شاعیر: حیلمی کتێب: دیوانی شێخ محەممەدی حیلمی سەرناو: مارف لە دنیا وەکوو مامە بە فاڵ بی سەبارەت: بۆ میرزا مارف مارف لە دنیا وەکوو مامە بە فاڵ بی جێی لۆمەیت ئەگەر پڕ عەقڵ و کەماڵ بی ناوێ بەد فیعل بێت و تاوێ مەست و خەیاڵ بی بە هونەرە ئەگەر وەک ڕوستەمی زاڵ بی بەدکار و پڕ لەعنەت بەد فەساڵ بی مارف چیتە لە حیلمی وا دیارە ئەتخورێ تۆش وەکوو مامە وەها دیارە بۆ ناو چەمیش پیشەتە وەک بۆ ئیشی نابەجێ هەمیشە بارە بەری دەک ڕاستۆ نەبی مل کەچی ناو چاڵ بی هەر کەس لە دنیا وەکوو تۆ بکات هەتا ماوە ئەو کەسە حیز سفەتە و - - - زۆری داوە بەد ناوە چون خەریکی درۆ و چاو و ڕاوە مەشهوورە کە حەیا بۆ ئینسان دانراوە حەیا تکا و ڕووڕەشی بە درێژایی ساڵ بێ ئیتر بەسیەتی لادە لە حیلمی تۆ چاوەکەم بەد ناوت ئەکەم ئیتر نەهێنی ناوەکەم نێچری ئەمجارە سەرگەڕێی بوو ڕاوەکەم - - - بە فاڵ وا کەوتە ناو داوەکەم بەدکار بێت بە دائیم جێی لۆمەیی کوڕ و کاڵ بی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئازیز دڵی من پڕ لە پەژارە ئازیز دڵی من پڕ لە پەژارە گەرد و خولیەتی ڕۆژ تا ئێوارە ساتێ نەتبینم دڵ ئەبێ بە ئاو فرتەفرتمە وەک مەلی ناو داو گیانە بەسیەتی گوناهم چییە بە ناز ئەمکوژی گیانم تیا نییە سا ئیتر ڕەحمێ بە حاڵی زارم ساڕێژی بکە دڵی غەمبارم با منیش ساتێ بسرەوم گیانە حیلمی پیر بووە ڕووی لە نەمانە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئازیز سا دیسان دڵ بوو بە قەقنەس ئازیز سا دیسان دڵ بوو بە قەقنەس وا هات بە سەرما لێشاوی هەرەس ساتێ ناسرەوی دڵەی غەمبارم ڕوو لە زیادیە غەم و ئازارم لای من هەر شەوە ڕۆژ هەر نابینم وەک ناسۆر وایە زام و برینم هەر ساڕێژ نابێ هەتاکوو ماوم ڕۆژ ڕۆژ کز ئەبێ و تەم ئەکا چاوم مەر سا ڕەحمەتی یەزدان بگا پێم لەمە زیاتر غەم نەیتە سەر ڕێم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئای لە کزەی زام ناسۆری سەختم ئای لە کزەی زام ناسۆری سەختم لە ناڵە و فەریاد دڵەی بەدبەختم دەمە و بڵێسەی بەرزی دەروونم نەڕەستەکەی دەرد دەستی گەردوونم لە جەستەی زامدار تیری بەدکارم لە دەردی کاری لاشەی دوچارم چۆن نەهات بۆم هات هاتی نەهاتم گیرۆدە و بەندم هەتا مەماتم ئەناڵم دائیم وەک ماران گەستە سەر تا پێم هەمووی یەکسەر شکستە دائیم هام لە گێج خەیاڵاتی خاو ئەزەل پێی نۆشام لە پیاڵەی زوخاو گاه شێت و بێهۆش شێوەی مەیخوارم گاه گیرۆدەی ژار کوشندەی مارم ئازیز سا ڕەحمێ بە حاڵی زارم هەتا کەی ناڵە و داد و هاوارم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەستێرەت کز بوو لە ئاسمانا ئەستێرەت کز بوو لە ئاسمانا، گەوادی شاران کلکت نۆز ناکا لە دیوەخانا، وەک جاری جاران خۆ تۆ شەرتت کرد جارێ تر نەچی، هەی سەر قوڕاوی کاتێکمان زانی ئێوارە چوویتۆ، تەڵاق گواوی نازانی ئەلە زۆر بێ حەیایە، هەر وەک ئەسپی تۆڕ با شقارتەکەت تۆ لێ نەدایە، کوری - - - گێژی بادەی بەنگ وەک وەستا هاشم، هەی قەرەچناخ سمێڵ و ڕیش و برۆت بتاشم، - - - - - ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەی مامەی جووتیار نەخوێندەواری ئەی مامەی جووتیار نەخوێندەواری ڕۆژ تا ئێوارە ماندوو و غەمباری بە ڕۆژ جووت ئەکەی بە گەرمای تەمووز ڕوومەت سووتاوی ڕەش وەک خەڵووز خواردەمەنیشت زەڕات و گاڵە ژیانێ وا بێ بوونی مەحاڵە بۆ چی وا ڕووتی جلت دڕاوە هەموو ئەندامت لەبەر هەتاوە گەرمایی هاوین زەهرە بۆ ئینسان نەخۆش ئەکەوی ئەبی پەرێشان ماڵ و منداڵت ئەمێنێ بێ کەس کەس نانیان نادا مەگەر فەریاد ڕەس ئەمیش واسیتەی جەهل و نەزانی بۆت بەیان ئەکەم ئەگەر ئینسانی خۆت کەڵکت نەما عومرت تێپەڕ بوو خوێندن بۆ پیری وەک تۆ بەسەر چوو گەر کوڕت هەیە بیخەرە مەکتەب با خوێندەوار بێ زانا و بەئەدەب فەرق بە چاکە و خراپە ئەکا بە کردەوەی چاک نان پەیدا ئەکا خۆی ناسووتێنێ بە گەرما و هەتاو وەک تۆ پێخۆری نابێ نان و ئاو مامە گوێ گرە! لەم نەسیحەتە بۆ ناتەواویت جەرگم لەت لەتە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بە شەو لە لادێ بە ڕۆژ شارسان بە شەو لە لادێ بە ڕۆژ شارسان هاوین و زستان پاڵتاو لەسەر شان بێ خوێندەواری مێزەر لەسەر سەر هێشتوویەتییەوە ڕیشی ڕەش و پان خاوەنی ئەرزە و باغیشی زۆرە ئەگەڕی بۆ سواڵ لە ناو کۆڵانان هەر کەس بزانێ شیکاری مەتەڵ وریا و زیرەکە لە ناو نیشتمان ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بە ڕازێ تۆپی سەگ تێی خرۆشا سەبارەت: مەلا قادر بە ڕازێ تۆپی سەگ تێی خرۆشا بۆگەن و پیسی دنیای داپۆشا گڕەی جەهەنەم جۆشی ئاوی کوڵ بۆ مەلا مرقەی ئامۆزای سەکوڵ کوورەی جەهەنەم هاتە جۆش و ئاو زوو حازر کرا بۆ مەلای بەدناو بە ڕازی نێری بێشەڵانم ڕۆ چەڵتووک خۆرەکەی شەمێرانم ڕۆ مووشە و شەلەموون حازر بوون لای ئەو ئەیان وت مەلای بێ ئیمانم ڕۆ مرخە کەرەکەی سەر دووکانم ڕۆ مەراق جێ هێڵی ناو دیوانم ڕۆ لای جو وەک شەنتۆب لای ئیسلام بەراز لای باقی مەخلووق عادی و بێ مەجاز کەس لێی نەدیوە خزمەتی بەشەر هەر بە سەرخۆشی - - نێرەکەر تەئریخی فەوتی وا هات بە بیرما کەر تڕی و تۆپی ڕیا وە - - ++++++++++++++++++++++ سەرناو: جگەرە کێشان سێ چاکەی هەیە جگەرە کێشان سێ چاکەی هەیە ئینسان پیر ناکا واسیتەی چییە یەکێ تریشیان قەت سەگ نایگرێ ئەوی تریشیان دز پێی ناوێرێ ئەگەر پرسیاریان کرد چۆن سەگ نایگرێ و دز ماڵی نابڕێ و پیر نابێ دەڵێم: