شاعیر: مینە جاف کتێب: دیوانی مینە جاف سەرناو: شەوێکی شەریف نوورانی و ڕووناک سەبارەت: لەدایکبوونی هەڵگوردی مستەفا بەگ شەوێکی شەریف نوورانی و ڕووناک مونەووەر بە نوور دەوران و ئەفلاک لە یومن و فەیزی ئەو شەوەی شیرین بەحری ئەڵتافی حەق هاتە بەخشین کریا بە کەرەم لە ڕەحمی دادار هەڵگورد بە وێنەی گەوهەری شاوار لە پاش ئەدایی شوکری لامەکان چوومە لای پیری داهی و مێژووزان پرسیارم لێ کرد چی بە پێکەنین وتی تاریخە و شەست پەڕە و نەسرین ++++++++++++++++++++++