شاعیر: حیلمی کتێب: دیوانی شێخ محەممەدی حیلمی سەرناو: ئەی مامەی جووتیار نەخوێندەواری ئەی مامەی جووتیار نەخوێندەواری ڕۆژ تا ئێوارە ماندوو و غەمباری بە ڕۆژ جووت ئەکەی بە گەرمای تەمووز ڕوومەت سووتاوی ڕەش وەک خەڵووز خواردەمەنیشت زەڕات و گاڵە ژیانێ وا بێ بوونی مەحاڵە بۆ چی وا ڕووتی جلت دڕاوە هەموو ئەندامت لەبەر هەتاوە گەرمایی هاوین زەهرە بۆ ئینسان نەخۆش ئەکەوی ئەبی پەرێشان ماڵ و منداڵت ئەمێنێ بێ کەس کەس نانیان نادا مەگەر فەریاد ڕەس ئەمیش واسیتەی جەهل و نەزانی بۆت بەیان ئەکەم ئەگەر ئینسانی خۆت کەڵکت نەما عومرت تێپەڕ بوو خوێندن بۆ پیری وەک تۆ بەسەر چوو گەر کوڕت هەیە بیخەرە مەکتەب با خوێندەوار بێ زانا و بەئەدەب فەرق بە چاکە و خراپە ئەکا بە کردەوەی چاک نان پەیدا ئەکا خۆی ناسووتێنێ بە گەرما و هەتاو وەک تۆ پێخۆری نابێ نان و ئاو مامە گوێ گرە! لەم نەسیحەتە بۆ ناتەواویت جەرگم لەت لەتە ++++++++++++++++++++++