نایەڵێ پیر بێ بە گەنجی ئەمرێ داییم نەخۆشە و ئەکۆکێ و ئەتڕێ هەرگیز قەت نانوێ لە تاوی کۆکە دز وەک جوولەکە زۆر ترسنۆکە ناتوانێ بڕوا هەرگیز بە بێ دار بە دار لێی ئەدا بۆی بێ سەگی هار ++++++++++++++++++++++ سەرناو: حوزەیران تا کەی بێ سەلیقە و فەن بۆ وا ئەکەی تۆ سەبارەت: بە یادی حەسەن فەهمی جاف حوزەیران تا کەی بێ سەلیقە و فەن، بۆ وا ئەکەی تۆ ئیمساڵ فەهمی جاف پار مەلا حەسەن، وا بووین ڕەنجەڕۆ بۆ چی بووی بە داخ بۆ هەموو ساڵێ، لای گەلی کوردان شاعیرێ ئەبەی ئەیخەیتە چاڵێ، نابی پەشیمان مێژوو نووسەکەی ناو کوردستانم، پاش ئەمین زەکی دڵسۆزی گەلی زۆر میهرەبانم، قەڵەم بوو چەکی هەڵگری دیوان شاعیری خاڵۆی، کاک ئەحمەدی جاف دیوانی بێ چاپ ئێستا لەماڵۆی، پڕ لە شیعری ساف ماڵی هێلانەی ئەدیب و زانا، تیا ئەبەسترا کۆڕ بەیادی شیعری پیاوانی دانا، باسی ئەکرا زۆر تاقە گۆڵە کەی ناوچەی شارەزور، موئەریخی چاک تەئریخی وڵات لە ساڵانی دوور ئەو نووسی بێ باک خاوەنی کتێب ناوی کوردستان، لە بابەت یۆنان چۆن گەڕانەوە لە ناو نیشتمان، بزانن کوردان هەر کە دائەنیشت بە قسەی شیرین، بە ڕا و تەکبیر باسی شاعیران بە یادی دێرین، ئەهاتەوە بیر نووسەری ناودار لە باغی مێژوو، داری بەردار بووی بۆ بەجێت هێشتین هەروا زوو بە زوو، بێ فیز لای یار بووی چۆن بکەم یادت مێژوونووسی چاک، لای گەلی کوردان تەئریخی زۆر کۆن ئەتنووسی بێ باک، وا بووی سەرگەردان تەئریخی کۆچی لە ڕۆژانی ساڵ، نۆ سەو و حەفتا و سێ لە حوزەیرانا دای لە شەقەی باڵ هیچ کەس نەپرسێ یادت دەرناچێ لە دڵی کوردان بۆ ڕۆیشتنی تۆ هەموو با بکەین شیوەن و گریان نووسەری کورد ڕۆ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: حیلمییە غەمبارە داییم مەیلی سەربانان ئەکا حیلمییە غەمبارە، دائیم مەیلی سەربانان ئەکا حەز لە یار و سوحبەتی سەحرا و کۆڵانان ئەکا هێندە سووتاوە بە نازی عەشقی یاری زۆر جوان سووڕەسووڕی دێ وەکوو تەییارە هەر دەوران ئەکا شێت نییە زۆر عاقڵە ئەمما وەها بۆی دەست ئەدا گێل و کەڕ بێ دائیم خۆی کەڕ و نادان ئەکا حەب و دەرمانی گەلێ زۆرە ئەبەد فایدەی نییە ڕۆژ و شەو گەر بێ شرینقە لێ نەدا ئەو ژان ئەکا حیلمییە غەمبار، هەژارە، بێکەس و بێ مەلجەئە پیس و پۆخڵ هەر لە باجی ئامینەی مامان ئەکا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خوا شوکرانەت قەد تەواو نابێ خوا شوکرانەت قەد تەواو نابێ لوتف و کەرەمت هەر ئەبێ وا بێ ئاواتە خواز بووم بە ڕۆژ و بە شەو لێم هەڵگیرابوو خۆراک و هەم خەو بەڵکو بیبەخشێ ڕۆڵەیە بە من دۆست پێی دڵشاد بێ و شەوق بەرێ دوژمن کە چی لە ناکا بەرقێکی ڕۆشن شەوقی دایەوە بۆ ژیانی من ڕۆشنایی خستە دڵ و دەروونم ڕەحمی کرد بە حاڵ دڵەی زەبوونم لە ناکا کوڕی خنجیلە و جوان پێی بەخشی پێمان خوای لامەکان دوعام ئەمەیە هەر بەرخوردار بێ لە نیشتمانا داری بەر دار بێ بحەسێنەوە هەموو لە بەری بۆ کەسوکاری بێ بە سێبەری نۆسەد و شەست ونۆ هاتە دنیاوە هەر بەرخوردار بێ هوشمەندی ناوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خەڵقینە ئەمڕۆ هەڵەبجە خۆشە سەبارەت: ڕەشبەڵەک خەڵقینە ئەمڕۆ هەڵەبجە خۆشە ژن و پیاو سەرمەست هەموو بێ هۆشە ئەم مەستییانە هی شەراب نییە گەر ئەتانەوێ عەرزتان کەم چییە جاهێڵانی قیت ژنانی پڕجۆش بە جارێ هەموو هاتوونە خرۆش دەست وەشاردن و مەمک هەڵگوشین ماچ و موچ کردن سەر گۆنا گەزین دوو لێوی کاڵی مەمک بۆن کردن دەست فلیقان و چپە بۆ کردن وەلحاسڵ هەر یەک بە ئارەزووی خۆی خەریکە یەکێک تەفرەدا بۆ خۆی هیچ فەرق نییە لە قەوم و لە خێش نێر بێ یا مێ بێ هەر ئەیداتە پێش وەڵامی ئافرەت: گوێ بگرە شاعیر ئەمە جوابمانە لۆمەمان مەکەن گونای مێردمانە ئێمە جڵەومان بە دەس پیاومانە هەر چی ئەفەرمووی لە بەر چاومانە ئیزنمان ئەدەن ئەچین هەڵپەڕین لە ناو ڕەشبەڵەک خۆش خۆش دەس گرین تەماشا بکەن بڵێن جوانە ژنی فڵان کەس خاسی هەمووانە چەند زەریفە هەم نازەنینە جوان و بە شەوکەت زوڵف عەنبەرینە ئەگریجە قرتاو برۆ کەوانی بە شەوکەت ڕوخسار ماهی تابانی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دوو منداڵی ژیرکەلە سەبارەت: دوو منداڵ دوو منداڵی ژیرکەلە هاتنە لام بە پەلە ئەیان گێڕایۆ ورد ورد سەرکەوتنی گەلی کورد ئەیان وت ڕۆڵەی گەلین هەوڵ ئەدەین لەسەر هەلین بۆ ڕزگاری نیشتمان هەموو بەخت ئەکەین گیان تا ئەمرین شان بە شان ڕزگار ئەکەین کوردستان ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سوورە وەک مەیموون ناو چاوی چرچە سوورە وەک مەیموون ناو چاوی چرچە لە سەما کردن عەینی وەک ورچە سەر خڕ، گوێ قەوی، زمان شەق و شڕ خۆی خڕ هەڵاڵە، عەینی وەکوو تڕ بە دەم شیعرەوە کە دێتە سەما مەیموون لە چاویا بێ شەرمە و حەیا بە جرت و فرتی جەهالەتەوە گوێی هونەر لە دەست کەر ئەباتەوە جێ کونی نییە بە چاویا دیارە لە کەیوان بۆیان بڕی ئەمجارە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سکاڵایەک و واتەی ڕیش چەرموو سکاڵایەک و واتەی ڕیش چەرموو بە نیو دینارە نووسینی هەر دوو ئێستەش هەر وایە بێ کەم و زیاد خاوەن سکاڵا پێی ئەبێ دڵشاد مۆری ڕیش چەرموو لە کەل ناوی هەر کەس بیەوێ بۆی هەڵئەکەنرێ بە نیو دینارە نرخی بڕاوە ئەوەی بیەوێ بۆی هەڵکەنراوە سەعات نەبینرێ نرخی دانانرێ ماسی لە ڕووبار سەوا ناکرێ بە زمانی کوردی ئەمە نووسراوە بۆ ئاگاداری هەڵواسراوە هەر کەس هاتە