شاعیر: مینە جاف کتێب: دیوانی مینە جاف سەرناو: شەوی هیجرانە دیارە ڕۆژ لە من نابێتەوە ئەمشەو شەوی هیجرانە دیارە ڕۆژ لە من نابێتەوە ئەمشەو یەکایەک زامەکانی دڵ بە خوێن ئەکوڵێتەوە ئەمشەو دەمێکە بێ خەمم یاران تەماشای شوومی بەختم کەن لە کوێوە ئەی فەڵەک توخوا منت بیرکەوتەوە ئەمشەو خەوم لا شوومە ئارامم نەماوە تاقەتم تاقە ئیلاهی بۆ منی بەدبەخت دەلیلێ بێتەوە ئەمشەو شەوێکە تاڵ و تاریک و پڕ ئەندێشە و خەم و ئێشە خوایا سا بە لوتفی خۆت بڵێ ڕۆژ بێتەوە ئەمشەو ئەوەندە خار و خاشاکی خەم و ئێش و خەفەت لامە بەڕاسی ئاگری جەرگم ئیتر ناکوژێتەوە ئەمشەو لە هەوری ڕەحمەت و لوتفت ببارێنی خوا تاوێ بەسەر کوورەی دەروونمدا کە ساردی کاتەوە ئەشمەو ++++++++++++++++++++++