شاعیر: مینە جاف کتێب: دیوانی مینە جاف سەرناو: هەڵگورد ئیسم تۆ شاخی کوردانە سەبارەت: ئامۆژگاری بۆ هەڵگوردی مستەفا بەگ بە زمانی باوکییەوە هەڵگورد ئیسمی تۆ شاخی کوردانە قەڵای سەربەرزی گشت کورد زوانە بۆیە ناوی تۆم بە هەڵگورد ناوە وەک هەڵگورد بەرزی بە ڕووی دنیاوە نامووست بۆی ناو زایع نەکەی ناوی بەدناوی تۆ شایع نەکەی تا هێزت هەیە بۆ گەل تێکۆشی وەتەن بە کورسی و پارە نەفرۆشی داواچی مافی هەموو کوردان بە سەر و گیان فیدای ڕێی نیشتمان بە هەوڵ و کۆششت بۆ بەرزیی گەل بێ ناو دڵت بۆ ماڵ میللەتت پەل بێ کوڕم بخوێنە خوێندن غایەت بێ بەرزیی کوردستان بەرزی پایەت بێ نەبوونی عیلمە ژێر کەوتنی کورد ئەوا پێت ئەڵێم بخوێنە هەڵگورد بخوێنە کوڕم بێ خوێنەواری ناسێنرێ هەقی گشت کوردەواری ++++++++++++++++++++++