شاعیر: مینە جاف کتێب: دیوانی مینە جاف سەرناو: شەها یاڕەب کە ئەم جەژنەت موبارەک بێت و پیرۆز بێ سەبارەت: موبارەک بایی جەژنی قوربان لە حەمە بەگی فەتاح بەگی مامی شەها یاڕەب کە ئەم جەژنەت موبارەک بێت و پیرۆز بێ هەسێرەی بەخت و ئیقباڵت وەکوو خۆر پرتەو ئەفرۆز بێ لە یومنی ئەم جەژنە قوربان تورەقی بێ بە قوربان هەمیشە ڕۆژ و ئیقباڵت بەسانی جەژنی نەورۆز بێ لە ئێشی دایە مینە کە نایێ بۆ زیارەت ئەمەش خۆ ئایەتە بیمار لە تەکلیف مفەوەز بێ ++++++++++++++++++++++