لام بیخوێنێتەوە بۆ ئەم نرخانە نەپرسێتەوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سەیرانە ئەمڕۆ سەیرانە ئەمڕۆ، سەیرانە ئەمڕۆ خۆشە سەیرانی زەڵم و تانجەڕۆ خوڕەی شەتاوان وەک کەفی زێڕین گوڵاڵەی گوێ چەم زەرد و سوور و شین سەوزە گیای بەهار ئاونگ لەسەر سەر بریق و باقی دێ وەک لاگیرەی سەر هەر دێن وەیەکدا کچ و کوڕ و پیاو بە پێکەنین و گۆرانی تاو تاو جار جار دەست ئەگرن کوڕان و کچان قروەی چۆپی کێش ئەگاتە ئاسمان ئەڵێن هەر خۆش بێ ئەم نیشتمانە هەر شوێنێ ئەچین جێگای سەیرانە هەر ڕۆژێ ئەبێ ئێمە بە دڵ خۆش بێ مەی، بێ بادە، گشت ئەبین سەرخۆش با بمرێ دوژمن ئێمەیش وەک برا بۆ نیشتمانمان ئەبین بە چرا ئەوسا ئەزانین خۆشە سەربەستی لە دڵ دەر ئەچێ پەژارە و پەستی حیلمی پیر بووە یەکجار فەوتاوە وەک جاران مەیلی یاری نەماوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شکاندی پشتی جامی و فردەوسی سەبارەت: بۆ حەمە ئەمینی شاعیر شکاندی پشتی جامی و فردەوسی گوم ئەکا ناوی ئینگلیزی و ڕووسی پێکیۆ ئەلکێنێ حەرفی جەلەبی کوردی و هەورامی، تورکی و عەرەبی یاخوا هەر بژی ئەم چەنە بازە قسەی بێ مەعنای زۆر بێ مەجازە باوکی لەتیفە خوا لێی نەسێنێ منداڵی وردە با دانەمێنێ بە گیانی لەتیف ئیتر لەمەولا گەر بێ دەنگ نەبی چاک ئەتهێنمە با بە سەد بەد ئەمە نەختە بەدێکە بۆ تۆ نەسیحەت عەقڵ و پەندێکە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: فارل ئەزانی تەقدیری خودا فارل ئەزانی تەقدیری خودا هەرچی وتووە ئەبێ ڕوو بدا چون بەنەزیرە شەریکی نییە بیری لێ کەیتۆ نازانی چییە بێ ڕەنگ و بێ بۆ بێ مەکانە ئەو هەرگیز نانوێ بە ڕۆژ و بە شەو لە کەس نەبووە و کەسی لێ نابێ هەرچی بیەوێ ئەبێ هەر وا بێ کێ ئەیزانی تۆ وا ئەچوویت بۆ کووت لەوێدا ئەبی بۆ پیاوی لنگ ڕووت خۆ ئاڵۆشەکەت هەرگیز ناسرەوێ ئومێدم وایە مشتەریت زۆر بێ ماسی ئومێدت هەم ڕوو لە تۆڕ بێ وا داوا کارین لە خوای لامەکان خاوەن هەموو ئەرز و ئاسمان نەجاتت بێی بێتەوە ئێرە تێر کەی ئەو کەسەی کە بە تۆ فێرە لە باغی میرا شەوان بکەوی لە بن تووە وور ۆی دا بنەوی حیلمی پیر بووە ئێجگار فەوتاوە مەترەقە زلی هێزی نەماوە دەس بە گۆچانە لە بەر بێ چاوی وا چاکە ئیتر نەهێنی ناوی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: فکرم ئەمەیە خامە مەدەد نامەوەری کەم ناتق: فکرم ئەمەیە خامە مەدەد نامەوەری کەم بۆ کاکە حەمەی شێخ حسەین مەدحی کەری کەم هەر وەکوو ژنی فاحشە سەر و زوڵفی بتاشم سواری کەرە دێزی بکەم و شاربەدری کەم عەلی کەمال باپیر: وەک مورشیدی کامل لە خەیاڵام بە شەو و ڕۆژ زەرکێ لە سکی ڕۆ بکەم و بەهرەوەری کەم شێخ سەلام: هێند جۆش و خرۆشی هەیە ناوەستێ هەتاکوو پاڵی بخەم و پیا بکەم و دیوەدەری کەم سەعید فەوزی: سەلک سەکووتی باشە فەقەت قێزم ئەشێوێ هەر وەختێ هەوای پاش و سووڕینی لەجەری کەم میرزا مارف: واز بێنە کەمال مرقی لەسەر لادە بەری دە وا چاکە لەبەر ویز و لەڕی باشە دەری کەم فەلامەرز: موحتاجی شرینقەی قووەت وو حوببی حەیاتە دوکتۆرە کە بشکێنێ خرووی چارەسەری کەم تێر ناخوا بە من هێندە بە ئاڵوش و بەفاڵە وا چاکە هەواڵەی ڕەپی کاپتان میللەری کەم ئەحمەد موختار جاف: بۆ تۆزی خەنە بۆ تنی بێژنی خەریکم تەعلیمی بە ئەخلاق بە ئیرسی پدەری کەم چونکە سنەیی نەسڵی تەمامی بە فڕ و فێڵ وا حیزە پەنا بات و قران و قەمەری کەم چەند حیزە کە جاشوولکەی یابووی عەجەمی ڕەنگ تەنزینی بە زین و بەرە و جل قەجەری کەم ئەم حیزە ئەمە چەند ساڵە لە من بە فاڵە وا چاکە هەواڵەی مەفرەشی ئامەی بەشەری کەم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لێمان شارایۆ دڵسۆزی کەلان سەبارەت: شیوەن بۆ حەمە لۆری لێمان شارایۆ دڵسۆزی کەلان خواحافیزی خواست لەسەر نیشتمان دای لە شەقەی باڵ کۆترەکەی گیانی خۆی وا ڕزگار کرد لە دنیای فانی کردەوەی پاک بوو ئەخلاقی جوان بوو زۆر خۆشەویستی گەلی کوردان بوو لە هەر شوێنێکا حەمەی تیا بووایە ئەو جێگە وەکو دۆزەخ وا بووایە بە قسەی زۆر خۆش بە نیکتەی جوان ئەکەوتە سەما مردووی گۆڕستان هەر بە ئەو ئە کەوت خەڵقی دڵخۆش کا هەر ئەو ئەیزانی بادە نۆش بکا هەر خۆی ئەیزانی لە ناو ڕەفیقان بە پێکەنین و گۆرانی جوان جوان هەر کەس خە فەتی لە دڵا بووایە لای حەمە لۆری تۆزی ببووایە ئەو کەسە ئەیووت هەر من بەختیارم هەر من دڵ فەرەح هەر من هوشیارم ئەمجا با بڵێین حەمە گیانم ڕۆ دڵسۆزی گەل و نیشتمانم ڕۆ قسە خۆشەکەی ناو یارانم ڕۆ خومار شکێنی بەر بەیانم ڕۆ شەو خەڵوەت کێشی بادە نۆشم ڕۆ دڵسۆزی ڕەفیق زۆر پەرۆشم ڕۆ بەهێز و بازوو پاڵەوانم ڕۆ نەوەی ناو شاخی هەورامانم ڕۆ تەئریخی فەوتی نۆ سەد و حەفتاو سێ بۆ نەمانی ئەو هیچ کەس نەپرسێ چوون ئەو نامرێ ڕۆحی باقییە لە بەهەشتیشا هەر ئەو ساقییە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لەبەر ئاڵوشی دائیمەن سەرخۆش و بێهۆشە لەبەر ئاڵوشی - - دائیمەن سەرخۆش و بێهۆشە وکوو یارۆ لە ناو باغا لە - - یا لەسەر کۆشە ئەگەر چی حیلمی لای داوە بە دڵ - - لەلای خۆشە ئەڵێم وەک ئەو کابرا بە دەم - - - بگرە بێدۆشە کە ئەوسا پێت ئەڵێن عالی جەنابی جێنشینی ئەو وەجاخی یار ون ناکەی وەک ئەو دابێ بە ڕۆژ و شەو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: مامەی خۆشەویست شاعیری مەشهوور سەبارەت: بۆ عەلی کەمال باپیر ئاغا مامەی خۆشەویست شاعیری مەشهوور