شاعیر: بەختیار زێوەر کتێب: دیوانی بەختیار زێوەر سەرناو: لە حەسرەتی قەدەمی بەهار گوڵی وشکی ئەرز ژیایەوە لە حەسرەتی قەدەمی بەهار گوڵی وشکی ئەرز ژیایەوە لەبی غونچە و گوڵی یاسەمین بە قدوومی بەهارە گەشایەوە بە تەبەسسومی ڕوخی نازەنین کەژی خەفەت و مەرارەتی دڵ وەکو بەفری شاخە بڵندەکان بە هەتاوی بەهار دەتوایەوە کەڕەتێ لە چەمەن نەزەرم ئەکردە گوڵ و لە بولبول و عیشقیان هەچی بولبولە لەباتی گوڵان بە تەغەننییان ئەخولایەوە چ مەنازیرێکی عەجەب لەتیفی هەبوو لە بەری بەیانییا قەدی گیا بە چەشنی ڕوو زوڵفی یار بە نەسیمی سوبح ئەگەشایەوە بە نیگای سرووری شەواهید و تەبەسسومی لەبی ئاڵی دۆست کەمەری ئومێدی ڕەقیبی بەد وەکوو جیم و نوون ئەچەمایەوە لە بەهاری پڕ فەرەح و سرووری وەها کە عالەم بێ غەمە بەشی من کە فایقی زێوەرم لە غەمی زیاد چ نەمایەوە ++++++++++++++++++++++