شاعیر: مینە جاف کتێب: دیوانی مینە جاف سەرناو: گوڵ چەمەن ئارایە ئەمڕۆ غونچە پشکووتووە گوڵ چەمەن ئارایە ئەمڕۆ غونچە پشکووتووە بۆ نەسیمی بەربەیان تێ بۆیە سونبول تێکچووە نەرگسی شەهلا لە چیمەن تێک شکا و چاو بە خاو شەست پەڕ و گوڵ ئاتەشین و یاسەمەن پەیدا بووە لالە جەرگی داغدارە سینەیی داغان ئاکا یاسەمین و نەستەرەن عەرسەی چەمەن ئاوابووە قەهقەهەی کەو تێ لە کێو و دەنگی قومری تێ لە باغ ناڵەناڵی بولبولە وا عالەمی داغ کردووە مینە ئەمڕۆ با بچین بۆ سەیری سارایی چەمەن گوڵ ستەن نەشئەی ترایە لێوی غونچەی دابووە ++++++++++++++++++++++