ڕووناکیت خستە دەشتی شارەزوور لە گەورە و بچووک سەناخوانی تۆن سوپاست ئەکەن بە نزیک و دوور هۆنراوەکانت وەک گەوهەر وایە دڵ ڕۆشن ئەکا وەکوو پارچەی نوور حیلمی بەڕاستی، بچووکی تۆیە زۆر لای بەنرخە دیاری شارەزوور فازیلی خەیات یادی تۆ ئەکات پێت ئەڵێ مامەی دڵسۆزی جەسوور ئومێدم وایە بۆ بەرگی دووەم باغی میر بێتە سەرلەوحەی ستوور چونکە بەشداری هونەری تۆیە پێویستە مەدحی سایەیی تووە سوور ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ماکەر ئەزانم تۆش دەردەداری سەبارەت: بە یادی شیعری عەلی کەمال باپیر «ئەی مانگ ئەزانم تۆش دەردەداری» ماکەر ئەزانم تۆش دەردەداری تۆش بە وێنەی من ئەکەی زاری تۆ شێت و شەیدای - - - - - سرەوتت نییە هەتا بەیانی بەڵام تۆ وەک من عەیبت بۆ نییە - - - - دوورە دەستت نییە لە دەر و دەشت سەوزە گیای بەهار قاتی کەر نییە زۆرە و بێ شومار هەر چویتە دەر بە بۆنەی لەوەڕ دێن بە دەورتا کەر بە زەڕەزەڕ بە تێری ئەمجا ئەچێتە ماڵۆ فەوچەی بۆ ئەکەی هەر لە پاڵۆ هەر من عاشقی مەە جەبینێکم عاشق بە باڵای نازەنینێکم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: میرم ئەزانی چیم لێ قەوماوە میرم ئەزانی چیم لێ قەوماوە ددانم کێشاوە سەرم ئاوساوە لێرە بوەستێ زۆر پەرێشانم لەبەر برسیەتی سەرم سووڕ ماوە چی بکەم بۆ پارەی دانساز و دکتۆر ئاوساوی دەم و ددانم زۆر ماوە بوختان و درۆ و دەلەسە ناکەم هەرچیم نووسیوە ڕاست و تەواوە دە فلسم نییە بچمە چاخانە هێندە سووڕامۆ ژێر پێم سواوە خوا شاهیدە زۆر پەرێشانم نەکەونە فریام بەندم بڕاوە سەرەڕای ئەمەش لەبەر برسییەتی لە ژێر پشتێنما بەردم داناوە چوار فلسم نییە بیدەم بە نانێ قووتی ئیلاهیم لە دەم نەناوە قسەم پێ ناکرێ بە دەما کەوتووم لاکەی سەرم دێ ئەژنۆ شکاوە دەسا بڕێژن بەحری کەرەمتان بە تۆ و حسێن بەگ هەرچیتان داوە زوو بۆم بنێرن بۆ سلێمانی با ڕزگارم بێ لەم بەند و باوە ئەزانن من کێم موخلیسی خۆتان ناوم مەشهوورە «سەعید»م ناوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: مەی گێڕ یارەکەی گۆشەی دیوەخان مەی گێڕ یارەکەی گۆشەی دیوەخان پابەندی هەوایی بەرزی ئێڵاخان دەخیلتم با بێت لەو پیاڵەی بلوور با ئامێتەی بێت گوڵاوی چنوور ئا بەو شەرابە بەرزە دەماخم گەلێ پێی مەستم ئەسرەوێ داخم با کەم بکێشم هەناسانی سەرد لەم دنیای میحنەت وێرانەی پر دەرد نەک پیاڵەی ئەزەل پێمان بکا نۆش ساتێ با بێ غەم دنیا کەین خامۆش تاو تاوێ مەستی ژین بەسەر بەرین کاتی کاروانە لە ڕێی گوزەرین چونکە چەن پیاڵە و چەن شاهی بێباک لەگەڵ دیوەخان یەکسان بوون بە خاک کێ تا سەر بە دەرد نەبوو سینە چاک گەردوون کێ ناکا بە گەردی خاشاک ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وەرە نازداری خوێن شیرین وەرە نازداری خوێن شیرین هەر دوو ئاهەنگی بگێڕین تۆ بزەی سەرلێو پێکەنین وەک گوڵی بەهار ڕازاوە بە بەرگی ئاڵ و مۆر و شین منیش بولبول بە سۆزی دڵ چۆن دێتە ئاوازە بۆ گوڵ بۆت دێمە سۆز بە جۆش وکوڵ بۆت دێمە نەغمەی دڵ تەزێن هەتا سپاردنم بە گڵ تۆ جامێ مەی منیش خومار تۆ شاه و من گەدای هەژار تۆ پزیشک و من بریندار من لە کێوان و تۆ لە شار تۆ چاو لە خەو منیش بێدار عالەم با هەر لێم بێزار بێ گیانم ئیتر گازی بەدکار بێ ژینی تاڵم با یادگار بێ شیرینی لام زەهری مار بێ دادم لە دەست ڕۆزگار بێ بە یادی تۆ ڕۆژ وشەوم ڕۆژ دڵگران شەو ناخەوم بێ خاوەنە کۆچ و ڕەوم خەزانی عومرم هەڵڕژا بۆ تۆ ڕازی ئەموئەوم بە بێ گوناه تاوانبارم مەینەت بار بێ ئیش و کارم دەردم ئاسان نییە چارم لەش سووکم گرانە بارم هەمووی بۆ تۆیە دڵدارم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وەعدەی دامێ مەه جەبینێ شەو بە ڕووتی بێتە لام وەعدەی دامێ مەه جەبینێ شەو بە ڕووتی بێتە لام سەر زلێ وەک کاکە فازڵ نازەنین و خۆش کەلام داخی گرانم سەد هەزار خۆشی وەها گەر بێتە لام عاشقی بەژنی منن بەخوا لە میسر تاکوو شام «گەر لە باخی ئەستەمووڵ و پاریسا بم پەشمە لام دڵ هەمیشە ئارەزوویی کونجی باغی میر ئەکا» ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پرسیار و وڵام پرسیار: ڕانیە بۆ چی وا دواکەوتووە ئەهالیەکەشی گێژ و خەوتووە وڵام: ناوی ڕانیە یەعنی ڕێی نییە غەریب کە تێی چوو شوێن و جێی نییە پرسیار: جا کەسێ نەبوو مشووری بخوا بە قوڕ و بە خشت شوێینان بۆ بکا وڵام: بەڵێ ڕاست دەکەی کەس نەبوو بیکا ناوێکی چاکە بۆ خۆی دەربخا پرسیار: جا تەماشا کە چەن ساڵ لەمەو پێش ڕانیە پڕ بوو لە مێشوولە و مێش وڵام: هەمووی لە سایەی هیممەتی تۆ بوو مێش و مێشوولەی لە ئێمە ون بوو پرسیار: بزانە جادەی قولە چەند پانە ئەوەندە جوانە وەک هی شارانە وڵام: قوربان جادەی وا هیچ کەڵکی نییە خانووت تێکداوە سەمەری چییە پرسیار: کوڕم موستەقبەل ڕێی ئوتومبیلە شوێنی هاتوچووی کوێر و زەلیلە وڵام: قوربان ئوتومبیل بۆ ئێرە نایە ڕانیە قەزایە شوێنی بەڵایە پرسیار: کە وا بێتە من هیچ چاکەم نییە کە وا بوو بێژە خراپیم چییە وڵام: ناڵێم خراپی، نەخوێندەواری عیلمت هیچ نییە بە زوبان هاری پرسیار: زوبان هاری من چییە توخوا پێم بڵێ تەرکی ئەکەم لەمەولا وڵام: لە مەجلیس قسە ناکەی بە نۆرە ئەی کاکە ڕەشید ئەم عەیبە زۆرە پرسیار: شەرتە لەمەولا بنیشێت چاوم قسە هەر نەکەم کەس نەبا ناوم وڵام: جا نیشت چاوت ئیشی ژنانە تۆ لت لای خۆت پیاوی ئەمە فرمانە پرسیار: کە وا بوو