شاعیر: مینە جاف کتێب: دیوانی مینە جاف سەرناو: عاشقی چاوت چ دەخڵێکی لە پیاڵە و مەی هەیە عاشقی چاوت چ دەخڵێکی لە پیاڵە و مەی هەیە چاوەکەم چون خۆی هەمیشە سەرخۆشی بادە و مەیە پێکیاوی تیری غەمزەت چی لە ساز و نەی ئەکا بۆ چی ناڵەی جەرگی زاری پڕتەب و تاو و نەیە کوشتەیی ڕوخساری ئاڵت نایەوێ باغ و بەهار چونکی جانا هەر لە سەیری ئەشرەفی و گول غونچەیە ئەو کەسەی شەیدایی باغچە و سینە و باڵای تۆ بێ چی لە یادی سەرو و توبا و عەرعەر و سێو و بەیە مائیلی خاڵی فەتای سوچی لێوە ئاڵەکەت گیانە موستەغنی لە سەیری مێرغوزار و لالەیە تۆڕی داوی زوڵفی خاوت ئاڵیا مل هەر کەسێ کەی لە یادی زوڵفی شەوبۆ و سونبول و ڕێحانەیە ئەو دەمەی تێتە ئە ناز و جیلوەو و عیشوە و نیگا سەد هەزار وەک مینە شەیدا و لێوەو و دێوانەیە ++++++++++++++++++++++