شاعیر: مینە جاف کتێب: دیوانی مینە جاف سەرناو: مەدحی ئەگریجەی پەشێو و چاوی مەست و پڕ خومار سەبارەت: دوای حوکمی زاتی کردن مەدحی ئەگریجەی پەشێو و چاوی مەست و پڕ خومار کوڵمی سوور و خاڵی شین و لەعلی لێوی ئاودار وەسفی باڵای دڵ پەسەند و گەردنی بێ گەردی یار پێم بڵێن ئێوە و خوا ئەی قەومی کوردی شووم چار بۆچ دەوامی کرد لە ناو ئێمەدا وەک باسی مار بۆچ لە ناومانا نەبوو خاوەن عولووم و حیکمەتێ هەڵ نەکەوت کوردێ بکات ئەو کەسبی فەنن و سەنعەتێ کۆمەڵێکتان ڕێک نەخست بۆ یەکێتی و میللەیەتێ دائێما جاسووسی ئەم بیرەن لە کوێ بێ عوشرەتێ گشت خەریکی سینەما و تیاتر و سارا لە شار کوردەکان ئێوە بەڕاستی گوێ لە من کەن دەفعەیێ ئەم قسانە من ئەکەم تو خوا مەڵێن مەجبوورییە بەزلی پارە و ماڵ و سەروەت گەر بزانن زیادەیە ئەم هەموو ئاڵتوون و پارە با بخەینە جێگەیە مەعمەلێکی پێ بسێنین بۆ تورەققی و ئیفتخار وا سیتەی سەرکەوتن و پێشکەوتن قەوم و وەتەن تا بڵێم پێتان ئەگەر ئەبیسنو و نامکەن بە پەن ئەووەلا دەفعی نیزاع و خائینی لێل یەک مەکەن دووهەمینیش مەکتەب و تەحسیلی کەسبی عیلم و فەن سێ هەمینیش ئیتتفاق و یەکیەتی و قەول و قەرار با بلێم پێتان بە ڕاسی ئەی گوروهی قەومی کورد سەد کەڕەت بێژن ئەمە شێتە و جنۆکە دەخڵی کرد یا نەمێنێتو لە شار بیدەنە بەر دار و بەرد پیاوەتی و هیممەت لە پاش بابان لە ناوی ئێمە مرد بۆیە ئەمڕۆ بەرشەقین و بێ دەس و بێ ئیعتبار هەر دەبێ کورد بێ لە عالەم دا بە کورتی ناو برێ تاکو دونیا ئاخری تێ ڕۆژ بە ڕۆژ تێی هەڵدرێ گەورەو و ئەدنای بە یەک چاو و نەزەر سەیری کرێ هەر کەسێ بێ حاکمی بێ تا وەکوو ڕیشەی دەرێ کەی بێ خوێنتان بێتە جۆش و غیرەتیشتان بێتەکار گەر بە شوێنی موستەقبەل و حوڕییەتدا ناگەڕێین چەند ئەدیب و چەن شەریفێ بۆ خوا سا ڕاپەڕێن هەر وەکوو مینە بە شوێن ئەم غایە و بیرا گەڕێین حەققی خۆتانە، مەترسن، حەققە خۆ سەر نابڕێین ئیستیقلالێکی زاتی وەرگرین گشت کورد دیار ++++++++++++++++++++++