شاعیر: بەختیار زێوەر کتێب: دیوانی بەختیار زێوەر سەرناو: ئەو جێیەخۆشە ناوی بەرزانە ١ئەو جێیەخۆشە ناوی بەرزانە مەڵبەندی کورد و جێی سەر بەرزانە قەڵای کورد زوبان چاوی نیشتمان بۆ کورد پشتیوان خوێنی بێگانەی تێدا هەرزانە ٢ ئەو دڵپاکانە فەخری وڵاتن بۆ بەرزیی ئێمە زۆر بەئاواتن بە ماڵ و بە سەر بە خوێنی جگەر گشت بوونە سەنگەر بۆ سەربەستیی کورد زۆر بەسەباتن ٣ چەند جار هەستاون بەرامبەر دوژمن شەڕیان کردووە تێکڕا پیاو و ژن لە شەڕا پسپۆڕ کوردی سلاحشۆڕ دوژمنیان چاو شۆڕ کۆڵیان نەداوە بۆ ڕێی سەرکەوتن ٤ ئەی خوێن پاکانی خاکی کوردستان درێغی مەکەن بۆ خێڵی بارزان لە هەر کوێیە بن لە ڕقی دوژمن قەدریان بگرن چونکە بۆ ئێمە بوونە پشتیوان ++++++++++++++++++++++