کاکە، نەسیحەتم کە هەر چی خراپە بڵێ تەرکی کە وڵام: ئافەرین ڕەشید هاتیتە ژێر بار لە ئامۆژگاریم نەبوویت خەفەتبار ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پرسیم لە پیاوێ زۆر بەساڵاچوو پرسیم لە پیاوێ زۆر بەساڵاچوو بە چی زۆر ماوی عومرت درێژ بوو وڵامی دامۆ پیری خۆش زوان بۆمی بەیان کرد بە شێوەی جوان بە گەرمای هاوین بە سەرمای زستان تێری و برسیەتی لەلام بوو یەکسان هەرچیت بە سەر بێ تۆ گوێ مەدەرێ بوون و نەبوونی خۆی تێئەپەڕێ من هیوام وایە لە لاوانی نوێ ئەم وتارەم باش بگرنە گوێ ئەر بتانەوێ بژین خۆشنوودی لە دڵ لابەرن کینە و حەسوودی حیلمی ئەمەی وت باش گوێت لێگرن بە خۆشی ئەژین تا وەکوو ئەمرن ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پیاوێکی ڕەزیل ماڵی خۆ نەخۆر سەبارەت: ماڵی خۆ نەخۆر بۆ چەکمە بۆر پیاوێکی ڕەزیل ماڵی خۆ نەخۆر پیس و ناشیرین ئاوڵاوی و شڕ و مۆر دەوڵەمەندیش بوو هەر وەکوو قاروون ناشیرینیش بوو بە وێنەی مەیموون ڕۆژێ لە ڕۆژان ژنی نەخۆش کەوت لەژێر جێگەدا وەک تەراح لێی کەوت هاواری ئەکرد بۆ سی و جگەرێ ئەیویست لای قەساب مێردی بۆی بکڕێ مێردەکەی هەڵسا چووە لای قەساب چووە دووکانێ بە پرسیار و جواب بۆ سی و جگەرێ ماڵمان نەخۆشە گەلێ هیلاکە زۆر بۆی پەرۆشە قەساب زۆر داما وتی بەخێر بێی سی و جگەر نەما بۆ وا درەنگ دێی ئەمە چەند ساڵە من تۆم نەدیوە چلۆن بوو هاتی پەتت پچڕیوە بە پارە هێشتا هیچت نەکڕیوە وەها ئەزانم هەر خەوت دیوە هەر سی و جگەرێ بە چوار قەرانە خوا هەڵناگرێ گەلێ گرانە بچۆرە کەرکووک لەوێ هەرزانە لای قەساب باشی بە دوو قەرانە کاغەز ئەنووسم بڕۆ بۆی بەرە ئەمە زۆر باشە بێ دەردی سەرە کابرا ئەم قسەی گەلێ پێ خۆش بوو ڕووناکی تێ کەوت ڕوومەتی سوور بوو بە پەلە هەڵسا چوو بۆ ماڵەوە چاوی هەڵبڕی ژن لە پاڵەوە وتی کوا جگەر کوانێ بۆە هێنام پیاوەکەی وتی هەی کەری نەفام ئەچم بۆ کەرکووک لەوێ هەرزانە هەر سی و جگەرێ بە دوو قەرانە بێنە چەند پیازێ لەگەڵ دوو سێ نان بۆ توێشووی ڕێگا نەمرم لە برسان هەڵسا بە پەلە کەوشی کردە پێ هەر بە چالاکی ڕاست بووە لە جێ ڕێگای کەرکووکی وەها گرتە بەر گوێی شۆڕ کرد ڕۆیی بە وێنەی ماکەر بە مودەی سێ ڕۆژ گەیشتە ئەوێ دەمی ئێوارە نزیکی شەوێ بە هەر چۆنێ بوو چووە لای قەساب کاغەزی دایە بێ سوئال و جواب لە دوای خوێندنەوە نایە سەر چاوی وتی ئەی ڕێبوار بۆ وا شێواوی یاخوا بەخێر بێی بە سەر چاوانم منیش حازر ئەم و فەرمانم بردییە ماڵەوە بۆ بەڕێز کردن ئێوارە نانیان بۆ حازر کردن ئەو شتو مایەوە لە ماڵی قەساب وتی ئەی میوان هیچ مەگرە عەتاب سی و جگەر لێرە گەر بێ گرانە هەر سی و جگەرێ بە دوو قەرانە لە بەر قەسابی کاکی سلێمانی ئەمن حازرم بۆ هەر فەرمانی ئەمە یەک قەران لەگەڵ توێشووی نان نامە ئەنووسم بە هەر دوو چاوان لە بەغدا جگەر گەل هەرزانە یا بە خۆڕاییە یا بە دوو ئانە کابرا بەو قسە گەلێ دڵخۆش بوو هەڵسا نامەکەی هەڵگرت بۆی دەرچوو گەیشتە بەغدا بە هەر چۆنێ بوو ڕۆژ زۆر گەرما بوو سەری سووتابوو ڕۆیشتە ماڵی قەساب باشی دای لە دەرگایان زۆر بە هێواشێ وڵامیان دایۆ وتیان فەرموو ژوور یاخوا بەخێر بێیت ڕێبواری دوور نانیان حازر کرد چاییان لێنا سفرەیان ڕاخست چێشتییان دانا لە دوای نان خواردن جا نۆرەی خەو بوو هۆی ڕێگای دوور بوو گەلێک هیلاک بوو ئەو شەوە لێی خەوت تا وەکوو سەحەر ڕۆژ بووەوە هەڵسان بە بێ دەردی سەر قەسابیش هەڵسا جلی کردە بەر بەیەکۆ ڕۆیین لە ماڵۆ بۆ دەر ڕێگای دووکانیان وەها گرتە بەر بۆ فرۆشتنی چەن سەر بزن و مەڕ قسابیب وتی لاۆ میوانم هەستە با بڕۆین ڕۆحی ڕەوانم ئەوا برسیمە وا نیوەڕۆیە ئەمڕۆ خواردنی نایابی تۆیە چووە ماڵەوە قەساب و میوان ژنی قەسابیش هات بەرەو پیریان وتی بە مێردی فەرموو بۆ هەیوان دەموچاو بشۆین خاوێن و جوان پاشان دانیشتن مێزیان ڕازانۆ خانمیش دانیشت لە نزکیانۆ وتی بە مێردی بیخۆی یا لێی دەین کامیان لات باشە هەڵسە با بیکەین ژن بە مێردی وت بکوتین زۆر باشە وتیان بە میوان نەبی چەواشە میوان وای زانی لێدان بۆ ئەوە خواردن نەنووسا هیچ بە دڵییەوە بە هەر چۆنێ بوو دوو تیکەی لێدا ئەوسا ڕاست بوونۆ هەر سێ لە جێدا چوونە سەر قەبرێ لە بن دیوارێ هەڵنەبەسرابوو وەک هین هەژارێ لە لای قەبرەکە دوو تێڵا هەبوو وێنەی کوتەکی سەر قیراوێ بوو لە قەبریان دا تاکوو هیلاک بوون قووتیان نەما ئەوەند ماندوو بوون هاتنە دەرەوە وتیان ئەی میوان ئەزانی بۆ چی وەهایە لێدان ئەم ژنی منە ئەوە مێردی بوو داییم جل دڕاو پێ پێخاوس بوو نانی نەئەخوارد چێشتی نەدیبوو بە داییم هیلاک سکی برسی بوو ئەمە ماڵییەتی وەرە بیبینە فەڕش و فرووش و مس و مەسینە ئەمە ژوورێکە پڕ لە فاتوورە ژوورێکی تریش پڕ لە غەخفوورە دە سندووق ئاڵتوون یازدە سندووق زیو بە ملوێن نوتی سەد دینار ڕزیو چەند تاپۆی مڵک مەکینەی جووتان چەند هی دروێنە لە گەڵ سەد فەدان هەر چی قەسابی شاری بەغدایە هەموو دەست مایەی ئێمەی لە لایە یەکێ دەوڵەمەند بێی و گەر نەیخوا میوان ئەبینی دەبێ وا بڕوا کابرای سی و جگەر زۆر دەوڵەمەندە پێکەنینی هات بە زەردەخەندە خواحافیزی خواست لە قەساب باشی هەڵسا و ڕۆیشت زۆر بە هێواشی تفەنگێکی باش ئەسپێکی کڕی چووە لای خەیات سەرتاپای بڕی توولە و تانجی لەگەڵ خزمەتکار ڕێیان گرتە بەر ئەم شار و ئەو شار کاتێ گەیینە وڵاتی خۆیان لە دەرگایان دا هاتنە پیران ژنەکەی وتی هەی تۆ فڵانی مێردەکەی