شاعیر: بەختیار زێوەر کتێب: دیوانی بەختیار زێوەر سەرناو: سەد شوکری خودا پاکە دەروونم لە عەداوەت سەد شوکری خودا پاکە دەروونم لە عەداوەت وەک بەعزە کەسێ نیمە دڵی پڕ لە قەساوەت ئەحواڵی سیاسەت نە ئەپرسم نە ئەزانم عاشق بە قسەی عاقڵ و دانایی زەمانم قەت چەرخی فەلەک ناکەمە دوژمن بە ژیانم چۆن دێت و دەچێ لەککەیی ئەو ناخەمە شانم قەرزی ئەم و ئەو ناخەمە پشتگوێ بە فڕوفێڵ بۆ نانی بەلاش نیمە خەیاڵێ کە ببم وێڵ سواڵی عەرەق و ئەلبیسە و قۆندەرە ناکەم مەیلی شەڕە جرت و قسەیی مەسخەرە ناکەم خوو نادەمە سەر کۆنکەن و سەر پۆکەر و ڕامی گوێ نادەمە سەر شیعر و غەزەلیاتی غەرامی ئەم ڕێیە کە گرتوومە لەلام ڕاست و ڕەوانە بەم ڕەنگە ژیانی بەشەرییە چ جوانە ++++++++++++++++++++++