شاعیر: مینە جاف کتێب: دیوانی مینە جاف سەرناو: ئەم زاڵمە خوێنخوارە وا ڕەسەنە جافە سەبارەت: لەسەر ڕێبازی شیعرێکی شێخ ڕەزا ئەم زاڵمە خوێنخوارە وا ڕەسەنە جافە ئەم شۆخە ستەمکارە وا پڕفەننە جافە ئەم زوڵفە کە وەک سونبول پەخشانە لە سەر شانی بەم دیدە کە وەک دیدەی ئاهووی خوتەنە جافە ڕۆخساری درەخشانە وەک شەمسی درەخشانە ئەم لێو لەعل بەدەخشانە لێو زەقەنە جافە گەردەن سپی و ناسک وەک شووشەیی بلووری گوڵ باغ بەهەشتە، ڕەنگ بێ نازاری منە جافە تابووری فەرەنگ موژگان، شمشێری دەبان ئەبرۆ بێ ڕەحم و ستەم پەروەر گیانکێشی منە جافە باڵایی دڵ ئارایە بیعەینی کە تووبایە ئەڕوا وەکوو ڕم وایە سیمین بەدەنە جافە باریکە قەدی دێژی شمشادی دەبستانە لەنجەی کە ئەڵێی قومریی ناوی چەمەنە جافە نازارە دڵ ئازارە عەییارە ستەمکارە غەددارە جەفاکارە دین دوژمنە جافە ئیمانی نییە قەتعەن ویجدانی نییە حاشا کافر بەچەیە ئەسلەن ئەو چونکە ژنە جافە ++++++++++++++++++++++