شاعیر: بەختیار زێوەر کتێب: دیوانی بەختیار زێوەر سەرناو: بۆ مناڵان سەبارەت: ١٩٤١/١١/٢٠ سلێمانی ئەی خاکی پاکی نیشتمان ئەی خاوەنی ناو و نیشان ئەی بێشەی شێری ژیان وا چاکە بۆ من تاکوو مان قوربانی تۆی کەم جیسم و جان ئەی نیشتمان... ئەی نیشتمان سیروان و زەڵم و تانجەڕۆ لام سەلسەبیلە بێ درۆ باخێکی زۆر خۆش ڕەنگ و بۆ وەختێ ئەبینم خاکی تۆ گۆپکەی هیوام دێتە چرۆ ئەی نیشتمان... ئەی نیشتمان شارت بەوێنەی مێرغوزار دێت بووەتە هاوینەهەوار دەشت و چیات جێی ئیفتیخار بۆ کوردی کەمدەستی هەژار گیانم فیدات لەیل و نەهار ئەی نیشتمان... ئەی نیشتمان ئەی دایکی بێ هاوڕەنگ و تاک بۆ بێ کەسیت بووم دەردناک شەرتە هەتا ئەمنێنە خاک قوربانی تۆی کەم گیانی پاک بۆ خزمەتت نابم هیلاک ئەی نیشتمان... ئەی نیشتمان ++++++++++++++++++++++