شاعیر: بەختیار زێوەر کتێب: دیوانی بەختیار زێوەر سەرناو: چۆلەکە سەبارەت: گۆڕینی هەڵبەستی «أتا عصفورة الهوى»ی جەمیل سدقی زەهاوییە من وەکوو بێچووە چۆلەکەی خۆشی هەموو بەیانی بۆ خۆم ئەخوێنم کە شەو تێ پەڕی دنیا ڕووناک بوو دڵخۆشم بۆیە واز لە خەو دێنم *** چاوت هەڵبڕە خوشکی نازەنین زەردە و پرشنگی ڕۆژ پڕ دنیایە سەیری تیشکی ڕۆژ بکە چەند جوانە دنیای داگیر کرد خۆشی ئێستایە *** تەماشای دنیا بکە بەیانە چاوت تێر نابێ ئەوەندە جوانە هەموو پارچەیەک لە شاخ و لە دەشت بە دڵ مەسروورە و بە دەم خەندانە *** گوڵ پێ ئەکەنێ بەرامبەر بولبول لەناو باخانا بە دڵی بێ غەم شەماڵیش لقی دار دێنی و دەبا لەسەر شاخ و دەشت، لەناو شیو و چەم *** پێش ئەوەی بولبول هەستێ بخوێنێ بەو دەنگە خۆشە بە بەزمی ڕەنگین تۆش هەستە لە خەو هەردووکمان ئەچین لەگەڵیا ئەڵێین یاخود گوێ ئەگرین ++++++++++++++++++++++