شاعیر: مینە جاف کتێب: دیوانی مینە جاف سەرناو: یا ڕەسوولەڵڵا مەدەد بەسراوە لێم قاپیی نەجات یا ڕەسوولەڵڵا مەدەد بەسراوە لێم قاپیی نەجات زوو بە لوتفت بگرە دەستم شاه و فەخری کائینات ڕوو لە هەر لایێ ئەکەم، ڕێگەم نییە سا ڕەحمەتێ ڕووڕەش و بێچارە وا ڕووم کردە قاپیی بارەگات دڵ بە خوێن و خەستە جەرگ و دیدە پڕ ئاو و نمین بێکەس و بێمەرجەعم، خۆم خستە ژێر سایە و پەنات تۆ شەهەنشاهی سڕی دێهیمی خەتمولمورسلین سا تەرەححوم کە بە حاڵم من فیدایی خاکی پات بێ پەنا و بێ نەوا، بێ دەستگیر و تۆ ئومێد هەر لە بەر مەحزی خودا قوربان لە گەنجینەی سەخات مەرحەمەت فەرموو بە غەمباری و زەلیلی و بێ دەریم چارەیی ئەم دەردە کە پێم بەخشە تۆ قەبزەی بەرات وا لە دەس زوڵم و جەفا مینە بە دەم ئێشی دەروون ئەم عەریزەی دایە خزمەت، سەروەرا! هاوار لە لات ++++++++++++++++++++++