شاعیر: مینە جاف کتێب: دیوانی مینە جاف سەرناو: موبارەک ڕۆژێ هەر وەک سوبحی نەورۆز سەبارەت: لەدایکبوونی دارای داود بەگ موبارەک ڕۆژێ هەر وەک سوبحی نەورۆز سەفادار و فەرەح بەخش و دڵ ئەفرۆز کراوە قاپیی ئیکرامی مەعبوود لە داوەر بۆ کەرەم دارایی مەسعوود لە پاش شوکری فراوان و پەیامی وتی پێم باوکی تۆ مێژوو بڵێ بۆی وتم ڕەببی سەعادەت باری ئەو بێ بە مێژووی بەخت و تالع یاری ئەو بێ ++++++++++++++++++++++