شاعیر: بەختیار زێوەر کتێب: دیوانی بەختیار زێوەر سەرناو: پیرەمەگروون موقەدەسی سەبارەت: لەسەر وەزنی «بز برنجی الایدگز» پیرەمەگروون! موقەدەسیدۆستی دائیمی کوردی بەو مەنزەرەی شیرینەوە دافیعی سەد نەوع دەردی قامەتی بەرزی تۆ دامەنی سەوزی تۆ نیشانە و ڕەمزی تۆ باعیسە لەبۆ سەرکەوتنی وەتەن فەسڵی زستان بەرگی سپی ئەپۆشی و چوویتە ئاسمان سەیری هەموو دنیا ئەکەی تۆی شاهەنشای شاخەکان کۆمەڵ گەوهەری هەیکەلی زەفەری لابەری کەدەری باعیسی لەبۆ نەهێشتنی میحەن چونکە دۆستی ئەجدادمانی نووری چاوی کوردانی بەردت هەموو دانەی گەوهەر لائیقی فەخر و شانی کۆمەڵی گەوهەری هەیکەلی زەفەری لابەری کەدەری باعیسی لەبۆ نەهێشتنی میحەن ++++++++++++++++++++++