منی جگەرت بۆم هانی سی و جگەری چی عەیبە بەخوا هەر چییەکمان هەیە ئەیخۆین لەمەولا من کووت و تۆ گێ لە بەغدا هەیە ئیتر لەمەو پاش هەر چییەکمان هەیە ژنە تۆبە بێ ڕەزیلی ناکەم ئەبی خەرجی کەم ئەوەی پەیدای کەم ئافەرین حیلمی بۆ ئەم هیمەتە بۆ پیاوی ڕەزیل زۆر نەسیحەتە ئەوەی بیخوێنی یا گوێی لێ گرێ بۆ سەرفی ماڵی غیرەت ئەیگرێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پیشەمە بە سەرت قەسەم هەتاکوو ماوم - - پیشەمە بە سەرت قەسەم، هەتاکوو ماوم لە - - زیاتر کەس نییە کەسم، هێز و هەناوم شەست ساڵە ئەمن پیشەم - - -، لە ئەم زەمانە دەوای دەردی من - - بێزانە، کە بۆم دەرمانە *** تەرکی سەرەوەت و وەزیفەم بۆ کرد، ڕۆحی ڕەوانم لەسەر تۆ حەیا و نامووسم لابرد، دەوای ژیانم - - - - - - - - - -، لە عومری شەست ساڵ ڕووی خۆمم ڕەش کرد هەر وەکوو زوخاڵ، لە دەر و لە ماڵ - - لە کۆڵ بووم بە شەو و بە ڕۆژ، بێ خۆراک و خەو هەمیشە و داییم لە سەحرا و چۆڵ بووم، ئەمخوێند وەکوو کەو تەرکی ژیان و حەسانەوەم کرد، بۆ ژیانی تۆ تۆزێ حەیام بوو ئەویشم لابرد، تۆش وەهای ئاخۆ کە چی هەتا بێت لالووتە لە من، بۆ خۆت نازانی - - - - - - - - - -، ئازیزی گیانی بۆ پارە خەڵقی هەوڵ ئەدەن وەک شێر، بێ شەرم و حەیان هەر خۆم چاک ئەکەم هەوڵ ئەدەم بۆ کێر، ئەمەتە ژیان ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ڕۆژێ ورچێکی دڕندەی بێ خێر سەبارەت: چیرۆکی ورچ و مەیمون ڕۆژێ ورچێکی دڕندەی بێ خێر ڕۆیی بۆ گەڕان سکی بکا تێر ڕێی کەوتە شوێنێ دارستانی چڕ کۆمەڵێ مەیمون تووشی بوون لە پڕ بایی بو لە خۆی پەلاماری دا یەک دو مەیمونی کوشت هەر لەوێدا ڕەفێقەکانی هات کۆ بو نەوە تۆڵەی برایان لە ورچ کەنەوە پەلاماریان دا ورچیان کرد زامار ورچیش لە ترسا هەڕای کرد ناچار بۆ ناو کۆمەڵی خۆی ڕای کردەوە ئەیناڵان بە دەس ئێش و دەردەوە وتی ئەی کۆمەڵ ئێوە بێ خێرن مەیمون خۆ هیچە بۆ پێی ناوێرن بە سە ر هاتەکەی بۆ کردن بەیان ئەمجا ورچەکان هەڵسان هەموویان کۆمەڵیان خێرا حازر کرد بۆیان لە شەبەیخوونا چوونە دارستان چەندیان لێ کوشتن چەندیان کرد زامار ئەوەی کە مابوون ڕایان کرد ناچار کۆمەڵی مام ورچ دیان دارستان پڕە لە ئاو و میوەی تەڕ و جوان بەجێیان نەهێشت دڵیان جێگیر بوو لانەی شەو و ڕۆژ ناو باخی چڕ بوو ئەمجا کۆمەڵێ مەیمونی فەقیر ئاوارە لە ماڵ دوور کەوتە و زویر ڕۆژێ کۆ بونۆ بە دڵەی پەرێشان وتیان تەکبیرێ بکەین بۆ خۆمان هێلانە شێواو وەک مەلی فەقیر یەکێکیان وتی من ئەکەم تەکبیر لە ناویان ببەین بە زۆر یا بە شەڕ لە نیشتماندا بیان کەینە دەر مەیمونێکیان بوو ئازا و بە تەکبیر پێی وتن ئێوە قەد مەبن زویر بە شەڕ ناکرێ چارەی دوژمنان هێز و قووەتیش پەنایە بۆمان خۆم لە ناو ئەبەم بۆتان نامێنم تا وەکو تۆڵەی ئێوە ئەسێنم کاتێ کە مردم مەبن دڵ گران جار جارێ یادم بکەن هەمووتان وتی بە کۆمەڵ بەر بنە گیانم بشکێنن تێکڕا ئەندامە کانم هەڵگرن لاشەم ئێوە هەندێکتان بم بەن جێم بێڵن لە لای دارستان هەڵیان گرت بردیان دایان نا لەوێ خێرا گەڕانۆ لە نیوەی شەوێ ئەمجا مەیمونی تەنیا و بریندار بە ڕا و بیری گەل بکا ڕزگار ناڵە ناڵی کرد مەیمون بە ئازار بە ئاگا هاتن ورچانی زۆردار وتیان بۆ کەوتوی مەیمون ئا لێرە شەڕت هێناوە و هاتنت خێرە وتی ورچینە دڵسۆزم بۆتان نابینن گیانم شکا لە ڕێتان پێو وتن ئایا ڕۆژێ لە ڕۆژان دڵی ورچەکان چۆن ئێشا لێمان با هەمو بڕۆین ببینە خزمەتکار هەر کارێکیان بوو نەکێشن ئازار ببن بە ڕەعیەت تا وەکو مردن لە لای دۆست خۆش بێ و شەق بەری دوژمن کۆمەڵی مەیمون زانیان حاڵم لاشەیان ەاڕیم شکاندیان باڵم ئەی مام ورچینە دەخیل سەد دەخیل گوێ گرن لە من با نەبن زەلیل قەراریان وایە شەوێ لە شەوان هەڵمەتێ بەرن بۆ ناو دارستان لە شەبەیخۆنا لە ناوتان بەرن جەرگ و هەناوتان هەموو هەڵدڕن ئەمجا پاشای ورچ وتی بە مەیمون چارەمان بکە با نەبین زەبوون دای بنێ ڕێیەک نەبین سەرگەردان بمێنینەوە لە ناو دارستان وتیان بە مەیمون ئەزانی جێیان بۆچ پێمان ناڵێی شوێن و ڕێگایان شەوێ هەڵمەتێ بەرین کوڕانە لە ناویان بەرین لە ڕووی زەمانە وتی ئەی پاشا قەزات لە گیانم چۆنت پێ ناڵێم ڕۆحی ڕەوانم منیش وەک ئێوە دڵ بریندارم دەریان کردووم و کوژراوی دارم شەوێ هەڵ ئەسین هەموو لە جێگە خزمەتگوزارم پێت ئەڵێم ڕێگە بەڵام ئەی پاشا شکاوە باڵم ناتوانم بڕۆم قەزاو لە ماڵم پاشای ورچ وتی ئەتگرینە کۆڵ ببە بە دەلیل لە سەحرا و لە چۆڵ ئێستا کە مەیمون دڵی زۆر خۆشە فەوتانی ورچی لا فەرامۆشە ئەبێتە پێشەنگ دەلیلی ڕێیان ئەمجا بزانە چی ئەکات پێیان بیری ئەو وایە لە دەشت و سەحرا سەرنگوومیان کا بیانکا فەنا قەراریان وا بوو هەموو سبەی شەو حازر بن هەموو حەرامی کەن خەو شوێنی مەیمون سەر پشتی ورچ بوو ئیرشادی کردن کۆ بوونۆ هەموو بردینە ڕێیە لە هەردە و سەحرا دوور لە ئەو شوێنەی خۆیان تیا ئەژیا دوور کەوتنەوە بە شەو تا بەیان لە سەحرای چۆڵا بێ ئاو و بێ نان کاتێ کە دەرکەوت سەحرای چۆڵ وهۆڵ هیچی تیا نییە غەیری لم و خۆڵ شوێنیان زۆر دوورە خۆ لە دارستان ئەمجا کە گەرما چی ئەکا پێیان گرەی سەممومە لم وەک ژیلەمۆ ئەسوتێ گیانیان وەک ئاگری پڕ سۆ بێ ئاو، سک برسی، هەم گەرمای سەحرا هیچ کەسیان نەمان فەوتان هەر لەویا ئەمجا کۆمەڵی مەیمون زانییان کردیان بە شایی نەما دوژمنیان فکری مەیمونە، چەند تیژ وو بەکار لە ناوی بردن دوژمنی سەگسار