شاعیر: حیلمی کتێب: دیوانی شێخ محەممەدی حیلمی سەرناو: یەکی ڕەمەزان ساڵی حەفتا و دوو سەبارەت: بۆ لەدایکبوونی ئاواتی کوڕی تۆفیقی کارەباوە یەکی ڕەمەزان ساڵی حەفتا و دوو ئاوات هاتە دی وا ئاواتمان بوو عومری درێژ بێ بژی بۆ وڵات بۆ نیشتمانی گیان خەبات ئەکات یەزدانی گەورە دڵمانی خۆش کرد زامی دەروونی ئێمەی ساڕێژ کرد هەر بەرخوردار بێ ئەم نەوە جوانە چوون پارچە گۆشتی دڵی خۆمانە لە هەڵەبجەدا هاتۆتە دنیا ئەم پێنج هۆنراوەم بۆ ئاوات دانا ++++++++++++++++++++++