شاعیر: بەختیار زێوەر کتێب: دیوانی بەختیار زێوەر سەرناو: کوردینە وەرن با لە خەیاڵی هونەرا بین کوردینە! وەرن با لە خەیاڵی هونەرا بین بۆ عیلم و ئەدەب گورج و لە ڕێگەی سەفەرا بین بۆ ئەم وەتەنەش هەر لە فیدای ڕۆح و سەرا بین مەشغووڵی عەمەل، تالیبی ئەخلاق و برا بین چەند خۆشە لە خاکی وەتەنا نوور و چرا بین ئەم ڕۆژە وەتەن ناڵەیی بۆ ئێمەیە یاران! هاواری وەهایە کە بکەین سەبقەتی جاران کەمتر نییە ئەولادی لە کەس، شاری لە شاران ئەمما سەد ئەسەف نایەتە گوێ گریەو و زاران تاکەی لە تەوەلای وەتەنی وەک کوچەرا بین مەعلوومە زەمان پیاوی کەر و ئەحمەقی ناوێ ئەم عەسرە نەفام و هەزەل و سەر ڕەقی ناوێ هەمسایە و ئەربابی عیلم ناحەقی ناوێ ئەقوامی زەکی ڕۆژی خراپ و شەقی ناوێ نۆبەی هونەرە با لە غەمی ڕێ گوزەرا بین ئەم عەسرە زەمانێکە تەقەددوم غەمی عامە هەر وەلوەلەیی عیلمە کە ئوممێدی تەمامە جاهیل نییەتی مەلجەئو، پابەند و غولامە ئەو قەومە کەریمە بەتەمای ئیش و کەرامە ئەم دەورە لەبەر چی لە شەری بێ سەمەرا بین ئوممێدی دڵم هەر وەتەن و لاوی وڵاتە ئەو لاوە کە غایە و ئەمەڵی بەرزیی حەیاتە ئەی کوردە وەرە نۆبەیی تەرفیع و نەجاتە عالەم هەنجوو نجەشغووڵ و لە ئیشا؟ شونجاتە ئێمەش لە جەهل دا شەو و ڕۆژ مەست و خەرابین ++++++++++++++++++++++