شاعیر: حیلمی کتێب: دیوانی شێخ محەممەدی حیلمی سەرناو: فکرم ئەمەیە خامە مەدەد نامەوەری کەم ناتق: فکرم ئەمەیە خامە مەدەد نامەوەری کەم بۆ کاکە حەمەی شێخ حسەین مەدحی کەری کەم هەر وەکوو ژنی فاحشە سەر و زوڵفی بتاشم سواری کەرە دێزی بکەم و شاربەدری کەم عەلی کەمال باپیر: وەک مورشیدی کامل لە خەیاڵام بە شەو و ڕۆژ زەرکێ لە سکی ڕۆ بکەم و بەهرەوەری کەم شێخ سەلام: هێند جۆش و خرۆشی هەیە ناوەستێ هەتاکوو پاڵی بخەم و پیا بکەم و دیوەدەری کەم سەعید فەوزی: سەلک سەکووتی باشە فەقەت قێزم ئەشێوێ هەر وەختێ هەوای پاش و سووڕینی لەجەری کەم میرزا مارف: واز بێنە کەمال مرقی لەسەر لادە بەری دە وا چاکە لەبەر ویز و لەڕی باشە دەری کەم فەلامەرز: موحتاجی شرینقەی قووەت وو حوببی حەیاتە دوکتۆرە کە بشکێنێ خرووی چارەسەری کەم تێر ناخوا بە من هێندە بە ئاڵوش و بەفاڵە وا چاکە هەواڵەی ڕەپی کاپتان میللەری کەم ئەحمەد موختار جاف: بۆ تۆزی خەنە بۆ تنی بێژنی خەریکم تەعلیمی بە ئەخلاق بە ئیرسی پدەری کەم چونکە سنەیی نەسڵی تەمامی بە فڕ و فێڵ وا حیزە پەنا بات و قران و قەمەری کەم چەند حیزە کە جاشوولکەی یابووی عەجەمی ڕەنگ تەنزینی بە زین و بەرە و جل قەجەری کەم ئەم حیزە ئەمە چەند ساڵە لە من بە فاڵە وا چاکە هەواڵەی مەفرەشی ئامەی بەشەری کەم ++++++++++++++++++++++