مەیمونی داناش لە گەڵ ئەواندا گیانی فیدایی دا بە هەوادا ئەم حیکایەتەم بە ناوی حەیوان پڕە لە پەند و کردەوەی زۆر جوان هەر کەس کردەوەی وەها بنوێنێ ناوی لە دڵی گەل دا ئەمێنێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: کاک دلاوەر نامەکەت هات خوێنرایەوە بێ کەدەر سەبارەت: بۆ ئەحمەد دلاوەر کاک دلاوەر نامەکەت هات خوێنرایەوە بێ کەدەر جاش کراوەی تازە بوو کەی خوا نەناسەی بێ سەمەر گەر بزن کلکی خورێ، نانی شوانی خۆی ئەخوا جا بزانە چی بە حاڵت کەم نەوەی ماڵومی کەر کاکی خۆت ئەتوانێ سک پڕ کا نموونەی زۆر هەیە تۆ نەوەت هێشتا نەدیوە نێرە مووکەی بێ هونەر بێرە لام تەعلیمت دادەم بەڵکوو باش فێرت بکەم تا لە پاشا بە سەهلی ڕۆڵەیە بێنێتە دەر ئەو حەلەش گەر گوێزەبانەی بۆ بکەی مانع نییە بۆ چی یادت چۆتەوە - - لە ڕێگای سەنگەسەر سا ئیتر واز بێنە لادە تۆ لە حیلمی چاوەکەم دەک سیا ڕوو بی لە عاستم - - - - - - ەر ++++++++++++++++++++++ سەرناو: کاکە سدقی لێی ئەچێ کاتی تەڵەب سەبارەت: مایینە بۆر حیلمێ: کاکە سدقی لێی ئەچێ کاتی تەڵەب هەر ئەڵێی دێڵە بە بایە مایینە بۆر میرزا مارف: هەر لە زێی تا ئاردە بایە مایینە بۆر مەفرەشی حەوشی سەرایە مایینە بۆر ئەحمەد موختار: هەر بە ڕەوت ڕەمزی هەویر شێلان ئەکا وا ئەزانێ نانەوایە مایینە بۆر فەڵامەرز: سەر کەلەی زیوە پەڕەی سەوزی هەیە شێخەکەی چرچە قەڵایە مایینە بۆر عەلی کەماڵ: دایمە بێ نان و کاو و ئالیکە خواردنی پووش و پەڵایە مایینە بۆر حیلمێ: سەر بەرەو ژوورییە وەختێ بێتە بەر وەکو قۆڕ قۆڕە ئەقوڕێنێ... مایینە بۆر هێندە تەعریفی ئەکەم ڕاست و بە جێیە مەقسەدم چەشنی سولفاتە پەنا ئەبری مایینە بۆر ++++++++++++++++++++++ سەرناو: کوژراوم بە چاوی مەست بیر و هۆشم نەماوە کوژراوم بە چاوی مەست، بیر و هۆشم نەماوە بە قوربانی باڵات بم ڕوومەتت قەندی خاوە خاوەنی مەکر و نازی بە عیشوە خۆت ئەناری چاو گەلاوێژ گیامەکەم پەچەت بۆ چی داداوە ئەو بێ بە وەسڵت شاد بم شەوێ تا ڕۆژ لەلات بم وا دەزانم کە یەزدان دنیای گشت بە من داوە گەر بکەم ماچی گۆنات لە باتی مووچە و بەرات تەمەننای چیتر ناکەم ئیتر تا دنیا ماوە ڕوخسارت وەک مانگە، شوعلەی بۆ گشت دنیایە لە کێشانی برۆی تۆ مانی تەحیوور ماوە چون هێشتا کەس نەیدیوە کێ مەحبووبی وای دیوە ئەمە حۆری بەهەشتە خوا بۆیە وای داناوە بێژن گۆرانی و بەستە حیلمی بە بادە مەستە چەند جوانە قامەتی یار وەکوو سەرو وەستاوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: گڕەی حوزەیران ئیمساڵ بۆ گەرمە جەرگ ئەکا بە ئاو سەبارەت: بەبۆنەی کۆچی شاعیر شاهۆ گڕەی حوزەیران ئیمساڵ بۆ گەرمە؟ جەرگ ئەکا بە ئاو پێچ و خولیەتی ئێجگار بێ شەرمە، هەڵ ئەکا تاو تاو قەڵەمی لە دەس شاهۆ خستە خوار، شاعیری کوردان لە شیعری کۆنا تاوی ئەەدا بە غار، باسی نیشتمان فەلەک ڕسوا بی داڕزێی ورد ورد، لە ڕووی جیهانا بسوتێ گیانت ئازا و دەستوبرد، لە کوردستانا شاعیری بەرزت لە گفتۆ خست، بۆ چ وات پێ کردین بە ڕستەی جوان جوان هەڵبەستی ئەڕشت، بێ بەشت کردین لە باغی شیعرا نەمامی بەردار، وەختێ دانرا بە هەر دوو دەست نەویت لە بن دار، لە بێخ هەڵکنەرا کێ بێ بنووسێ باسی هەورامان، لانەی شاعیران خوڕەی ناوچەمی لای لایەیی شەوان، وا بە شیعری جوان کێ یادی شاعیر بکا ئەحمەد جاف، بە قسەی شیرین بە هەڵبەستی جوان بێ گرێ و ساف، بە یادی دێرین قەڵەم نۆبەتە بێرەوە مەیدان، بۆ مەلا حەسەن بە شاهۆ مەشهوور لە ناوچەی کوردان، خاوەن عیلم و فەن لە عیلمی ئەدەب بیر تیژ و زانا، وەک مەلەوانێ بە چەند زمانێ شیعری دائەنا، چون پاڵەوانێ شاعیری غەرام هەم نیشتمانی، مەستی ئەو بادە بە یادی قەومی ئەیوت گۆرانی، زیرەک و سادە حەقە گەر بگری کوردی مەینەتبار، بۆ ڕۆشتنی تۆ بدا بە سەریا نەک جارێ سەد جار، شاعیری کورد ڕۆ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: یا ڕەب ڕووڕەشم من گونابارم یا ڕەب ڕووڕەشم من گونابارم لە حزووری تۆ زۆر شەرمەزارم زاتی پێغەمبەر ئەگاتە فریام چونکە عەبدی تۆم ئومێدەوارم کەرەمت زۆرە بۆ ئۆمەتی خۆت گەورە، فەریادڕەس، بگە هاوارم! هەر تۆ شافعی لە ڕۆژی مەحشەر لە ڕەحمەتی تۆ منیش بەشدارم نائومێد نابم ئافریدەی تۆم هەر زاتی حەقە ویردی سەر زارم حیلمی فەقیر و پیر و ئوفتادە کەوتووم لە ماڵۆ کز و هەژارم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: یەزدان بۆ چی وا لە من زویری سەبارەت: پێنج خشتەکی لەسەر هۆنراوەیەکی عەلی کەمال باپیر یەزدان بۆ چی وا لە من زویری خزمەتم نەبوو لە گەنجی و پیری فازل شاهیدە بە بێ تەقسیری «یا ڕەب ئەزانم کە تۆ بەسیری بۆ گوناهی من تۆ زۆر خەبیری» کردت بە خەڵووز هەموو کێوی توور خۆ من عەبدی تۆم لە نزیک و دوور هەر بە ڕەحمی تۆ من ئەبم مەسروور «بە خەجاڵەتی هێنامتە حزوور کوێری، موو سپی، ڕوو ڕەشی، پیری» ++++++++++++++++++++++ سەرناو: یەکی ڕەمەزان ساڵی حەفتا و دوو سەبارەت: بۆ لەدایکبوونی ئاواتی کوڕی تۆفیقی کارەباوە یەکی ڕەمەزان ساڵی حەفتا و دوو ئاوات هاتە دی وا ئاواتمان بوو عومری درێژ بێ بژی بۆ وڵات بۆ نیشتمانی گیان خەبات ئەکات یەزدانی گەورە دڵمانی خۆش کرد زامی دەروونی ئێمەی ساڕێژ کرد هەر بەرخوردار بێ ئەم نەوە جوانە چوون پارچە گۆشتی دڵی خۆمانە لە هەڵەبجەدا هاتۆتە دنیا ئەم پێنج هۆنراوەم بۆ ئاوات دانا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەزانی