شاعیر: حیلمی کتێب: دیوانی شێخ محەممەدی حیلمی سەرناو: بە شەو لە لادێ بە ڕۆژ شارسان بە شەو لە لادێ بە ڕۆژ شارسان هاوین و زستان پاڵتاو لەسەر شان بێ خوێندەواری مێزەر لەسەر سەر هێشتوویەتییەوە ڕیشی ڕەش و پان خاوەنی ئەرزە و باغیشی زۆرە ئەگەڕی بۆ سواڵ لە ناو کۆڵانان هەر کەس بزانێ شیکاری مەتەڵ وریا و زیرەکە لە ناو نیشتمان ++++++++++++++++++++++