شاعیر: مینە جاف کتێب: دیوانی مینە جاف سەرناو: گوڵی غونچەی گوڵستانم مەلیحە سەبارەت: بۆ مەلیحەی هاوسەری گوڵی غونچەی گوڵستانم مەلیحە بینایی و نووری چاوانم مەلیحە عەزیزم قیبلەکەم جێگەی ئومێدم شیفایی دەرد و دەرمانم مەلیحە نەمامی نەوڕەسی باغی ژیانم گوڵاڵەی گوڵشەنی گیانم مەلیحە سروور و کەیف و زەوق و عەیش و شادیم زیاو و لۆکسی دیوانم مەلیحە لە جێگەی کەوکەب و تاج و سەریرم حەلاوەی بەختی ڕەخشانم مەلیحە ئەپرسی گەر لە حاڵم سوێن بێ وەللە ئەتۆی تەهلیلەیی زوانم مەلیحە لە دووریت وا پەرێشانم مەلیحە لە باتی زیکر و فیکر و نوێژ و تاعەت -------- ئەتۆی تەهلیلەیی زوانم مەلیحە وەکو سەنعان لە عیشقی سەروی باڵات بە تاڵان چووە ئیمانم مەلیحە بە عەوداڵی ئەڵێ مینە بە قوربان وەکوو ئەو وێڵی هەردانم مەلیحە ++++++++++++++++++++++