خۆشە ئەم نیشتمانە ئەزانی خۆشە ئەم نیشتمانە بەڕاستی ئەڵێم شوێنی سەیرانە ئەم کەژ و کێوە دەشت و دیمەنە هەمووی وەک زێڕە خاکی کوردانە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەو یارە جوانەم لە بۆ بنێرن سەبارەت: وەرگێڕراو ئەو یارە جوانەم لە بۆ بنێرن گەر مردم لاشەم بە ئەو بسپێرن گەر بکا ماچێ لەم دوو لێوانە زیندوو بوونەوەم بە دوور مەزانە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەو یارە مەیلی لەسەر کوڕانە ئەو یارە مەیلی لەسەر کوڕانە شەو و ڕۆژ هەۆڵی بۆ شوو خۆ جوانە بەڕاستی ئەڵێم یارێ وەها بێ تێر نابێ بە هیچ وا پەریشانە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەگەر پارەیەک بە فێڵ دەس کەوێ ئەگەر پارەیەک بە فێڵ دەس کەوێ یا حەکیم ئەیبا یا لێت ئەکەوێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بۆیە هەمیشە زیاد ئەکا و ئەخولێتەوە -. - بۆیە هەمیشە زیاد ئەکا و ئەخولێتەوە تالە - - -. - - - -. خۆی بێنێتەوە گاتێ گەییە -. - ئەو تێ دەگا ناڕوا هەمووی جا لە داخا وردە وردە سیس ئەبێ و ئەکشێتەوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: جوانێک و پیرێ کەوتنە گفتوگۆ سەبارەت: وەرگێڕراو جوانێک و پیرێ کەوتنە گفتوگۆ پیر بووی تۆ لە یار ئەبی ڕەنجەڕۆ وەڵامی داوو پیری بەسزمان پیر بووم دوور ئەبم لە یاری جوان ++++++++++++++++++++++ سەرناو: حیلمی مەحبووبە لە لای هەموو کەس حیلمی مەحبووبە لە لای هەموو کەس خۆی ناڕەنجێنێ بۆ پیاوی تەرەس چونکی ئەزانێ بەوەفا کەمە ناچێتە ژێری لافاوی هەرەس ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دێن بە سەرمانا ئەسووڕێنۆ خەیاڵی چی دەکەن دێن بە سەرمانا ئەسووڕێنۆ خەیاڵی چی دەکەن مردنی ئێمە لە ژینی ئێوە بەخوا چاترە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: زەمانی ڕاستت ئەوێ ڕاستە لەگەڵ ئینسانی ناپاکا زەمانی ڕاستت ئەوێ، ڕاستە لەگەڵ ئینسانی ناپاکا حەمە حیلمی مەڵێن شێتە، ڕەفیقی بەد ئەبەد ناکا ئەوەند بەرز و بڵندە ئاشیانی عیززەتی نەفسم بە عاری تێ ئەگەم ژینم لەژێر تەئسیری ئەفلاکا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ساقی شەرابێ بڵێ شەرابە ساقی شەرابێ بڵێ شەرابە زوو ئاشکرای کە جەرگم کەبابە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سوپاستان ئەکەین بە دڵ هەموومان سەبارەت: بۆ «شاکیر فەتاح» خاوەنی کتێبی «شەبەنگە بە ڕۆژ» سوپاستان ئەکەین بە دڵ هەموومان چیرۆکی دادتان پێک هێنا بۆمان شەبەنگە بە ڕۆژ گەلێک بەسوودە لە زێڕ چاکترە بۆ نەوەی گەلمان ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سێ شت لا ئەبا خەفەت لە گیان سێ شت لا ئەبا خەفەت لە گیان ئاو و سەوزایی و ڕوخساری جوان ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سەرینت دۆشەکت گونجی باخانە سەرینت - - - - - دۆشەکت گونجی باخانە لە گێژی بەحری - - - هەمیشە وا کە خنکاوی بە ئاڵۆشی گیانت ئەو مەه جەبینەت شێت و شەیدا کرد بە توێشەی ڕەپ هەتاکوو تۆش بگەوزێنێ لە خوێناوی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ناتیقا چەن شیعرت وتووە دەرحەقم ناتیقا چەن شیعرت وتووە دەرحەقم پێت بڵێم با خۆت نەخەیتە بەر شەقم حەز ئەکەم حیفز و وەقاری خۆت بکەی با حەواڵەی تۆ نەبێتن مەترەقم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وتەی بێ جێ خەیاڵە هیچ و پووچە وتەی بێ جێ خەیاڵە هیچ و پووچە قسە شوێنی نەبێ وک نەخشی ئاوە بخوێنن! خوێندنە ڕووناکی چاوە گەلی جاهیل بە دائیم بەش خوراوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وسوو موحتاجی دانە وا هاتە لاتان ناری: وسوو موحتاجی دانە هاتە لاتان کە دەستێکتان هەیە ئێوەش لە دانا حیلمی: وسوو هات دان بکا یا شێخ لە لامان بە مەرگی تۆ قەسەم، پێنج دەفعە گامان ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پیر بووم بە جارێ زۆر پەرێشانم پیر بووم بە جارێ زۆر پەرێشانم وەختە داڕزێ گشت ئەعزاکانم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: کەریم نازانی حیلمی ئێستە ئەشعاری ئەمەن جوانە کەریم نازانی حیلمی ئێستە ئەشعاری ئەمەن جوانە کە شێر هات ڕێوی خۆی ناگرێت بە داییم هەر لە ناو لانە ئەڵێن تەیری هەیە حوکمی نییە بە ڕۆژ چاوی وەک کوێر ئەکەن هێلانە بۆ خۆیان لە بنمیچ یا لە وێرانە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: کەمال ماچی کەرەم کە لەو سەری کوڵمت بڵێم ئۆخەی کەمال ماچی کەرەم کە لەو سەری کوڵمت بڵێم ئۆخەی ئەگەر بێت و بدەی وەعدە نانووم هەتا سوبحەی دوو لێوی سووری عاقیقی ئەبریسکێتەوە وەک نار دوو چاوی نێرگسی شەهلای منی شێت کردووە ئەبرۆی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: گەر تەماشای مەقعەی کەیت ناوسکی دیارە لە لات گەر تەماشای مەقعەی کەیت ناوسکی دیارە لە لات هێندە وازە هەر لە ئەشکەوتی چل میران ئەکا دەسکەدن لای یارۆ تاڵە موویە کە کەر پیا بچێ قەت خرووی ناشکێ بەمانە ڕوو لە گونجی خان ئەکا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: گەر وەرگەڕا زەمانە لێت کەوتە بەزم و کینە سەبارەت: وەرگێڕراو گەر وەرگەڕا زەمانە لێت کەوتە بەزم و کینە بە ئارام بە، بە شادی، بۆی لێدە تەپڵی سینە ڕاستە گۆڕانی چەرخ، عەجیبە، سینەمایە زۆر ئاشوب و پڕ فیتنە، سەد ئەفسوونی لە لایە ++++++++++++++++++++++