شاعیر: بەختیار زێوەر کتێب: دیوانی بەختیار زێوەر سەرناو: ئاوی تانجەڕۆ ئاوی تانجەڕۆگەوهەری هەموو شاخی کوردانی خۆمانی بەراوی تۆ سەر بە ڕزق و خێرە پڕ دەغڵ و دانی زۆر جوانی تەوسیفی تۆ قەت نایەتە تەقریر و نووسین، هێندە پڕ فائیدەی جوانی، باعیسی ژینی قەومی کوردانی، خوڕەی ئاوەکەی تۆ هەموو غەمێ لە دڵ ئەبا سەوزایی دەوری تۆ عالەمێ پڕ سروور ئەکا مەنزەرەی تەبیعەت هاوتایی بەهەشتی فیردەوس ئەکا. ++++++++++++++++++++++