شاعیر: حیلمی کتێب: دیوانی شێخ محەممەدی حیلمی سەرناو: خوا شوکرانەت قەد تەواو نابێ خوا شوکرانەت قەد تەواو نابێ لوتف و کەرەمت هەر ئەبێ وا بێ ئاواتە خواز بووم بە ڕۆژ و بە شەو لێم هەڵگیرابوو خۆراک و هەم خەو بەڵکو بیبەخشێ ڕۆڵەیە بە من دۆست پێی دڵشاد بێ و شەوق بەرێ دوژمن کە چی لە ناکا بەرقێکی ڕۆشن شەوقی دایەوە بۆ ژیانی من ڕۆشنایی خستە دڵ و دەروونم ڕەحمی کرد بە حاڵ دڵەی زەبوونم لە ناکا کوڕی خنجیلە و جوان پێی بەخشی پێمان خوای لامەکان دوعام ئەمەیە هەر بەرخوردار بێ لە نیشتمانا داری بەر دار بێ بحەسێنەوە هەموو لە بەری بۆ کەسوکاری بێ بە سێبەری نۆسەد و شەست ونۆ هاتە دنیاوە هەر بەرخوردار بێ هوشمەندی ناوە ++++++++++++++++++++++