شاعیر: مینە جاف کتێب: دیوانی مینە جاف سەرناو: ئیقباڵم جاهم گەورەم سالارم سەبارەت: بۆ کەریم بەگ (باوکی) ئیقباڵم، جاهم، گەورەم، سالارم بینایی دیدە و سووریی ڕۆخسارم لە پاش داخوازی دەوام و جاهت تکای سەر بەرزی و بەرزیی پەناهت هیوام هەس لە لای داداری داوەر بە تەندروستی سەرگەورەی کیشوەر بە خۆشی دڵ و بە زەوق و شادی بە کەیف و فەرەح، دڵ بە ئازادی بدات دەوامت تا مانگ و خۆر بێ جێت تەختی شاهی و سەر بە ئەفسەر بێ ئێمەیش لە شوعلەی نەجم ئیقباڵت بە خۆشی و ئەدای ئەمڕۆ ئامالت موراد حاسڵ و خۆش بەخت و شاد بین بێ پەروا و بێ خۆف حوڕڕ و ئازاد بین ++++++++++++++++++++++