شاعیر: مینە جاف کتێب: دیوانی مینە جاف سەرناو: من کە ناڕاسی دەکەم لەم چەرخە ڕاسێکم نەدی من کە ناڕاسی دەکەم لەم چەرخە ڕاسێکم نەدی بۆیە ناخاسی دەکەم گەڕیام و خاسێکم نەدی بۆیە ڕەبتم من لە گەڵ مەخلووقی ئەم عەسرە نییە هەرچی هەوڵم دا لە عالەم حەق شوناسێکم نەدی زۆر لە دنیادا گەڕام و تەجرەبەم کرد گشت کەسێ بۆ ئەساسدارێ گەڕام ساحێو ئەساسێکم نەدی چی تەقالام کرد ببینم عاقڵێ پڕ بیر و هۆش مستێ خێرەسەر نەبێت خاوەن حەواسێکم نەدی گورگی بەد ئەخلاق و کاوڕخۆر لە عالەم بێ سنوور بۆ یەکێ گورگ کوژ گەڕام و مینە باسێکم نەدی ++++++++++++++++++++++