شاعیر: بەختیار زێوەر کتێب: دیوانی بەختیار زێوەر سەرناو: بەیداخ سەبارەت: وەرگێڕراوی شیعری ئەحمەد شەوقییە بۆ بەرزیی وڵات بەیداخ نیشانە بۆ سەلامی ئەو وەستان زۆر جوانە منداڵی ساوای ناو نیشتمانە بوەستن بانگ کەن لەدەشت و لە دەر خوا بیپارێزێ ئاشتی بێ یا شەڕ تاجی دەوڵەتی ئێستا و لەمەوبەر خۆشەویست بووە و بڵند و سەروەر دەستدار و بێ دەست ئەکا موزەففەر بوەستن بانگ کەن لە دەشت و لە دەر خوا بیپارێزێ ئاشتی بێ یا شەڕ ++++++++++++++++++++++