شاعیر: مینە جاف کتێب: دیوانی مینە جاف سەرناو: دێتە کوڵ خوێنی گەشی لاشەیی مەقتوول سەبارەت: بۆ ڕۆژی ڕەشی شەشی ئەیلوولی ساڵی ١٩٣٠ دێتە کوڵ خوێنی گەشی لاشەیی مەقتوول ئەم قەومە ئەسێنێ حەققی ڕۆژێ شەشی ئەیلوول مەعلوومە کە گوم نابێ لە ناو میللەتی کوردا جێگیرە لە توێی مێشکی هەموو گەورە و وردا نووسراوە جە خوێنی گەش و ئەنگوشتی کوژریاو کوردینە حەقی ئێمە مەخەن ئێوە ئەبنی ئاو بە ئەو خوێنەی کە ڕژیایە ئەبەر قاپیی سەراتان تەسدیقی بکەن خوێنی سیاوەحشە لە لاتان ++++++++++++++++++++++