شاعیر: مینە جاف کتێب: دیوانی مینە جاف سەرناو: پێم بڵێ جانا ئەتۆ قەد عەرعەری یا گوڵ بەنی پێم بڵێ جانا ئەتۆ قەد عەرعەری یا گوڵ بەنی قامەتت تووبایی جەننەت یا کوو سەروی گوڵشەنی یاسەمەن یا نەستەرەن یا سونبل و گیسوویی تۆ چاوی مەستت پیاڵەیە یا نەرگسی نەو چیمەنی لالەیە، گوڵباغە یا کوو ڕەنگی لۆکسی جەرمەنی ئەختەرە یا ئەخگەرە یا ڕەنگی لۆکسی جەرمەنی بۆچ بووە مەقبووڵی بەرچاوی عەوام و خاس و ناس هەر بە زیبا سوورەتی و خوب ڕوویی و ئەحسەنی هەر لە ئەووەڵ ڕۆژی دەوران تا کوو ئەمڕۆ دیویە کەس ساکنی سەر بەدری ڕەخشان و هیلاکی سەوسەنی دوو هیلال و دوو شەو و دوو سوبحی سادق ڕێک ئەخەن چینی زوڵف و ئاب و ڕەنگی کوڵم و ئەبرۆی سەوسەنی دەم قوتووی ئەڵماسە یا پڕ گەوهەر و مروارییە لێوت یاقووتە عەقیقە یا کوو لەعلی مەعدەنی دوو مەمە دوو سێوە یا دوو پرتقاڵی خۆش مەزەن یا دوو گۆی زیوە و لە ناو زیوایە جێگە و مەسکەنی مینە زوڵفی پڕ چینی یار لەسەر خورشیدی ڕووی شەمسی ڕەخشانی خەجاڵەت کرد بە بشکەن بشکەنی ++++++++++++++++++++++