبەختی گرتی وەڵات و جێمان لە فیکر نایە ئەڵێن زوسانە داییم وەیشوومە و بەور و بارانە کە من مناڵ بووم، ئێستا کە پیرم هەووەڵ شەوەکەی نایەتە بیرم هەر چی ئەپرسم پێم ئەڵێن باوە نەڕۆینە ئاغا و هەمە ئیڵ ماوە ئیلاهی بە جاه زاتی پاکی خۆت بە پایە و جەلال تەنیای تاکی خۆت لابە لە سەرمان تەنگی و زەحمەتت لابە لە سەرمان تەنگی و زەحمەتت نەجاتمان بدە لە تۆف و باران لە بەفر و یەخبەن، کڕیوەی زوسان ڕێمان نیشان دە بەرەو ڕووی بەهار دڵخۆشمان بکە بە گوڵ و گوڵزار ببووژینەوە لە نەو بەهارا ڕچیاینۆ، مردین لە ژێر نسارا ++++++++++++++++++++++