شاعیر: مینە جاف کتێب: دیوانی مینە جاف سەرناو: چاوەکەم تو بی و خوا فەرموو ئە ماوای من شەوێ چاوەکەم تو بی و خوا فەرموو ئە ماوای من شەوێ بەڵکوو ئاوی وەسڵی باڵاکەت لە ئاری دڵ کەوێ چوومە لای دوختەر عەزیزم بۆ تەداوی پێکەنی خەستەیی عیشقی و عیلاجت لەیرە تۆ دەس ناکەوێ موددەتێکە چاوەکانم وا بە دووریت گل ئەکا لادە ڕووبەندت نگارا بەڵکوو تاوێ بسرەوێ شێتی عەشقی تۆم و جانا چی بە دیوانەم ئەکەی پێم ئەڵێی بێرە ئە لامۆ پێم بڵێ هەر چیت ئەوێ شەرتە ئەو ڕۆژە خوا دیوانی دادی دائەنێ مینە بەم زامانەوە یەخەتگرێ دولبەر لەوێ ++++++++++++++++++++++