شاعیر: مینە جاف کتێب: دیوانی مینە جاف سەرناو: مامە گیان ڕۆڕۆ بەتاڵە ڕەحمەتی حەق مەتڵەبە سەبارەت: ١٩٤٢ مامە گیان ڕۆڕۆ بەتاڵە، ڕەحمەتی حەق مەتڵەبە دەک شەفیعی مەحشەرت بێ رحمة للعالمین خۆ نەبێ من هەر بە تەنها سەر بە سەر ئەهلی کەمال هەر وەکوو من دڵ برینن مات و مەبهووت و حەزین چووم بۆ تەئریخی ئەلای پیری موئەڕڕیخ، چی وتی وا بە ئۆف و دەرد و غەم (تەئریخی بۆ دانا ئەنین) ++++++++++++++++++++++