شاعیر: مینە جاف کتێب: دیوانی مینە جاف سەرناو: هات نیدای ئیرجیعی پەروازی ئەکرد ڕۆحی کەریم سەبارەت: مێژووی کۆچی بەهەشتی کەریم بەگی باوکم هات نیدای ئیرجیعی پەروازی ئەکرد ڕۆحی کەریم زوو بە شەوق زەوقەوە ڕووی کردە لای حەیی ڕەحیم موژدەیی لاتقنطوا من رحمة الله بۆ ئەهات چون بە آمنتُ بربی ڕۆییە ناو جێگەی مقیم ڕۆژی جمعە مانگی ڕۆژوو دەم بەرۆژوو میری جاف کەوتە بەر لوتفی خوا یەک زم بوە مێژووی زەعیم ++++++++++++++++++++++