شاعیر: مینە جاف کتێب: دیوانی مینە جاف سەرناو: شەوی سێشەممە سەعات سێیی شەو سەبارەت: هۆشیاری خالد بەگ شەوی سێشەممە سەعات سێیی شەو دڵ بێخەم و تەم چاو لە شیرین خەو موژدە دەرێ هات کردمی بێدار دڵشادی کردم بە بۆنی هۆشیار بە خۆشی و نەشات بە مێژووزانێ وتم تو خودا مێژووی بۆ دانێ وتی بە کۆچی بە مێژۆو ئەڵێم برا هۆشیاری خالدی بەگێکەم هەم بە میلادیش مێژوو بۆ جووت بوو شەوی سێشەممەی سەعات شەش و نیو ++++++++++++++++++++++